هه‌ر شتێک جگه له سیاسه‌ت: حاڵی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی سوریا.
پوخته‌ی جێبه‌جێکاری ڕاپۆرتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند، ژماره ( 146) له 17 / ئۆکتۆبه‌ر / 2013 ، له لایه‌ن (International Crisis Group).
ئۆپۆزسیۆنی سیاسی سوریا ، که زۆر جار له‌به‌ر کێشه‌کانی ناوخۆی به چاوی سووکه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێت یان له به‌ر دووره‌په‌رێزیی له رووداوه‌کانی وڵات له هاوکێشه حسابییه‌کاند ده‌رده‌هاوێشترێته ده‌ره‌وه ، ده‌رهاویشته‌ی کۆمه‌ڵێ ته‌ناقوزات و تێگنه‌گه‌یشتن و یه‌کتربڕی به‌رژه‌وه‌ندییه جیۆسیاسیه‌کانه ، که ئه‌وانی بونیاتناوه.
جێگه‌ی داخه، که هه‌یئته سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کان نه‌یانتوانی له ده‌ست نیشانکردنی خاڵه لاوازه‌کانی بونیاتی خۆیان سه‌رکه‌تن به‌ده‌ست بێن و جه‌ڵه‌وی ده‌ستپێشخه‌ری بگرنه ئه‌ستۆ. هه‌میسان جێگه‌ی داخیشه که پشتیوانکه‌رانی ئۆپۆزسیۆن ، له رۆژئاوایه‌کان و عاره‌به‌کانیش شه‌که‌ستیان له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و رێگایانه هێنا که له ئه‌نجامی ئاماژه‌ی تێکه‌ڵ وپێکه‌ڵی ئه‌وان و ئه‌جندای جیاوازییان و لاوازی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان دروست بوو بوو.
کۆتای هێنانی ئه‌و شه‌روکوشتاره به‌یه‌کجاری ، ئه‌وه ده‌خوازێت که ئۆپۆزسیۆنێک که نوێنه‌رانی خه‌ڵک بێت و جێگه‌ی متمانه بێت بێته‌ئاراوه. لێره‌دا هاوپه‌یمانی نیشتمانی هێزی شۆڕشگێری ئۆپۆزسیۆنی سوری – سه‌ره‌ڕای عه‌یب و عاره‌کانی – ده‌توانێ ببێته ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه. به‌ڵام ئه‌نجامدانی ئه‌وکاره به کردار ئه‌وه ده‌خوازێ که ئه‌و هێزه ده‌بێ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌کاندا حزووی باشتری هه‌بێت و پشتیوانکه‌رانیشی چاوێک به هه‌ماهه‌نگی شلۆقی یارمه‌تییه‌کانیان بخشێنه‌وه و هه‌ر هه‌مووشیان ده‌بێ نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ێکی پته‌و بۆ ململانێ له گه‌ڵ گروپه جیهادییه خه‌ملێوه‌کاندا داڕێژن.
ڕه‌گ و ریشه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی که ئۆپۆزسیۆنی سوریا دووجاری هاتووه، پێش هه‌موو شتێک ، بۆ ئه‌و ژینگه سه‌رکوتکه‌ره‌ی ناخۆیان ده‌گه‌رێته‌وه که خۆیان تێدا چاویان کردۆته‌وه.
ئه‌مه‌ش له ئاکامێ تێکه‌ڵێکی ناسه‌قامگیری نێوان نه‌فیکراو و رۆشنبیر‌و ئۆپۆزسیۆه‌نه علمانییه‌کاندا دروست بوو که ژێرخانی سیاسی راسته‌قینه‌یان زۆر هه‌ژارو مسکین بوو ، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئیخوانی موسلیمین که له قاعیده سروشتییه‌که‌ی خۆیان جیا بوونه‌وه. بۆیه هیچ جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نه‌بوو که کاتێ ڕاپه‌ڕین سه‌ریهه‌ڵدا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و شه‌به‌نگه هه‌مه ڕه‌نگه له کۆمه‌ڵ و تاکه‌کاندا به خۆپێشانده‌ره‌کانی سه‌ر شه‌قام زۆر لاواز‌و چروک بێت. ئه‌وان هیچ شاره‌زایێکی ئه‌تۆیان نه‌بوو ده‌ستیان بگرێت و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قورسایی جه‌ماوه‌ریی هه‌ر یه‌کێکیان بکات.
