جاریكی دی ئایین و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
(وه‌ڵامێك بۆ رابوون مه‌عرووف)
سه‌ره‌تا
له ماوه‌ی رابردوودا به‌رێزرابوون مه‌عروف وتارێكی به ناوی (جارێكی تر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئایین و ئایدیۆلۆژیا) بڵاوكردەوه له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵئه‌دات وه‌لامی چه‌ند پرسێكی سه‌ره‌كی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ئایین و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بداته‌وه، به خوێندنه‌وه‌ی سه‌رتایی وتاره‌كه له‌وه تێ ئه‌گه‌یت ئه‌م وتاره له چه‌ندین لاوه ئیشكالی قووڵی هه‌یه ، بگره به جۆرێك وتارێكی خراپه وه‌ك كورد ئه‌ڵێت به‌رد ئه‌هێنێته قسه، بۆیه بڕیارمدا به كورتی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، من به سروشتی خۆم ئاره‌زوی وه‌ڵامدانه‌وه و جه‌ده‌ل ناكه‌م، من نزیكه‌ی بیست ساڵه له نێوه‌ندی رۆشنبیریی كوردیدا ده‌نوسم و چالاكی ئه‌نوێنم ، له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین نوسین ، به چه‌ندین ئاڕاسته‌ی جیاواز، به ره‌خنه و ستایش، به نوسینی به‌هێز و بێ هێز، له‌سه‌ر نوسینه‌كانم نوسراون و وه‌ڵامی هیچ كه‌سێكم نه‌داوه‌ته‌وه، چونكه وه‌ك پره‌نسیپ باوه‌ڕم وایه نوسێنێك، توێژینه‌وه‌یه‌ك ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی نوسرا بێت و شیكاری و به‌ڵگه‌ی پێویستی تێدا بێت ئه‌وه ره‌خنه نه له به‌های كه‌م ئه‌كاته‌وه و نه له كاریگه‌رییه‌كه‌یشی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌داخه‌وه ئه‌و ره‌خنه و بابه‌تانه‌ی له ناو ئێمه‌دا ده‌نوسرێن به‌شێكی به‌رچاویان به دوور له پره‌نسیپه زانستییه‌كان و دوور له هه‌موو پێوه‌رێكی بابه‌تیبون و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ده‌ستگرتن به پۆست و ئیمتیازاته‌كانه‌وه نوسراوه، ئه‌مه‌ش پرسێكه‌لای ئێمه شایانی وه‌ڵامدانه‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌مجاره نوسینه‌كه‌ی رابوون مه‌عروف و ئیشكالیه‌ته‌كانی بێده‌نگبوون هه‌ڵناگرێت و سه‌رنجی خۆمی له‌باره‌وه ده‌ر ئه‌بڕم
گفتوگۆ یان كه‌لتوری ته‌خوین…
له ده‌ستپێكی نوسینه‌كه‌دا ئه‌م ده‌سته‌واژانه دژ به‌و كه‌سانه به‌كاردێنێت كه بابه‌تی ئایین و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان ورژاوه‌ندوه و ره‌خنه‌یان له هه‌ندێك لێدوانی به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گرتوه ( ئه‌وانه سه‌رقاڵی موناقه‌شه‌یه‌كی ناڕه‌سه‌نن،بیزه‌نیتن، به فیكه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆی ئه‌م و ئه‌و ده‌نوسن، له چه‌ند ناوه‌ندێكی به‌دناوه قسه ده‌كه‌ن، خه‌ریكی شه‌ڕ فرۆشتنن به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،خه‌ریكی شه‌ڕفرۆشتنن به رابه‌ره گشتییه‌كه‌ی ، پێشتریش ئه‌م شه‌ڕ فرۆشتنه‌یان به‌رده‌وام بوه، هێرش ئه‌كه‌ن و په‌لامار ئه‌ده‌ن..
