شیعری بن نایلۆن و گوڵی بن نایلۆن
کۆڵه‌وار له وشه‌ی کۆڵ راهاتووه یه‌ک لهمانایهکانی کۆڵ به‌و ئه‌ندامه‌ی جه‌سته ده‌وترێ به هۆی سووتان یا قرتان په‌کی ده‌که‌وێ و
له کارکردنی ئاسایی ده‌که‌وێ وه‌کو په‌نجه‌کان،ئه‌ز له‌بۆیه لێره‌دا بەکارم هێناو چونکه کاری نووسین دوای مێشک به بهپهنجهو ده‌ست ده‌کرێ و بەڵام ڕێی تێدەچێ بیریش کۆڵ بێت …
شاعیر ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی نوسه‌ری ته‌رزه شیعرێک بێت خۆ لە زەینی خوینه‌ر وه‌کو چه‌پکه گوڵێک بچه‌سپێنێ ئه‌وا شاعیرێکی کۆڵهوارهو زوو ده‌مرێ…….
شاعیر ئه‌گه‌ر له‌ناخی ڕا بزێوو سه‌ره‌ڕۆ نه‌بێ و شاعیرانه نههزری و نه‌ژی و شاعیرانه نهتلێتهوهو و نه‌گری، شاعیرانه عاشق نه‌بێ زۆر زوو کۆڵهواردهبێ و ده‌مرێ………..
شاعیر ئەگەر نەیتوانی بە پۆل وشەی جوان بهێنیتە ناو شیعر و زۆر کارامە زمان بڵێسەدار بکا و وەک مۆزەخانەیەک ڕایەڵەی چەندین وشەو دیالێکتی جودا لە شیعردا بپاریزێ ئەوا شاعیرێکی بیر نەزۆکەو زوو دەمرێ…
ئه‌ز له‌خۆبایی نیم ،لێ دڵگرانم له‌وه‌ی لهوقۆناغەدا کە رۆشه‌نبیری کوردی تێیدا به‌ته‌ڵه‌وه بووه‌و له قه‌یران که‌ووتوه قه‌ڵه‌مێکم به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و جار جار ورتکه سه‌رنجه‌کانی خۆم به‌سه‌رپێی ده‌وه‌شێنم،لهدهسبهردابوونی شیعریش ده‌ره‌قه‌تی خۆم نایه‌م ده‌نا زۆرجاران په‌شیمانیه‌کی قوڵ و شه‌رم دامدهگری، هه‌میشه‌ش ئه‌ڤ ترس و دڵهڕاوکێیهم تێوهردهسوڕێ، کهنهوەکوو لهناخافڵیان رۆژه‌ک ناوی شیعر بزڕێنم و وشه‌یه‌ک دووجاران بسوێنم و له‌نائاگایی وگه‌مژه‌یی تۆزقاڵێک زمان بڕوشێنم، له‌هه‌ڵبژاردنی وشه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ک دا ڕه‌ته‌ڵ به‌رم،لهتاریف کردنی ناو و فرمان و گوزاره‌و ئاوه‌ڵناوێک دا سه‌رچیخ بڕۆم ،له‌وێناکردنی دیمه‌نێك ده‌ستم کورت بێنی و لهدهکاربردنی ره‌نگێک به سه‌هوو بچم .
چه‌ند شه‌رمی ده‌که‌م له‌وه‌ی نه‌وه‌ک رۆژێک وڕێنه‌یه‌ک بنوسمه‌وه‌و له‌ژێر ناونیشانی شیعر بڵاویبکه‌مه‌وه ، پێپڕکه له‌ناو ووشه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی دابکه‌م و له‌ته‌نیشت ناوی خۆشم بنڤیسم شاعیر!!
حه‌زده‌که‌م به‌ده‌ستی خۆم پێنوسه‌که‌م بشکێنم بەڵام جارێک نەیبزێوم بۆ بیرۆکەیەک یا ووشەیەک کە لە قوڵایی ناخی خۆمڕا هەڵنەقووڵابێ و خۆرسک نەبێ ، قەت دەست نادەمە قەڵەم تا وەکو بیرم بەتەواوی تەنگەتاوم نەکات و خەیاڵم وەکو شەمامە نەڕەنگێ ، چونکە دڵنیام بەدەر لەو حاڵەتانە شیعری دەستکرد بەرهەمدێنم ،کە ناوی لێ دەنێم شیعری بن نایلۆن وەکو گوڵی بن نایلۆن یا سەوزەی بن نایلۆن بێ تام و بێ بۆن تەنها بۆ خافڵاندن و بەڕمێن هێنی چێژ‌و بزوێنەری بازاڕە
بە دیدی من شیعری سروشتی وەکو خواردنی سروشتی وایە کە هیچ بۆن و هیچ تام و هیچ ڕەنگێکی دەستکرد و گوڕدراوی تێدا نیە، لە بۆیە هەر شیعرێک کە ووشەیەکی ناخۆرسک ، خەیاڵێکی دزراو هەناسەیەکی بەراوەژووکراوی شاعیرێکی دی پێوە بێت قەت نابێتە شیعری ڕاستەقینەو چێژ نابەخشێتە خوێنەر.
