
چەپكێك وەنەوشە … یوسف خەلیل
ساتێ …لەنیگای حەزەوە تیشكە سۆزێ…لەمیحرابی هەست و كانۆچكەی زووڵفێكی پەپوولەیی دەكرێ !… كە نەوڕەسەكان لەژێر ساباتی ژووانێكی شەونم ئامێزدا.. لەژێر باڕێژەو بروسكەی هەورە تریشقەدا…ئێشك دەگرن !…
گەریدە لانەوازە…حەز دڵ پڕ خورپەكان…لەبیابانی ئاسمان و شەمشەمەكوێرەی زەمیندا…لەبۆ چاوتروكاندنی پانۆرامای ماچی مەملەكەتی دڵ…كوڵم و زووڵفە تێك چڕژاوەكانیان یەك دەخەن و دیوارە بەوقووم و پەرپووتە لەخشتە چووە…دروست كراوە كۆیلەكان بەهێزی حەز دەڕمێنن !…
هەگبەی كۆرپە خۆرنەدیوەكانی ئایندە…لەسەر بنەمای ژینێكی ئاسوودە ڕەنگین ڕێژ كەین !…بەندەش لەژێر كەپرۆكەی پاییزێكی پەمەیی و خەزان ئامێزدا وەدووی خونچە دزراوەكانی نمەی بارانی وەرزێكی داڕماو كەوتووم !…
بەڵكو وەنەوشەكان لەژێر هەرەس ی گەڵا زەردباوەكانی تەمەن و خورپەو هیواكانی پاش چەندیین…(شكست ،داڕمان،هەستانەوە) گرد كەمەوەو چەپكێك خونچە…لەشەوبۆی ماچ بكەمە سەمفۆنیای (مۆزارتی) گەڵا پەپوولەییەكان و وەك زەردەخەنەیەكی پاش تێكەڵاوبوون بكەمە شكۆی نیشانەو قردێلەی زوڵفی ئاشناو شەبقەی حەزی ڕەبەنە خۆزگەكەی…
چونكە بارانیان ڕماندوو بەفرییان لەخشتە بردوو…زستانیان خوانی هەنگووین…كردوو كەرنەڤاڵی ئەوینیان لەسەر دڕك سازكردوو…ئاوێزانی حەزبوون و مۆمی خورپەیان بەگەڕخست….
Yousif_kazh@yahoo.com