
کێ به‌رده‌وامی به مێژووی ی ن ک بدات ؟
به‌ده‌ر له‌و وێنا کردنه کاریکاتۆریهی یه‌کێک له کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان که ( بزانێت ئه‌وه‌نده دۆلار ئه‌کاته ئه‌وه‌نده ده‌فته‌ر )، چ نهێنیه‌ک له‌وه‌دایه که کاندیدێکی گه‌نجی له دایک بووی 1984 زیاتر له سه‌دو سی ونۆ هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان له 21 ئه‌یلولدا ؟ چ نهێنیه‌ک له به‌خشینی ئه‌و ده‌نگه زۆره‌دا هه‌یه به کاندیدێێک که له‌یاده‌وه‌ریدا جگه له گێڕانه‌وه‌ی مێژوویی دوای رووداوه‌کان و وێنه‌و به‌ڵگه جێماوه‌کان ،هیچ وێنه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی له بیره‌وه‌ریه‌کانیدا نه‌بێت و هیچ ساتێکی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و زه‌مه‌نه نه‌ژیابێت که ئه‌کرێت به زه‌مه‌نی تراژیدیا‌و خه‌بات و حکایه‌تی پاڵه‌وانێتیه‌کان ناوبنرێت، زه‌مه‌نێک که ئه‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستای کوردستانیان دروست کرد. کاندیدێک که ته‌نها له ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌و گێڕانه‌وه‌کانه‌وه له مێژووی پێش له دایکبوونی خۆی ئه‌گات و له به‌رامبه‌ریدا کاندیدێک له هه‌ڵبژاردندا له چه‌ند هه‌زار ده‌نگێک زیاتر ناهێنیت ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یاده‌وه‌ری ئه‌و جه‌نجاڵه به زینده‌گی کردنی ڕاسته‌قینه له‌و ساته مێژوویییانهداو له‌و حکایه‌تی تراژیدیا‌و خه‌باته‌دا که ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌رهه‌مهێناو که‌خودی ئه‌و کاندیده و هاوڕێکانی پاڵه‌وانی ڕاسته‌قینه‌و خوڵقێنه‌ری ساته‌کانی بوون و ئه‌شێت به هه‌مان دڵنیایی و شاناز‌و سه‌ربه‌رز به‌و مێژووه‌وه ، خۆیان بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌میشه‌یی یه‌ک له‌دوایه‌ک ئاماده‌کردبێت ، به بێ ئه‌وه‌ی جگه له ڕابووردوو له یاده‌وه‌ری جهنجاڵیاندا ، بوارێک نه‌مابێته‌وه به هه‌ستکردن به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شکست له ئایینده‌دا . به‌ڵام دواجار چی وای کرد که کاندێدێکی قاڵبوو به ئه‌زموونی خه‌بات و دروستکه‌ری مێژوو، پاڵه‌وانی سه‌روه‌ریه‌کان و خۆشنوود به ده‌سه‌ڵاتێک که هه‌میشه وه‌کو مافێکی ده‌ستلێنه‌دراوی خۆی ئه‌زانێت ، له به‌رامبه‌ر نه‌وه‌یه‌کی گه‌نجی خاوه‌ن یاده‌وه‌رییه‌کی خاڵی له چیرۆکی سه‌روه‌ری و ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتدا ، شکست بێنێت؟ نه‌وه‌یه‌ک که عه‌وداڵی ئاییندهیهکه تیایدا ته‌نها به خه‌ونه‌کانی خۆیی و تێگه‌یشتن له ڕابووردوو له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی مێژوو‌و به‌ڵگه‌نامه‌کانه‌وه ، نماییشی خۆی ئه‌کات؟ ئایا کاتی ئه‌وه هاتووه که ئیدی نه‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن سه‌روه‌ریه‌کان تێبگات که (مناڵه‌کان گه‌وره‌بوون ) باکیان به‌وه نییه که ته‌مه‌نیان ڕێگه‌ی پێ نه‌دان ڕۆژانی تراژیدی و هڵگیرسانی شۆڕش بژین وتا ئه‌به‌د به وه‌فاداری بۆ باوکانیان نامێننه‌وه که ئه‌م ساته سهرفرازیهیان بۆ خوڵقاندوون ، به‌ڵکو خۆیان ئه‌یانه‌وێت هاوبه‌شی سه‌ره‌کی بنیاتنانی ئێستا‌و ئایینده بن . تۆڵه‌ی ئه‌م نه‌وه نوێ یه له باوکانی خود به نه‌مر زان وه‌ڵامی نهێنی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و کاندیده ئه‌داته‌وه که ئه‌گه‌ر به ڕاشکاوییو به‌و په‌ڕی ئازایه‌تیه‌وه نه‌یانتوانیبێت ڕووبه‌ڕووی باوکانیان ببنه‌وه، ئه‌وا به نهێنی و له ڕێگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه له‌بازنه‌ی ئه‌و ترس و پاشکۆبوونه بێهووده‌یی و بێ مه‌ودا نادیاره خۆیان ده‌رباز کرد‌و به باوکانیان ووت ئیدی نا بۆ ده‌سه‌ڵات و باوکسالاری سه‌رمه‌دی ئێوه، ئیدی کاتی خودنماییشکردنی مناڵه‌کان و نه‌وه‌ی نوێ یه.
