ڕۆشنگه‌ری ئه‌وروپی ده‌روازه‌یه‌ك بۆ چه‌مكی خود و ئه‌وی تر
بزوتنه‌وه‌ی ڕۆشنگه‌ری له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی مێژووی ئه‌وروپادا, به‌دیاركه‌وت,كه‌ئامانجی ئه‌م ڕۆشنگه‌ریه, دادوه‌ری كردن بوو, بهسهربهندایهتی و ئهفسانهخوازیدا,هه‌روه‌ك ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌رمایی و تاریكیهكانیشی مه‌به‌ست بوو.
سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری, سه‌رده‌می ئازاد كردنی گه‌لانی ئه‌وڕوپایی بوو, لهودواكهوتوییهی كه زۆروابهستهبوون پێوه‌ی,دوای به‌رپاكردنی شه‌ریكی به‌ناوبانگ دژی داخران (دۆگمابوون)یكڵێسه. ئالێره‌وه , بایه‌خی ئه‌و سهردهمهوپێویستی وه‌ستان له‌ته‌كیدا زۆروزهبهندن ,تاتێبگهین چۆن شارستانیه‌تی ئێستای خۆرئاوا سه‌ریهه‌ڵداوه . ناكرێ گفتوگۆیه‌كی سودمه‌ند به‌ده‌ست بهێنرێ له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا مه‌گه‌ر كاتێك له عه‌قڵیه‌تی مۆدێرنی بگه‌ین كه دوای سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری فۆڕمه‌له بووه یان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری دا ڕسكاوه , وه‌له پاشان دامه‌زراندنی به‌های هاوبه‌ش یان پێوه‌ره‌كانی هاوبه‌شی بۆ گفتوگۆ .. ئه‌و به‌هایه‌ی كه‌ئێمه ئێستاشی له‌گه‌ڵا دابێت خۆمانی پێوه ههڵداوهسین, ڕێكاوڕێك هه‌ر ئهوبههایانهبوون كهخۆرئاوا دوای ڕۆشنگه‌ری و به‌هۆی ڕۆشنگه‌ریه‌وه خۆی لێ داڕنین !..چۆن ده‌كرێ بۆبهیهكگهیشتن –یان بۆ لێك تێگه‌یشتن – هه‌لومه‌رجێكی لهوبابهتهبهێنینه ئاراوا؟ پاشان له‌باره‌ی گفتوگۆی شارستانیه‌كان,یان به‌ریه‌ككه‌وتنیان قسه‌بكرێ, مانای به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ئێمه شارستانیه‌تێكی دره‌وشاوه‌مان هه‌یه كه ده‌گونجێ له‌گه‌ڵا شارستانیه‌تی خۆرئاوادا, بدوێ یان به‌ریه‌ك كه‌وێ !. به‌ڵام له‌مه‌دا داهێنان ڕێگره , ماوه‌ی چوار سه‌ده‌یه له‌كایه‌ی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی دا به‌شداریمان له داهێناندا نه‌كردوه, نه‌له بواری پزیشكی , نه‌له بواری ده‌رمانخانه‌و ده‌رمانسازی دا , نه‌له بواری چاره‌سه‌ریه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیاو داهێنانی ئامێره مۆدێرنه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی مرۆیی دا ؟ كوانێ به‌شداریمان له‌زانسته‌كانی فیزیا‌و كیمیا‌و بیۆلۆژی وپراكسیس كردنیاندا ؟به‌ڵكه كوانێ به‌شداریمان له زانسته مرۆڤایهتهیهكان و فه‌لسه‌فه‌دا؟ هه‌رچی ئێمه‌ین تاكه یه‌ك تیۆریه‌ی هزریمان دانه‌هێناوه , هه‌شت سه‌د ساڵیش ده‌بێت یه‌ك زاراوه‌ی فه‌لسه‌فی چی یه نه‌مان خستۆته‌ڕوو ,ئێمه هیچ هه‌وڵمان نه‌داوه شوێن شارستانیه‌تی خۆرئاوایی بكه‌وین , هه‌روه‌ك هه‌ندێ له‌وان وا گومان ده‌به‌ن .ڕاسته له‌شارستانیه‌تی خۆرئاوادا كه‌م وكورتی زۆر‌و لادانی هه‌مه‌چه‌شن هه‌ن ,به‌ڵام هیچ كه‌سێك نكۆڵی له‌بوونی شارستانیه‌تێك له خۆرئاوادا ناكات ,سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ سلبیاتی و زیاده‌ڕه‌وی كردنی له ڕه‌وتی به‌كاربردنی ماددی ئهحمهقانهو چێژگهلهكان كهكۆتاییان نایه , به‌ڵام سهركهوتوبووه له بواری زانستی و ته‌كنه‌لۆژیادا .