جا کاتێ چالاکه‌وانی سه‌رشه‌قامه‌کان شه‌رعیه‌تیان به‌و هه‌یئه‌تانه که له مه‌نفا دروست ببون به‌خشی – وه‌ک ؛ یه‌که‌میان که له ئۆکتۆبه‌ری (2011) له ژیرناونیشانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوری و له دویدا له نۆڤه‌مبه‌ری (2012) هاوپه‌یمانی دروست بوو – ئه‌وان هه‌رگیز ئه‌و کاره‌یان نه‌کرد تا پشتگیریی سه‌رۆکایه‌تییه‌کی دیاریکراو بکه‌ن. له راستییدا ئه‌وان له‌وه روانگه‌وه سه‌یری ئۆپۆزسیۆنی سیاسیان ده‌کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی که جۆره ته‌عبیرکردنێکی دیپلۆماتی ڕاپه‌رین بن. ئه‌وان چاویان له‌وه بوو که کاری سه‌ره‌کی ئه‌و هه‌یئه‌تانه په‌یداکردن و به‌هێزکردنی پاڵپشتی نێو ده‌وڵه‌تی بێت. ئه‌م بۆچوونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌وه که‌ڵه‌که‌کرا بوو که تا ڕاده‌ی توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگی ڕژێم پتر به‌رزبێته‌وه، ئه‌وا رۆژئاوا به‌هه‌مان شێوه‌ی پشتگیریی بۆ لیبیا ره‌فتار ده‌کات و گورزی سه‌ربازی خۆی ده‌وه‌شێنێت و ته‌خت و به‌ختی به‌شار ئه‌سه‌د ته‌فروتونا ده‌کات.
وه‌لێ کێشه‌که له‌وه دا بوو که دیدی ئۆپۆزسیۆن وه‌ک رۆژی رۆناک پێچه‌وانه‌ی دیدی حکومه‌ته‌کانی رۆژئاو – به تایبه‌تی واشنتۆن – بوو! جاری له که‌شکۆلێ ده‌سته‌و دائیره‌ی ئۆباما دا به هیچ شێوه‌یه‌ک وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی وجودی نه‌بوو. به‌ڵکو کاری رۆژئاوا له‌سه‌ر یه‌کگرینه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن و پێشکێش‌کردنی دیدێکی روون و ئاشکراو و سه‌رنجراکێشه‌ر بوو بۆ ئاینده‌ی سوریای دوای ئه‌سه‌د.
به لای ئۆپۆزسیۆنه‌وه ، به‌پێچه‌وانه‌وه . ئه‌و کاره – که مه‌حاڵ بوو به‌و ئۆپۆزسیۆنه هه‌زار ره‌نگه‌ی دوور له رووداوی وڵات ئه‌نجام بدرێت – ته‌نیا ئه‌و کاته نرخ و به‌های ده‌بوو که توندتر پشتی به رۆژئاوا‌و ببه‌ستێته‌وه.. سه‌یره‌که له‌وه دابوو واشنتون چاوی له‌وه بوو زووتر ئۆپۆزسیۆن کاری ناو ماڵی خۆی رێکخاته‌وه‌و ئۆپۆزسیۆنیش چاوی له‌وه بوو واشنتون ئه‌وان به‌گه‌ڕبخاته‌وه. له کاتێکدا هه‌ر دوو لا یه‌ک ئامانجیان هه‌بوو : سوریاێکی بێ ئه‌سه‌د. وه‌ڵی هێچکامیان هه‌ڵنه‌سان نه‌خشه‌ێکی کرداری بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه بخه‌نه روو وچاوێک به‌و کۆت و په‌یوه‌ندانه بخشێننه‌وه که له قاچ وقوولی یه‌کتریان ئاڵاند بوو. ئه‌مه‌ێش بازنه‌ێکی له هیوابڕان و بێ باوه‌ڕی و ته‌سککردنه‌وه‌ی متمانه له نێو ئۆپۆزسیۆن و حکومه‌ته‌کانی رۆژئاوا له نێو دڵی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوو دروستکرد.
