Skip to Content

Tuesday, February 11th, 2025
بولبول …   رۆسته‌م خـامۆش

بولبول … رۆسته‌م خـامۆش

Closed

 

 

 

 

بولبولــی جـوانی  نێو گــوڵستانم 

بـه‌ دڵ  ده‌خـوێنم بـــۆ  نیـشتمانم 

مـاچ ده‌كه‌م  په‌ڕه‌ی گوڵی  نێو باخان 

جـارجاره‌ش ده‌فڕم بۆ لوتكه‌ی شاخان 

 

بولبولــی  شه‌یدای   ژینی  ئازادیم 

عه‌شقی سـه‌وزایی و بـه‌هاری شادیم

چـه‌ند خۆشه‌ كاتێ  كه‌وا مـن ده‌فڕم

به‌سه‌ربه‌ستی خـۆم  گـۆرانی  ده‌چڕم

 

مه‌لێكم  ده‌نگخۆش من له‌ نێو مه‌لان

ئازارم  مـــه‌ده‌ن   ئێوه‌ی  منـداڵان

ژینم خـۆش ده‌وێ   شه‌یدای  ژیانم 

له‌ سـایه‌ی  ئاشتی  ئارامه‌  گیانم 

 

Previous
Next