شار وه‌ک خۆی یان له‌ناو قاوغدا
له ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌میشه بزووتنه‌وه سیاسییه‌کان که‌شێک ده‌سازێنن که دوا بڕیار له ده‌ست ئه‌وان ده‌بێت و هه‌ر ئه‌وانیش خاوه‌نی یه‌که‌می خاک و شار و سامان و هه‌موو شته‌کانی تر بن. دواجار ئه‌مه‌ش به دیکتاتۆربوونی ئه‌م بزووتنه‌وانه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه و دابڕانێکی دڵڕه‌قانه له‌نێوان هاونیشتیمانیان و بزووتنه‌وه سیاسییه‌کان دروست ده‌بێ. به پێچه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، له ڕۆژئاوادا خه‌ڵکی ته‌نیا له‌کاتی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا گرینگی به په‌یام و کاری حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی که حیزب له‌وێ به‌ر له هه‌موو شتێک ئامانجی خزمه‌تکردن و به‌ره‌و پێشبردنه، به‌ڵام لێره حیزب که‌ڵه‌گایه. له کوردستان بزووتنه‌وه سیاسییه‌کان به‌جۆرێک ئاوێزانی خه‌ڵکبوون که له‌سه‌ر خوانی نانخواردنیش باسیان لێوه‌ده‌کرێ. ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه که میلله‌ت هه‌مووی گیرۆده و سه‌رسامی لایه‌نی حیزبی بوون، واتای ئه‌وه‌ش نییه که لایه‌نه سیاسییه‌کان هێنده خزمه‌تیان کردووه ده‌بێ به‌ردەوام له‌سه‌ر زاران بن. پڕۆسه‌که زۆر پێچه‌وانه‌یه و زۆر نێگه‌تیڤانه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا شکاوه‌ته‌وه، شته‌کان وه‌ها موڵکدارکراون بۆن و تامی نیشتیمانی و خاکیان پێوه‌نه‌ماوه و به‌ڵکو ڕه‌نگ و ڕووی لایه‌نه سیاسییه‌کانی گرتووه. به‌هۆی ململانێی ڕابردووی دوو هێزه گه‌وره‌که‌ی کوردستانه‌وه شته‌کان نه‌ک هه‌ر موڵکدارکران به‌ڵکو کران به دوو له‌ته‌وه. ڕه‌نگ و ناو و زمان و شێواز کران به دوو به‌شه‌وه، تا گه‌یشت به به‌شکردنی شاریش؛ شار به‌هه‌موو پێکهاته و جوانی و فەرهەنگەکە‌یه‌وه. ئیدی ئه‌م جیاکردنه‌وه‌ی شار و دانانی سنوورێکی مه‌ترسی له‌نێوانیان، هاونیشتیمانیانی یه‌ک خاکی وه‌ها لێک‌دابڕان که بیر له سڕینه‌وه و تانه‌دان له‌یه‌کتری و به که‌مزانینی یه‌کتر بکه‌نه‌وه. شه‌ڕی براکوژی ئه‌زموونی ده‌یه‌یه‌کی تاڵی له‌م باره‌دا بۆ به‌جێهێشتووین به جۆرێک که هه‌ستی شارچیێتی و ناوچه‌گه‌رییته‌تی بکه‌وێته پێش ئه‌وینی خاکپه‌روه‌ری و نیشتیمانسۆزییه‌وه. شار که هی هه‌مووان بوو ئه‌م ئه‌زموونه وای کرد که ببێته هی لایه‌نێک و لایه‌نه‌کانی تر یان ئاواره‌ی شاری تر ببن یان هه‌ر له‌و شاره‌دا به بێهێزی و کپکراوییه‌وه بمێننه‌وه. دواجار ئه‌م ده‌نگ نووساندنه‌ی لایه‌نه جیاوازه‌کانی شار و باڵاده‌ستی یه‌ک بیر و یه‌ک بزووتنه‌وه و یه‌ک لایه‌ن به‌ره‌به‌ره په‌رده‌یه‌کی یه‌كڕه‌نگی به‌سه‌ر شاردا هێنا و سێبه‌ری ئه‌م په‌رده‌یه‌ش لێڵی و تاریکی به‌سه‌ر ڕووخساره جیاوازه‌کاندا هێنا. لێره‌وه من ده‌مه‌وێ بخزێمه نێو باسێکه‌وه که له‌م دواییانه‌دا وەک هەموو شتەکانی تری ئەم دەڤەرە بێ ڕێسا بێ هەڵسەنگاندن بڕیاریان لەسەر دراوە.