لێره‌دا, پێویسته ڕه‌خنه له شارستانیه‌تی خۆرئاوا بگیرێ , به‌ڵام ناكری َ ئێمه به‌شێوازێك ڕه‌خنه‌ی لێ بگرین كهبهرپرسیاره !, مه‌گه‌ر كاتێك زانیمان یه‌كه‌م : كه‌چۆن بۆیه‌كه‌مین جار فۆڕمهلهیان كردولهسهر بنه‌مای كام بیرۆكه یان فه‌لسه‌فه‌بوو,بۆ ئه‌م فاكته‌ره‌ش ,واپێویست ده‌كات له‌ئاست سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری بووه‌ستین به‌دورودرێژی .پێویستهئێمه بزانین ئه‌و ڕۆشنگهریهی بهرلهسهد سال به ده‌ستیان هێناوه ,هه‌ر ئه‌و ڕۆشنگه‌ریه بووكه ته‌واوی ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی بۆ پێكه‌وه نان كه‌ئه‌مڕۆ ئه‌وروپا شانازی پێوه ده‌كات و,مایه‌ی سه‌روه‌ری و خۆشویستنیه‌تی و, ئه‌وروپای پی له هه‌موو كه‌لتوره‌كانی تری مرۆڤایه‌تی جیاده‌كرێته‌وه .
له‌ڕاستی دا ڕۆشنگه‌ری ئامانجی بوو به ئازادی ڕاده‌ربڕین و نووسین بگات, فه‌یله‌سوفه‌كانی ڕۆشنگه‌ری ده‌یانه‌وویست ڕیفۆرمی هه‌موو شتێ بكه‌ن : ههرلهسیاسهتهوه تابهئایین,وڕه‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و,ئابووری وكشتوكاڵا ده‌گات ,له‌ڕێگای په‌ره‌پێدانی زانست و ته‌كنه‌لۆژیاوه .
سه‌ده‌ی ههژدهههمیان ناوزه‌دكردووه به سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ده‌كانی پێشتر یاساغ بوون به‌ته‌واوه‌تی له‌ڕۆشنایی. هه‌ڵبه‌ته ناكرێ بڵێین دیكارت له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا كهژیاوهكهسێكی ڕۆشنگه‌ر نه‌بووه ! ..هه‌روه‌ها گالیلۆو ,سبینوزاو ,لایبنتزو, مالبرانش و, ده‌یانی تر جگه له‌وان ,له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می ناڕۆشنگهری دا ژیاون .
سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م تاكه سه‌رده‌مێكه, له مێژوودا ,كارنامه‌ی مه‌شغه‌ڵ ڕۆشنی ,هه‌بێت له چوارچێوه‌ی نووسراوه‌كانی فه‌یله‌سوفان و به‌ره‌نگاریه هزریه‌كانیان دا. زاراوه‌ی ڕۆشنگه‌ری هه‌ربۆئه‌و سهردهمهبهتایبهتی ده‌گه‌ڕێته‌وه.بۆئه‌وه‌ی تێیبگه‌ین ,پیویسته به‌راوردی ڕۆشنایی ( النور)/ به تاركیهكان, یان ڕۆشن (الواچح)/بهَلێل -الغامچ) بكه‌ین . ده‌ركه‌تووه, زاراوه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ئاینه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه, به‌رله‌وه‌ی له‌سه‌رده‌ستی فه‌یله‌سوفانی سه‌رده‌می عه‌قڵا فێری بین :به‌واتای له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م به‌تایبه‌تی . له ” سفرتكوین ” ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌بینین ” پاشان خوا بهوهگهیشت كه ڕۆشنایی ( النور) چاكه‌یه‌و, جیاوازیشی كرد له‌نێوانی ڕۆشنایی و تاریكایهكاندا ( الڤلمات)” ..