یه‌كێتی .. له نێوان شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن و سه‌ر زه‌مینی سه‌وزدا
ده‌سپێك :
دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردن و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، یه‌كێتی دووچاری دۆخێكی چاوه‌نڕواننه‌كراو بوو، ئه‌گه‌رچی زه‌مینه‌ی كاری ڕێكخراوه‌یی یه‌كێتی له‌دوای هه‌ڵبژاردنه ناخۆییه‌كه‌ی ساڵی (2006) وه، خاكێكی به‌پیت نه‌بووه بۆ گه‌شه و هه‌ستاوه، به‌ڵكو زیاتر ململانێ بووه له‌پێناوی مانه‌وه‌و هیوابوون به‌ئاینده‌یه‌ك كه چاوه‌ڕوانی هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی تێیداكراوه، هه‌ڵبژاردنی 7/3ی عێراق و 1/6/2013 و ئاهه‌نگه‌شاریه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، مژده‌به‌خشی هه‌ستانه‌وه‌و گرێنتی ده‌ری تێپه‌ڕینی قه‌یرانه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی یه‌كێتی بووه له‌لای یه‌كیتیه‌كان، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، بووه سه‌لمێنه‌ری واقیعێك كه یه‌كێـتی به‌بێ چاره‌سه‌ری فاكته‌ره هه‌مه‌چه‌شنه‌كان كه‌ڕۆڵیان له‌كایه‌ی كاری ڕێكخراوه‌یی و جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه‌دا گێڕاوه، ئاسته‌نگه ئاپۆره‌ی ئاماده‌بووی ئاهه‌نگه‌كان فریادڕه‌سی هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی و پێدانه‌وه‌ی پێگه له ده‌ستچووه‌كه‌ی بێ، كه‌شایسته‌ی ڕابردووی پڕشكۆی تۆماركراوی بێت.
تێڕامان له‌و ئاپۆڕه ئاماده‌بووه‌ی یاد و باره‌گاكانی یه‌كێتی، كه‌سه‌ری كێشاوه بۆ هه‌ڵه‌خوێندنه‌وه‌و مه‌زنده‌ی نادرووست له‌لایه‌ن كادیر‌و ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌كانی یه‌كێتی، ڕه‌نگه له‌دووخاڵ به‌ده‌رنه‌بێت:
1. یه‌كێتی له‌ڕابردوودا، تاكه لایه‌ن وهێزی به‌هێزو هێوابه‌خشی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ململانێكان بووه، له‌خاكێكی داگیركراوو سوتماكی كوردستاندا‌و، ئه‌مڕۆش ڕۆڵ وكاریگه‌ری و دروشم و دوونیا بینیه‌كانی مایه‌ی پێویستی قۆناغه‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ململانێكانه له‌هه‌رێمێكدا،كه‌سیخناخه به‌كێشه‌وگرفت و واقیعێكی هه‌رێمی، كه هه‌روا به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداربوون له یه‌كێتی قه‌بوڵ ناكرێ و، ئاوابوونی یه‌كێتی له‌كایه‌ی جیۆسیاسی هه‌رێم وناچه‌كه‌دا شیمانه‌ی له‌ده‌ستچوونی ته‌واوی ده‌ستكه‌وته ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی لێ ده‌كرێت، ئاماده‌بوونی ئه‌وئاپۆڕه‌یه گه‌یه‌نه‌ری ئه‌وپه‌یامه‌یه، به‌ڵام ووڵامگۆی یه‌كێتی پراكتیككردنی ئالیه‌تێك بووه كه‌مایه‌ی دروستكردنی خاترجه‌می له‌لای ئه‌و ئاپۆڕه‌یه نه‌بووه، یان سیاسه‌تكردنی یه‌كێتی به‌ره‌وئاقارێك بووه،كه هه‌وادارانی به‌ره‌و نائومێدی بردووه، له‌بری سه‌قامگیری ده‌روونی و هیوابوون به‌ئاینده‌یه‌كی ڕۆشن. ئه‌گه‌رچی كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، ڕه‌نگه نزیك بینی و هه‌نوكه بینی سیاسیی و ساده‌بوون بێت له‌هۆشیاری سیاسی‌دا، چونكه هه‌ڵكشان وداكشانی كێرڤی ده‌نگی حیزب له‌هه‌ڵبژاردندا كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌رجومگه جیاجیاكانی حیزب و ڕۆڵ و پێگه‌ی له‌كایه‌ی سیاسی وحوكمرانیدا ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه‌بڕیاربێت هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دیموكراسی و سه‌قامگیری له‌دامه‌زراوه‌یی حوكمرانیدا بڕوات. ڕه‌نگه ئاڵوگۆڕی خولی به‌رده‌وامی نێو ئۆرگانه جیاجیاكانی یه‌كێتی ڕێگای له‌و كاردانه‌وه جه‌ماوه‌ریه بگرتایه، به‌ڵام درێژخایه‌نی پله‌داره‌كان له‌پۆسته‌كانیاندا، پرۆسه‌ی ئه‌كتیڤ بوونی ئۆرگانه‌كانی په‌كخستووه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی بێ ئومێدكردووه.
