
ده‌روازه‌یه‌ك به‌ڕووی هێڵه‌گشتیه‌كانی مێژووی فه‌لسه‌فه
ده‌كرێت مێژووی فه‌لسه‌فه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌ستنیشان بكه‌ین:
یه‌كه‌م/ سه‌رده‌می گریكی: له‌سه‌ره‌تای فه‌لسه‌فه‌ی گریكه‌وه تا كۆچی دوایی ئه‌رستۆ درێژ ده‌بێته‌وه، ئه‌رستۆ له 384 پ.ز له‌دایك بووه و له 322 پ.ز ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له‌ژیان كردووه.
دووه‌م/ سه‌رده‌می هیلینی: له‌كۆچی دوایی ئه‌رستۆوه به‌رده‌وام ده‌بێت تاوكو ئه‌فلاتۆنیزمی نوێ، واتا له نێوان ساڵانی (322پ.ز – 500 زاینی) ده‌گرێته‌وه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا فه‌لسه‌فه‌ی سكۆلائیزم (قوتابخانه‌گه‌رای)ی رابردووخوازی و فه‌لسفه‌ی بیرۆ و ئه‌بیقۆر و زه‌ینون و ئه‌فیلیونین ده‌ركه‌وتن. فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م چاخه زیاده‌تر بایه‌خی به‌پرسه مۆراڵیه‌كان و پرۆسه‌ی میتافیزكیا ده‌دا.
سێیه‌م/ سه‌رده‌می ناوه‌ند: ئه‌م سه‌رده‌مه له چه‌رخی قه‌شه ئۆگه‌ستینه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو سه‌ده‌ی پازده‌هه‌م درێژ ده‌بێته‌وه. فه‌لسه‌فه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆرتر بایه‌خی به پرسه‌كانی ئایین ده‌دا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كۆنترۆڵكردنی ره‌های كه‌نیسه‌وه بوو له‌و قۆناغه. دواتر رۆجر بیكۆن (1220 – 1292) ڕووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره فه‌لسه‌فه‌یه وه‌ستایه‌وه و هێرشی توندی كرده سه‌ر لاهوتیه‌تی سه‌رده‌می خۆی، هه‌وڵیدا ئاین و زانست و كار پێكه‌وه گرێبدات، به سه‌رمه‌شقی زانستی ئه‌زموونگه‌ری هاوچه‌رخ داده‌نرێت. پاشان به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی لاهوتیه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی مارته‌ر لوسه‌ر (1483 – 1546) و كۆپرنیكس (1463 – 1534) و گالیلۆ (1564 – 1642) و میكافیلی (1469 – 1527) و جودانو برۆنۆ (1548 – 1600) به‌رده‌وام بوو.
فه‌یله‌سوفه‌كانی ئیسلام كه‌له كیندی (800 – 879) ده‌ستپێده‌كات و هه‌ریه‌ك له‌فارابی (870 – 950) و ئیبن سینا (980 – 1037) و ئیبن را‌شد (1126 – 1198) له‌و سه‌رده‌مه ژیاون.
چواره‌م/ سه‌رده‌می رێنساس: له‌م سه‌رده‌مه فه‌لسه‌فه و رۆشنگه‌ری له ئه‌وروپا پێشكه‌وت، تاوه‌كو سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م به‌رده‌وام بوو، له‌دایك بوونی ئه‌م سه‌رده‌مه پرۆسه‌یه‌كی ئاسان نه‌بوو، ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌رئه‌نجامی چه‌ندین سه‌ده له گۆنكاری شۆڕشگێرانه له ئابووری و بازرگانی و كشتووكاڵ و شاره‌كان هاته كایه‌وه.
فه‌لسفه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌رجه‌سته‌كه‌ری رێنسانس و بوژانه‌وه‌و ریفۆرمی ئاینی و رۆشنگه‌ری بوو. له
دیارترین فه‌یله‌سوفه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه: فرانسیس بیكۆن (1561 – 1626)و رینیه دیكارت (1596 – 1650) و تۆماس هۆبز (1588 – 1679) و لایبتیز (1646 – 1716) و بارۆخ سپینۆزا (1632 – 1677) و جۆن لۆك (1632 -1074) كه دواتر فه‌یله‌سوفه رۆشنگه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌ركه‌وتن: دیارترینیان شارل مۆنتیسكیۆ (1689 – 1755) و فرانسوا ڤۆڵتێر (1694 – 1778) و جۆرج ویڵیم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م چه‌ندین فه‌یله‌سوفی تر له ئه‌لمانیا و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتن ئه‌م سه‌ده‌یه به‌سه‌ده‌ی نزیك بوونه‌وه له واقعی به‌ركه‌وتوو و هه‌ستپێكراو داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش له‌ژێر كاریگه‌ری زانستی سروشتی. له‌م سه‌رده‌مه‌دا بوو فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزم (ماركس 1818 – 1883) ده‌ركه‌وتوو و گه‌یشته ده‌رئه‌نجامی حه‌تمه‌یه‌تی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی و زه‌روره‌تی خۆڕێكخستن و یه‌كگرتوویی چینی كارگه‌ران و دیاترین فه‌یله‌سوفه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م: شۆپینهاوه‌ر ( 1788 – 1860) كه جیهان به‌لایه‌وه ئیراده‌ی هێزه. دواتر ئۆگه‌ست كۆنت (1798 – 1857) ئه‌ویش دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤیزمه. پاشان هێربت سبربت (1820 – 1903) ئه‌ویش دیسانه‌وه له‌دامه‌زرینه‌رانی فه‌لسه‌فه‌ی – پێزه‌تیڤیزمه، هه‌روه‌ها ره‌شبینترین فه‌یله‌سوف فریدریك نیتچه ( 1824 – 1900).