له ئینجیلیشدا مه‌سیح له‌باره‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت “من ڕۆشنایی جیهانم : هه‌ركه‌سێك شوێنم بكه‌وێت له‌مه‌ودوا هه‌رگیز ناچێته‌وه تاریكایهكان ,له‌داهاتوودا بۆئهوكهسه ڕۆشنایی ژیان هه‌یه “. پاشان ئهوزاراوه بهناوبانگهلهفهرههنگی ئایینی كۆنه‌وه به‌ره‌و فه‌رهه‌نگی فه‌لسه‌فی مۆدێرن گوازراوه‌ته‌وه .ده‌ركه‌وتووه “دیكارت ” (1596-1650) یه‌كه‌م فه‌یله‌سوف بووه كهزاراوهی ڕۆشنگه‌ری یان رۆشن (النور) به‌كارهێناوه بهماناسهردهمیهكهی جیاواز له‌مانا ئاینیه‌كه‌ی ,یان ئینجیلیهكهی .بۆنمونه ” دیكارت ” قسه‌له ڕۆشنگه‌ری سروشتی ده‌كات ,كه‌مه‌به‌ستی ته‌واوی ئه‌و حهقیقهتانهیه كه‌مرۆڤ پێیان ده‌گات له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی عه‌قڵه‌وه به‌ته‌نها , به‌لام “دیكارت “ئه‌م زاراوه‌یه‌ی وه‌ك چه‌كێك به‌رامبه‌ر به‌ئایین ,یان به‌تایبه‌تی دژی پیاوانی ئایینی به‌كاری نه‌هێناوه , هه‌روه‌ك ڤۆلتێرو دیدرۆلهدوای ئه‌و كردیان .هه‌رچی ” دیكارت” بووئهمهی له ناوه‌خنی سیاقی ڕێزدانانێكی ته‌واو بۆ به‌هاكانی ئایینی به‌كاریهێنابوو .
بۆنمونه له‌كتێبێكیدا ده‌ڵێت :پره‌نسیپه‌كانی فه‌لسه‌فه :ئهومهعریفهیهی هه‌مانه خوا به‌ئێمه‌ی به‌خشیوه‌و مهعریفهكهش ههرهی خۆیه‌تی, له‌دوای ئه‌ویش لایبینتز ( 1646-1716) هات , ئه‌میش هه‌ر بۆهه‌مان بیرۆكه گه‌ڕایه‌وه‌و گوتی :عه‌قل زنجیره‌یه‌ك حهقائیقه كه هه‌ستیان پێده‌كه‌ین به‌هۆی ڕۆشنایی سروشتی ( یان ڕوناكی سروشتی) یه‌وه, كهخواپێی به‌خشیوین و خاوه‌نیه‌تی , به‌لام له نێوان ته‌واوی قوتابیه‌كانی “دیكارت “دا تێبینی ده‌كه‌ین كه
” مالبرانش “(1638-1715) ئه‌م زاراوه‌یه‌ی به‌كارهێناوه‌و به‌جۆرێك خه‌زی لێكردوه تائاستی ئاشق بوون ..هه‌رچی ” مالبرانش ” بوو هێنده به‌زۆری وسه‌رسامی ئه‌م زاراوه‌یه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه تا ئه‌وڕاده‌یه‌ی به‌زاراوه‌ی سروشتی یان عه‌قل ئازاری پێ ده‌گه‌یشت ,پاش ئه‌میش بیریاری پروتستانتی ” بییر بایل “( 1647-1706) هات , تاكو بۆیه‌كه‌م جار له‌مێژووی بیردا , ڕۆشنی سروشتی به‌سه‌ر ڕۆشنی سه‌رو سروشتی دا سه‌رخات , به‌بێ ئه‌وه‌ی نكۆڵی لهدوهمیان بكرێت .ئه‌وكاره‌ش به‌هه‌نگاوێكی نوی لێلكدهدرێتهوه , له ڕه‌وتی رزگاریخوازی له لاهوتی ئاینی و گه‌یشتن به عه‌قڵگه‌رایی ته‌واو له داهاتوودا .
پوخته‌ی قسه‌كانی ” بییربایل”ئه‌وه‌یه: كه‌ناگونجێت ئێمهلهزاتی خوا تێیبگه‌ین یان باوه‌ڕمان پێی هه‌بێت , مه‌گه‌ر پێشتر بوبینه خاوه‌نی ڕۆشنی سروشتی بۆ عه‌قڵا . وه له دواییدا هه‌رچی عه‌قڵه یه‌كه‌مینیانه ,به‌ڵام ” بایل ” زاتی پێههڵكشانی زیاتری نه‌كردووه بۆ دورتر له‌وه.
بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی جیاوازی نێوان ڕۆشنی سه‌رویی / و ڕۆشنی عه‌قل بكات , له‌به‌رئه‌وه‌ی ئهمهشتێكی فۆرمهلهدهكرد كه‌بانگه‌شه‌ی بۆنهكردبوو بیركردنه‌وه‌ش لێی له‌وسه‌رده‌مه‌دا مه‌حاڵ بوو!!.
به‌ڵام ئه‌مه له‌سه‌رده‌می ڤۆلتێرو دیدرۆ بووه شتێك كه‌شایه‌نی بیر لێ كردنه‌وه‌بوو .هه‌رچی عه‌قڵی مرۆڤایه‌تی بوو به‌یه‌كجار له لاهوتی ئاینی مه‌سیحی رزگاری نه‌بوو, بۆئه‌م رزگاربوونهی چه‌ندین جاری وویست , ئه‌زمونی بیری ئه‌وروپیش كهئێمهلێرهداو لهمهودوادهیخینهڕوو , به‌شێوه‌یه‌كی دره‌وشاوه ده‌بینی .
له‌ڕاستی دا ووشه‌ی ” الانوار –رۆشنایی یه‌كان ” (به‌كۆ) لهتێكچرژانی ووشه‌ی (النور – رۆشنایی ) ده‌رچوو , به‌ڵكه ئه‌م ووشه‌یه له‌زۆر ڕووه‌وه جێیگرته‌وه .ئابه‌و شێوه له‌باره‌ی سه‌رده‌می ڕۆشنایی یه‌كان ,یان فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆشنایی یه‌كان , یان ڕۆشنایی یه‌كانی سروشتی بۆ عه‌قڵه‌وه ده‌دوان …هه‌تا دوایی .
كاره‌كه هه‌رچۆنێ بی , ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كهزاراوهی ڕۆشنگه‌ری به‌ره‌به‌ره له سهرابی ئاینی مه‌سیحی رزگاری بوو, بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رده‌مه‌كه‌دا ببڕێ , كه‌بووه سه‌رده‌می رزگاری عه‌قڵی و هزری له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا .له‌وكاته‌دا ئه‌م ڕۆشنگه‌ریه فۆڕمێكی پرۆژه‌ی هزری و تێكۆشانی گرتبوو كه‌مه‌به‌ستی بوو مرۆڤی ئه‌وروپایی و نائهوروپایی له تاریكایه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و هه‌یمه‌نه‌ی پیاوانی كڵێسه رزگاربكات.ڕێكاوڕێك ئه‌و پڕۆژه‌یه لهناوهخن و دیوهشاراوهكهیدا ئه‌مه‌ی مه‌به‌ست بوو, به‌ڵام نه‌ك به‌ئاشكرایی .به‌هۆی ترسی فه‌یله‌سوفه‌كان له‌ده‌سه‌لات و كڵێسه, كه‌له‌ڕووی ئۆرگانیه‌وه پێكه‌وه په‌یوه‌ندی داربوون.
ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌ڕوونی ده‌رنه‌كه‌وت تاكو له‌سه‌رده‌ستی ” كوندورسیه” و له‌كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا : هێڵكاری ڕوونی مێژوویی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی گیانی مرۆڤایه‌تی ” یان هزری مرۆیی ” ئاشكرای كرد (1794) .