ڕه‌نگ بی گه‌وره‌ترین گورزی کوشنده که به پشتی ئۆپۆزسیۆن که‌وتبێ نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له نێو ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌دا بێت. ئه‌مه‌ویش له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی ئاستی سیاسی و سه‌ربازی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو:
له رووی سه‌ربازییه‌وه؛ کوریس ڕاکێشانی کێبڕکیی نیوان سعودیه‌و قه‌ته‌ر بوو به هۆکارێکی دینامێکی ، هاوپه‌یمانی پارچه پارچه کرد. ئاکامه‌که‌شی ئه‌وه بوو هاوپه‌یمانه‌کان له ڕێڕه‌وی سه‌رکیی خۆیان ده‌رچوون و ته‌نانه‌ت زۆر له جومگه چالاکه‌کانی ئه‌وان شه‌پڕه‌ی لێدا.
له رووی سه‌ربازییشه‌وه؛ رووێکی تری روخساری کێبرکیی نیوان قه‌ته‌ر و سعودیه بوو که بووه هۆکاری فه‌شه‌لی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له ناوچه‌که‌دا. ئه‌مه‌یش رێگه خۆشکه‌ر بوو بۆ بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی ده‌سته‌و تاقمی زۆر توندڕه‌وتر. هه‌ئیه‌تی ئه‌رکانی گشتی : سه‌لیم ئیدریس، که دوو نوێنه‌ری له هاوپه‌یمانیدا هه‌بوو له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی ده‌ره‌وه پشتگیریی لێده‌کرا – هه‌ر نه‌با له‌سه‌ر کاغه‌ز – به‌و سیفه‌ته‌ی تاکه که‌ناڵی پشتیوانی سه‌ربازی بوو . به‌ڵام له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی لاواز بوو. جا هۆکاری لاوازیه‌که‌ش هه‌ر کزی پشتیوانی رۆژئاوا نه‌بوو به‌ڵکۆ ده‌گوترا که ئه‌و پیتاک و چه‌ک و تیفاقه‌ی پێیده‌درێت، ناداد په‌روه‌رانه به‌سه‌ر گروپه چه‌کداره‌کاندا دابه‌شی ده‌کاو به بریاری( ریاز و دوحه ) کاره‌کان ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌رچه‌نده گروپه چه‌کداره‌کان بای خۆیان له جبه‌خانه‌کانی رژێم که ده‌که‌وته ژێر ده‌ستیان چه‌ک و ده‌ستکه‌تی باشیان ده‌بوو و هێندێ جار ده‌رامه‌تێشیان ده‌هاته ده‌ست وه‌ک بیری نه‌وت و بازگه‌ی سه‌ر سنووره‌کان، ئه‌وا چگه له پیتاک و یارمه‌تییه‌ی که خه‌ڵک و خوای که‌نداوی عاره‌بی بۆیان ده‌ناردن.
له 24 سبته‌مبه‌ری 2013 له سوریا بار‌و دۆخه‌که خراپ تێکچوو، کاتێ چه‌ند گروپێکی چه‌کداری به‌هێزی ئۆپۆزسیۆن ، له به‌یاننامه‌ێکدا ، به ئاشکرا شه‌رعیه‌تی ئیتلافیان ره‌فزکرده‌وه ، ئه‌مه‌یش هه‌ر دوای چه‌ند مانگێک له دابه‌زینی وره‌ی جه‌ماوه‌ر به‌رانبه‌ر ئیتلاف، که به‌شێکی شکستییه‌که له‌وه دا بوو ئه‌وان هه‌ر خه‌ریکی کێشمه کێشی نێو خۆیان بوون شکستیان له وه‌دی هێنانی کاره بنه‌ڕه‌تییه‌کانیان هێنا. که ئه‌ویش وه‌دست هێنانی پشتوانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ده‌ره‌وه بوو.
