رووداوه مێژوویی وسیاسیه‌کان و کاریگه‌رییان بۆ سه‌ر ناسیۆنالیزمی ئێرانی
له دوای په‌یدا بوونی بیرۆکه‌ی ده‌وله‌ت ـ نه‌ته‌وه له نێو قشری خوینده‌واری ئه‌و سه‌رده‌می ئێران وهه‌وڵ دان بۆ دروست کردنی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی به هێزو یه‌ک ده‌ست له دوای کۆتایی پێهاتنی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتوری قاجاری وبه ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌لاتی سیاسی به رێگای کودتاوه له لایه‌ن ره‌زاشاوه به پشتیوانی بریتانیا، هه‌وڵ دان بۆ داسه‌پاندن وچه‌سپاندنی سیاسه‌تی یه‌ک زمان ویه‌ک نه‌ته‌وه ویه‌ک ئاڵا به پێی پلان وبه‌رنامه له لایه‌ن ره‌زاشا ودوای خۆشی له لایه‌ن کوڕه‌که‌ی ودوای وانیش له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه بێ پسانه‌وه به‌ره‌و پێش چووه.
تواندنه‌وه‌ی زمان وکولتوری نه‌ته‌وه غه‌یره فارسه‌کان وبێبه‌ش کردنی ئه‌وان له مافه‌کانیان وبه‌شداری پێ نه‌کردنیان له ده‌سه‌ڵات دا به شێوه‌ی یه‌کسان وهاوبه‌ش له سه‌رحیسابی به هێزکردنی ده‌سه‌لاتی ناسیۆنالیزمی فارسی ومه‌زهه‌بی شیعه، ئێرانی به‌رده‌وام تووشی ئالۆزی وناسه‌قامگیری سیاسی کردووه. دابه‌شبوونی ناوچه‌کانی ئێران له سه‌ر ئه‌ساسی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی جیاواز و بوونی خه‌بات وتێکۆشان و به‌رگری کردن له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی داگیرکاری وئینکارکردنی ده‌وله‌تی ناوه‌ندی ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن که سیاسه‌تی ده‌وله‌ت ـ نه‌ته‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه بووه وبه ته‌واوی شکستی هێناوه.
ناسیۆنالیزمی فارسی بۆ ئه‌وه‌ی به قه‌ولی خۆی ئێران به یه‌کپارچه‌یی ڕابگرێ وله دابه‌ش بوون بپارێزی وبۆ ئه‌وه‌ی شکستی سه‌رشۆرانه‌ی پادشاکانی قاجار له هه‌مبه‌ر روسیه‌ی تزاری که بوو به هۆی هاتنه ئارای رێکه‌وتنی ” گلستان ” دووپات نه‌بێته‌وه، به‌رده‌وام سیاسه‌تی مشتی پۆلایینی له هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی غه‌یری فارس زمان وشیعه مه‌زهه‌ب به کار هێناوه و وڵامی هه‌رجۆره داوایه‌کی مه‌ده‌نی و سیاسی به‌ستۆته‌وه به مه‌ترسی داربوونی ئه‌و داوایانه بۆ دابه‌ش کردنی ئێران.