بۆئه‌وه‌ی ماوه‌ی دابڕاوی نێوان بیریاره پێشینه‌كانی ڕۆشنگه‌ری یان ئه‌وكه‌سانه‌ی زه‌مینه سازهر بوون بۆڕۆشنگهری , له‌گه‌ڵ نێوانی بیریارانی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆشنگه‌ری بكه‌ین . ده‌بێت به‌راوردی نێوان بییربایل / وڤوڵتێر یان دیدرۆ یان ڕۆسۆ , كه له‌دوای ئه‌وان هاتن وكاره‌كانی ئه‌وانیان ته‌واوكرد بكه‌ین . ڕاسته ” بایل ” له‌فه‌رهه‌نگی مێژوویی و ڕه‌خنه‌یی یه‌كه‌یدا , پشتوانی له تێروانینی عه‌قلانی بۆ ئاین كردووه و , ڕه‌خنه‌شی گرتووه له زه‌بروزه‌نگی پیاوانی كڵێسهوههژموونیان به‌سه‌ر عه‌قڵه‌كاندا .وه‌هه‌ر”بایل” بانگه‌شه‌ی بۆ لێ پرسینه‌وه‌ی ئازادی بۆكتێبه پیرۆزه‌كان ده‌كرد وداوای ئازادی هزری و بیروباوه‌ڕه‌كانی ده‌كرد له‌كاتێكدا كهفهرهنسا له ناخۆشترین ساته‌كانی ده‌مارگیری ئاینی و چه‌وساندنه‌وه‌ی بیریاران به‌ڕێگای ترسێنه‌ر ده‌ژیا كه
” بایل” یشی گرتبۆوه .
به‌ڵام هه‌رچی “بایل” بووئه‌و زاتكردنهی نه‌بوو كه‌ئه‌و هه‌نگاوه گه‌وره باوێ كه عه‌قڵی به‌ته‌واوی ئازاد ده‌كرد له‌هه‌یمه‌نه‌ی لاهوتی كڵێسه یی. ئه‌وه‌ی ڕاستی یه سێبه‌ری یه‌خسیری تێڕوانینی به‌دبینی و مه‌سیحی بۆ مێژوو‌و مرۆڤ هه‌بوو , هه‌رچی “بایل “یش بوو گومانی له عه‌قڵی مرۆڤ ده‌كرد و ده‌ترسا له‌وه‌ی ئهوسنورانه ببه‌زێنێ كه خوا دیاری كردون .چونكه عه‌قڵی مرۆڤ به‌بێ ده‌ستگیرۆیی عه‌قڵی خوداوه‌ندی گومڕاو گوم ده‌بێ و به‌ره‌و په‌شێویه‌ك هه‌نگاو ده‌نێ كه‌كۆتایی بۆنی یه .به‌ڵام پرسیاره‌كه هه‌رماوه : نه‌زانراوه كه ڕۆشنگه‌ری ئه‌وروپی له ڕه‌وتێكی دژهكارانهدا توندوتیژ بوبێت وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆسه‌ر كه‌مینه‌ی ستهمكارو دادگاكانی پشكنین ؟
پاشان :ئایا پێویست نی یه كهبگهڕێینهوه بۆ ڕۆشنگه‌ری زۆر به بایه‌خه‌وه :مه‌به‌ستمان ئهوڕۆشنگهریی یه‌ی له‌یه‌ك تاكهیهكهدا نێوانی ڕۆشنی عه‌قڵ و ڕۆشنی باوهڕكۆدهكاتهوه؟ ئهوپرسیارهش كه‌جارێكی تر خۆی ده‌خاته‌وه ڕوو ئه‌مه‌یه :بۆچی كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه دواكه‌وتن وكۆمهڵگاكانی تر پێشكه‌وتن ؟باوه‌ڕناكه‌م ڕۆشنبیرهكانمان ووڵامی ئه‌وپرسیاره گرینگه بده‌نه‌وه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بۆئه‌وه‌ی ووڵامی ئهوپرسیارهبدهینهوه واپێویست ده‌كات كهئێمهبزانین هۆكاری پێشكه‌وتنی ئه‌وی تر و دواكه‌وتنی خود له‌یه‌ك كاتدا پێكه‌وه!.
