شانۆی كوردی له پێنجه‌مین فیستیڤاڵی بجایه له جه‌زائیر
له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی و بۆ یه‌كه‌مین جار تیمێكی شانۆیی كوردی به شانۆگه‌ری ( به‌ردی سه‌بووری) به‌شداری له پێنجه‌مین فیستیڤاَلی نێو ده‌وڵه‌تی بجایه له وڵاتی جه‌زایر كرد، ئه‌م شانۆنامه‌یه له رۆژانی 30 و 31/10 له دوو هۆڵی جیاواز بۆ بینه‌رانی فیستیڤاڵ نمایشكراو ده‌رفه‌تێكی زۆر گرنگ بوو بۆ ئاشنابوونی بینه‌ران و به‌شداربووانی فیستیڤاَل كه له بیست وڵاتی جیاوازه‌وه هاتبوون به كه‌ڵتوورو شانۆی كوردی.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پێشوازی له تیمی شانۆكارانی كوردستان كرا‌و له میانه‌ی وتاری فه‌رمی والی بجایه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كوردستان وه‌ك وڵاتێكی به‌شداربووی فیستیڤاڵ نێوی هات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆرێك له خه‌ڵكی بجایه كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كانی ئه‌مازیغین پێشوازی گه‌رمیان له تیمی كوردستان كرد كه به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه‌یان كرد‌و ئه‌مه‌ش وایكرد شانده‌كه جێگه‌ی سه‌رنج و بایه‌خی هه‌مووان بێت.
چه‌ند رۆژێكیش به‌ر له فیستیڤاڵ و له رۆژانی فیستیڤاڵ ئالای كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌موو هۆڵه‌كان و هوتێلی میوانداری شانده‌كان ده‌شه‌كایه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتیارانی فیستیڤاڵیش كارئاسانی تایبه‌تیان بۆ شاندی كوردستان كرد‌و هیوایان ده‌خواست كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه درێژه‌ی هه‌بێت، به‌تایبه‌تی كه له‌زۆر رووه‌وه هه‌ردوو میلله‌تی كورد‌و ئه‌مازیغ لێكچوونی زۆریان هه‌یه.
بڕیاریشه له رۆژی 4/11 دیدارێكی تایبه‌ت به شانۆی ئاسیا له په‌راوێزی فیستیڤاڵ به‌ڕێوه‌بچێت كه به‌شێكی تایبه‌ت ده‌كرێت به قسه‌كردن له‌سه‌ر شانۆی كوردی و ناساندنی مێژو و ئێستای شانۆی كوردی به به‌شداربووانی فیستیڤاَله‌كه، كه‌تیایدا سیمنارێكی تایبه‌ت بۆ به‌نده ڕێكده‌خرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
به‌ردی سه‌بووری له نووسینی دلشاد حوسێن و ده‌رهێنانی مه‌هدی حه‌سه‌ن و نواندنی ته‌لار هیرانی و هه‌لۆ ئازاد‌و كرمانج مسته‌فا یه.
شایانی باسه شاندی كوردستان پێكهاتووه له هونه‌رمه‌ندان: به‌كر مه‌عروف_نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، مه‌هدی حه‌سه‌ن ده‌رهێنه‌ر، حه‌مه‌سوار عه‌زیز_نووسه‌رو ڕه‌خنه‌گری شانۆیی، ته‌لار هیرانی_ئه‌كته‌ر، كرمانج مسته‌فا_ ئه‌كته‌ر، هه‌لۆ ئازاد_ ئه‌كته‌ر، خه‌رمان هیرانی_ماكیاژ.