رووداوه سیاسی ومێژووییه‌کان به تایبه‌ت له دوای هه‌ره‌س هێنانی ئیمپراتوری قاجار وشکستی په‌یتاپه‌یتای ئه‌و ده‌وله‌ته فاسید وگهندهله له هه‌مبه‌ر روسییه‌ی تزاری وڕاده‌ست کردنی کۆمه‌لێک ناوچه‌ی گرینگی ئه‌و سای ژێر ده‌ستیان به روسه‌کان، ناسیۆنالیزمی ته‌ک نژادی دروست کراوی له سه‌ر ئه‌ساسی یه‌ک ده‌وله‌ت ویه‌ک نه‌ته‌وه له سه‌رده‌می ره‌زاشاوه به‌ولاوه به نیسبه‌ت هه‌موو داوایه‌کی ماف خوازانه‌ی ڕه‌وا وئینسانی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یری فارسی حه‌ساس کردوه وله راستیدا بیروهزری نژادپهرهستێکی ئاوسار پساو ودژه دێموکراتیک فه‌زای سیاسی وکولتوری وکۆمه‌لایه‌تی ئێرانی داگیرکردووه. ده‌وله‌تی ته‌ک نژاد، وێرای سه‌رکوتکردن وله‌شکرکێشی وگرتن وزیندان وئێعدام، کۆمه‌لیک تۆمه‌تی نارهواشی داوه‌ته پاڵ ئازادیخوازن، به تایبه‌ت پاڵ کورده‌کان که گۆیا ده‌یانهه‌وێ ” ئێران دابه‌ش دابه‌ش بکه‌ن ” وبه دایم حیزبه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌لاتیان به نۆکه‌ر ودهستکردی بێگانه پێناسه کردووه.
دژکرده‌وه‌ی توندوتیژودڕندانهی ناسیۆنالیزمی فارسی یان ئێرانی به پێشره‌وی رێژیمی حه‌مه‌ره‌زاشا به نیسبه‌ت دامه‌زرانی کۆماری کوردستان وداواکانی وپێناسه کردنی کۆماری کوردستان به پاشکۆی کۆمونیسته‌کان و به دروستکراوی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت وبهستراوهیی سه‌رۆکانی کۆمار به تایبه‌ت پێشه‌وا قازی مه‌حه‌ممه‌د به داگیرکه‌رانی ئێرانه‌وه، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن که ناسیۆنالیزمی نژادپه‌ره‌ستانه‌ی فارسی ئاماده نه‌بووه هیچ هاوبه‌شێکی دیکه له ئێران دا قه‌بول بکا ودان به پێکهاته‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌یی وفره‌زمانی وفره کولتوری ئێران دابنێ.
ده‌وله‌تی حه‌مه ره‌زاشا که ساڵانیکی زۆر ده‌ست په‌روه‌رده‌ی بریتانیا وئامریکا بوو، به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه دابوو که ببێته یه‌که‌م هێزی سیاسی و سه‌ربازی ناوچه‌که وتهیارکردنی ئێران به چه‌کی ناوه‌کی. هه‌ربۆیه‌ش داهێنانی بیرۆکه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی بۆ یه‌که‌م جار له سه‌ردمی شه‌ڕی ساردی نێوان ئامریکا ویه‌کێتی سۆڤیه‌ت دا ده‌ستی پێ‌کرد وئێران له به‌ره‌ی رۆژئاوا به سه‌رکردایه‌تی ئامریکا وبه نزیکایه‌تی له ئیسرائیل وه‌کوو ته‌نیا ده‌وله‌تی جوله‌که‌ی دژی عه‌ره‌به‌کان له ناوچه‌که دا هه‌وڵی جێ به جێ کردنی پرۆگرامی ناوه‌کی خسته گه‌ڕ، به‌ڵام به هۆی شۆرشی گه‌لانی ئێران هه‌وڵه‌که راوه‌ستا. ناسیۆنالیزمی ئێرانی یه‌کیتی سۆڤیه‌ت وبه گشتی روسه‌کانیان وه‌کوو دوژمنی یه‌که‌می خۆیان ووڵاته‌که‌یان ده‌زانێ وبۆیه‌ش خۆ ته‌یارکردن به چه‌کی ناوه‌کی به زامن وگارانتی پاراستنی خاکی ئێران وسنوره‌کانی ده‌زانن.