جێی سەرسوڕمان نیە کە لەسەردەمێکدا دەژین کە دەکری پێی بێژین سەردەمی ژیانی بن نایلۆن یا ژووری شوشەیی چونکە هیچ کایەیەک لە کایەکانی ژیان بە سروشتی گەشە ناکا، بەڵام ئەوەی لێرە جێی سەرنجە کایەی ئەدەبە هەر لە ناوزەدکردنی ڕۆمانەکان بە ڕۆمانە باش فرۆشەکانی و ڕۆمانە پڕفرۆشترینە نێودەوڵەتیەکان تا تۆمارکردنی شیعر لەسەر سیدی و ناونانی گەلێک وڕێنە بە کۆمەڵە شیعر‌و شیعری ئازاد و هەڵنان و ڕۆنانیان لە جۆرەها کەناڵ ڕا … بەشێوەیەکی خێرا‌و بۆ مەبەستی بازرگانی و بۆ کاتێکی دیاریکراو بە هەمان ڕێڕەوی ژووری نایلۆن دا دەگوزەرێن…
شاعیری بن نایلۆن تەنها لە بیر لەڕازاندنەوەی ڕووکەشی بەرهەمەکەی دەکاتەوە ، وەکو بریقەدارکردن و ڕەنگ کردنی فۆرم و ستاتیکاو خەیاڵی خۆی، شاعیری بن نایلۆن هەمیشە عەوداڵە تا وشەی قەبەو پڕ گرێ وگۆل خڕ کاتەوەو یا تەرزە وشەیەکی ئیرۆتیکی پووچ بە شیعرەکەی دا وەکو نرخ هەڵواسێ …. شیعری بن نایلۆن هەموو کەس توانای نوسین و خۆ لێ تاقیکردنەوەی هەیە بەو مانایەی ئەگەر شیعریشی پێ نەنوسرێ بەڵام دەتوانی شیعر تێک بدا‌و چێژێ خوێنەر لەکەدار بکا.
شیعری بن نایلۆن چونکە بێتام و بێ بۆنە بۆیە شاعیر هەڵدەستی بە تێکەڵاوکردنی بۆن و تامی دروستکراو بۆ نموونە دیزانکردنی لەسەر لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ و تێکەڵکردنی لەگەڵ فۆتۆ و مۆنتاژێکی بازاڕی تا چاوی خوێنەر ڕابکیشێت بۆ خوێندەنەوەی .
شاعیر ئەگەر کەوتە ئەوەی بەرهەمی بن نایلۆن بەرهەم بهێنێ هەر زوو دەست لە نوسینی شیعر بکێشێتەوە باشترە نەوەکو وەکو ڤایرۆسێک لە جەستەی شیعردا بژی و ببێتە هۆی شیواندنی تەندروستی شیعر دۆستان .
شاعیر هه‌رکه که‌وته کۆڵهواریه، به‌بای پیلان ووشه‌و رسته به‌زایه ده‌داو لێ ناگاته مانایه‌ک، شهورۆژان تێکده‌کاته‌وه لێ ناگاته چرکردنه‌وه‌ی خه‌یاڵێک ده‌که‌وێته ڕنینه‌وه‌ی شیعر و ناگاته وێنه‌ک،ده‌که‌وێته خڕکردنه‌وه‌ی ووشه‌ی بازاری و قه‌ت له‌بۆی گرنگ نابێ کێ خوێنه‌ریه‌تی وچ جۆره خوێنه‌رێک چاوه‌ڕیی ده‌کا،یا ج جۆره جهماوهریک بۆ شیعری خۆی دروست ده‌کا.
شیعری بن نایلۆن دەبێتە هۆی ڕسکانی چێژی بن نایلۆن ، بەو مانایایەی
نەوەیەک پەروەردە دەکا کە تێڕوانینی سەرپێی و خێرا یان هەیە بۆ شیعر ، پییان گرنگ نیە ئەو شیعرە بۆ جاری دووەم دەبینەوە یا لە بیریان دەمینی.
نیگار نادر