مارسێل ڕایش ڕانسکی خوێنه‌ره مه‌زنه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا
ڕەخنەگر حاکم نییە ، بەڵكە داواکاری گشتی یان پارێزەرە
مارسێل ڕایش ڕانسکی
تازه چووبومه ئه‌ڵمانیا ، هه‌فتانه له که‌ناڵی دووی ئه‌ڵمانیه‌وه، پیاوێکی پیرو چکۆلانه‌م ده‌بینی، که ده‌نگێکی تایبه‌تی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی تر داده‌نیشتن و باسی کتێب و ئه‌ده‌ب و فکریان ده‌کرد . من هێشتا به باشی له زمانی ئه‌ڵمانی تێنه‌ده‌گه‌یشتم ، به‌ڵام به حوکمی ئه‌وه‌ی باسه‌کانیان ئه‌ده‌بی و فکری بوو، جێژێکی زۆرم لێ ده‌بینی و دادەنیشتم بە دیاریانەوە. دیارە زۆرجار نقاشەکانیشیان توند بوو، خیلاف دەکەوتە نێوان ئامادەبوانەوە. بەڵام پاشان زانیم ، که‌ئه‌م پیاوە یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانیا.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانییه‌که‌م باشبوو، چه‌ند کتێبێکی ئه‌م که‌ڵه ره‌خنه‌گره‌ی ئه‌ڵمانیام خوێنده‌وه، ئینجا به‌ته‌واوه‌تی له ده‌ریای مه‌عریفه‌ی ئه‌م پیاوه ئاشنا بووم.
Marcel Reich-Ranicki مارسێل ڕایش رانسکی له‌ناو ئاسمانی ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانیادا، ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگدار و مه‌زنه. ئه‌و هه‌میشه قسه‌ی له‌سه‌ر کتێب و ئه‌ده‌ب ده‌کرد، خه‌ڵكی فێری خوێندنه‌وه‌و عه‌شقی نووسین و جیهانی بێگه‌ردی ئه‌ده‌ب ده‌کرد.
مارسێل رانسکی له 02.06.1923 له شارۆچکه‌ی Wloclawek ی پۆڵۆنیا، له خێزانێکی جوله‌که‌ی “پۆلۆنی- ئه‌ڵمانی” له‌دایک بووه. ساڵی 1929 بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا کۆچ ده‌که‌ن. له‌ساڵی 1938 بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی به‌ده‌ستده‌هێنێت. به‌ڵام له‌وکاته‌دا نازیه‌کان حوکمی ئه‌ڵمانیا ده‌که‌ن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی جوله‌که‌یه، ناهێڵن بچێت له زانکۆ بخوێنێت. له ئۆکتۆبه‌ری هه‌مانساڵدا ناچار ده‌بێت ئه‌ڵمانیا به‌جێبهێڵێت. له ساڵی 1940 ه‌وه به ناچاری له Warschauer Ghetto وارشۆ وه‌کو ده‌ستبه‌سه‌رێک ده‌ژی. ئه‌م شوێنه نازیه‌کان وه‌کو ئوردوگایه‌ک بۆ جوله‌که پۆلۆنی و ئه‌ڵمانییه‌کان دایانبوو.
ساڵی 1943 به‌شداری ڕێکخراوی نهێنی جوله‌که‌کان ده‌کات که دژ به نازیه‌کان دایانمه‌زراندبوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناخۆشیانه‌ش ، له مانگی حه‌وتی 1942 له‌گه‌ڵ تۆیفیلا Teofila خێزان پێکده‌هێنێت. له ڤێبراوهری 1943 دا، هه‌لێکی ده‌ستده‌که‌وێت ده‌توانێت خۆیی و Teofila ی خێزانی ڕابکه‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ش ته‌مه‌نێکی نوێی بۆ دروست ده‌بێته‌وه.
ئه‌و یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی که توانییان مه‌کینه‌ی هۆلۆکۆس قووتی نه‌یات و بمێنێته‌وه. ته‌واوی خێزانه‌که‌ی له هۆلۆکۆس له‌ده‌ستدا. ( باوکی ، دایکی، براکانی خه‌زوری) له ده‌ستدا.
