ڕاپۆرتی تانگانیكا … نازم حیکمەت
نامەی یەکەم
ھەنووكە بەسەر دەشتەکانی ئوکرانیا دەفڕم
چەند ساڵێکە، یەکەمین فڕینمە بەبێ تۆ
ساتێك كە لە زەمین دادەبڕام، لە دوی دەستی تۆ گەڕام،
خووێکە،
لە ساتی نیشتنەوەشدا دەگەڕێم،
دوێ شەو، کاتێ جانتاکەمت ئامادەدەکرد،
شانەکانت خەمگین بوون،
لەوانەشە نەبووبن و من پێموابووبێ، چونکە دەمویست وا بێ.
ئەوڕۆ بەیانی بە ڕوناکی بەفر بەئاگاهاتم.
مۆسکۆ لە خەودا بوو، تۆ لە خەودا بووی.
پرچت کاڕەنگی بوو، پێڵوەکانت شین،
گەردنی سپیت، خڕ و کشابوو.
بارێ خەم لەسەر لێوە سوورباوەکانت نیشتبوو
لەوانەشە نەبوو بێ و من پێموابوو بێ، چونکە دەمویست وا بێ.
لەسەر پەنجەی پێ چوومە ژوورەکەی دی.
وێنەیەکی نیوەپۆش، لەسەر مێزەکەم، سەری بەرزکردبووەوە،
تەماشای خۆرەتاوی هاوینی دەکرد.
ئاگای لە ڕۆیشتنی من نەبوو.
هەڵمگرت و خستمە نێو گیرفانمەوە.
ئاسمان تەواو ڕۆشنبووەوە
تابلۆی ڕەنگ و ڕۆنیی «دینۆ»١ بە دیوارەوە بوو:
پەڵەهەورێك بە قوڵایی ئاسمانەوە،
لەوانەیە نە ئاسمانێك هەبێ و نە هەورێك
بزووتێکی سپییە لەسەر شینایی بێپایان
نیگاری خۆشبینی، نیگاری هیوا.
ژنانی سەرابدار لە حەوشەدا، بە خشەخش، دەستیان بە بەفرماڵین کرد
تۆ هاتیتە ژوورەوە
تەماشای دەموچاوم کەی، واقوڕماو و خەمگین
لەوانەشە خەم نەبێ، خوماریی خەو بێ
وتم “مەیێ بۆ بەڕێکردنم”
هەرچەندە کە نازانی چەندە دەمویست بێی.
جانتاکەمت بەدەستی خۆت پێچایەوە.
من دەرگەکەم کردەوە و بە پێپلیکانەکاندا چوومە خوار.
تۆ لەنێو ژوورەکەدا، دیمەنێکی بەهاریی بووی، بە چێوەیەك
لە چوارچێوەی دەرگە، دیمەنێکی بەهاریی لە ڕۆشنایی نیوەڕۆدا،
گەڵاکان و ئاھەكان، ڕۆشنیی تەواو، به‌بێ سێبه‌ر
ده‌رگه‌که‌م به ڕووتا داخست
تا ‘ ڤۆنوکۆڤۆ’ له‌ته‌ك ‘ ئه‌کبه‌ر’ لەمەڕ تۆ دواین
یا ڕاستر بڵێم، من دوام و ئه‌و گوێیڕاگرت.
به‌سه‌ر ده‌ریای ڕه‌شدا تێده‌په‌ڕیم، له به‌رزایی هه‌شت هه‌زار مه‌تری
نازانم له بیرت دێ، نزیکه‌ی ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر،
له‌ته‌ك تۆ فڕین، به‌سه‌ر ڤارشۆ و ڕۆم و پاریس، بۆ قاهیره
ئایا بێ تۆ قاهیره هه‌مان قاهیره‌یه؟
له به‌رزایی هه‌شت هه‌زار مه‌تری به‌سه‌ر ‘ ئاناتۆڵی ‘ خۆمه‌وه‌م
هه‌شت هه‌زار میتر پایین‌تر، له‌ژێر هه‌ورانه‌وه، له‌سه‌ر خاکی من، زستانی ڕه‌شه
ماوه‌یه‌که ڕێگه‌ی گونده‌کان به‌ستراوه
هه‌ر یه‌که‌یان له ده‌شته به‌فرگرتووه‌کاندا دابڕاوه
شله ساوه‌ری بێ ڕۆن
به‌ربڵاو چڕه‌دوکه‌ڵ ده‌کا و چاو چاو نابینێ
ساوایان ده‌مرن، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌سپێ جەستەیان داگیربکا
من له به‌رزایی هه‌شت هه‌زار مه‌تردا، له‌سه‌رووی هه‌ورانه‌وه ده‌فڕم
ئاوایه، ‘تولیاکۆڤا ‘
١. دینۆ (Dino) ھاوەڵی نیگاركێشی ‘ نازم حیكمت ‘
و. لە فارسییەوە: هەژێن