21 ئه‌یلول ئاماژه‌ی نه‌ک له دایک بوونی نه‌وه‌یه‌ک به‌ڵکو پێگه‌ییشتن و کامڵ بوونی نه‌وه‌یه‌که هه‌رچه‌نده بێ یاده‌وه‌ریش بێت ، ئێستا له‌پاڵ هه‌وو ئه‌و هێزانه‌ی هێشتا له تارمایی یاده‌وه‌ریه‌کاندا ئه‌ژین ، وه‌کو هێزێکی چالاکی نێو کۆمه‌ڵگه خۆی نماییش ئه‌کات و خواسته‌کانی خۆی له سیاسه‌تدا به‌رجه‌سته ئه‌کات . واته نه‌وه‌یه‌که ئه‌یه‌وێت له سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت وه‌ک ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی بێته ده‌نگ .
ئه‌شێت هیچ نهێنیه‌ک له شکستی نه‌وه‌یه‌کی خه‌باتگێڕی پێشووو ده‌سه‌ڵاتداری ئێستا له به‌رامبه‌ر نه‌وه‌یه‌کی نوێی بێ به‌شکراو له ده‌سه‌ڵات و بڕیار‌و ته‌نها خه‌وبین به ئایینده‌یه‌کی باشتره‌وه نه‌بێت ، له‌وه زیاتر که پێویسته له‌وه تێبگه‌ین که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی به خۆوه بینیوه . له نێوان ئه‌و سی ساڵه‌ی دواییدا ، گۆڕانکارییه‌ک له پێکهاته‌ی نهوهکانداو پێگهییشتنیاندا ڕوویداوه که نه‌وه‌یه‌کی خوڵقاندووه ئێستا داخوازی ئه‌وه‌ی هه‌یه خودی خۆی ببێته خاوه‌ن بڕیار‌و خودی خۆیی ببێته کاراکته‌ری دیاریکردنی ئایینده‌ی خۆیی و ڕکێفی ئیداره‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بگرێته ده‌ست که ئیدی به ئاراسته‌ی خواست و خه‌ونه‌کانی ئه‌و ڕه‌وت بکات ، نه‌ک به ئاراسته‌ی یاده‌وه‌رییه دێرینه‌کان هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه بنێت. تێگه‌ییشتن له له‌دایکبوون و پێگه‌ییشتنی نه‌وه‌کان و کامڵبوونیان تا ئاستی خودنوێکردنهوهی کۆمه‌ڵگه به جێ چۆڵکردنی نه‌وه‌کان بۆ یه‌کدی ، له ڕووی پێکهاته‌ی ته‌مه‌نی و گۆڕانکاری له بوناید و شێوازی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشدا به ئاشکرا دیاره. ئه‌بێت له‌و ڕاستیه تێبگه‌ین که ئه‌و نه‌وه گه‌نجه‌ی کوردستان که له دایک بووی ناوه‌راستی ساله‌کانی هه‌فتا و سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی هه‌شتای ئه‌م سه‌ده‌یه‌ن یان یادوهریان خاڵییه له ڕووداوه‌کان ،یان له یاده‌وه‌ریاندا ، گێرانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری مناڵێکیان هه‌یه بۆ زه‌مه‌نه تراژیدیه‌کانی پێشوو، بۆ ڕژێمی دیکتاتۆری سه‌دام ، سیسته‌می تاکحیزبی فاشیزم، بۆ سوتماک کردنی کوردستان و ئه‌نفال و جینۆسایدی میلله‌تێک و کیمیابارانکردنی ، بۆ ڕۆژه سه‌خته‌کانی جه‌نگه‌کانی که‌نداو، بۆ ڕاپه‌ڕینه‌کان و کۆڕه‌و. ئه‌و نه‌وه‌یه‌ش که له دایکبووی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانن خاوه‌نی هیچ یاده‌وه‌ریه‌کی ئه‌و ساته مێژوویانه نین ، جگه له خوێندنه‌وه‌ی ئێستای به‌ڵگه‌کان نه‌بێت، ئه‌وان نه‌وه‌یه‌کن که له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هێزه خه‌باتگێڕه‌که‌ی کوردستاندا گه‌وره‌بوون و هێدی هێدی ئه‌زموونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ژیان که به‌شێکی زۆر به‌ده‌ر نییه له بزربوونی دڵنیایی له نێوان خودی ئه‌و هێزانه‌و دابه‌زاندنی بۆ ناو هه‌موو شانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و که شه‌ڕی براکوژی و دابه‌شکردنی یه‌ک خاک به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جیاوازداو به ئاشکرا مانه‌وه‌ی تا ئه‌م ساته دیارترین سیمای ئه‌و ئه‌زموونه‌یه که پێشکه‌شی نه‌وه‌یه‌ک کراوه که له‌و که‌ش و پانتاییه دا هۆشیاریه‌کی سیاسی ڕه‌تکه‌ره‌وه‌ی ئه‌وسیسته‌مه‌ی لا دروستبووه‌و دواجار خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه لێی هه‌ڵبێت و به دابڕان له هه‌موو ئه‌و یاده‌وه‌ریانه چ پڕ سه‌روه‌ری بێت یان شوره‌یی ، ئه‌م خواستی ئایینده‌یه‌کی دی هه‌یه بۆ نه‌وه‌یه‌ک که ئیدی له‌گه‌ڵ هه‌مان میتۆدی ژیانی پێشووی باوکاندا یه‌ک ناگرێته‌وه.
به‌ڵێ کۆمه‌ڵگه‌ی کورد گۆڕانکاری بونیادی گرنگی به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وه‌ی زیاتریش بووه شووێنی ڕه‌نگدانه‌وه و به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌و خودنماییشکردنی له کوردستاندا له‌ناو پانتاییه‌کدا ڕوویدا که هه‌میشه شوێنی نمایش‌کردنی گۆڕانکاریه‌کان بووه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، ئه‌ویش له لایه‌که‌وه خودی شاری سلێمانی و به‌شێکی زۆری ناوچه‌ی سۆرانه وه له لایه‌کی دیشه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌یی ئه‌م گۆڕانکارییانه له‌م ساته‌دا له‌ناو پانتایی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و خودی پێکهاته‌کانیدا ڕوویداوه ، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێکی سروشتی و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خودی پێکهاته‌ی ی ن ک ه که هه‌ر خۆی پێشتر له‌ناو گۆڕانکارییه نوێکانی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا له دایک بووه‌و گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌و شوناسی خۆی له‌و پێکهاته نوێیانه‌وه به‌رجه‌سته کردووه ، وه ی ن ک ئه‌و ڕاستیه ئه‌زانێت وه یاخود ئه‌بێت بیزانێت که ئه‌و له گه‌ڵ نه‌وه‌یه‌کی نوێی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و خه‌ون و خواسته‌کانیدا له‌دایک بوو به تایبه‌تیش ئه‌و پانتاییه‌ی که شوێنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه هه‌میشه له گۆران و وه‌رگرتنی فۆرمی نوێدایه‌و تیایدا نه‌وه‌ی نوێ و به هۆشیارییه‌کی هاوچه‌رخ و خواستی نوێوه له‌دایک ئه‌بێت ، ئیدی ئه‌وه ئه‌رکی ی ن ک ه که خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و گؤرانکارییانه و خواستی نه‌وه نوێکاندا بگونجێنێت نه‌ک نه‌وه‌ی نوێ به زه‌روره‌ت و بێ مه‌رج دوای بکه‌وێت ، یان چ نه‌بێت دوای ڕابه‌رانێکی بکه‌وێت که که له لایه‌که‌وه دان به به‌سه‌رچوونی زه‌مه‌نی خۆیاندا و گه‌وره‌بوونی مناڵه‌کاندا نانێن و تا دێتیش له پیرۆزکردنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا پشت له‌و پره‌نسیپانه ئه‌که‌ن که بۆی له دایکبوون و خه‌باتیان بۆکردو خواستی نه‌وه‌کان هه‌میشه له خۆشنوودی و به ئه‌به‌دیه‌ت هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا له‌گۆڕ ئه‌نێن.