2. ئه‌گه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كه ته‌مه‌نی له چوارساڵ تێپه‌ڕناچێت، به‌ڵام به‌هۆی مێژووی له پێشینه‌یان له ناو یه‌كێتی دا ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی له چوارساڵ ته‌مه‌نه‌وه، كردۆته ماخۆی سی و هه‌شت ساڵ ته‌مه‌نی سه‌روه‌ری و پڕشكۆی یه‌كێتی و، هه‌رچی جوانیه‌كانی یه‌كێتی یه ده‌درێته پاڵیان و ناشیرنیه‌كانیش به‌تایبه‌تی له‌حوكمرانی و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵا پارتیدا بۆ ئێستای یه‌كێتی یه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌واتایه‌كی تر ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و یه‌كێتی _ یش هیچ كات هه‌وڵیان نه‌داوه زمانێكی جیاواز له‌یه‌كتری به‌كاربهێنن هه‌میشه زمانێكی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌بووه، له‌م زمانه هاوبه‌شه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سودی زۆری لێوه‌رگرتووه و، به‌زیان بۆ یه‌كێتی شكاوه‌ته‌وه. دژواره جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و گۆڕان له‌یه‌كتری جیابكه‌یته‌وه، مه‌گه‌ر له‌ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا نه‌بێت. یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ئامانجی خۆجیاكردنه‌وه‌ی هه‌بێت له گۆڕان پێویسته زمانی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت، كه گوزارشت له كار وسیاسه‌ت و جیهانبینی خۆی بكات وسه‌رله‌به‌ری خۆی پێ ڕێكبخاته‌وه، سۆزی بۆ ڕابردووی یه‌كێتی بوونی گۆڕانه‌كان له‌ده‌ست بدا‌و به‌ره به‌ره خۆی له‌و گۆڕانه شه‌رمنانه ڕزگار بكات، كه‌ته‌نها له‌ناو كابینه‌ی ده‌نگداندا ده‌توانن سه‌ربه‌ستانه گوزارشت له ڕای خۆیان بكه‌ن، كه‌ی توانی ئه‌وه بكات، جه‌ماوه‌ری یه‌كێـتی ئاماده‌ییان له یاد و باره‌گاكانی یه‌كێتی دا ده‌بێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی درووست بۆ قه‌واره‌و ده‌نگی خۆیان ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌ركی قورس و خه‌می زۆر:
ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ته‌نها بۆیه‌كێتی مایه‌ی نیگه‌رانی نیه، ئه‌ولایه‌نانه‌ش كه‌بوونه ماخۆی زیاتری پشكی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان، نیگه‌رانیان هه‌یه. چونكه كورسیه‌كان به‌جۆرێك دابه‌ش بوون، هه‌روا به‌ئاسانی توانای هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانیكردن نایه‌ته‌دی، ئه‌گه‌ر بێته‌ئاراوه‌ش چاوه‌ڕوانی به‌رده‌وامبوونی تاسه‌ری لێ ناكرێت، چونكه ئه‌و پاشخانه‌ی كه‌بۆته زه‌مینه‌ی كاركردنی لایه‌نه‌كان، بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی په‌رله‌مان، زه‌مینه‌یه‌كی سازاوی له‌بارنیه بۆهاوپه‌یمانیه‌كی درووست و دامه‌زراو، ڕه‌نگه هه‌ندێ كه‌س گومانی ئه‌وه‌ببه‌ن كه یه‌كێتی وپارتی به‌هۆی ڕیككه‌وتنی