Skip to Content

Monday, December 9th, 2024
مەرگیکی چاوەروان نەکراو کۆستیکی شۆکهێینەر

مەرگیکی چاوەروان نەکراو کۆستیکی شۆکهێینەر

Closed
by November 1, 2013 گشتی

 

 

 

 

سەرئەنجام مەرگ ئەو حالەتە تەکاندەرو پرکارەسات و لیوان لیو لەنارەحەتییە کە هەموو ئیمەی ئینسان دەبیت قبولیبکەین و ملبدەین بە سوێی کارەساتیک کە تەنانەت بیر لیکردنەوەشی سەخت و دژوارو باوەر نەکردنییە. دیویکی ئەم کارەساتە ئەوەیە کاتیک ئینسان ڕووی دەمی لە دۆخی کۆمەلگایەک دەکات کە هەموو شت دەکریت بە بەهاو ریزداربیت، بەلام ئینسان، ئینسان ئەو مغلوقەی کە بەهۆی رووداو کارەسات و تووندوتیژیەکانی ئەم رۆژانەوە خالیکراوەتەوە لە بەهاو جوانیەکانی خۆی بۆیە هەوالەکانی رۆژانە لەمەر کوشتن و خۆکوشتن و خۆسوتان و تیرۆرو … قوربانیەکانی تووندوتیژی و تەقینەوەو رووداوەکانی رۆژانە هیندە فراوان و گشتگیر بووتەوە کە بە ناچار تەنیا فریای بەیانکردنی ژمارەی مەرگی قوربانیان دەکەوین لەکاتی گەڕانەوەی، لەشاری کەرکوکەوە بۆ سلێمانی، لەلایەن گروپێکی تاوانباری تیرۆریستیەوە، دەفڕینرێ وپاشان دەیکوژن وئاگر لەسەیارەکەی بەردەدریت. بۆیە نایشارمەوە مەرگی ئەو ئینسانەی کە چارەکە سەدەیەکە لە ریزی تیکۆشەرترین و فیداکارترین ئینسانەکانە بۆ من جۆریکتر لە شۆک و تاسان و نیگەرانیەکی کەم وینەبوو کاتیک کە لە کوردستان گەرامەوەو هیشتا دەرگای مالەوەم نەکردبووەوە لەریگەی تەلەفونەوە هەوالی مەرگی ئازادی هاورێ وهاوخەبات وخۆشەویستم بیست. ئیستە پاش تیپەرینی 24 سەعات بەسەر مەرگی ئەودا بەناچار لە خەلوەتی بیرەوەریەکانیا بیدار بوومەوەو بەخۆم ووت هەموو ئیمە مەحکومین بە قبولکردنی ئەم واقعە تال و پرکارەساتە، بەلێ هاورێیان،دۆستان، ئەزیزانی ئازاد ئەحمەد دەبیت قبولیبکەین کەجیهانی ئەمرۆ ئیتر بەبێ ئازادە.

رەنگە دوورو نزیک هەموو ئەوانەی کە ئازاد ئەحمەد دەناسن بەحۆریک و لە گۆشە نیگایەکەوە بیرلیبکەنەوە،  ئازاد ئەو ئینسانەی کە خەندەو شادی لە لیوان نەدەبرا، ئازاد ئەوکەی کە بۆ زۆریکمان رەمزی دلسۆزی جەسووری و بەرائەت بوو، ئازاد هاورێ فیداکارو راوەستاوەکە، ئازاد ئەو ئینسانەی کە ئازادی و بەرابەرابەری ئینسانی بەقولترین شیوە لە چرکەساتەکانی ژیانی رۆژانەی خۆیدا نیشاندا. ئازاد نەک هەر تەنیا کەسایەتیەکی خۆشەویستی خەلکی رانیەو کوردستانە؛ بەلکو راستیەکەی ئەوەیە کە ئازاد ئەحمەد، روخساریکی ناسراو کۆمۆنیستیکی ڕاستەقینەی خەباتگێڕێکی خۆشەویست بوو کەهەستی گەشبینی وئینساندۆستی سەراپای ژیانی ئەم ئینسانەی داگیرکردبوو. مەرگی ئەم ئینسانە تیکۆشەرو خۆشەویستە خەسارەتیکی گەورەو بەرچاوە لە هەموو سەنگەری ئازادیخوازی و بەرابەرخوازی کۆمەلگای عیراق و کوردستان، بۆیە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی عێراق بەکوردستانیشەوە، هەموو دۆستان و ئازادیخوازان هیچ ریگەیەکیتریان نیە جگە لە قبوولکردنی ئەم خەسارەرتە گەورەیە نەبیت.

ساکاری ئەزیزی ئازادو هەموو ئیمە؛ [ژیلاو ئارین]ی خۆشەویستەکانی بابە خێزان و کەسوکار ودۆستان وئەندامانی حزب و هەموو ئازادیخوازان بۆ مەرگی ئازادی خۆشەویستمان هیچمان لەدەستت نایەت سەرخۆشی و بەشداریکردن لەم پرسە گەورەدا نەبیت ئازاد هەموو ئیمەی بەجیهشت بەلام دنیایەک لە ریزو خۆشەویستی و جەسارەت و دلسۆزی بەرابەرخوازی بۆ هەموو ئیمەو بۆ ئەم کۆمەلگایە بەجیهشت کە هەتا هەتایە دەبیت شانازی پیوە بکەین!

 

ریبوار عارف

Previous
Next