خه‌بات له دژی نازیه‌ت/
پاش ئه‌وه‌ی سوپای سوری سۆڤێتی پۆلۆنیای له ده‌ستی ئه‌ڵمانیا ڕزگارده‌کات، له سێپته‌مبه‌ری 1944دا ، خۆبه‌خشانه ناوی خۆی بۆ سوپای پۆلۆنی ده‌نووسێت و ده‌بێته سه‌ربازێکی خۆبه‌خشی ئه‌و سوپایه و له‌دژی نازیه‌کان خه‌بات ده‌کات. ساڵی 1946 یش ده‌بێته ئه‌ندامێکی چالاکی ” پارتی کۆمۆنیستی پۆلۆنی “. پاشان چه‌ند پۆستێکی سه‌ربازی وه‌رده‌گرێت. ساڵی 1946 ده‌بێته نوێنه‌ری پۆلۆنیا له لیژنه‌ی سه‌ربازی سوپای پۆلۆنیا له به‌رلین. له ساڵی 1947 ده‌بێته ئه‌ندامی ” ده‌زگای هه‌واڵگری پۆلۆنی” له‌هه‌مانکاتیشدا کار بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆلۆنیاش ده‌کات. له‌ساڵی 1948/1949 ده‌بێته کۆنسوڵ له سه‌فاره‌تی پۆلۆنی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا. پاشان ناوی خۆی بۆ ” مارسێل رانسکی ” ده‌گۆڕێت، چونکه ناوی ” ڕایش” تۆنێکی ئه‌ڵمانی هه‌بووه.
وازهێنان له سیاسه‌ت و گه‌ڕانه‌وه بۆ دونیای ئه‌ده‌ب/
له پایزی ساڵی ١٩٥٩ ، له‌به‌ر هۆکاری سیاسی ، وازی له هه‌موو پۆست و پله‌یه‌کی سه‌ربازی و سیاسی هێنا. هه‌ر له‌و ساڵه‌شه‌وه دیسانه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو دوو جیهانی تایبه‌ت به خۆی ، ئه‌وانیش ” ئه‌ده‌ب و ئه‌ڵمانیا ” بوون. ئه‌م دوو شوێنه، جێگایه‌کی گه‌وره‌ی له ژیانی ئه‌ودا داگیرکردبوو، هه‌ربۆیه وازهێنان لێی و له‌بیرکردنی، کارێکی ئاسته‌م و زه‌حمه‌ت بوو.
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و جیهانی ئه‌ده‌ب/
پاش ئه‌وه‌ی وازی له ژیانی سیاسی و سه‌ربازی هێنا، ساڵی ١٩٥٩ بڕیارێکی گرینگیدا ، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا. کاتێک گه‌ڕایه‌وه چه‌ند هاورێیه‌کی دێرینی خۆی دۆزیه‌وه، له‌وانه : ( هاینریش بۆڵ و سیگفرید لێنز). ئه‌مان زۆر یارمه‌تییان دا‌و هانیاندا که‌له ئه‌ڵمانیا بژی. ئه‌م یارمه‌تییه‌ی ئه‌وان زۆرباشبوو. له‌ماوه‌یه‌کی ئێجگار کورت‌دا، رانسکی بوو به ناوێکی ئه‌ده‌بی ناسراو له‌ناو ئه‌ڵمانیای رۆژئاوادا.جێگه‌ی گوتنه ، له‌پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه، ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ر ” کۆماری ڕۆژئاوا، کۆماری رۆژهه‌ڵات” دابه‌شبوو.
ئه‌و یه‌کێک بوو له گروپی 47 ، که گروپێکی ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانی بوو، له‌پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانی دروستبوو، بانگه‌شه‌ی گۆڕانکاری له ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانیدا ده‌کرد . ئەم گروپە کاریگەری گەورەی بەسەر ئەدەبی مۆدێرنی ئەڵمانییەوە هەیە. پاش ماوەیەک به‌رلین به‌جێده‌هێڵێت و دێت بۆ شاری فرانکفۆرت و پاشان ده‌چێته شاری هامبورگ.
ره‌خنه‌گره گه‌وره‌که‌ی ئه‌ڵمانیا/
رانسکی له‌پاش ئه‌وه‌ی دێته شاری هامبۆرگ ، ده‌بێته نووسه‌رێکی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌ی ” “Die Zeit دی تسایت” . ئەم رۆژنامەیە ، زیاتر لە فکر ” پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانییەوە” نزیک بوو. له ساڵی 1960 تا ساڵی 1973 ، له‌م ڕۆژنامه‌یه‌دا کارده‌کات و هه‌فتانه ئه‌و کتێبه ئه‌ده‌بییانه، به‌تایبه‌تی ” رۆمان و چیرۆک و شیعر” لهبارهیانهوهدهنووسێت، کتێبی نوێ به خوێنه‌ران ده‌ناسێنێت. جگه له‌وه‌ش به شێوازێکی ره‌خنه‌گرانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و کتێبانه ده‌کات .