باشه ئێستا ده‌کره‌ێ چ بکرێت؟ پێکهێنانی کۆبه‌ندێکی سیاسی هه‌میشه بنیشته خۆشه‌ی سه‌ر زمانه، وه‌لێ ئه‌و ترسه‌ش هه‌یه که ئه‌وانه‌ش هیچ فه‌رقێکیان له گه‌ڵ ئه‌وانی پێش خۆیاندا نابێت. چوون ئیتلاف قه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر گروپه چه‌کداره‌کاندا نه‌بووه، بۆیه که‌س له‌و باوڕه دانییه که هیچ هه‌ئیه‌تێکی تر بتوانێت به‌سه‌ر کێشه جیوسیاسییه‌کانی رووبه‌رووی ئیتلاف ببوۆه سه‌رکه‌وێت. بۆیه ئێستا وا باشتره. له جیاتی ئه‌وه ، پتر بیر له‌و گوڕانکارییه واقیع بینانه‌دا بکرێت که له گه‌ڵ ئه‌م که‌ش وهه‌وای ئێستا دا هاتۆته ئارا. ئه‌ویش به‌رده‌وام بوونی وڵاتانی که‌نداوه له پشتگیری کردنی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و به‌رده‌وام بوونی خه‌باتگێره‌کان له شه‌رداو ئه‌و ته‌کانه‌ی ئه‌مه‌ریکا داویه‌تی بۆ پێشخستنی پرۆسه‌ی سیاسی به ناوی ( جنێف 2). بۆیه پێه‌یسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه خاڵانه بکرێت:
• پێویسته ده‌وڵه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه که پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن ده‌که‌ن هه‌ماهه‌نگی نێوانیان به توندوتۆڵی رێکبخه‌نه وه ، به‌تایبه‌تی له بواری سه‌ربازیدا.
• پێویسته ئه‌وه پشتیوانییه هه‌ر له نێو بازنه‌ی یارمه‌تی ماددی و لۆجستی نه‌بێ و بواری تریش بگڕیته‌وه.
• پێویسته ده‌وڵه‌ته‌کانی که‌نداو چیتر رێگه به خه‌ڵک نه‌ده‌ن پیتاک و یارمه‌تی بۆ گروپه چه‌کداره‌کان بنێرێت و له‌سه‌ر تورکیاش واجیبه باشتر کاربکات بۆ رێگرتن له شه‌رکه‌رو یارمه‌تیده‌ره‌کانی بیانی که سنووری باشوور ده‌به‌زێنن .
• پێویسته ئیتلاف ، بۆ جێخۆشکردنی خۆی له‌سه‌ر ئه‌رزدا، خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌کی له خواردن و خوێندن و به‌رقه‌راری یاسا . له‌و شوێنانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌کداره‌کانه پێشکێش بکات . ئه‌مه‌یش به هاوکاری کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌وکان و ره‌وته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی جیهادییه‌کان بێت.
• پێویسته ئیتلاف و پشتیوانکه‌ره‌کان نه‌خشه‌و پیلانێکی کاریگه‌ر بخه‌نه گه‌ڕ بۆ مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ هێرشی توندی گروپه جیهادییه‌کان. جا جگه له ژیانه‌وه‌ی ئه‌و سی بواره‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد ، کاری رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و چالاکه‌وانه‌کان رۆڵی گرێنگی ده‌بێت.
• سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ته‌حه‌فوزاته‌ی که ئیتلاف له سه‌ر پرۆسه‌ی ( جنێف 2) هه‌یه‌تی ، پێویسته بیر له ئیستراتجیه‌تێکی واقیعی بکرێته‌وه که ببێته به‌دیلی شه‌ر بۆ کۆتایی هێنان به‌و بار‌و دۆخه دژواره. بۆ نموونه کۆبوونه‌وه ناوخۆ ببه‌سترێت بۆ ده‌ستنیشانکردنی پێوه‌ره کاراکانی گفتوگۆکردن .
•
به‌یروت / دیمه‌شق / برۆکسل / 17 / ئۆکتۆبه‌ر / 2013
سه‌رچاوه:
http://www.crisisgroup.org/en.aspx
Anything But Politics: The State of Syria’s Political Opposition
Middle East Report N°146 17 Oct 2013