تارماییه‌كانی مردن … عومه‌ر كه‌ریم به‌رزنجی
ئه‌جه‌ل دوانامه‌ی ژیانه
ژیان له پێخه‌فی ته‌نهاییدا
له‌گه‌ڵ مردنا جووت ده‌بێت،
ژوانیان ده‌بێته تابوووووت.
مردن ڕاكردنه له ژیان
ژیان ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌رگه
له حه‌ره‌مسه‌رای گوڵه‌كاندا
ئه‌و گوڵانه‌ی به‌ر له‌وه‌ی شكۆفه بكه‌ن
فشاری ئاره‌زوویان گه‌یشته لوتكه‌ی نائومێدی
ئه‌و خونچانه‌ی به‌ر له‌وه‌ی بپشكوێن
سه‌ر شۆسته‌ی باخچه‌كانی ئه‌وینیان
به‌خوێنی پاكیزه‌ییان نه‌خشاند
مردن دێوه‌ره‌یه‌كی غه‌مگینه
ماناكانی ژیان هه‌ڕاج ده‌كات
له پێخه‌فی ته‌نیاییدا
یاداشتی سه‌فه‌رێك ده‌نووسێته‌وه
به قاپووتێكی سووره‌وه
له ده‌رگای ته‌ماوی ژیان ده‌دات
به‌لیباسێكی كه‌سكه‌وه
خه‌زانمان بۆ ڕاڤه ده‌كات.
زه‌نگی ته‌نهایی لێده‌دات
بای ژه‌نگاوی زه‌مه‌ن هه‌ڵده‌كاو
شكۆی ئه‌وینێك ئه‌شكێنێ
له لانكه‌ی ته‌نهاییدا
غه‌ریبی ده‌نووسێته‌وه
غه‌ریبی مناڵێكی گرینۆكه
ده‌ست به مه‌مكی دایكیه‌وه ده‌گرێ و
به فرمێسكه‌كانی حه‌وا
تینوێتی دره‌ختی ته‌نهایی ده‌شكێنێ
ژیان ده‌ریاوانێكه،
له ناهه‌نگی به‌دگومانی خۆی ده‌پرسێ
له ژێر ڕه‌حمه‌تی ددانه تیژه‌كانتا،
چۆن یونس له دێوه‌زمه‌ی خه‌ونی نه‌فره‌ت ده‌ربازی بوو؟
چۆن كه‌شتی ژیان له لێواره‌كانی ده‌ریای مه‌رگا له‌نگه‌ری نه‌گرت؟
ددانه تیژه‌كانی مه‌رگ
رۆح به‌به‌ری دارتابووتێكدا ده‌كه‌ن.
تابووت دواماڵی ماڵئاواییه،
له‌و جه‌لاده‌ی
به‌شمشێره خوێناویه‌كه‌یه‌وه
فرمێسكه‌كانی میهره‌بانی ده‌نووسێته‌وه.
جه‌لاد زۆر میهره‌بانه،
گوڵی خۆشه‌ویستی به‌خوێن ئاو ده‌دات
تا باخچه‌كانی مه‌رگ وشك نه‌كه‌ن.
جه‌لاد جه‌نگه‌ڵیه‌كی مۆدێرنه،
له لانكه‌ی شارستانیا
به ته‌رم ته‌لاری ژیاندۆستی بینا ده‌كات.
مانگ بۆ وا زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه
پایز نیه‌و گه‌ڵای دره‌ختی ته‌مه‌نم
به‌و جۆره زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه
عیسا له كوێی
رۆحی من لای تۆ جێماوه
یان به خاچا هه‌ڵواسراوه.
ژیان ماڵێكی غه‌ریبه
به‌كۆڵانه‌كانی غه‌ریبیدا مه‌ڕۆ
له ده‌رگاكانی نائومێدیه‌وه مه‌چۆره ژوره‌وه
به هه‌ڵمی سه‌ر شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌كه
مه‌نووسه ژیان.
كابووسێكی چه‌نده ڕه‌زا تاڵه
مه‌رگ
منداڵێكی چه‌نده هاروهاجه
ژیان
ئای له كۆڵانه‌كانی تاریكی
به‌نائومێدیه‌وه له‌و په‌نجه‌رانه ده‌ڕوانین
بیر له خنكانی ئه‌و مه‌له‌وانانه ده‌كه‌ینه‌وه
راڤه‌ی ژیانیان،
بۆ ئه‌و منداڵه خنكاوانه ده‌كرد
كه نه‌یان ده‌زانی
ژیان شه‌ڕی نه‌وره‌سێكه
له‌گه‌ڵ كه‌ناره‌كانی مردن‌دا
ژیان حیلاندنی ئه‌سپێكه
له‌دوای گلان.
به فرمێسك
ئاوڕشێنی
ته‌پوتۆزی مه‌نفاكانی ده‌كرد
ئای هاوڕێ
مه‌رگ چه‌ند میوانێكی ڕه‌زا تاڵه
كه دێت،
ئاوێنه‌كانی ئومێد ورد‌و خاش ده‌بن
ده‌بینه هه‌زاران پارچه‌ی جوداو
هه‌زاران رۆحی پرزۆڵه بوو.
وه‌رزی دوا سه‌فه‌ره هاوڕێ
بۆچی ده‌ڕۆیت و جێم دێڵی
ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت گه‌لێك سه‌خته‌و
بێ كۆتایه
پایزێكه،
………….بۆ گه‌ڵای عومری بابردووم
خه‌زانێكه،
…………بۆ دره‌ختی زه‌رد هه‌ڵاتووم
چیتر بۆنی باران نایه
ئاخۆ ئێستا
نمه‌ی شه‌ونمی هه‌ناسه‌ت
له‌به‌رپێی كام دایناصوری
ئه‌م زه‌مه‌نه‌دا كه‌وتووه
ئاخۆ ئێستا
كه‌س په‌ی به‌و كۆچه‌ت بردووه
كه‌س ئه‌زانێ كه‌وا ژیان
وا له باوه‌شی مردنا
بۆ ساتێ ئۆقره‌ی گرتووه.
ئاخۆ ئێستا
نیگات له دوای تابوته‌كه‌م
ئاوڕ بۆ یه‌كه‌م ژوانمان ده‌داته‌وه
ئاخۆ ژیان
ده‌رگای سه‌بووری به‌ڕوویدا
ده‌كاته‌وه.
به‌م شیعره به‌شداری میهره‌جانی شیعری كوردیم كرد، كه بۆ شاعیرانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له رۆژَانی 7-8-9/11/ 2013 له هۆڵی پێنجی ئازاری شاری ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین، له‌لایه‌ن (سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوڕ و به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ر له ڕانیه) به‌هاوبه‌شی سازكرا.