ستراتیژی و هاوپه‌یمانیه‌تی پێشتریان له‌حوكمرانیدا، بتوانن ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه تاكو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه وێڕای نیگه‌رانی زۆری یه‌كێتی یه‌كان، یه‌كێتی –ش ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوبێت، وێرای لاسه‌نگی هاوپه‌یمانی له‌حوكمرانیدا به‌درێژایی ماوه‌ی هاوپه‌یمانی بوونه‌كه، خۆشی بۆته زه‌مینه‌ی كاركردنی پارتی، به‌درێژایی ته‌مه‌نی هاوپه‌یمانیه‌تی و به‌تایبه‌تی دوای ڕێككه‌وتنی 29/6/2013 كه‌تایبه‌ت بووه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوورو درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كه‌زۆر شه‌رمنانه‌و دوای ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر یه‌كێتی درووستكردوو، بووه‌مایه‌ی ڕه‌نجانی هه‌وادارانی یه‌كێتی و له‌كه‌داركردنی سه‌ركرده‌كانی، ددانیان به‌و ڕێككه‌وتنه‌دا نا. ئه‌مه بۆ یه‌كێتی ڕه‌نگه مایه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردن بێت، به‌تایبه‌تی له‌هاوپه‌یمانیه‌تیكردنی نوێی هاوپه‌یمانه‌كه‌یدا. ئۆپۆزسیۆن-یش له‌گه‌ڵا پارتیدا وێڕای ململانێی ئایدیۆلۆژی و جۆری سیسته‌می حوكمرانی، پێشینه‌ی باره‌گا سوتانیشیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌نانی حكومه‌ت زه‌مینه‌یه‌كی باشیش بێت بۆ موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پۆپۆزسیۆن، كایه‌كی خراپ ده‌بێت، بۆ مانه‌وه‌و هه‌ڵكردن.
یه‌كێتی و ئۆپۆزسیۆن- یش باشتر له‌پارتی نین، یه‌كێتی نزیكه له‌مه‌ودوا زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردنی ئۆپۆزسیۆن كه‌ته‌نها ناوچه‌ی سه‌وز بووه، به‌و خاكه به‌پیته‌ی نه‌هێڵیته‌وه، كه‌هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌كانیان ڕۆڵا له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ئاپۆڕه‌ی به‌دواكه‌وتویدا دا‌نێت. ئه‌گه‌ر تاكو ئێستا یه‌كێتی له‌خه‌می سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌دیموكراسی بوونی كوردستاندا بووبێت، پێویسته له‌مه‌ودوا به‌و ڕاده‌یه بێت كه‌ڕای گشتی پێویستی پێیه‌تی و لایه‌نه‌كێبڕكێ كاره‌كان وه‌كو یه‌ك به‌ته‌نگیه‌وه‌نی، ئه‌گه‌رنا كه‌وڵی یه‌كێتی له‌بری به‌دیموكراسی بوونی كوردستان، ده‌بێته پێخوستی به‌ده‌رنانی دیموكراسی له‌كورستاندا. ئه‌مه ڕه‌نگه قۆرغكاری و گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت، بۆشه‌ری ناوخۆ و دابه‌شكردنی كوردستان، به‌ڵكو له‌و پێودانگه‌وه‌یه كه‌ده‌نگی كاندیده‌كان پێمان ده‌ڵێت، كه هه‌رێمی كوردستان هێشتاش ڕه‌كیزه‌كانی دیموكراسی به‌ته‌واوه‌تی تێیدا نه‌ڕسكاوه و هه‌یمه‌نه‌ی ئابووری و هه‌ڵپه هه‌نوكه‌ییه‌كانی خه‌ڵك، هه‌ست بزوێنه‌ری خه‌ڵكه‌و ده‌نگدانیشی وابه‌سته‌ی خواسته په‌نگخواردووه‌كانی ناخیه‌تی دوور له‌هۆشیاری سیاسی و واقیعی هه‌رێم.