له ئێستادا زۆربه‌ی وڵاتان له هه‌وڵی ئه‌ودان که شارێک بکه‌ن به ناوه‌ند یان پایته‌ختی ڕۆشنبیری ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ئه‌و شاره ده‌بێته سه‌نته‌ری چالاکییه جۆربه‌جۆره‌کانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و فیکر، له هه‌ندێک وڵاتیش هه‌ر ساڵه و شارێک ئه‌و نازناوه وه‌رده‌گرێ ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی که پڕۆسه‌ی ڕووناک‌بیری و ڕۆشنبیری له شارێکدا قه‌تیس نه‌بێ و شاره‌کانی تر نه‌بنه په‌راوێزی ئه‌م پرۆسه‌یه. هه‌موومان کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دیرۆکی شاری سلێمانی لێوانلێوه له هونه‌ر، هه‌میشه ئه‌و ناوچه‌یه ده‌نگێکی دیار و تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه. به به‌راورد به شاره‌کانی تر سلێمانی هه‌میشه ویستوویه‌تی جیاواز بێت. باس و خواسی بوونی سلێمانی به پایته‌ختی ڕۆشنبیری ئه‌گه‌ر که‌م تا زۆر په‌یوه‌ستبێ به مێژووی ئه‌م شاره‌وه زۆر زیاتر په‌یوه‌سته به واقیعی ئێستای سیاسییه‌وه، که ئه‌مه‌ش قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یه‌کی سیاسییه بۆ شار نه‌وه‌ک حه‌قپێدانی. مێژوو به‌س نییه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر خودی بار و گوزه‌رانی شتێک به‌ڵکو واقیعی ئێستا بڕیارده‌ره. ئێمه له کوردستان کوا شارمان هه‌یه به‌مانایه‌کی جیهانی و تایبه‌تی به سیمای شار؟ شار ته‌نیا به باڵه‌خانه‌ی به‌رز و شه‌قامی قیڕتاوکراو له لادێ جیانابێته‌وه. شتگه‌لی تر هه‌ن که ڕووخساری ڕاسته‌قینه‌ی شار نیشان ده‌ده‌ن، به تایبه‌ت شارێک که به مه‌ڵبه‌ند و پایته‌ختی ڕۆشنبیری ناوزه‌د بکرێ. ڕۆشنبیربوونی شارێك په‌یوه‌ندی به‌ده‌ركردنی یاسا و بڕیار و هه‌ڵای سیاسی و ڕاگه‌یاندن نییه، چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به سروشت و که‌لتوور و فەرهەنگی ئه‌م شاره‌وه هه‌یه. بۆچی ده‌بێ سیاسییه‌کان قسه له‌سه‌ر ئه‌مه بکه‌ن! بۆچی ده‌بێ بڕیاری به ڕۆشنبیرکردن و به پایته‌ختکردنی شارێک سیاسییه‌کان بیده‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ر ئه‌وان هۆکارن بۆ وێرانکردن و ناشیرین کردنی شار. هه‌ر ئه‌وان شار و خاک له هاوڵاتیان زوویر بکه‌ن و هه‌ر ئه‌وانیش شار بێنه‌وه ناو باوه‌شمان، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌و ئه‌زموونه سیاسه‌ت کردنه‌یه که له‌سه‌ره‌وه باسم کرد. به‌داخه‌وه که له کوردستان حیزب ده‌ستده‌خاته ناو هه‌موو شته‌کانه‌وه. من ده‌ڵێم له کوردستان هیچ شارێک شیاوی پایته‌ختی ڕۆشنبیری نییه، مه‌سه‌له‌ی شاری سلێمانیش ته‌نیا هه‌ر وه‌ک شته‌کانی پێشووتره و ده‌بێ له‌وه‌شیاندا هه‌ر فیفتی به فیفتی بێت، چۆن هه‌ولێر پایته‌خته، ده‌بێ سلێمانی پێشگر یان پاشگری پایته‌ختی بۆ زیاد بکرێ ئینجا به هه‌ر جۆرێک بێت گرین ئه‌وه‌یه باڵانسی سیاسی یه‌کسان بێ.
