بەردێک نەزان بیخاتە گۆمەوە بە هەزاران زانا دەرناهێنرێتەوە
بەختیار شارەزورى
بابەتێکى عەبدولڕەزاق عەلى لە ڕۆژنامەى هەولێرى بەلاش دابەشکراو ژمارە (1768) لە بەروارى 7/11/2013 ئەەمش لینکەکەى http://hawler.in/article4425-739.htm
نەگبەتى کورد لەوەدایە کەسانێک بوون بە نوسەر و خوێنەوار کە بە نرخى میرزاش ناڕۆن ، سیاسى ئاقڵ ئەوەیە کە گەمژەکان پێش خۆى بخات لە کاتى شەڕەکاندا ، کەسانێک هەن بۆ ئەوەى ناویان بچێتە ناو ناوانەوە کار لەسەرەڕێدا دەکەن … خۆ کە نەخوێنەوارێک بابەتێک دەنوسێ زەحمەتەکەى لەوەدایە کە چۆن بتوانێت تێیبگەیەنى ، چونکە بێئاگایە لە ڕوداوەکان و ئەگەرى گۆڕینى هاوکێشەکان و گۆڕانى نەخشەى سیاسى ، کاتێک بەم کۆلکە نوسەرە دەڵێیت ئەدى برام تۆ ستراتیژو کارنامەى بزوتنەوەى گۆڕانت خوێندوەتەوە تا بزانێت پێکهاتەى ئەم حیزبە چیە و چۆنە ..؟ بە دڵنیاییەوە بەڕێزتان سەر بە حیزبێکى کۆن و حوکمى بنەماڵەیەک بن تەقەى سەرتان دێت لە مۆدێلى تازەى حیزب و دنیاى نوێ ، ئەگەر نا کەواتە پێمان بڵێ حیزبەکەى تۆ کادرەکانى دواى دەیان ساڵ خەبات و ماندوون بوون دەگاتە چ پلەیەک لە دەسەڵات ، خۆ لەگەڵ ئەندامانى بنەماڵەى دەسەڵاتدار لە هێلکە دەرچون ئەبێت هەموتان وەک شا نشین و پشتاو پشت ببنە خزمەتکارى ، ئەگەر خەباتى دور و درێژیشى هەبێت ، ئەوە ماوەى 22 ساڵە ئەم دوو حیزبە درێژکراوەى سیاسەتى ئێرانى سەفەویى و تورکیاى عوسمانیە نەیان توانیوە خاوەنى ستراتیژى خۆیان بن وەک ستراتیژى ئێرانى و تورکى ، ئەودیو دێگەڵە و ئەم دیوو دێگەڵە دوو میرنیشینى باڵادەستى دوو بنەماڵەن ، لە بەرامبەردا ئەوە گۆڕانە داواى ستراتیژى سەربەخۆى هەرێمى دەکات نەک پاشکۆیەتى ، ئێوە ناتوانن پابەند بن بە دروشمەکانى خۆشتانەوە کە پڕە لە دروشمى جوانى مردوو ، ئەگەر ڕاست دەکەن با کۆمیسیۆن سەربەخۆ بێت و دەنگدەر سەربەخۆ بێت لە دەنگداندا بە کۆیلە نەکرێت لەبەردەم پارە و چەک و ئیمتیازاتدا ئەو کات ئەگەر ئێوە و فۆتۆکۆپى ئێوە توانى براوە بن و گۆڕان قبوڵى نەکرد ، ئەو کات هەمومان ئاراستەى نوسینەکانمان ڕوو دەکەینە گۆڕان ، وەک چۆن ئێستە زۆربەى ئەو نوسەرانەى کە بە ڕاستى نوسەرن ڕووى لە ئێوەیە ، ئەو تۆى بێئاگاى لەوەى کە هەڵبژاردنى پەرلەمان پێوەرە بۆ پارێزگاکان و شارەوانیەکانیش بۆیە بە پێ ى ڕاپرسى و پێشبینى دەرئەنجامى هەڵبژاردنەکان دەتوانرێت ئەو ڕاستە بزانرێت کە ئەگەر هەڵبژاردنى پارێزگاکان بکرێت کێ براوە دەبێت ، مافێکى ئاسایى هەر حیزب و قەوارەیەکە کە لە هەر شارێکدا براوە بێت دواى دەسەڵاتى ئەو ناوچە یان ئەو شارە بکات ، ئەوە ئێوەن ئەترسن ماوەى 8 ساڵە لە ترسى دەنگى براوەى ئۆپۆزسیۆن ناوێرن هەڵبژاردن ئەنجام بدەن ، خۆ ئیتر ئەوەى پێى دەوترێت حوکمى