كۆمۆنیزم و، ئیسلام و، نه‌نكم
نه‌نكم نه قورئانی ده‌خوێند و نه كارڵ ماركس و نه هیچ په‌رتوكێك ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه له ڕودانی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا له نێوان پیاوانی خێزانه‌كه‌ی یان دێكه‌ی به دادوه‌ری حوكمی ده‌كرد . ئه‌وه‌ش نه‌ریتێكی بۆ ماوه‌یه‌ی لادێیی میسر بوو هه‌ر له سه‌رده‌می (خوا ئهزیس ژیر) و (خوای دادوه‌ری میعات) . هه‌ست كردن به دادوه‌ری خه‌سڵه‌تێكی سروشتی مرۆڤه ، وه‌كو هه‌ست كردن به خۆشه‌ویستی و ئازادی و شكۆیی و یه‌كسانی . به‌ڵام یاری حزبه‌كان و حوكم كردن ڕۆحی هه‌ست كردن به دادوه‌ری گه‌نده‌ڵ ده‌كات له لای ئه‌وانه‌ی پتر سه‌رقاڵن به سیاسه‌ته‌وه . به بێ چاوپۆشی له ((ئایین و ڕه‌گه‌زو چین)) هه‌رگیز دادوه‌ری گوزارشت له یه‌كسانی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان خه‌ڵك ناكات . به‌ڵكو دادوه‌ری كرا به ڕاگردنی هاوسه‌نگی نێوان هێزه حزبییه ڕكهبهرهكان بۆ ده‌سه‌ڵات . به‌شداریكردنه له سه‌ر هاوسه‌نگیه‌كان بۆ به دیهێنانی ڕێكه‌وتنی نێوانیان و ، دابه‌شكردنی كورسیه‌كان و پله‌و پایه به پێی سه‌نگی هێزه‌كانیان نه‌ك به پێی دادوه‌ری . حزبی نوری سه‌له‌فی وای ده‌بینێت ((ڕوخساری ژن عورهته)) ئه‌م حیزبه بۆ ((دژایه‌تی یاسا)) دروست بوو له كه‌مایه‌تیه‌كی زۆر كه‌م له پاش یونایری 2012 . پاڵپشتێكه بۆ قورسای سیاسی و یاری هاوسه‌نگی (له نێو لیژنه‌ی ده‌ستوور) . زیاتر له نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا ،پتر له چل ملیۆن ژن كه زۆرایه‌تی گه‌لی میسر له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كانن ، به حوكمی یاسا قه‌ده‌غه‌یه ژنان حزبی خۆیان پێك بێنن كه بریتین له نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا . مه‌رجی سیاسی و دارایی سته‌مكارانه ده‌سه‌پێنن كه له توانای كرێكاران و جوتیاراندا نییه و به هۆی هه‌ژاری و دواكهوتنیانهوه به‌شدار نابن له گه‌مه سیاسیه‌كان دا . دوو چینی عه‌نتیكه دروست بوو ، چینێكی به‌رپه‌رچ دانه‌وه له جوتیاره هه‌ژاره‌كان ، وه چینێكی نه‌خوێنده‌وار له قاهیره و پیره خاوه‌ن ئهرزهكانیش له لادێ ، جوتیاره هه‌ژاره‌كان هیچ ڕۆڵیان نه‌بوو له سیاسه‌ت دا ، ته‌نها بارۆنه‌كان یان ئاغای خاوه‌ن ڕه‌به‌ن كۆیانی ده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دنگیان بۆ بدات .