دوێنێ قابیل میوانم بوو … ستار ئه‌حمه‌د
Closed
قابیل دوێنێ هاته ماڵمان
وتی هابیل خوێنی ده‌وێ
زام ده‌ژمێرێ
خوشكه‌كه‌شی زۆر خۆشده‌وێ
چیبكه‌م باشه
دۆشداماوم
له‌نێو گڕو
دووبه‌رداشا
پێموت منی بابرده‌ڵه
چیم پێده‌كرێ
هه‌ڵبه‌ستێكی كورتم دایه
له‌به‌ركی ناو بۆی ده‌رپه‌ڕی
ته‌ماشام كرد
له‌به‌ر ده‌رگا
له‌ژێر داره‌كه‌ی به‌ر ماڵمان
زامێكی ره‌ش
وه‌كوو دومه‌ڵێك ده‌رپه‌ڕی
هه‌موو رۆژێك دایده‌تاشم
جارێكی دی ده‌ڕوێته‌وه
كاره‌ساتی برا كوژی
لهنێومانا نابڕێته‌وه
له‌كوێ هابیلێك ببینم
قابیلێك بۆی له‌كه‌مینه
نازانم خاكی ژێر پێمان
لوغمێكی ته‌وقیت كراوه
یان زه‌مینه