ڕۆشنبیری له‌لای ئێمه له هێشتا له پڕۆسه‌یه‌کی زۆر سه‌ره‌تایی دایه و هیچ شارێکی کوردستانیش تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پایته‌ختی ڕۆشنبیرییان تێدا نییه. له شارێکدا تۆز له‌سه‌ر کتێبه‌کان نیشتبێ و کتێبخانه‌کان چۆڵ و به‌تاڵ بن چ ڕۆشنبیریه‌کی تێدایه! له شارێکدا قوتابخانه‌کان و زانکۆکانی شوێنی هه‌موو شتێک بن ته‌نیا زانست و زانیاری نه‌بێ ڕۆشنبیرییه‌که له کوێیه؟ شارێک تیراژی کتێبه چاپکراوه‌کانی له 500 دانه تێپه‌ڕ نه‌کا (که نیوه‌شی به سه‌ر و گوێی نووسه‌ره‌که‌ی داده‌درێته‌وه) چۆن ڕۆشنبیره؟ کوا کامه شانۆکار و کامه شێوه‌کار و کامه نووسه‌ر و کامه موزیکژه‌ن به به‌هره‌کانیان بژێوی ژیانی (شار) په‌یداده‌که‌ن. سه‌ری هه‌ر سوچێکی شار به‌نزینخانه‌یه؛ کتێبخانه نییه. کوا ڕۆشنبیری له کوێیه که ژماره‌ی په‌رستگا و مزگه‌وت و ته‌کیه‌کان سه‌د هێنده‌ی ژماره‌ی هۆڵه‌کانی شانۆ و سینه‌ما و موزیک و مۆزەخانەکان بن . شار به زۆری ژماره‌ی شاعیر! نابێته شاری ڕۆشنبیری. شار که هه‌موو شوێنه که‌له‌پووری و دێرینه‌کانی کرانه پڕۆژه‌ی بازرگانی، به کام ڕێسا ڕۆشنبیری تێدایه؟ شار که له په‌یکه‌ره‌ی سیاسی و پاڵه‌وان زیاتر هیچی تێدا نه‌بوو، شار که په‌یکه‌رێکی هونه‌ری تێدا شێکندرا چۆن چۆنی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیرییه!
گوایە هەولێر بۆ ساڵی ٢٠١٤ پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبییە. ئەم پڕۆسەیە پەیوەست نییە بەوەی کە هەولێر بۆ گەشت کردن گونجاو بێت، چونکە هەولێر نە ڕێژەی پێویستی درەختی تێدا نە ڕووبارێک بەناوی دادێت نە دەریاشی لێ نزیکە. دوو دڵدار ناتوانن لەسەر شەقام یان لە پارکێکدا یەکتر ماچبکەن بکەن، ئافرەتێک جلوبەرگێکی ڕووتی لەبەر بێت لە چاوی خەڵکەوە وەک شاشەی سینەمای لێدێت، ڕەگەزەکان بەردەوام و لە هەموو شوێنێک لێ جیادەکرێنەوە؛ لە تابلۆی رێستۆرانتەکان نووسراوە “شوێنی تایبەت بۆ خێزان” وەک ئەوەی کابرای ڕەبەن بۆ ئەوە دەچێتە چێشتخانە تا باوەش لە ئافرەتێک بدا. لە وەرزی گەشت کردن کە لە زۆربەی وڵاتان لەمانگی ئایارەوە تاکو کۆتایی مانگی ئەیلولە، هەولێر لەم ماوەیەدا پلەیەکی گەرمی زۆر بەخۆیەوە دەبینێ کە بە هیچ پێوەرێکی شوێنی گەشتیاری نابێ گەرما بگاتە ئەم پلەیە. ئەمە تەواو ڕوونە کە مەبەست لەم نازناوە لە پڕۆژەیەکی بازرگانیکردن هیچی تر نییە.
ئێمه ده‌بێ له‌سه‌ره‌تادا شارمان به هه‌موو ماناکانیییه‌وه هه‌بێ ئینجا بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه نازناوی گەشتیاری و ڕۆشنبیریان بده‌ینه پاڵ. شار خۆی بێت نەک ئەوانی تر، خۆڕسکانە نازناو وەرگرێ نەک بەسەریدا بسەپێنین. شار بە گۆرێنی ڕووکەشەکەی ناگۆڕدرێ، فەرهەنگ و دیاردەکانی ناوەخنی سیمای نوێ و تایبەت بە شار دەدەن.