وه‌لی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌پێی زۆرێك له‌فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ده‌كانی زیاتر سه‌ده‌ی شرۆڤه‌ی لۆژیكی زمانی فه‌لسه‌فه و زانست بوو. هه‌روه‌ها سه‌ده‌ی بڵابوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی پراگماتیزم بوو.
گرنگترین فه‌یله‌سوف و بیرمه‌نده‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه برتییه له: وڵیام جێمس (1842 – 1910)، پاشان جۆرج سنتیانا ( 1863 – 1952 ) ، پاشان جۆن دیوی ( 1859 – 1952) دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی شیكاگۆیه، به‌گرنگترین داكۆكیكاره‌كانی لیبرالیزمی بورجوازییه‌ت و تاكگه‌رایی و ئازادی بازاڕ هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌م سه‌ده‌یه فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤیزمی لۆژیكی چه‌سپاو بڵاوبوویه‌وه، له‌پاڵ ئه‌ویش له‌م سه‌ده‌یه‌دا فه‌لسه‌فه‌ی ماركسزم و بونگه‌را.
فه‌لسفه‌ی ماركسیزم ملانێی نێوان سۆسیالیزم و سه‌رماداریی كردووته ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی خۆی.
ئه‌وه‌ش ئاشكرایه فه‌لسه‌فه‌ی بونگه‌را دابه‌ش بووته سه‌ر دوو جۆڕ بوونگه‌را:
أ/ بونگه‌رای باوه‌ڕدار “باوه‌ڕی ئاینی”: ئه‌م فه‌له‌سه‌فه‌یه زیاتر فه‌یله‌سوفی دانیماركی سۆربون كیكه‌گۆرد (1883 – 1965) گوزارشتیان لێده‌كرد.
ب/ بوونگه‌رای بێباوه‌ڕ كه زیاتر فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی مارتن هایدگه‌ر (1889 – 1976) گوزارشتی لێده‌كرد. هه‌ندێك پێیوایه هایدگه‌ر كاریگه‌رترین فه‌یله‌سوفی سه‌ده‌ی بیسته‌مه.
هایده‌گه‌ر له كتێبی (بوون و كات)دا هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندی بوونی مرۆڤ ته‌نها به‌مرۆڤ خۆیه‌وه گرێبدات. ئه‌و دانی به‌هیچ شتێك‌دا نه‌ده‌نا جگه له بوون وه‌ك تاك و هه‌موو سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی ئینسان.
جان پۆل سارته‌ریش (1905 – 1980) به‌شداری فه‌لسه‌فه‌ی بونگه‌رای كرد له‌گه‌ڵ هایدگه‌ردا.
له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ژماریه‌كی به‌رچاو له فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ندانی ماتریالی ده‌ركه‌وتن كه به‌شدارییه‌كی پڕ بایه‌خیان له‌گه‌شه پێدان و نوێكردنه‌وه و ره‌خنه‌كردنی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزم و ئه‌زموونی سۆڤیه‌ت گرت، له دیاترینیان فه‌یله‌سوفان و بیرمه‌ندانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت بوو، كه خاوه‌ن دیدێكی ره‌خنه‌گرانه بوون له‌باره‌ی ماركسیزمه‌وه، له‌وانه‌ش: ماكس هۆركهایمه‌ر (1895 – 1973) و ئه‌درنۆ (1903- 1969) و هێربێرت ماركیۆز (1898 – 1978) و ئه‌ریك فرۆم (1900 – 1980) ..هتد.
هه‌روه‌ها جۆرج لۆكاش (1885 – 1971)، ئه‌نتوان گرامشی (1891 – 1937) و لی ئه‌لستۆری و یۆرگن هابه‌رماس (1929 – ) .
هه‌ر له‌م سه‌ده‌یه‌دا چه‌ندین فه‌لسه‌فه‌ی وه‌كو بونیه‌وێت و شتڵگه‌را و ئه‌و فه‌لسه‌فانه‌ی كه به‌فه‌لسه‌فه‌ی پۆست مۆدێرنیته و لیبرالیزمی نوێ داده‌نرێن، تاوه‌كو ده‌گاته سه‌رده‌می جیهانگیری. دیارترنیان جێل دۆلۆز (1926 – 1995) و میشێل فۆكۆ (1926 – 1926) و جاك دریدا له‌دایك بووی جه‌ئیره له ساڵی 1930 و فیلیكس گاتاری كه له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه: حوار المتمدن
نوسینی / غازی الصورانی
وه‌گێرانی له عه‌ربیه‌وه/ شوان جه‌لال