له لایه‌کی دیه‌وه وه‌ک بینیمان ئه‌و شۆکی هه‌ڵبژاردنه‌ی کوردستان که له به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی کوردستاندا هه‌ر به هێمنی و به دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو تێپه‌ڕی ، ته‌نها له ناوشاری سلێمانی و ناوچه‌یه‌کی فراوانی سۆراندا حاڵه‌تێکی جیاوازی خوڵقاند‌و زه‌نگێکی ترسناکی لێدا که پێی ووتین کۆ مهڵگهیهکی نوێی کوردی له‌دایکبووه‌و ناکرێت پشتگوی بخرێت . لێره‌دا به‌ده‌ر له‌وه‌ی که له بنه‌مایه‌کی تیۆرییه‌وه باس له گریمانێک بکه‌م که ئایا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان هه‌مووی به‌یه‌که‌وه به‌یه‌ک ڕیتمی هاوبه‌ش و یه‌ک شێواز گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا دێت ، که من نامه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ک جیاوزی له نێو هیچ پێكهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ناوچه‌یی کوردستاندا بکه‌م ، به‌ڵام هه‌میشه له‌سه‌ر پانتایی واقیعی ڕووداوه‌کاندا سلێمانی و ئه‌و به‌شه فراوانه‌ی کوردستان له پێش شوێنه‌کانی دی‌دا زه‌نگی گۆڕانکارییه‌کان لێ ئه‌دا، مێژووی ڕووداوه‌کانی پێشووترو مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه خۆی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌یه که بۆچی سلێمانی به شاری بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ، ڕابه‌ری شۆڕشه‌کان و شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی وشاره سه‌خته‌که ناسراوه ، ناچارم ئه‌کات که ئه‌و شۆکه‌ی له هه‌ڵبژاردندا ڕوویدا گرێبده‌مه‌وه به خودی پێکهاته‌ی ئه‌م شاره‌و جه‌ماوه‌ره‌که‌یه‌وه ، چونکه له دواجاردا ئه‌وه‌ی هاوکێشه سیاسیه‌کان و ته‌رازوی هێزه‌کانی گۆڕی ده‌نگدانی خه‌ڵک بوو. که‌واته ئێمه له‌به‌رده‌م شارێکداین که چه‌ند به خێرایی ئه‌توانرێت ڕکێف بکرێت ، چه‌ندین ئه‌وه‌نده‌ش خێراتر له ڕکێفی خۆی یاخی ئه‌بێت. شارێک هه‌موو قوربانیه‌کانی خۆی پێشکه‌شی بارزانی و شۆڕشه‌که‌ی ئه‌کات و به‌ڵکو ئه‌بێته مه‌شخه‌ڵی سه‌ره‌کی و داینه‌مۆی ئه‌و شۆڕشه ورابهرهکهی ، بێ پرسیارکردن له ئینتیمای کۆمه‌ڵایه‌تی و ناوچه‌یی ئه‌و رابه‌ره، هه‌ر ئه‌و شاره له یه‌که‌مین ساتی هه‌ره‌سی شۆڕشدا که هه‌ر جه‌ماوه‌ری سلێمانی پێناسی ئاشبه‌تاڵی پێ ئه‌به‌خشن، پشت ئه‌کاته ئه‌و ڕابهرهو جارێکی دی باوه‌ش بۆ هێزێکی دی ئه‌کاته‌وه‌و خۆی ئه‌خاته‌وه ژێر ئاڵای رابه‌رێکی دی وهه‌مان جه‌ماوه‌ر ئه‌بێته‌وه مهشخهلانی ئه‌و شۆڕشه نوێ یه‌و به‌هه‌زارن له ڕۆڵه‌کانی خۆی بۆ ئه‌کاته قوربانی ، پاشان هه‌ر ئه‌م شاره له م چه‌ندین ساڵه‌ی دواییدا ڕابه‌ری ئه‌م شۆڕشه نوێ یه‌و حیزبه‌که‌ی واته یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان تووشی چه‌ندین شۆکی یه‌ک له‌داوی یه‌ک ئه‌کات و ئێستا خواستی خۆی له ده‌نگدان به گۆڕاندا ئه‌بینێته‌وه . واته هه‌نگاونان به دوای خه‌ون و هیوایه‌کدا به‌ره‌و گۆڕان له ژیانیاندا ، که ئێستا نه‌وه‌یه‌کی