ئه‌م وتانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌كرێت له‌م چه‌ند لایه‌نه‌وه سه‌رنج بدرێت:
یه‌كه‌م: به‌كار هێنانی زمانی جوێن و ته‌شهیر( ناره‌سه‌ن، بیزه‌نتی، بێ سه‌روبه‌ر، شه‌ڕ فرۆش، په‌لامارده‌ر، حاقد و دژ به دیین) هه‌موو ئه‌مانه سوكایه‌تییه‌كی ئاشكرایه به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و پرسه‌دا قسه‌یان كرد‌و و رای جیاوازیان هه‌بوو، هێرشێكی بێ پاساوه بۆ سه‌ر رای جیاواز و شایانی ئه‌وه نییه قبوڵ بكرێت،هه‌موو هاوڵاتییه‌كی ئه‌م وڵاته مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شداری بكات له گرنگترین پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ژیانییه‌وه و رای خۆ بڵێت،مافی ئه‌وه‌ی رای خۆی له‌سه‌ر دید و دنیابینی تێكڕای هێزه سیاسییه‌كان بڵێت و بێ ئه‌وه‌ی كه‌س سوكایه‌تی پێ بكات و به ناڕه‌سه‌ن و شه‌رفرۆش و بێسه‌روبه‌ر تۆمه‌تباری بكات.
دووه‌م: ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی له‌و نوسینه‌دا به‌كارهاتوون دووره له هه‌موو پێوه‌ره زانستی و بابه‌تییه‌كانی نوسین ، زیاتر له‌وه‌ش ئه‌و نه‌فه‌سه له نوسین و بیركردنه‌وه كۆی نوسینه‌كه دوور ئه‌خاته‌وه له هه‌موو قوڵاییه‌كی فكری و تیۆری، له هه‌موو شیكردنه‌وه و سه‌لماندنێك، ئه‌گه‌ر نوسێنێك پشت ئه‌ستوور بێت به به‌ڵگه و سه‌لماندن، ئه‌گه‌ر نوسه‌رێك توانای شیكاری و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی هه‌بێت پێویستی به به‌كارهێنانی ئه‌و زمانه نییه كه له هه‌ر شتێك بچێت له نوسینی نوسه‌رێك ناچێت كه خوازیاری رێزگرتن بێت له زانست و عه‌قڵ و هۆشیاری.
سێیه‌م: زیاتر له جوێن و ته‌شهیر ، كاك رابوون مه‌عروف له نوسینه‌كه‌یدا نه‌ك ته‌نها تۆمه‌تی ناڕه‌وا دروست ئه‌كات به‌ڵكو ده‌رگاش بۆ ته‌خوین ئه‌كاته‌وه، كاك رابوون به‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری ئه‌و گفتوگۆیه‌یان كردوه پێیان ئه‌ڵێیت( به فیكه‌ی ئه‌م و ئه‌و ئه‌نوسن) و ( له چه‌ندین ناوه‌ندی به‌دناوه‌وه ئه‌نوسن) و ( شه‌ڕ به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌فرۆشن ) ( په‌لاماری رابه‌ره گشتییه‌كه‌ی ئه‌ده‌ن) ته‌نانه‌ت كار گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی هه‌ستی ئایینی مرۆڤی كورد بجوڵێنێت دژ به‌و كه‌سانه و به حاقد و دژ به دیین ناویان بێنێت.
ئه‌م ده‌سته‌واژانه و شتی تری له‌م شێوه‌یه كه به‌درێژایی نوسینه‌كه ته‌ئكیدی لێ ئه‌كاته‌وه ، له راستیدا ئه‌م ده‌سته‌واژانه هه‌مان ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ن كه به درێژایی دوو ده‌یی رابروودا ده‌سه‌ڵاتی كوردی دژ به نه‌یاره‌كانی به‌كاری هێناوه،سه‌ركوتی ره‌خنه‌ی جددیان پێكردوه،گۆڕانیش خۆی قوربانی ئه‌م نه‌فه‌سه‌یه له قسه‌كردن،بۆیه گۆرانیش له دروستبوونییه‌وه به توندی ره‌خنه‌ی له‌م جۆره ده‌ربڕین و بیركردنه‌وه‌یه گرتوه، گۆڕان هه‌میشه پێی وابوه تۆمه‌تباركردنی ره‌خنه‌گران به ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و ، تۆمه‌تباركردنی نوسین و رای جیاواز به شه‌ڕ فرۆشتن و گێچه‌ڵ پێكردن هه‌نگاوی یه‌كه‌می ته‌خوینه، هه‌ر به‌راستیش وایه، ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ی رابوون مه‌عروف قسه‌ی پێده‌كات ئه‌ده‌بیاتی ده‌سه‌ڵاتدارێكه به گوومانه له هه‌موو ره‌خنه و رایه‌كی جیاواز، هه‌موو ره‌خنه و دیدگایه‌كی ره‌خنه‌یی به شه‌رفرۆشتن و په‌لاماردان له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای ته‌خوین و سڕینه‌وه‌ی به‌رانبه‌ره،وه‌ختی خۆیشی ژماره‌یه‌ك وتاری له‌م چه‌شنه زه‌مینه‌ی هۆشیاری و ده‌رونی بۆ شه‌ڕی نێوخۆی پارتی و یه‌كێتی دروست كرد و، دواتریش هه‌ر ئه‌م جۆره گوتاره درێژه پێده‌ر و گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه خوێناوییه بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن و ته‌قدیسكراو دووباره نه‌بێته‌وه ئه‌بێت هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان و هه‌موو پرسه‌كانی په‌یوه‌ست پێیانه‌وه له‌ژێر ره‌خنه و چاودێریدا بن ، به‌ڕاستی زیاده‌ره‌وی نییه ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌و نوسینه‌ی كاك رابوون مه‌عروف له به‌یاننامه‌ی كه‌تیبه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌چێت له به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه نوسرا بێت نه‌ك له نوسینێك كه نوسه‌ره‌كه‌ی ئیدیعای فه‌لسه‌فه و ته‌نویر ئه‌كات..