رێکه‌وتنی ” گلستان ” له نێوان ده‌وله‌تی قاجار و روسیه‌ی تزاری
200 ساڵ به‌ر له ئێستا له رێکه‌وتی 20ی ڕه‌زبه‌ری 1192ی هه‌تاوی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی قاجاره‌کان دوای 9 ساڵ شه‌ڕ و پێکدادانی خویناوی له گه‌ڵ ئیپراتوری روسییه‌ی تزاری ناچار بوو مل بدا بۆ ئیمزا کردنی رێکه‌وتنێک که به رێکه‌وتنی ” گلستان ” ناسراوه. ئه‌و رێکه‌وتنه که به نێوبژی سه‌فیری بریتانیا له تاران ئاماده کرابوو شکستێکی گه‌وره‌ی سیاسی بوو بۆ ده‌سه‌لاتی قاجار. به پێی ئه‌و رێکه‌وتننامه که له 11 خاڵ پێکهاتبوو، ده‌وله‌تی قاجار ناچارکرابوو که چاو له کۆمه‌لێک ناوچه‌ی گرینگ بپۆشێ وبیاندا به روسیه‌ی تزاری. ئه‌و ناوچانه‌ی که به پێی ئه‌و رێکه‌وتننامه دران به روسییه‌ی تزار بریتین بوو له : قرهباغ، گه‌نجه، خاناتی موشکی، شیروان، قبه، دربند، باکوو وته‌واوی ناوچه‌کانی داغستان وگرجستان.
ناسیۆنالیزمی ئێرانی وشیعه‌ی 12 ئیمامی
ناسیۆنالیزمی ئێرانی له دوای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی کۆماری ئیسلامی ورووخانی رێژیمی پاشایه‌تی که‌وته بوارێکی تازه‌وه وئه‌و جار به تێکه‌ڵ بوون به ئیسلامی سیاسی شیعه هه‌وڵی داوه له رێگای به قه‌ولی خۆیان په‌رپێدانی ئیسلامی سیاسی له ناوچه‌که دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ومه‌زهه‌بی خۆیان په‌ره‌پێبدا. ناسیۆنالیزمی ئێرانی بۆ په‌ره‌پێدانی بیرۆکه‌ی پان ئیرانیستی ومه‌زهه‌بی شیعه دوو سیاسه‌تی هاوته‌ریبی گرتۆته به‌ر. یه‌کیان بۆ ناو خۆی ئێران بووه که به‌رده‌وام ئینکار ودژایه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یری فارس و ئاین ومه‌زهه‌به‌کانی دیکه‌ی کردووه و هه‌ر جۆره خه‌باتێکی ماف خوازانه وشوناس خوازانه‌ی به دژی خۆی وناسیۆنالیزمی ئێرانی ویه‌کپارچه‌یی ئێران پیناسه کردووه وبێ دوو دڵی و به هه‌موو شێوازێکی دژی ئینسانی سه‌رکوتی کردووه. له‌و ناوه دا ئۆپۆزیسیۆنی به ناو سه‌راسه‌ری رێژیم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات لاینگری له‌و سیاسه‌ته‌ی کردووه که به قه‌ولی خۆیان ئێران له ” پارچه پارچه بوون ده‌پارێزێ”.
دووهه‌م مه‌به‌ستی ئیسلامی سیاسی شیعه وناسیۆنالیزمی ئێرانی دژایه‌تی ده‌وڵه‌تانی سوننی مه‌زهه‌ب به رێبه‌ری عه‌ره‌بستان سعودی و پاشه‌کشه به جێگه‌وپێگه وهێژمونی سووننی مه‌زهه‌به‌کان و وه‌هابیه‌کان بووه له ناوچه‌که دا وبه ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی به‌حرین، قه‌ته‌ر، عێراق، لوبنان، سوریه وئه‌فغانستان وخۆتێههڵقوتاندن له کێشه‌ی نێوان فه‌له‌ستین وئیسرائیل هه‌ولی داوه ناوچه‌که له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی ئالۆز بکا وله‌و رێگایه‌وه ئامانجه سیاسی ومهزههبیهکانی خۆی وه‌دی بینێ.