نوێ به‌رجه‌سته‌ی ئه‌کات و ئیدی ئه‌شێت باوه‌ڕی به‌وه هێنابێت که چیدی خۆی نه‌کاته قوربانی ئه‌و ڕابه‌رانه‌ی به‌ره‌و چاره‌نوسی نادیاریان بردوون. هیچ کاتێک جه‌ماوه‌ری سلێمانی گرێی ده‌رونی به‌رامبه‌ر خود ڕابه‌ریکردنی خۆی نه‌بووه و کێشه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ئه‌وه نه‌بووه که خۆی بکاته قوربانی ئاڵای ڕابه‌رێک له ده‌ره‌وه‌ی سنوری خۆیه‌وه، وه گرفتی جه‌ماوه‌ری سلێمانی گرفتی زوو بڕیاردان و زوو یاخی بوون نییه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی گرنگه که‌و ئه‌و هێزو پێکهاته سیاسیانه‌ی قورسایی و پێگه‌ی خۆیان له‌ناو ئه‌م جاماوهرهدا ئهبیینهوه له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه تێبگه‌ن که هه‌میشه زووتر بابه‌تی گۆڕانکارییه‌و هه‌میشه زووتر له شوێنی دی پرسیاری دابڕانی لا دروست ئه‌بێت و هه‌میشه ش زووتر له شوێنی دی ئاماده‌یی خود گۆڕین و خود گونجاندنی هه‌یه له گه‌ڵ پره‌نسیپی نوێ‌دا. پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م شاره‌و ناوچه‌کانی پێکهاته‌یه‌کی سه‌رمه‌دی و پارێزراو له گۆڕانکاری نییه، به‌ڵکو پێکهاته‌یه‌کی هه‌میشه گونجاوه بۆ گۆڕاناکاری بونیادی له‌ناو خۆیدا ،پێکهاته توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌م شاره فۆرمی له قاڵبدراوو نه‌گۆڕیان نییه. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که بزانرێت دروستبوون و گه‌شه سه‌ندنی ئه‌م شاره له‌سه‌ر بنه‌ماکانی خێڵ و پێکهاته ته‌قلیدیه‌کان دورست نه‌بووه وبه‌ڵکو شارێکه که شوناسی خۆی له ئه‌نجامی تێکه‌ڵاوبوونی چه‌ند ین خانه‌واده‌ی کوردی جیاواز دروست بووه که له‌ڕێگه‌ی کۆچه‌وه خۆیان له‌و شاره‌دا بینیوه‌ته‌وه‌و دواجار به هه‌موو شوناسێکیان پێ به‌خشیوه که به کۆمه‌ڵگه‌ی پێکهاتوو له کۆچی جیاواز ئه‌ناسرێت . ئه‌گه‌ر به‌شێکی پێکهاته‌که‌ی ئه‌م شاره‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌مای بنه‌ماڵه‌و خزمایه‌تی ئه‌وا ئه‌مانه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێکهاته‌ی کراوه بوون به‌سه‌ر ئه‌وانی دی‌دا به‌رده‌وام له گۆڕانکاری و وه‌رگرتنی فۆرمی نوێ‌دا بوون ، بۆیه تێکشکانی بنه‌ماو پێکهاته‌و پره‌نسیپه‌کانی خێل و بنه‌ماڵه‌و خزم به خێرایی له‌م ناوچه‌یه‌دا لێکههڵوهشاهوتهوه، یان لاواز بووه‌و یان تێکه‌ڵاوی بونایادی نوێی کۆمه‌ڵگه بووه، بۆیه ئه‌وهێزه‌ی ئه‌خوازێت ڕکێفی ئه‌م جه‌ماوه‌ره بکات ئه‌بێت له هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و پره‌نسیپه‌کانی ئه‌م جه‌ماوه‌ره تێبگات که کاتێک متمانه له هێزێک ئه‌سه‌نێته‌وه مانای بێوه‌فایی نییه ، به‌ڵکو ئه‌م جه‌ماوه‌ره به‌وه‌فایه بۆ قوربانی دان به بێ به‌رامبه‌ر به‌لام ئاماده‌شه بۆ یاخی بوون به وازهێنان له‌هه‌موو به‌رامبه‌رێک ئه‌گه‌ر بزانێت خیانه‌تی لێکراوه‌و پره‌نسیپه‌کانی پێشێلکراوه‌و به‌ره‌و چاره‌نوسێکی نادیارئهبرێت و ڕابه‌ره‌کانی له خواست و په‌یامه‌کانی تێ ناگه‌ن.