چواره‌م: ئه‌و به‌رگرییه پڕ كه‌فوكوڵه‌ی رابوون له رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئه‌كات سه‌ره‌تایه‌كی خراپه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان رۆشنبیران و رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له راستیدا ئه‌م به‌رگرییه پڕ كه‌فوكوڵه‌ی رابوون له نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ نییه جگه له لاسایكردنه‌وه‌یه‌كی بێ تامی ئه‌و به‌رگرییه‌ی ژماره‌یه‌ك رۆشنبیری پارتی له بارزانی ئه‌كه‌ن و ژماره‌یه‌ك رۆشنبیری یه‌كێتی له تاڵه‌بانی ئه‌كه‌ن،ئه‌مه پرۆسه‌یه بیناكردنه‌وه‌ی نموونه‌یه‌كه له رۆشنبیر له جیاتی بیركردنه‌وه‌ی عه‌قلانی و به‌رهه‌مێنانی مه‌عریفه سه‌رقاڵی ستایش و به‌رگری پڕ له حه‌ماسه‌ته، دروستكردنی هۆشیارییه‌كه سه‌ری له‌ته‌قدیسكردنی سه‌ركرده‌وه ده‌رئه‌چێت، باوه‌رم وایه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌كرده‌یه‌كه به رابردووی شۆشگێرانه و ، خه‌مخۆری ئیستای ، رێزی هه‌مووی لایه‌كی به‌ده‌ستهێناوه ، بۆیه پێموانییه موحتاجی ئه‌م جۆره به‌رگرییانه بێت.
له‌باره‌ی سه‌وابیتی ئایینیه‌وه
بابه‌تێك له‌م پرسه‌دا كه جێگه‌ی مشتومڕه مه‌سه‌له‌ی سه‌وابیته ئیسلامییه‌كان كه به گوته‌ی رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری گۆڕان ، سه‌وابیتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه،له‌م روانگه‌یه‌وه ره‌خنه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گیرا كه سه‌وابیته‌كانی ئایینی ئیسلام ناكۆكه له‌گه‌ڵ مافی یه‌كسانیخوازی ژنان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له ماف و ئازادییه تاكه‌كه‌سی و مه‌ده‌نییه‌كان، ئایا ئه‌و ره‌خنانه له شوێنی خوی‌دا بوو؟ ئایا سه‌وابیته ئیسلامییه‌كان ناكۆكه به خواسته یه‌كسانیخواز و مافه مه‌ده‌نی و ئازادییه تایبه‌تییه‌كان؟
رابوون مه‌عروف پێیوایه((بنەڕەتەوە زاراوەی (پوابت) بە قازانجی ئەو مافانە لە دەستور و یاساکان جێخراوە، بەو مانایەی کە پوابتەکان و ئەو بنەما ئاینیانەی کە ئیجماعیان لەسەرە ئەوەندە کەمن کە بواریان بۆ ئیجتیهادات و گفتوگۆ ئەوەندە بە فراوانی هێشتوەتەوە کە هەر کەسێکی دڵسۆزی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان (ئەگەر ئایدیۆلۆجی و حاقد نەبێت لە دژی ئاین) دەتوانێت بێبەربەست بە قازانجی ئەو مافانەکار بکات.))