له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا تاكو ئێستا سهركهوتوونهبوین سه‌ره‌ڕای ههندێههوڵی سه‌رشه‌قام كه به‌دڵسۆزی كراون لێره‌و له‌وێ .. نزیكه فاكته‌ری شكستی ئه‌مه بۆ نه‌بوونی زاتكردن له ڕۆچوون بۆقوڵایی شته‌كان و نه‌بوونی لێهاتوویی زانستی و فه‌لسه‌فی بێت بۆڕاپه‌ڕاندنی ئه‌وكاره .پێویست ناكات له دداننان به‌و ڕاستیانه‌دا شه‌رمه‌زاربین یان له‌گه‌ڕانه‌وه بۆسهركورسی خوێندن لهنوێیی تاكو فێری ڕێبازی بیركردنه‌وه‌ی زانستی ببین به‌هه‌موو میتۆد‌و زاراوه‌و شێوازه‌كانیه‌وه .هه‌رئه‌وه‌یه كه توانادارمان ده‌كات به‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كه‌پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ ده‌ركه‌وتوه هه‌رئه‌وه‌یه كه‌بۆته ئاسته‌نگێ به‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردن وچارهسهركردنیهوه تاكوئێستا .كاره‌كه هه‌رچۆنێك بێت خسته‌ڕووی مێژووی ڕۆشنگه‌ری ئه‌وروپی بۆ ئێمه پێویسته تاكو له‌نهێنی به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكانی تر , و چۆنیه‌تی له‌ئه‌ستۆگرتنی بهرپرسیاریهتیهكان له‌لایه‌ن بیریارانه‌وه له‌وه‌رچه‌رخانی مێژوو به‌ره‌و گه‌له‌كانیان و,چۆنیه‌تی سه‌ركه‌وتنیان و ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی و چاره‌سه‌ر كردنیان بگه‌ین .بۆنمونه باری گه‌لی ئه‌ڵمانی كه‌متر خراب نه‌بوو له باری خراپی ئێمه دوای كۆتایی جه‌نگی سی ساڵه‌یان ( 1618-1648) له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا بیری عه‌قڵانی یان ڕۆشنگه‌ری ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانی ئه‌وجه‌نگه یان ڕابوون له‌سه‌ر داروپه‌ردووی ئه‌و جه‌نگه .به‌داخه‌وه گه‌لان ده‌ركی ئه‌وه‌ناكه‌ن تاكو باجه‌كه‌ی نه‌ده‌ن ,به‌هه‌مان شێوه تاكه‌كانیش .هه‌رچی مرۆڤه نابزوێ به‌ره‌و ئه‌وه‌ی كه‌دوایی ده‌رده‌كه‌وێ تاكو ئاگر به‌رده‌ركی ماڵه‌كه‌ی ده‌گرێ ..له‌وكاته‌دا پرسیارێك ده‌كات : له‌به‌رچی ئه‌وه‌ی ڕویدا ڕویدا ؟ له‌به‌رچی كاسۆلیكیه‌كان و پرۆتستانته‌كان هه‌ندێكیان, هه‌ندێكیان پارچه‌پارچه‌و له‌ت له‌ت ده‌كه‌ن خۆ ئه‌وان ئینتیمایان بۆ یه‌ك ئایین و كتێب و زمان هه‌یه ؟ ئایا هیچ ڕێگایه‌كی تر نی یه بۆ تێگه‌یشتنی ئایین جگه له‌و ڕێبازه كلاسیكیه ده‌مارگیریه‌ی كه‌بۆ كاره‌سات سه‌رده‌كێشێ ؟ له‌و ساته‌وه ڕۆشنگه‌ری ده‌ركه‌وت وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی سه‌كه‌وتوو و, چووه ناو شه‌ڕێكی دورودرێژ‌و چه‌توون له‌گه‌ڵ هێزی دۆگما‌و چاودێری لاهوتی مه‌سیحی دا .
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا كۆتای به‌و جه‌نگه هێنا له‌گه‌ڵا خۆیدا له‌توانای دابوو , ده‌ركه‌وێ زۆربه‌باشی و سه‌ركه‌وێ به‌سه‌رته‌واوی گه‌لانی سه‌ر زه‌وی به‌بێ جیاوازی .ڕاسته ڕۆشنگه‌ری ئه‌ڵمانی له‌سه‌راتاوه میللی نهبووو, له‌چینی مامۆستایانی زانكۆ و,زانایان و, گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت و, خه‌ڵكی ڕۆشنبیر تێنه‌په‌ڕی.ڕاسته خه‌ڵك به‌گشتی گومڕاببوون به دوو په‌یوه‌ست بوونه‌وه به كه‌شیشی پروتستانتیهكان یان قه‌شه‌ی كاسۆلیكیه‌كان و گومڕایی فیركاریهكانیان هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌سمانه‌وه هاتبنه خواره‌وه .به‌ڵام له‌ڕێگای په‌خشكردنی خوێندنگه و,زانكۆ‌و,ڕۆژنامه‌كان و, بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌عریفه‌وه به‌هۆی كتێبه چاپكراوهكانهوه له بازنه‌ی به‌رفراواندا بای ڕۆشنگهریووردهوورده بڵاوبۆوه هه‌تا گه‌یشته ته‌واوی چین وتوێژه‌كانی گه‌لی ئه‌ڵمانی .ده‌كرێ بۆته‌واوی گه‌لانی ئه‌وروپایی هه‌مان شت هه‌ر بڵێین .گومان له‌وه‌دانییه كهڕۆشنگهری ئه‌ڵمانی له‌قۆناغی یه‌كه‌میدا شوێن ڕۆشنگه‌ری فه‌ره‌نسیی و ئینگلیزی كه‌وتووه . له‌ڕوویه‌كه‌وه خوێندكاری فه‌لسه‌فه‌ی دیكارتی بووه و ,پاشان بۆزانستی نیوتن و فه‌لسه‌فه‌ی جۆن لۆك له‌ڕوویه‌كی تره‌وه .له دیكارتیشهوه ڕوونی میتۆد و گومان و ئه‌زمونكاری یان وه‌رگرتووه .