بارۆن و ئاغا‌كان به‌و به‌ڵێنه درۆیانه‌ی كه به جوتیارهكانیان ده‌دا بۆ به دیهێنانی داواكاریه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو ده‌بوون . ئه‌و كاته‌ش كه دیالۆك سه‌باره‌ت به سانا ترین مافی جوتیار له په‌رله‌مان ده‌هاته پێش ، نوێنه‌ره بارۆنه‌كان هاواریان لێ ڕاست ده‌بووه‌و ده‌یانگوت ئه‌وه ((بهلشهفیهته)) ئه‌وه شوعیهته . له ماڵی ئێمه‌دا له نێوان هه‌ردوو خێزانی دایكم و باوكم ململان ڕویده‌دا هاو شێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران . هه‌ڵوێستی خێزانه‌كه‌ی دایكم له گه‌ڵ بارۆنه‌كان و به‌گه‌كان و شا فاروق بوون و پشتیوانیان لێ ده‌كردن ، پێیانوابووله هه‌ر ههنگاوێكیاندا خوا له گه‌ڵیاندایه . به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی باوكم دژ به بارۆنه‌كان و ئاغا‌كان بوون به تایبه‌تی دایه‌گه‌وره‌م ده‌یگوت : ـ ((هه‌رگیز خودا له گه‌ڵ سته‌مكاردا نییه )) . پیاوانێك له به‌رزه‌وه سرنجیان ده‌دا به جلی شیك پۆشه‌وه ((ئاغا‌كان له ژێر لێویانه‌وه به توڕه‌ییه‌وه).ده‌یانگوت چۆن ژنه جوتیارێكی پیر به‌شداری له مشت و مڕی سیاسی ده‌كات ؟ . به‌ڵام ئه‌و گرنگی پێنه‌ئه‌دان و به‌رده‌وام بوو له به‌رگیری كردن له دادوه‌ری سانا‌و سه‌ره‌تایی . یه‌كێكیان ده‌یگوت ئه‌و قورئانی نه‌خوێندووه ، نه‌نكیشم ووڵامی ده‌دایه‌وه : خودا خۆی دادوه‌ره و به عه‌قڵ دركی پێبكه‌ن نه‌ك به په‌رتووك . به بۆچوونی پیاوه سیاسیه‌كانی خێزانی دایكم ، نه‌نكیشم ده‌بووه جوتیارێكی كۆمۆنیستی مولحد وه‌كو كوڕه‌كه‌ی مه‌به‌ستم ((باوكمه)) . له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوكم كۆمۆنیست نه‌بوو و په‌یوه‌ندی به هیچ حیزبێكه‌وه نه‌بوو ، به‌ڵام تۆمه‌تباریان ده‌كرد به ((كۆمۆنیست و ئیلحاد)) ، ئه‌مه‌یان ده‌خسته پاڵ هه‌ر كه‌سێكه‌وه ووشه‌ی ((هه‌ژار)) یان چینی زه‌حمه‌تكێشی به زاردا بهاتبایه . له سه‌ر ئه‌م زاراوانه مرۆڤ ده‌خرایه زیندانه‌وه ، چۆن بێ ده‌ربه‌ست و نا ئاگان بوینایه كه((سیسته‌می چینایه‌تی پتریاركی)) له سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی نێرایه‌تی ڕه‌ها له خێزان و ده‌وڵه‌ت به ڕێوه ده‌چوو ؟ . له چله‌كان و سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م كه ململان له نێوان كۆمۆنیست و ئیسلام له ئارادا بوو له دنیایه‌كدا كه دابه‌ش ببوو له نێوان بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سۆفیه‌ت و ، بلۆكی ڕۆژئاوای سه‌رمایه‌داری به سه‌ركردایه‌تی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا . به‌ڵام وڵاته موسته‌عمه‌ره‌كانی ئاسیا‌و ئه‌فریقا ((له نێویشیاندا میسر له ژێر داگیركاری بریتانیادا بوو)) . ئه‌و كات سه‌ر به هێزه ئیمپریالیزمه‌كان بوو ، (له ڕوانگه‌ی هێزه سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه) ئیسلام به‌رته‌سك ده‌كرایه‌وه بۆ كه‌ره‌سته‌یه‌ك به مه‌به‌ستی لێدانی كۆمۆنیست ، هه‌روه‌ها كۆمۆنیستیش به‌رته‌سك ده‌كرایه‌وه (له مستهعمهرهكانی جیهانی سێهه‌م)) بۆ بانگشه كردنی ئیلحاد . دیسان بۆ لێدانی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له میسر كه