به‌راست ئه‌توانین به ئاسانی باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ین كه سه‌وابیتی ئیسلامی بۆ جێگیركردنی مافه‌كانی و مافه‌كان و ئازادییه‌كانی مرۆڤ جێگیر كراوه له ده‌ستووردا؟ ئه‌مه چۆن وایه؟ ئایا سه‌وابیت له مه‌فهومی ئیسلامی باڵاده‌ستدا بواری زۆری بۆ ئیجتیهاد هێشتۆته‌وه به جۆرێك بتوانین به قازانجی مافه‌كانی ژنان و مافه‌كانی مرۆڤ كاربكه‌ین،؟ با بزانین سه‌وابیتی ئیسلامی چییه، سه‌وابینی ئیسلامی له‌و سه‌رچاوه ئیسلامییه‌كاندا پشت به مانی زاهیری ده‌ق ئه‌به‌ستێت، له رێگای مانای زاهیری ده‌قه ئایینییه‌كانه‌وه كه كراون به بنه‌ما بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌حكام له ده‌ق مانای سه‌وابیتی ئایینی دیاری ئه‌كات، ئه‌و بنه‌مایانه‌ش بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌حكام ( وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیمامی شافعی له كتیبی دیاریكردوه بریتین (له قورئان و سوونه و قیاس و ئیجماع) ، هه‌رده‌قێكی قورئان یان فه‌رمووده یان قیاس یان ئیجماع به شێوه‌یه‌كی بنبڕ(قگع الدلاله) هات بوو ئه‌وا مانای ئه‌و ده‌قه به سه‌وابیتی ئیسلامی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت ، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا جگه له ئه‌ركانه‌كانی ئیمان و ئیسلام، هه‌موو ئه‌حكامه‌كان و پره‌نسیپه‌كانی ئیسلامی بۆ خێزان، بۆ مه‌عامه‌لات، بۆ جیهاد، بۆ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ دادگا و زۆری تر ئه‌گرێته‌وه…
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌حكامه‌كانی ، ئیسلام بۆ مافه‌كانی ژنان وه‌ك فره‌ژنی و شایه‌تیدان و میرات و مافی ته‌ڵاق و گه‌لێك مه‌سه‌له‌ی دیكه ده‌چێته خانه‌ی سه‌وابیته‌كانی ئیسلامه‌وه، ئیدی چۆن بتوانین له‌وه بدوێیین سه‌وابیتی ئیسلامی ده‌رفه‌تمان پێ ئه‌به‌خشێت بۆ جێگیركردنی مافه‌كانی ئافره‌ت؟ سه‌وابیتی ئیسلامی وه‌ك له نوسیتی پێشوماندا جه‌ختمان لێكردبۆوه به‌تواوی ناكۆكه بۆ خواستی بزووتنه‌وه‌ی ژنان بۆ گۆڕینی یاساكانی باری كه‌سێتی و جێگه گرتنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵێك شارستانی پێشكه‌وتوو، به‌مه‌ش له راستیدا بزووتنه‌وه‌ی گۆران به دروستكردنی ئیلتیزام بۆ خۆی بۆ پابه‌ندبوونی به سه‌وابیته ئیسلامییه‌كانه‌وه وه‌ستایه‌وه دژ به هه‌موو یاسایه‌كی مه‌ده‌نی هاوچه‌رخ كه خه‌ونی یه‌كسانیخوازی بزووتنه‌وه‌ی ژنان به‌دیبێنێت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌یتوانی له جیاتی خۆ پابه‌ند كردن به سه‌وابیته ئیسلامییه‌كانه‌وه ، خۆی پابه‌ند بكات به به‌ها گه‌ردوونییه‌كانی ئایینه‌وه وه‌ك دادپه‌روه‌ری و راستگۆیی …به‌مه‌ش ئه‌یتوانی خودی به‌ها گه‌ردونییه‌كانی ئایین بپارێزێت و پشتیوانیش بێت بۆ مۆدێرنیزه‌كردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پشتیوانیكردنی یاسای مه‌ده‌نی هاوچه‌رخ بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بۆ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی به‌هاكان و مافه‌كان له كۆمه‌ڵگادا.
ئومێد قه‌ره‌داغی