ناكرێ فه‌لسه‌فه له به‌ره‌وپێشچوونی زانست جیابكرێته‌وه هه‌رله دیكارت و كانت – ه‌وه تابهئهمڕۆدهگات .له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێكیان ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر نیوتن نه‌بێت ئهوهكانت هه‌یه ! یه‌كێكیش ده‌ڵێت : به‌لام فه‌یله‌سوفانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له‌وێنه‌ی تۆماس ئه‌كوینی و ئیبن ڕوشد وفاڕابی و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌وان تێكڕایان عه‌قڵانین و هه‌وڵیانداوه له‌نێوان فه‌لسه‌فه‌ی ئهرستۆو بیروباوه‌ڕی ئایینی دا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن . ئه‌وه‌ش ڕاسته و به‌ڵام عهقڵانیهتهكهی ئه‌وان له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕووه‌و ئاڕاسته‌ی ژیانی هیواخواستن بووه , كه‌ئه‌مه‌ش له‌ژیانی ئاینی دا پله‌وپایه‌كی باڵای هه‌یه له سه‌رزه‌وی .مه‌عریفه‌ی ڕاسته‌قینه له‌لای ئه‌وان هه‌مان مه‌عریفه‌ی تییۆری مه‌به‌ستداره بۆ تێگه‌یشتی حه‌قیقه‌تی هه‌تاهه‌تایی و خوایه‌تی . ئه‌مه‌ش مانای كه‌مكردنه‌وه‌ی بایه‌خ و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌وان نی یه كه‌به‌ده‌ستیان هێنابوو له‌سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیاندا گه‌وره‌و زۆروزهوهندبوون . به‌ڵام له‌گه‌ل ده‌ست پێكردنی سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری دا عه‌قلانیه‌ت مۆركی جیبه‌جێ كاری و به‌رهه‌ستی و كرداره‌كی وه‌رگرت . ده‌ركه‌وت ئاراسته كه‌ی به‌ره‌و تێگه‌یشتنی ژیانی دوونیایی و واقیعی ماددی و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگایه .ئامانجی ڕیفۆرمی دوونیاوگۆڕانیهتی , به‌ڵكو فهرمانبهداری بهمێژووهوهدهكرد له‌ڕێگه‌ی عه‌قڵی مرۆوه .لێره‌وه ده‌كرێ جیاوازی له‌نێوانی عه‌قڵیه‌تی سه‌ده‌كانی ناوه‌ند و عه‌قڵیه‌تی نوێگه‌ریی دا بكه‌ین ,وهرگۆڕانیش له‌وه‌وه بۆئه‌وه ئه‌مه بووه دروستكه‌ری سه‌روه‌ری ئه‌وروپا,. كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان ئێستاشی له‌گه‌ڵا دابێت له توانایان دانی یه ئه‌و وه‌رگۆڕانه بكه‌ن به‌ئێستاشه‌وه نوقمی گرفتاری وكێشه‌و قهیرانهكانیهتی .به‌ڵام ئه‌و نوقمی یه تاڕاده‌یه‌ك به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كهشتێ هه‌یه له‌هه‌ناوی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دا كه‌شیمانه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ ببێته وه‌رگۆڕان . خه‌مڵاندن و كارلێكێكی زۆر هه‌یه كه نزیكه ڕۆژێك له ڕۆژان سه‌ربكێشێ بۆ رزگاربوون له‌م دۆخه‌ی ئێستاوسهرههڵدان و په‌یدابوونی ڕێگای رزگاری و ده‌رچوون . فه‌یله‌سوفه‌كانی ڕۆشنگه‌ری له‌ئه‌ڵمانیادا له‌وه گه‌یشتوون هه‌ر له ” لایبینز و هه‌تا هیگل تێده‌په‌ڕێ به بلیسنگ و كانت و فیخته و جگهلهمنیش , كه رزگاری ئه‌ڵمانیا له چنگی ده‌مارگیری و ئهووپهڕگیری به‌ته‌واوی ناكرێ مه‌گه‌ر دوای په‌یدابوونی خوێندنه‌وه‌ی عه‌قڵانی یان ڕۆشنگه‌ری بۆ كه‌لتووری ئاینی یان . ئه‌و خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه نوێیانه له ماهیهتیاندا دژایه‌تی نه‌بوون بۆ ئایین . به‌مانای له رووحانیه‌تی بێگه‌رد و رَهوشت به‌رزی و نمونه‌یه‌وه بوون . ئه‌و خوێندنه‌وانه دژایه‌تی بوون بۆ لێكدانه‌وه‌ی ده‌مارگیرانه‌و تاریك بینانهبۆ ئاینی مه‌سیحی .