سندوقەکانى دەنگدان و دەستاودەست کردنى دەسەڵات لە پاشخانى ئێوەدا بونى نیە ، چونکە ئێوە تحویل بوون بۆ حیزبى بزنسمان و کۆمپانیا تواناى قبوڵکردنى دیموکراتیەت لاى ئێوە سفرە ، کاتێک باس لە نەوشیروان مستەفا دەکرێت ئەوە مێژوو شاهیدە ئەو کێ بووە و سەرانى حیزبەکەى تۆش کێن ، نەوشیروان مستەفا ناگەڕێتەوە بۆ مێژوو بە لایەوە نەنگیە ڕابردوو بە ئێستا بفرۆشێتەوە و شەرعیەت بە گەندەڵى بدات ، ئەگینا هەمومان بە تۆشەوە ئەو ڕاستیە دەزانیت کە ڕاپەڕین بوو جگە لە نەوشیروان مستەفا و هەڤاڵەکانى کەسى کەى لێنەبوو ، بگرە ئەو دەستى ئێوەى گرتوو لە کەرجەوە ئێوەى هێنایەوە بۆ شار و باوەڕیشتان بە ڕاپەڕین نەدەکرد ، لە هەموو کەس زیاتر پارتى قەرزارى نەوشیروان مستەفایە بەڵام بێ چاو و ڕووى هەموو شتێ دەکات ، خۆ ئەگەر بزوتنەوەى گۆڕان کۆنگرەى نەبەستبێت بە پێوەرى ئەوەى حیزبێکى تازەیە و ڕیکخستنى تەواو نەبوە تا کۆنگرە ببەستێت لەوە باشترە کۆنگرەیەک بێت کەس نەتوانێت لە مەکەتەب سیاسى زیاتر سەربکەوێت یان کەس نەتوانێت پێش منداڵیکى 17 ساڵانەى بنەماڵە بکەوێت .
گۆڕان توانى سەرەتا بە ئۆپۆزسیۆنى کار بکات بۆ ئەوەى ماناى ڕاستەقینە بگێڕێتەوە بۆ دیموکراتیەت ، ئەگینا هەر لەسەرتاوە دەیتوانى و دەعوەتیش کرا کە بەشدار بێت لە حکومەت ، ئێستە کە هێزى دووەمە مافى خۆیەتى داواى حکومەتى بنکە فراوان بکات ، خۆ ئەگەر حیزبەکەى تۆ براوەش نەبێت ناتوانێت یەک هەفتە ئۆپۆزسیۆن بێت ، ئیتر کامەیە دەستاو دەست کردنى دەسەڵات ، لە کاتێکدا پێش بزوتنەوەى گۆڕان بە پێ ى پەیمانى ستراتیژى دابەشکردنى برایانە ، هەڵبژاردنەکان لە نێوان خۆتان و چەند حیزبێکى کارتۆنى بوو ، هەموشمان دەزانین پارتى و تەزویر دوانەیەکى لیکدانەبڕاوى یەکترن ئەگینا هەڵبژاردنى پارێزەران نەدەچوە خانەى ساختەکردنەوە و بە خۆشتەوە ئەو ڕاستیە دەزانین ، بەڵام ئەوە من لە سلێمانیم دەتوانم ئەمانە بڵێم ئەگینا لە سنورى زەرد ئەوەى پێ ى بڵى ڕەخنە نیە خۆ ئەگەر واش نیە فەرموو تۆ بڵى جەنابى سەرۆک نابێت منداڵەکانت لەگەڵ لە هێلکە دەرچوون بەرپرس بن ، خۆ ئەمەیان ئەگەر بە خەبات و پاشخانى ڕۆشنبیرى سیاسیش بێت زۆر کەسى تر شیاو تر هەیە ئەى بۆ ئەمە ناکرێت ، لە کاتێکدا لە ناو بزوتنەوەى گۆڕاندا ئەوەى بوتە ئەندام پەرلەمان و ئەوەى هەڵسوڕاوى بزوتنەوەکەیە بە خوێ ى چێشتیش ناگاتەوە نەوشیروان مستەفا ، ئەوە نەوشیروان مستەفا بوو توانى کارتى سیاسى بسوتێنى و کوڕى هەژارەکان بتوانن بچنە ناوەندى دەسەڵاتى پەرلەمانى و حیزبییەوە … لە کۆتایدا ئەبێت تۆ و فۆتۆکۆپیەکانت زۆر ممنونى نەوشیروان مستەفا بن چونکە بە باس کردنى ئەو نرختان لاى ئاغاکانتان بەرز دەبێتەوە … ماتەوە بڵێم … مەیمون خۆى لە خۆیدا نەبوو ئاوەڵەشى گرت .