ئه‌وه‌ی ئه‌ركی یه‌كێتی قورس‌تر و خه‌می یه‌كێتی زۆرتر كردووه ئه‌وه‌یه، یه‌كێتی ده‌بێت له‌یه‌ك كاتدا كار له‌سه‌ر سێ كایه‌ی سه‌ره‌كی بكات:
1. كایه‌ی كاری ڕێكخراوه‌یی و جه‌ماوه‌ری خۆی.
2. كایه‌ی ده‌سه‌ڵات و پێكه‌وه‌نانی حكومه‌ت و پاراستنی ده‌ستكه‌وته به‌ده‌ستهاتووه‌كانی هه‌رێم.
3. كایه‌ی كار‌و ستراتیژی سیاسی یه‌كێتی له‌هه‌ریمدا.
یه‌كێتی له‌نێوان شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن و سه‌رزه‌مینی سه‌وزدا:
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن وه‌كو ڕه‌كیزه‌یه‌كی دیار و سه‌ره‌كی دیموكراسی له‌به‌رچاوبگیرێ و، بكرێته سیمای سه‌رده‌می بوونی گه‌ل ونه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی سنووره جوگرافیه‌كه‌یدا، شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن سه‌نگی خۆی له‌لای لایه‌نه كێبڕكێ كاره‌كان به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی ده‌بێت، چونكه شه‌رعیه‌تی حوكمرانی ده‌بێته شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن. ئه‌گه‌رچی شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن هه‌میشه له‌ژێر هه‌ره‌شه‌دایه، چونكه كایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن ئه‌وجه‌ماوه‌ره‌یه، كه‌وێرای دابه‌شبوونی به‌سه‌ر لایه‌نه كێبڕكێ كاره‌كاندا به‌رده‌وام له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌ڵمه‌ته جیاجیاكاندایه كه‌لایه‌نه كێبڕكێ كاره‌كان له پێناوی ڕاكێشانی سه‌رنج و ده‌نگی جه‌ماوه‌ر به‌لای خۆیاندا ده‌یكه‌نه‌سه‌ر یه‌كتری.
ڕه‌نگه ئه‌مه‌ی له‌هه‌رێمدا گوزه‌راو ده‌نگه‌كانی به‌جۆرێك قاڵب ڕێژكرد، له ووڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و به‌دامه‌زراوه‌ی كراودا ئاسایی بێت، به‌ڵام له‌هه‌رێمێكداكه هێشتاش كاریگه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ و دووئیداره‌یی پێوه‌دیاره مایه‌ی تێڕامان و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بێت. یان به‌واتایه‌كی تر پێكه‌وه‌نانی حكومه‌ت به‌وجۆره حوكمڕانیه لاسه‌نگه كه‌پێشتر له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دا هه‌بووه‌و یه‌كێتی قه‌بوڵی بووه پێك نه‌یه‌ت.
جاروبار له‌په‌ناوپه‌سیوان و لیدوانی جیاواز له‌لایه‌ن خه‌ڵكی جیاوازی لایه‌نه‌كانه‌وه ده‌درێ، له‌سه‌ر لایه‌نی براوه‌و شیوازی هاوپه‌یمانیه‌تی لایه‌نه‌كان، به‌ڵام له‌م لێدوانانه ڕه‌نگه ڕۆڵیان له‌نه‌خشه‌ڕێژكردنی هاوپه‌یمانیه‌تی پێكه‌وه‌نانی حكومه‌تدا نه‌بێت، چونكه ده‌رهاویشته‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و سیمادیاره‌كه‌ی دووئیداره‌یی هێشتاش به‌رقه‌راره‌و، ده‌نگه‌كانی پارتی تۆخكردنه‌وه‌ی پته‌وكردنی ڕه‌كیزه‌كانی ئیداره‌كه‌ی پارتی یه له‌سنووره‌كه‌ی خۆیدا. هێنانی هه‌رلایه‌نێك بۆ هاوپه‌یمانیه‌تی پێكه‌وه‌نانی حكومه‌ت، یان جێدار دیتنه‌وه بۆلایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتداری پێشتر، جگه‌له گه‌ڕانه‌وه بۆ دووئیداره‌یی چیتر نیه.