کۆماری ئیسلامی وچه‌کی ناوه‌کی
کۆماری ئیسلامی بۆ په‌ره‌پێدانی بیرۆکه‌ی پان شیعیسم له هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی ناوه‌کی دابووه وله ماوه‌ی 2 ده‌هه‌ی رابردووه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه که ده‌وڵه‌تانی دونیا به فرت وفێلی سیاسی ههڵخهلهتێنێ وبه سیاسه‌تی به ناو دانوستاندن ژێر به ژێر په‌ره به پرۆگرامه ناوه‌کیه‌که‌ی بدا که بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌کاردێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازی وناوه‌کی له شوینه جیاجیاکانی ئێران دامه‌زراندوه وبه هه‌زاران ده‌زگای سانتریفوژی بۆ پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم به رێژه‌ی 20 ده‌رسه‌د وهکارخستووه. به پێێ لێکۆلینه‌وه‌ی کارناسانی بواری سه‌ربازی، له ئه‌گه‌ری پیتاندنی رێژه‌ی 20 ده‌رسه‌دی یۆرانیۆم به رێژه‌ی پێویست، رێژیمی مه‌لایان ده‌توانێ بۆمبی ئه‌تۆم دروست بکا. ناسیۆنالیزمی ئێرانی یان باشتره بکوترێ پان ئیرانیسیم پشتیوانی ئه‌و بیرۆکه‌ی ده‌کا وبۆ وانیش ئێرانێکی ته‌یار به چه‌کی ناوه‌کی گه‌لێک گرینگه وده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که پاشه‌کشه به عه‌ره‌به‌کان وسیاسه‌ته‌کانیان له ناوچه‌که دا له لایه‌ک وله لایه‌کی دیکهشهوههیچ ده‌وله‌تێکی خاریجی به تایبه‌ت روسه‌کان وتورکه‌کان ئیتر نه‌توانن هێرش بکه‌نه سه‌ر ئێران وسنوره‌کانی دابه‌ش دابه‌ش بکه‌نه‌وه. ته‌یار بوونی کۆماری ئیسلامی به چه‌کی ناوه‌کی هه‌م ئه‌و رێژیمه له هه‌مبه‌ر روسیه وتورکیا وعه‌ره‌بستان ومیسر وئیسرائیل وه‌کوو ده‌وله‌تانی به هێزی ناوچه‌که ده‌پارێزێ وههمیش ئامریکا وهاوپهیمانانیشی ناتوانن به ئاره‌زووی خۆیان له ناوچه‌که دا سیاسه‌ته‌کانیان به بێ له به‌رچاو گرتنی نه‌خشی رێژیمی مه‌لایان جێ به جێ بکه‌ن. به بوونی چه‌کی ناوه‌کی له ده‌ستی رێژیمی مه‌لایان دا ئامریکا وهاوپه‌یمانانی ناتوانن هه‌وڵ بۆ گۆرینی ئه‌و رێژیمه بده‌ن، هه‌ر وکوو چۆن تاکوو ئێستاش نه‌یانتوانیوه رێژیمی دیکتاتۆری کۆره‌ی شیمالی بگۆڕن یان ناچاری بکه‌ن ته‌سلیمی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وان بێ.