بۆیه ئه‌شێت 21 ی ئه‌یلول پێمان بڵێت که ئه‌وه‌ی ڕوویدا نه‌ک چاوه‌روانکراو بوو به‌ڵکو ده‌رئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنێکی مێژوویی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به تایبه‌تی له‌ناو پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ی ن ک د ا بوو ، به له‌دایکبوونی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ و هاتنه ده‌نگی نه‌وه‌ی گه‌نج که ئه‌شێت هێزێکی وه‌کو گۆڕان پێشتر له‌و ڕاستیه گه‌یشتبێت بۆیه پڕکێشی ئه‌وه بکات بێ ترس دڵنایی خۆی ببخه‌شێت به نوێنه‌رانی ئه‌و نه‌وه‌یه‌و بیانکاته کاندیدی لیسته‌که‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن ، نه‌وه‌یه‌ک که وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد یاده‌وه‌ری خاڵییه له مێژووه‌کانی پێشوو وه ئێستاشی بێ به‌شه له ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵات. هێزێک هه‌یه تێگه‌ییشتووه که ئه‌شێت متمانه‌و دڵنیایی ببه‌خشرێت به‌م نه‌وه گه‌نجه‌و مناڵانی دوێنێ ، له به‌رامبه‌ر هێزێکی دی‌دا که نه‌وه‌ی نوێ و گه‌نجانی له‌ناو خۆیدا پیر کرد وتا ئێستاش دیوارێکی بێ متمانه‌یی و نادڵنیایی له نێوان خۆیی و ئه‌واندا هه‌ڵچنیوه‌و جگه له پێگه‌یاندنی به‌شێكی که‌می نه‌وه‌یه‌کی گه‌نجی گوێڕایه‌ڵ و پاشکۆ که ئه‌شێ ته‌نها بۆ دڵنیا بوون له مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بیخاته سه‌ر شانۆی سیاسی وته‌نها دیالۆگه ئهزبهرهکان بڵێته‌وه ، ئیدی هیچ ئاوڕێک له له‌دایک بوونی ئه‌و کۆمه‌ڵگه نوێ یه ناداته‌وه که ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌دوای ئایینده‌ی خۆیدا له ئاسۆیه‌کی دی ئه‌ڕوانێت.
ئه‌شێت ئه‌مه گرفتی سه‌ره‌کی ی ن ک بێت ، که هه‌ڵسانه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی نه‌ک هه‌ر تێپه‌ڕبوون به قۆناغێکی زهمهندیدا ئه‌خوازێت تا بتوانێت پردی متمانه‌و باوه‌ڕ له نێوان خۆیی‌و نه‌وه‌ی نوێ‌دا دروست بکاته‌وه ، به‌ڵکو سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئێستا له بهردهوازهکانی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵای شارێکدا شکستی هێناوه که لێی یاخی بووه‌و زه‌مه‌نێکی زۆری ئه‌وێت که جارێکی دی ئه‌و شاره ده‌روازه‌کانی سه‌روه‌ری و شکۆمه‌ندی لێبکاته‌وه ،ئه‌و دارول موڵکی بابانه‌ی که سه‌رباری ڕه‌نجان و سه‌ختی برینه‌کانی ( شێخ ڕه‌زا ووته‌نی نه مه‌حکومی عه‌جه‌م نه سوخره‌کێشی ئالی سوڵتان بووه). دواجار ئه‌وه‌ی شکۆمه‌ندی وشهکاندنهوهی ئاڵای سه‌روه‌ری دوای شکست له‌م پانتاییه‌دا زیندوو ئه‌کاته‌وه ، پێداویستیه به ئیراده‌یه‌کی بریارده‌رو ئازا‌و پڕکێش که ئیدی باوه‌ڕ به گه‌وره‌بوونی مناڵه‌کان بکات و ده‌ستیان بگرێت بۆ به‌رده‌وامی دان به مێژووی سه‌روه‌ریه‌کان ، به مێژووی چیرۆکه ئه‌فسوناوی قارهمانێتیهکان ، به مێژووی هه‌ڵگیرساندنی مه‌شخه‌ڵان له تاریکیدا ، به‌کورتی ، پێویستیمان به ئیراده‌ی ڕابه‌رانێک هه‌یه که دڵنیا بن له‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ک هه‌یه ئه‌توانێت به‌رده‌وامی بدات به مێژوو ، زۆر به ساده‌یی به‌رده‌وامی دان به مێژووی ی ن ک .