داوای دادوه‌ری و ئازادی نیشتمانی بكردبایه ، ته‌نانه‌ت جه‌ماڵ عبدالناسریان به شوعیه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كرد له لایه‌ن هێزه ده‌ره‌كیه‌كان و چینی پله به‌رزه‌كان له ناوخۆدا . هاوكاری ئیخوان موسلیمین و ئیسلامی سیاسیان ده‌كرد (له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه) بۆ پایه‌ماڵ كردنی بزووتنه‌وه نیشتمانیه‌كانی میسر‌و جه‌ماڵ عبدوالناسر ، هه‌وڵیان ده‌دا تیرۆری جه‌سته‌یی و سیاسی بكه‌ن . تا شكستی له جه‌نگی 1967 و پاش سێ ساڵ ده‌مرێت ، دواجاریش سه‌رۆكێكی ئیماندار دێت به ناوی ((ساداته‌وه)) ده‌ست ده‌كات به كاراكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سیاسی و ((هێزه ئیمپریالیزمه‌كان)) بۆ لێدانی هێزه نیشتمانیه‌كان كه خه‌باتیان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرد له ژێر ناوی پاكتاو كردنی شوعیه‌كان . له سیپته‌مبه‌ری 1981 خۆم له زیندانێكی ژێرزه‌مینیدا بینیه‌وه به تۆمه‌تی كۆمۆنیست بوونم . سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ژیانمدا نه‌چوومه‌ته نێو هیچ حزبێكه‌وه ، به سروشت هه‌ڵهاتووم له یاریه سیاسیه‌كان هاو شێوه‌ی نه‌نكه جوتیارهكهم كه ئه‌و كات سیاسه‌تی له ته‌نها ووشهیهكدا كورت ده‌كرده‌وه بۆ ((پۆلۆتیكا)) . پێده‌كه‌نی و ده‌یكێشا به سه‌ر پشتی كوڕه مامه‌كه‌ی كه ((شێخی مزگه‌وت)) بوو ده‌یگوت ((ئامۆزا پۆلۆتیكا بێ به‌هایه)) . ئا به‌و جۆره نه‌نكم و ((تێكڕای دێكه‌مان)) سیاسه‌تیان به‌و چه‌شنه ده‌بینی كه پاڵه‌وانیه‌تی یاریگهلێكی ((پۆلیتیكیه)) له سه‌ر درۆ‌و فرت و فێڵ دامه‌زراوه . حكومه‌ت سته‌می له جوتیاران ده‌كرد چونكه له په‌رله‌ماندا كاری بۆ پادشا‌و ئینگلیز و فیوداڵ و بارۆنه‌كان ده‌كرد ، ئه‌و كات نه‌نكم و خه‌ڵكی دێكه له ده‌ره‌به‌گ یاخی ده‌بوونه‌وه . به ده‌سته گه‌وره شه‌قار شه‌قار بووه‌كه‌ی ئاماژه‌ی ده‌كرده ڕوخساری و ده‌یگوت : ـ كوا دادوه‌ری ئاغا ؟ . ئه‌ویش به قورئانه‌كه ئاماژه‌ی ده‌كرده ڕوخساری نه‌نكم و به دواكه‌وتوو تاوانباری ده‌كرد چونكه قورئانی نه‌خوێند بوو تا شتێك ده‌رباره‌ی دادوه‌ری بزانێت . نه‌نكم به ڕسته‌یه‌كی كارێگه‌ر وڵامی ده‌دایه‌وه : ـ ((خوداكهمان خۆی دادوه‌ره به عه‌قڵ دركی پێبكه ئاغا ؟)) . ئه‌گه‌ر نه‌نكم بچوایه‌ته ((ئه‌نجومه‌نی په‌نجا)) پێموابوو ئه‌و پتر هۆشیار و ئاشنا بوو به ڕۆڵ و گرنگی تێكستی ده‌ستوور سه‌باره‌ت به دادوه‌ری و یه‌كسانی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان خه‌ڵك ، نه‌ك ڕاگرنی هاوسه‌نگی نێوان هێزه سیاسیه‌كان و ئه‌حزابه‌كان و تێیاندا ((حزبی نور)) كه ڕوخساری نه‌نكمی به عوره‌ت ده‌بینی .
و .له عه‌ره‌بیه‌وه(یاسین له‌تیف)
نوال السعداوی ــ حوارالمتمدن ـ ژماره ((4233)) له 2/10/2013