پان ئیرانیسمی ئێرانی وئیسلامی سیاسی شیعه ومافی گه‌لانی غه‌یری فارس
هه‌روه‌کوو له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌ی پێکرا، مافی گه‌لانی غه‌یری فارس وئینکاری هۆوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و زمانی وکولتوری وئاینی و مه‌زهه‌بیان له لایه‌ن پان ئیرانیسم وپان شیعیسمی ئێرانی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که به ئاشکرا به‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه و له راستیش دا سیاسه‌تی ده‌وله‌تی داگیرکه‌ر به نیسبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی که پێکهاته‌ی ئیتنیکی وزمانی وکولتوری ومه‌زهه‌بی وئاینی جیاوازیان هه‌یه سیاسه‌تی ده‌وله‌تێکی داگیرکه‌ره که به نیسبه‌ت ولاتێکی دیکه وله سه‌ر خه‌ڵکانی دیکه به‌رێوه ده‌چێ. ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 34 ساڵی رابردووه تاکوو ئه‌مرۆ به نیسبه‌ت رۆژهه‌لاتی کوردستان وبه‌لوچستان وعه‌ره‌به‌کانی پارێزگای خوزستان به‌رێوه ده‌چێ، هیچ نێو وپاساوێکی دیکه هه‌ڵناگرێ جگه له سیاسه‌تی داگیرکاری وئینکار ئه‌و نه‌ته‌وانه له لایه‌ن کۆماری سێداره‌وه. کۆماری ئیسلامی هه‌م له قانونی ئه‌ساسی خۆیدا حاشای له بوونی ئه‌وان و مافه‌کانیان کردووه وههمیش به کرده‌وه هه‌وڵی بۆ سرینه‌وه‌ی ناسنامه وزمان ئه‌و نه‌ته‌وانه داوه. یه‌کیك له‌و رێگایانه قه‌ده‌غه کردنی خویندن به زمانی زگماکی کورده‌کان وبهلوچهکان و ته‌نانه‌ت ئازه‌رییه‌کانیش بووه. به هۆی زولم و زۆری له ڕاده‌به‌ده‌ری کۆماری سێداره بۆ سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه، به‌رده‌وام خه‌باتی خۆراگری وماف خوازانه به تایبه‌ت له رۆژهه‌لاتی کوردستان له گۆڕێ دابووه وله پارێزگای خوزستان و پارێزگاکانی سیستان وبهلوچستانیش به شێوازی جۆراوجۆر ویه‌ک له‌وان چه‌کداری به‌رخۆدان وخۆڕاگری له ئارادابووه که بۆته هۆی کوژران وبرینداربوونی سه‌دان که‌س له هه‌ردووک لایه‌ن.
له دوای هاتنه سه‌رکاری حه‌سه‌ن روحانی وبوون به سه‌رۆک کۆمار، زه‌خت وزۆری ده‌وله‌تی ناوه‌ندی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه هیچ فه‌رقی نه‌کردووه وسیاسه‌تی بێبه‌ش کردن وئینکارکردن وتۆله ئه‌ستانده‌وه له دژبه‌رانی رێژیمی مه‌لایان هه‌ر به‌رده‌وام بووه. له رۆژهه‌لاتی کوردستان به له سێداره دان وئێعدامی رۆله‌کانی کورد ئه‌و سیاسه‌ته درێژه‌ی هه‌بووه وبه دروست کردن وپه‌ره‌پێدانی سیستمی جاشێتی وبه‌سیج هه‌وڵیان داوه به‌رگری له هه‌ر جۆره جم وجۆلێکی پێشمه‌رگانه بکه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی جه‌وله و گه‌ڕانی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان به ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانیش دابووبێ. له دواین پێکدادانی نێوان به‌لوچه‌کان وسهربازو پاسداره‌کانی رێژیمی مه‌لایان به پێێ هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌کانی رێژیم 14 که‌س کوژران و به تۆله‌ی خوینی ئه‌و کوژراوانه‌ش 16 به‌لوچ له زیندانه‌کانی زاهیدان ئێعدام کران وله رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به پێێ هه‌واڵه‌کان 6 بۆ 8 که‌س له‌و ماوه‌یه‌دا ئێعدام کراون و ژوماره‌یه‌کی زۆری دیکه‌ش چاوه‌ڕێیی جێ به جێ کردنی حوکمی ئێعدام‌یان ده‌که‌ن.