پاشان واز له دی تسایت ده‌هێنێت و شاری هامبۆرگ به‌جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری فرانکفۆرت. له‌و ساڵه‌شه‌وه واته 1973 هه‌تاوه‌کو ساڵی 1988 له رۆژنامه‌ی ” فرانکفۆرته ئه‌لگه‌ماینده تسایتونگ ” کار ده‌کات . ده‌بێته به‌رپرسی لاپه‌ره‌ی ئه‌ده‌بی و کلتوری ئه‌و ڕۆژنامه‌یه. جێگە گوتنە ئەم رۆژنامەیە ، زیاتر رۆژنامەیەکی ڕاست و لیبڕاڵەکانی ئەڵمانیایە. لێرەشەوە گٶرانکاری گەورە لە فکری سیاسی رانسکی دەکرێت، دەچێتە بەرەی ڕاستەکانەوە.
له‌ساڵی 1988 واز له کاری رۆژنامه‌وانی ده‌هێنێت. به‌ڵام له ئه‌ده‌ب ناوه‌ستێت. هه‌ر له‌هه‌مانساڵدا، ده‌چێته که‌ناڵی دوی ئه‌ڵمانیا ZDF، به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی هه‌فتانه به‌ناوی “Das Literarische Quartett پێشکه‌ش ده‌کات . ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌تاوه‌کو ساڵی 2001 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م به‌رنامه‌یه بوویه سه‌کۆیه‌کی ئیعلامی گرینگ ، بۆ هاندانی ئه‌ڵمانه‌کان بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێب، له‌هه‌مانکاتیشدا بۆ ناساندنی نووسه‌ران به خه‌ڵكی. دیاره رانسکی بازنه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی تایبه‌ت به خۆی دانابوو، که بریتیی بوون له سێ که‌س که ئه‌وانیش :هێلموت کاراسک، ئیریش رادیش Iris Radisch ، Hellmuth Karasek” که ئه‌م دوانه‌ش دوو خوێنه‌ری جددی و ره‌خنه‌گری ئه‌ڵمانین.
به‌ڵام ساڵی 2001 پاش ئه‌وه‌ی 77 به‌رنامه پێشکه‌ش ده‌کات و نزیکه‌ی400 نیقاش له‌باره‌ی کتێبه‌وه سازده‌کات ، واز له‌م به‌رنامه‌یه ده‌هێنێت، به‌ڵام هه‌تاوه‌کو ساڵی 2006 جارجار له‌م که‌ناڵه‌وه به‌رنامه‌ی تایبه‌تی ئه‌ده‌بی سازده‌کرد، ڕانسکی هه‌فتانه له‌م که‌ناڵه‌وه، کتێبه‌کانی شرۆڤه ده‌کرد و پرسگه‌لێکی ئه‌ده‌بی و فکری له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌دیبێکی ئه‌ڵمانیدا باس ده‌کرد .
بیره‌وه‌رییه‌کانی /
له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌ڵمانیدا دوو کتێبی بیره‌وه‌ری له جیهاندا ناسراون، یه‌کێکیان کتێبه‌که‌ی هیتله‌ره ” Mein Kampfخه‌باتم ” که‌له جیهاندا ژماره‌یه‌کی زۆری لێ بڵاوبۆته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م کتێبه له ڕوی فکری و سیاسییه‌وه، کتێبێکی تابڵێیت قێزه‌ون و دژه مرۆییه.
دووه‌م کتێبی بیره‌وه‌ری ده‌توانین بیره‌وه‌رییه‌کانی رانسکی دابنێین . ” “Mein Leben ژیانم ” که‌له ساڵی 1999 دا بڵاویکرده‌وه، نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن و 200 هه‌زار نوسخه‌ی لێفرۆشرا. رانسکی له‌م کتێبه‌یدا ، باسی کاروانی ئه‌ده‌بی و سیاسی و فکری خۆی ده‌کات، چیرۆکی گرتن و ڕاونانی له‌سه‌رده‌می نازیه‌تی ئه‌ڵمانیدا، هۆلۆکۆس و کوشتنی جوله‌که‌کان له ئه‌ڵمانیا و ئوروپادا، پاشان گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ جیهانی ئه‌ده‌بی . جێگه‌ی گوتنه پاشتر ئه‌م کتێبه‌ی کرایه فیلم.