ڕه‌نگه مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌بكرێت كه‌سه‌ر زه‌مینی سه‌وز بۆته مه‌یدانی كێشمه‌كێشی یه‌كێتی و ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌تی گۆڕان، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌به‌هه‌ندبگیرێ كه زمانی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان كایه‌ی به‌پیتی كاركردن و ماشینه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی یه له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه، واته ئه‌گه‌ر سه‌ر زه‌مینی سه‌وز خاڵیش بكرێت له یه‌كێتی خاكێكی گونجاو نابێت بۆ پارتی، وێرای ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی له ئیداره كۆنه‌كه‌ی پارتیدا دووقاتی ده‌نگی پارتی یه له‌ئیداره كۆنه‌كه‌ی یه‌كێتی دا.
كه‌واته ئه‌و نفوزه‌ی لایه‌نه‌كان له‌دووئیداره‌كۆنه‌كه‌دا هه‌یانه، ته‌حه‌كوم به‌سه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تی و هه‌ماهه‌نگی له‌پێكه‌وه‌نانی حكومه‌تدا ده‌كات، نه‌ك ڕێژه‌ی كورسیه‌به‌ده‌ستهاتوه‌كانی لایه‌نه‌كان له‌دوا هه‌ڵبژاردندا.
به‌واتایه‌كی تر ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت، جگه‌له یه‌كێتی وپارتی هیچ لایه‌نێكی تر ماخۆی ده‌ستڕۆشتویی نیه، له‌سنوری زه‌رد و سه‌وزدا، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنیان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌به‌ر دابه‌شبوونی پێشتری هه‌رێم به‌سه‌ر سنووری زه‌رد وسه‌وزدا، كایه‌ی پراكتیككردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه كه‌له‌و شه‌رعیه‌ته‌وه پێیان دراوه له‌واقیعی هه‌ڕێمدا، ئه‌گه‌رچی ئۆپۆزسیۆن په‌یان به‌م كه‌مایه‌سیه‌ی ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردن بردووه‌و، به‌رده‌وام داوای به‌شداریكردنی كارا‌و چاكسازی ده‌كه‌ن له شێوازی حوكمڕانیدا، كه‌زیاتر ئه‌م داخوازییه‌یان بۆ نه‌خشه‌ڕێژكردنه‌وه‌ی هه‌ڕێمه له دوولایه‌نه‌وه بۆ پێنج لایه‌ن، نه‌چیتر.
ڕه‌نگه هه‌رئه‌مه‌ش بووبێت كه‌یه‌كێتی و پارتی ملیان بۆ پاكێجه‌كانی چاكسازی ئۆپۆزسیۆن تاكو ئێستا نه‌دابێت و وه‌كو پێویست به‌ده‌نگیه‌وه نه‌هاتبن، به‌ڵام ده‌بێت یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه بزانن ماخۆی سنووری زه‌رد و سه‌وز نوو، ئۆپۆزسیۆن-یش ماخۆی شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن.
یه‌كێتی تاكو ئێستا باجی له‌هاوپه‌یمانیه‌تی حكومه‌تێكی لاسه‌نگدا داوه، پێویسته ئێستاش باج بدات به‌ڵام نه‌ك له‌حكومه‌تێكی لاسه‌نگدا به‌ڵكو بۆحكومه‌تێكی هاوپه‌یمانی بنكه‌فراوان، كه‌لایه‌نه‌كان ماخۆی پشكی خۆیان بن، نه‌ك هێنرابن له‌سه‌ر كه‌وڵی یه‌كتری. كایه‌ئاماژه‌پێكراوه‌كان به‌نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی دروست دابرێژێ و كاریان له‌سه‌ر بكات، تاكو جارێكی تر له‌نێوان شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن و سه‌رزه‌مینی سه‌وزدا قه‌یس نه‌بێ.
دڵشادی مه‌لاعه‌وڵا
http://sharpress.net/Direje-Qalam.aspx?Jimare=7488