Skip to Content

Saturday, May 28th, 2022

تابلۆ… ستار ئه‌حمه‌د

Closed
by November 5, 2013 هۆنراوە

 

 

 

 

دڵی من وێنه‌ كه‌ ی تۆیه‌

سوور سوور له‌ وشه‌ی شكاوو

له‌ئه‌درێسی بێ‌خاوه‌ن

جمه‌ی دێ‌ له‌ ته‌رم و تابووت

شیعرم عه‌شقێكی زامداره‌

ده‌روونم تابلۆی شۆخێكه‌

ره‌شه‌ وه‌كوو قه‌ره‌برووت

ئه‌م ره‌نگانه‌

ئه‌م هه‌ناسه‌ی 

گوڵی سوورو 

زه‌ردو سیا

خوێن ده‌چێنن 

له‌نێو كابووسی خه‌یاڵ و

له‌گه‌رووی شارێكی شه‌ما 

وه‌كوو وه‌لی 

دڵم ده‌كه‌ن به‌نیشانه‌

بۆ وه‌رزی عه‌شق 

بۆ نه‌گبه‌تی خاكه‌سارێك 

شۆڕه‌ خه‌ونی نیشتمانه‌

Previous
Next