رانسکی و گوینته‌ر گراس/
زۆرجار یەکەم بینین کاریگەری زۆری دەبێت بۆ پەیوەندی نێوان دووکەس، یەکەم فلاش ، هەمیشە لەبەرچاوی ئەوکەسانە دەمێنێتەوە. مارسێل رایش رانسکی و گوینتەر گراس ، هەردووکیان ئەڵمانی خەڵکی پۆلۆنیان، هەردووکیشیان یەک نەوەی ئەدەبین. بەڵام پەیوەندی نێوان ئەم دوانە هەمیشە کێشەداربووە. رانسکی لە بیرەوەرییەکانیدا لەبارەی گراسەوە دەڵێت : ( یەکەمجار کە گراسم بینی، لە ئایاری١٩٥٨ لە شاری وارشۆ بوو، دوانیوەرۆیەکی ئێجگار ناخۆش و بێ تامم لەگەڵ پیاوێکی وشک وبرینگ و عەبوس بەسەر برد. چیرۆکی پیاوێکی ئەلکحولی بۆ گێرامەوە، کە ئەمەش یەکێک بووە لە کارەکانی کە هێشتا تەواوی نەکردبوو). دیارە ئەمەش چیرۆکێکی رۆمانێکی مەزنی گراسە،کە پاشتر بە جیهانی ناسی ، ئەویش رۆمانی Die Blechtrommel
بەڵام دووەم بینیان پۆزەتیف تر بووە، ئەویش لە ئۆکتۆبەری هەمانساڵدا لە دیدارکی گروپی ٤٧ دا یەکتر دەبیننەوە. لەم ئێوارەیەدا، گراس دوو پارچە لە هەمان رۆمانی دەخوێنێتەوە، بەڵام ئەمجارەیان بە پێچەوانەی دیداری یەکەمەوە، گراسی بە دڵ دەبێت و پەیوەندییان بەهێزتر و گەرم وگورتر دەبێت. پاشتر رانسکی لەسەر کتێبەکانی دەنووسێت. ئەو زیاتر حەزی بە رۆمانی ” پشیلە و مشک” . بەڵام رەخنە لەسەر رۆمانی ” ساڵی سەگەکان” دەگرێت.
بەڵام سەرەتای شەڕی سەرەکی ئەم دوانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٤ کاتێک گوینتەر گراس رۆمانی ” کێڵگەیەکی دوور” دەنووسێت ، کە رۆمانێکی قەبارە گەورەیە. رانسکی نامەیەکی بۆ دەنووسێت پاشان بڵاوی دەکاتەوە. تێیدا بۆچوونی خۆی لەبارەی ئەم رۆمانەوە دەڵێت : ئێوە لەکاتی باسکردنی ئەو دیدارەی ” ئوڤە یونسۆن Uwe Johnson” بەڕاستی زۆر بە جوانی وەسفتان کردووە، ئەمە کەس ناتوانێت وەکو ئێوە وەسفی بکات . بەڵام ئەمە تەنها ٥ لاپەرەن لە ٧٨١ لاپەرە، لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستم بۆتان ، مارسێل ڕاش ڕانسکی .”
ئیتر لێرەوە ئاگری شەڕێکی توند لەگەڵ گراس دەستپێدەکات. کاتێکیش ساڵی ١٩٩٩ گراس خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئەدەب پێ دەبەخشرت ، راسنکی بەمە خۆشحاڵ نابێت و بگرە زۆر توندیش هەڵوێستی خۆی دەردەبڕێت. لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤاری شپیگلی ئەڵمانی، لەبارەی خەڵاتکردنی گراسەوە دەڵێت :
” هەر دەبوایە پاش ئەو هەموو ساڵە ، نووسەرکی ئەڵمانی خەڵاتی نۆبڵی پێ ببەخشرایە. بەڵام با شتێکتان پێ بڵێم ، گەر ئەم خەڵاتە بدرایە بە مارتین ڤاسلەر، ئەوا من بە تەواوی تێکدەچوم ، یان گەر بدرایە بە دەبەنگێكی وەکو پیتەر هاندکە، ئەوە کارەسات بوو. بەڵام دەڵێیت چی ئەم بڕیارانە لە ئەکادیمی ستۆکهۆڵم چاوەڕنکراوە.”
