ره‌شتر له په‌رینه‌وه‌ی به‌ر له هاتن … فاتیح سه‌لام
تۆختر , ده‌بوونه‌وه فیراق
كاتێ وتم , من یانی مه‌رگێ له‌سه‌رخۆ
له ئه‌بجه‌دییه‌تی رێباز و
هه‌ڵكردنی دواین چرای ماڵی خوێن به‌ستووی ( یه‌ڵدا ) دا
ده‌سته‌كانم له گیرفانی رنوه پشكۆی به‌ر بارینی
زامی به‌فرا ده‌سووتان و
ئاگرێك له هه‌نییه‌ی هه‌وران
جه‌سته‌می به دانه‌چۆقه و , له‌رزی ههڵگورمان ته‌نی بوو
له زستانی پالًتۆیهكی بێ قۆپچهدا
ته‌متومان به‌رچاوی گرتم , لێڵ ده‌یبینیم !
توله رێگای خوار و خێچی شه‌قار شه‌قار
ته‌ڵخ وه‌كو نزای هاتنم
شوێن پێكانم نوشتانه‌وه
هه‌نگاوه‌كانم له‌شه‌ری ئه‌م رێیه‌دا
بیرهوهریمیان له‌بار برد
بیری كردم , كه‌بیرم لێ ده‌كرده‌وه
ون ده‌بووم له خه‌یاڵێكی ئاوریشمینی … دواین هاتن !.
یه‌كه‌م كه‌ژاوه‌ی هاتنی بن ئه‌م ئاسمانه ئاوسه
چاوم كڵافه‌ی روانینی دهئاڵۆسكا
سه‌رنجه‌كانم ده‌بوونه كۆتهڵێ له ته‌نیایی خۆم
خه‌مۆكی ژنێ وابه‌سته‌ی , له ده‌ست چوونی وه‌رزه‌كانی
نه‌ژمارد و , …له گوزه‌ر پیش ده‌یباته‌وه
له خۆیدا ماڵ به‌سه‌ر به‌تاڵی جێدێڵێ و
بۆ ئازاری په‌رینه‌وه و
هه‌ناسه سهرههڵگرتووهكانی
ئه‌م دیو دۆزه‌خ ، ئه‌و دیوی به‌ر باڵانۆمای ئاوێنه‌یه‌كی
خه‌ت خه‌تی گیانه‌ڵای حه‌سره‌تی مردن
هه‌رچی هه‌بوو, له به‌رده‌بازی نامۆی و رهوه ترسێكی ئه‌سمه‌را
بۆ ته‌ونی سیحری مناڵی و
ئه‌ندێشه‌كانی نیشتمان , له‌ت له‌تم كرد
من كه‌مه‌رم به‌فر ده‌یبا
ئه‌و ته‌قه‌ڵی چاوه‌روانی تێكه‌ڵ ره‌نگی فرین دهكاو
گومرانه به‌سه‌ر ده‌ڵێ :
دادوورێ به قاچه‌كانما , تاكو نه‌چوون !.
مهنزڵگام بۆ بێنه ئێره
سه‌رمام له بنی ره‌شماڵی ئۆخژنێكا بۆ داپۆشه
سه‌بری ئه‌یوبم بده‌رێ , من كاروانسه‌رایه تووره‌م
تووره‌تر له كزه‌بایه‌ك , به هه‌ڵه ده‌مخوێنێته‌وه
سه‌ربه‌ره‌و خوار پیته سپییه‌كانی ده‌ستم
دادهژهنێ و … لێم تێناگات
دێم و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی چه‌قۆ ده‌ستی مناڵی خۆم ده‌گرم
به نێو گه‌رووی كاره‌سات و , گه‌مه‌ی گرا باڵا ده‌كه‌م
گلێنه‌ی هه‌تاو ده‌دوێنم
پرچم له‌به‌ر تریفه‌ی , شه‌وی خوێناوی سهنگهرێكا داده‌هێنم
نزیكتر له سه‌مای مردن
نه‌مری له كۆڵ ده‌به‌ستم
بۆ ده‌سپێكی دیرۆكی راچڵه‌كین و ..
بازنه‌ی له خه‌و جێماوی ته‌لیسمی ژن ..!.