ئه‌وانه‌ی گوزه‌ریان كردووه هه‌رده‌م ئهولێكدانهوهیان تۆمه‌تباركردووه به‌وه‌ی كه‌بۆته مایه‌ی ناسۆرو پهژارهییهكانی ئه‌ڵمانیا . ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ندێكیان لهههندێكیانهوه ژیری و ئاوازییان وه‌رده‌گرت و ده‌بووه پاكانه بۆقهسابخانهكان و كوشتن وتیرۆرییان. له‌لایه‌كی تره وه ئێستاكاتی رزگاربوونی ئه‌ڵمانیابوو كه‌مه‌به‌ستی بووایه ئه‌گه‌رنا ده‌یتوانی جارێكی تر لهجهههننهمی جه‌نگی ناوخۆیدا گریان بكاته‌وه .ده‌شیتوانی ئه‌گه‌رمه‌به‌ستی بووایه شوێن كاروانی میلله‌تی ڕوناكیخواز بكه‌وێت كه‌له‌پێش ئه‌ڵمانیاوه له‌سه‌ر ڕێگای زانست و عه‌قڵا بوون ,واته :گه‌لی ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسیه‌كان .ئه‌وه‌ش له‌دوایدا هاته‌دی كاتێك ئه‌ڵمانیا توانی مه‌ینه‌تیه‌كانی تێپه‌ڕێنێ و سارێژی برینه‌كانی بكات و له‌سه‌ر هێڵی ڕۆشنگه‌ری و پێشكه‌وتن بڕوات .
كێ بوون ئه‌وانه‌ی ئهوهێڵهیان بۆكرده‌وه ؟ ئه‌وانه فه‌یله‌سوفه‌كانیان بوون كهبهرپرسیاریهتی مێژووییان له‌ئه‌ستۆگرت به‌رامبه‌ر گه‌له‌كانیان و لێڵی و ناشیرینیه كه‌سایه‌تیه‌كانیان هه‌ندێ جار ساڕێژو دڵا و ده‌روونیان دادهمركاندهوه كاتێك كهشتهڕاستهقینهكانیان به‌ببێ خواروخێجی و فرت وفێڵ پێ ده‌گوتن .
سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری ڕاستیه‌كی گرینگی ده‌رخست و دهرهوشاندهوه ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كهڕۆشنبیر ڕۆڵی له‌ڕاپه‌ڕاندنی گه‌له‌كه‌ی یان نه‌ته‌وه‌كه‌یدا هه‌یه ,ڕۆڵه‌كه‌شی پڕبایه‌ختره له‌ڕۆڵی سیاسی ,یان به‌لای كه‌مه‌وه پێش سیاسی یه كهڕێگای بۆ ڕوونده‌كاته‌وه .
ن/سوبحی ده‌روێش
و/ دڵشادی مه‌لاعه‌وڵا
———————————————-
سه‌رچاوه: www.atassifoum.org
له‌ژماره (284)ی ساڵی دووه‌می ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی(3)ی ئه‌یلولی 2007 له‌لاپه‌ره‌ی(11) ڕۆژتنامهی (كوردستان ڕاپۆڕت ) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.