جێگەی گوتنە مارتین ڤاسلەر و پیتەر هاندکە، دوو رۆماننووسی گەورەی ئەڵمانیان، بەڵام رانسکی لەگەڵ ئەم دوو کەڵە رۆمانووسەش کێشەی هەبوو.
هەرچەندە پاشان دەڵێت : ( گراس لە دونیای ئەمرۆی ئەدەبی ئەڵمانیماندا، شایستەترین کەسە کە خەڵاتی نۆبڵی پێ ببەخشرێت .)
دیاره ڕاستە رانسکی و گراس ،ئه‌وان پێکه‌وه سه‌ر به گروپی 47 بوون ، به‌ڵام هەمیشە پەیوەندییەکی خراپ و کێشەداریان هەبووە. لەلایەکی تریشەوە سیاسه‌ت، هێندەی تر ، ئه‌م دوو که‌ڵه نووسه‌ره‌ی له یه‌کتری جیاکرده‌وه. گراس ئه‌ندامێکی چالاکی پارتی سۆسیال دیموکرات بوو، له‌هه‌مانکاتیشدا زۆر دژایه‌تی ئیسرائیل و ئه‌مریکای کرد. کاتێک ساڵی پار گراس له رۆژنامه‌ی ” سوید دۆیتچه تسایتونگ” شیعرێکی له‌دژی ئیسرائیل بڵاوکرده‌وه، هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی له‌ناو میدیای ئه‌ڵمانی و ئوروپی و ئیسرائیلی دروستکرد. راسنکی به توندی ره‌خنه‌ی لێگرت و شیعره‌که‌شی ” به قێزه‌ونترین شیعر ” وه‌سفکرد. له‌هه‌مانکاتیشدا گراسی به که‌سێکی ئه‌نتی سیمیت” دژه جووله‌که ” وه‌سفکرد.
بەرهەمەکانی/
رانسکی تەواوی ژیانی بۆ خوێندنەوەی ئەدەبی کۆن و نوێی ئەڵمانی تەرخانکرد، لەم بوارەشدا چەندین کتێبی گرینگی بە چاپگەیاندووە، لەوانە : Die Anwälte der Literatur, Mehr als ein Dichter/Herz, Arzt und Literatur/ Literatur der kleinen Schritte
پێش کۆتایی/
دیاره ئه‌ڵمانیا خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و فه‌یله‌سووفی مه‌زنه و له جیهاندا ناویان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راسنکی له‌وانی تر جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه، که ئه‌مجاره‌یان ئه‌ڵمانیا له ڕێگای ره‌خنه‌گرێکی ئه‌ده‌بییه‌وه، خۆی به جیهان ده‌ناسێنێت. رانسکی توانی به ره‌خنه‌کانی ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانی به‌هێزبکات، له‌هه‌مانکاتیشدا ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانی به جیهان بناسینێت. بۆ ئێمه‌ی کورد گرینگه له ئه‌زمونی گه‌لانه‌وه فێری داهێنان بین، ئه‌وه‌ی له مه‌رگی رانسکیدا بینیم ، ئه‌و گرینگی پێدانه زۆره‌ی میدیاکاران و سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌ده‌بدۆستانی ئه‌ڵمانی بوو به‌م که‌سایه‌تییه. به‌داخه‌وه هێشتا له‌لای ئێمه‌ی کورد، لە گرینگی ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی تێنه‌گه‌یشتووین، نازانین گه‌ر که‌سێک نه‌بێت لایه‌ک له‌و کتێبه زۆرانه بکاته‌وه کە رۆژانە چاپ دەکرێن، هه‌ڵه‌کانمان بۆ راست نه‌کاتەوە ، ناتوانین کۆشکی ئه‌ده‌بی و فکریمان به‌هێز بکه‌ین.
هیوادارم رۆژێک له ڕۆژانیش ، ره‌خنه‌گرێکی کوردیش بگاته ئه‌م ئاسته جیهانییه‌ی مارسێل ڕایش رانسکی ئه‌ڵمانی .
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
———————————–
سه‌رچاوه:
1. Deutschlands bedeutendster Literaturkritiker: Marcel Reich-Ranicki ist tot.www.Spiegel.de
2. www.m-reich-ranicki.de.