كورته‌یه‌ك له ژیانی یانیس ڕیتسوس شاعیری گه‌وره‌ی یۆنانی
كورته‌یه‌ك له ژیانی یانیس ڕیتسوس شاعیری گه‌وره‌ی یۆنانی و
دوو نمونه لهشێعركانی
له فارسیه‌وه: سه‌عید ئه‌مانی
یانیس ڕیتسوسی شاعیر، ڕۆمان نووس و شانۆنامه نووسی گه‌وره‌ی یۆنانی، له یه‌كه‌می مانگی مه‌ی ساڵی ١٩٠٩ ی زاینی له شاری” مونیمواسا” ی یۆنان له‌دایك بووه.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و باوكی خاوه‌نی مڵك و زه‌وی و زارێكی زۆر بوو. بۆیه له‌م باره‌وه ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی ڕیتسوس له ڕیفاه و تهسهلیدا تێپه‌ڕین. به‌ڵام زۆری نه‌خایاند دایكی و برا گه‌وره‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشی سیله‌وه له ده‌ستدا. باوكی یانیس یش دوای ئه‌م ڕووداوه به هۆی گوشاری ده‌رونیه‌وه تووشی گرفتی سڵامه‌تی جه‌سته‌یی هات و له ئاكامدا توانایی به‌رپرسیاریه‌تی و به‌ڕێوه‌بردنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌ما.
یانیس كه خۆی گیرۆده‌ی نه‌خۆسی سیل ببوو، له نێوان ساڵه‌كانی ١٩٢٧ تا ١٩٣١ ی زاینی به ناچاری له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كرا.
ئه‌م ڕووداوانه گورزێكی گه‌وره‌یان له ژیانی شاعیر وه‌شاند، و به‌رهه‌م و شێعره‌كانی ڕیتسوسیان خسته ژێر كاریگه‌ری خۆیانه‌وه.
شاعیر دوای هاتنه‌ده‌ر له نه‌خۆشخانه، له ساڵی ١٩٣١ ی میلادیدا كاتێك كه ته‌نیا بیست و دوو ساڵی ته‌مه‌ن بوو به حیزبی كومونیستی یۆنانه‌وه په‌یوه‌ست بوو.
ئه‌و له ساڵی ١٩٣٤ دا یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه شێعری خۆی به ناوی” ته‌راكتۆر” كه كاریگه‌ری بیر و بۆچونه‌كانی هونه‌رمه‌ندی ئایه‌نده گه‌رای ڕوسی” ویلادیمیر مایلكوفسكی” تێدا ڕه‌نگی دابۆوه؛ بڵاو كرده‌وه.
دووهه‌مین كۆمه‌ڵه ئاساری ڕیتسوس به‌ناوی” ئه‌هرام” له ساڵی ١٩٣٥ دا بڵاو بۆوه. ئه‌و له‌م دوو كاره‌یدا هه‌وڵێكی سه‌ركه‌وتوانه‌ی له ڕاستای به‌دیهێنانی هاوسه‌نگیه‌ك له نێوان ئیمان به داهاتو وه بێ هیوایی تاكه كه‌سیدا ئه‌نجامداوه.
ڕیتسوس له ساڵی ١٩٣٦ ی زاینی له شێعریكیدا به‌ناوی” ئیپتافیوس” كه به زمانی ساكاری یۆنانی نووسرابوو، به تێكشكاندنی قاوغی سوننه‌تی باوی یۆنان به ڕوون و ئاشكرایی خه‌ڵكی بۆ یه‌كێتی و خه‌بات بانگه‌واز كرد.
كاریگه‌ری ئاڵوگۆڕه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ژیان و شێوه‌كاری شاعیر
له مانگی ئاگوستی ساڵی ١٩٣٦ ی زاینی‌دا به هاتنه‌سه‌ركاری دیكتاتۆڕی ڕاستگه‌رای” لوئانیس متاكساس” بارودۆخی سیاسی یۆنان به توندی به‌ره‌و خراپی ڕۆیشت. هه‌ر له‌و كاته‌دا به‌رهه‌مه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ڕیتسوس واتا” ئیپیتافیوس” له” ئاكروپۆلیس” هه‌ڵكه‌وتو له شاری ئاتێن به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه سوتێندرا.
ئه‌م ڕووداوه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه یانیس ڕیتسوس كاره‌كانی به ئاڕاسته‌یه‌كی تردا به‌رێت، و له‌وه به‌دواوه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له شێواز و سه‌بكی سوڕئالیستی و قه‌ڵه‌مڕه‌و و پانتاییه‌كانی تری وه‌ك خه‌ون و خه‌یاڵات، تهركیباتی سه‌رسوڕهێنه‌ر، ته‌قینه‌وه‌ی وێنه و هه‌روه‌ها غه‌زه‌ل وێژی؛ ئه‌فكار و ئێحساساتی خۆی ده‌رببڕێ. به‌رهه‌می ئه‌م هه‌وڵانه‌ی كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكی وه‌ك” گۆرانی خوشكم” له ساڵی ١٩٣٧ ی زاینی و” سێمفۆنی به‌هار” له ساڵی ١٩٣٨ دایه، كه له‌واندا ڕیتسوس بیره‌وه‌ریه تاڵه‌كانی یۆنان به زمانێكی شاعیرانه و نه‌رم و نیان ده‌رده‌بڕێ.