کۆماری ئیسلامی وناسیۆنالیزمی پاوان خواز ودژه دێموکراتیکی ئێرانی نیشانی داوه که ئاماده نیه له رێگای دیالۆگ ودانوساندن چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا بکا وته‌نیا زمانی زۆر ومل هوری وشه‌ڕ ده‌زانێ وئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێ که هیچکام له‌و گه‌لانه ناتوانن به ته‌نیا به‌رگری له خۆیان وشوناسی نه‌ته‌وه‌ییان بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌کشه به رێژیمی مه‌لایان بکرێ وئێران به‌ره‌و دێموکراسی هه‌نگاو بنێ، هاوکاری وهاوهه‌ڵوێستی ودروست کردنی به‌ره‌یه‌کی 3 قۆلی له نێوان کورده‌کانی رۆژهه‌لات وعه‌ره‌به‌کان پارێزگای ئه‌هواز وبهلوچهکان گه‌لێک گرینگه. بۆچی به تایبه‌ت له نێو ئه‌و 3 نه‌ته‌وه‌یه دا؟ هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و 3 ناوچه به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مه‌لایان وبێ هێزکردنی ناسیۆنالیزمی ئێرانی وپان شیعیسم پێناسه ده‌کرێن و زۆر به ئاسانی ده‌توانن دژایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی تاران بکه‌ن وله ماوه‌ی زیاتر له 3 ده‌هه‌ی رابردوو دا نیشانیان داوه که کۆماری ئیسلامی به هی خۆیان نازانن وبه پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌روا بووه وهیچکات کۆماری ئیسلامی ئه‌و ناوچانه‌ی به هی خۆی نه‌زانیوه و به‌رده‌وام وه‌کوو خه‌ڵکانی غه‌یره خودی وبێگانه سیاسه‌تی له گه‌ڵ کردوون. دروست کردنی به‌ره‌یه‌کی 3 قۆلی یارمه‌تی ده‌ری ئه‌وه ده‌بێ که کوردی رۆژهه‌لات به ته‌نیا نهمێێتهوه وخوێنێکی نوێ به بهرخهبات و به‌رخۆدانی خه‌باته‌که‌ی که شوناس خوازانه‌یه دا بکرێته‌وه وبه پشتگری ئه‌و دوو ناوچه‌یه باشتر وده‌ست ئاواڵا‌تر دیفاع له مافه‌کانی بکا و به‌ره‌ورووی رێژیمی مه‌لایان بێته‌وه. له ماوه‌ی 3 ده‌هه‌ی رابردووه حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له نزیک بونه‌وه ودروست کردنی به‌ره له گه‌ڵ دژبه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی به تایبه‌ت له گه‌ل حیزبه فارس زمانه به ناو سه‌راسه‌رییه‌کان دا هیچ سه‌رکه‌وتنێکیان به ده‌ست نه‌هێناوه وته‌نیا کاتیان له کیس چووه. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بووه که ئۆپۆزیسیۆنی به ناو سه‌راسه‌ری رێژیمی تاران له تاراوگه‌ش هه‌مان روانگه وبۆچوونی به نیسبه‌ت شوناس وهۆوییهت ومافی ئه‌و گه‌لانه هه‌بووه وهه‌یه وله‌و بواره‌وه هیچ جیاوازێکی له گه‌ڵ رێژیمی مه‌لایان نه‌بووه.
له کاتی دواین نه‌مایشی به ناوههلبژاردنی سه‌رۆک کۆماری رێژیمی مه‌لایان، ئه‌و راستییه به باشی خۆی ده‌رخست که به‌شیكی زۆر به ناو ئۆپۆزیسیۆنی خاریج نشینی رێژیمی مه‌لایان به بیانوی پاراستنی چوارچێوه‌ی عه‌رزی ئێران وبه‌رگری له هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران که‌وتنه پشتی رێژیمی تاران و زۆر ڕووههڵمالاوانه له‌و ماوه‌یه دا بێده‌نگیان له به‌رابه‌ر ئێعدام وله سێداره‌دانی رۆله‌کانی کورد و عه‌ره‌ب وبه‌لوچ به بیانوی پاراستنی چوارچێوه‌ی عه‌رزی ئێران هه‌ڵبژاردوه وته‌نانه‌ت هی وایان هه‌یه که راسته‌وخۆ پشتگری سیاسه‌تی ئینکاروداپلۆسینی رێژیمی مه‌لایان ده‌کا وپێێان وایه که ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی پۆلایین نه‌بێ ، ئێران ده‌بێته ” ایرانستان” واته دابه‌ش دابه‌ش ده‌بێ.
لوقمان زه‌هرایی
2.11.2013