كه ده‌ركه‌وتی … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
له دووره‌وه كه ده‌ركه‌وتی
ته‌زوویه‌ك بووی
به هه‌ناومدا سه‌ركه‌وتی
تێكه‌ڵاو بووی به هه‌ناسه‌م
ئاوێزان بووی له‌گه‌ڵ تاسه‌م
كه ده‌ركه‌وتی
وه‌كو خه‌نده
له كه‌ناری لێوه‌كانمدا ههڵڕژای
وه‌كو بۆنی میسك و عه‌نبه‌ر
به ناو گیانمدا ههڵپژای
به بارانی عه‌شق و جوانیت
باخی ناخم بوژایه‌وه
به بزه‌ی ئه‌و لێوه ئاڵه‌ت
گڕی ئاخم كوژایه‌وه
كه ده‌ركه‌وتی
هه‌رچی خه‌می دڵی من بوو
وه‌ك چۆن په‌پوو
خۆر ئه‌بینێ
هه‌مووی ون بوو
ئێستا بێ تۆ ساتێك ناژیم
چون ژیان بێ تۆ دۆزه‌خه
ئیتر ئازیز جێم مه‌هێڵه
سێداره‌ی دووری هه‌ڵمه‌خه
با له ئامێزی یه‌كتردا
مۆری ماچی حه‌ز و ئاوات
به لێوی یه‌كتردا بنێین
هه‌ردوو یه‌ك دڵ و یه‌ك بڕوا
هه‌ر سرودی
خۆشه‌ویستی و عه‌شق بڵێین