له سه‌رده‌می داگیر كرانی یۆنان له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا له نێوان ساڵه‌كانی ١٩٤١ تا ١٩٤٥، ڕیتسوس به ڕیزه‌كانی ئه‌ڕته‌شی ئازاده‌وه په‌یوه‌ست بوو، وه هێندێك شێعریشی له‌م بواره‌دا نووسی. هه‌روه‌ها ئه‌و له ماوه‌ی شه‌ڕی نێوخۆیی ساڵه‌كانی ١٩٤٦ تا ١٩٤٩ ی زاینی چووه ڕیزی بزوتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری دژی فاشیستی چه‌په‌وه، و به‌م هۆیه‌شه‌وه له ساڵی ١٩٤٨ دا گیرا و ماوه‌ی ٤ ساڵ له ئۆردوگاكانی زینداندا مایه‌وه. له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له زیندان و له‌گه‌ڵ لێ قه‌ده‌غه كرانی نووسیندا، ڕیتسوس به دژواری و به دزیه‌وه درێژه‌ی به نوسینی شێعردا.
دوو كۆمه‌ڵه شێعری به ناوه‌كانی” ڕومیوسینی” و” مون لایت سوناتا” كه به ته‌رتیب له ساڵه‌كانی ١٩٤٧ و ١٩٥٦ دا بڵاو بوونه‌وه، به‌رهه‌می ساڵه‌كانی زیندانی بوونی ڕیتسوسن.
له ساڵی ١٩٥٠ ی زاینی‌دا شێعری” ئیپیتافیوس” له لایه‌ن شاعیری یۆنانی” میكیس تئۆدۆڕاكیس” ه‌وه ئاهه‌نگی بۆ داندرا و كرا به سرودی نه‌ته‌وه‌یی یۆنان.
ڕیتسوس له ساڵه‌كانی ١٩٦٧ وه تا ١٩٧٤ كه یۆنان له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و سوڵته‌ی دیكتاتۆڕی” پاپادوپولوس” دا بوو گیرا و سه‌ره‌تا بۆ ئۆردوگای زیندانی دوڕگهكانی” یاروس”،” لیروس” و سهموس” به‌ڕێ كرا و له‌وێشه‌وه به زیندانی بوون له ماڵه‌وه له یۆنان مه‌حكوم كرا. له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مافی بڵاو كردنه‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابوو، ئه‌و درێژه‌ی به نووسینی شێعر و وێنه‌كێشاندا.
له كۆتاییدا یانیس ڕیتسوسی شاعیر و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی یۆنانی له ڕۆژی یازده‌ی نوامبری ساڵی ١٩٩٠ دا له شاری ئاتێن پێته‌ختی یۆنان ماڵئاوایی له ژیان كرد.
كۆی به‌رهه‌مه‌كانی ژیانی ئه‌م شاعیره ١١٧ كۆمه‌ڵه به‌رهه‌می هونه‌ری، وه‌ك شێعر، ڕۆمان و شانۆنامه‌یه.
له‌مڕۆدا یانیس ڕیتسوس وه‌ك یه‌كێك له پێنج شاعیری گه‌وره‌ی سه‌ده‌س بیسته‌می یۆنان، و شاعیرێك به زۆرترین قه‌باره‌ی به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراو له‌م ولاته‌دا، ناسراوه.
ئه‌و له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا نۆ جار بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبیلی ئه‌ده‌بیات پاڵێوراوه، و له ساڵی ١٩٧٥ دا خه‌ڵاتی ئاشتی لینینی بردۆته‌وه.
شاعیری گه‌وره‌ی فه‌ڕانسه‌وه‌ی” لوئی ئاڕاگۆن” سه‌باره‌ت به ڕیتسوس ده‌ڵێ:” مه‌زن ترین شاعیری سه‌رده‌می ئێمه‌یه.”
” ئه‌فسانه “
له كاتی شه‌ودا..
فانۆسهكانمان داگیرساند و
له سه‌ر جاده‌كان
له ڕێبوارانمان پرسی:
ئایا كچێكی
جلوبه‌رگ له ڕه‌نگی ڕوئیاكانتان؛
به دوو گواره‌ی ئهڕغهوانیهوه
نه‌بینیوه..؟
هیچ كه‌س ئه‌وی نه‌بینیبوو،
ته‌نیا له كه‌پرێكی
ئه‌وپه‌ڕی دێ‌دا
داپیره دار بڕه‌كه
به قامك
به‌ره‌و رووباری پشتی بێشهڵانهكه
ئاماژه‌یه‌كی كرد
له‌وێ
دوو ئه‌ستێره‌ی شینباو ئه‌دره‌وشانه‌وه..!
” زستان له ڕێدایه ”
له‌گه‌ڵ هه‌موو چركه‌یه‌كی كاتژمێره‌كه
گه‌ڵایه‌كی زه‌رد هه‌ڵده‌وه‌ری.
تۆ كڵاوێكی حه‌سیری
به گوڵی یاسه‌مه‌نی بنهوشت له‌سه‌ردا بوو.
ئێستا باڵنده‌كان له‌وێ هێلكه‌یان تێدا داناوه..و
شهیتانۆكهیهك خه‌ریكه به پێچكه‌ی كورسیه‌كه‌دا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ.
٭٭٭
به‌فر سارد ده‌بێت
ساردی سارد..
وه‌ك یه‌خه بڵنده‌كه‌ی جله‌كانی باوك
كه ساڵانێكه له سندوقێكدا شاردراوه‌ته‌وه.
بۆنی نه‌فت ئالین له داره‌كانه‌وه ئاوێته‌ی هه‌وا ده‌بێت..!
سه‌رچاوه: ئینترنێت