داگیرسانی جێگاپێی شیعر …. سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
شه‌ش شه‌و و شه‌ش ڕۆژی ته‌واوه
هاڵاوی نه‌نووستن
لێی داوم و چزووی گه‌یشتووه‌ته مۆخم
سه‌رم بێژینگی پڕ گه‌نمه
له‌یله خولیا گه‌رمه‌كه‌م شیعر ده‌یبێژێت
شكام به‌رانبه‌ر بۆنخۆشی باڵی باڵنده
باڵنده‌ی نامه‌هێن نیگه‌رانیی ده‌وروبه‌ری ڕه‌وانده‌وه
باڵی له ڕوومه‌تی بێ هاوتای خۆری به‌هره و سرووش دا
نه‌رم نه‌رم
ئاواز ئاواز
ئاشنا ئاشنا
خانه‌خوێ خانه‌خوێ
باڵی شۆڕ كرده‌وه سه‌ر په‌یكه‌ری پیری پیت و فه‌ڕ
فانۆس به باڵییه‌وه بوو
سۆراغی منی له گیا و ئاوی نه‌مری كرد
به ئاسانی هاته ماڵه‌وه
خانه‌ی كتێبخانه‌كه‌می ڕێكخست
خوێدانی نمه‌ك و تاجی بۆ دانام و ڕۆیشت
گوێم له كه‌وتنی دوو دڵۆپ فرمێسكی یه‌ك له دوای یه‌ك بوو
گازێكم له نه‌رمایی دڵی شیعر گرت
به تین و ئاره‌زوویه‌كی زۆره‌وه
به دوای باڵنده‌ی نامه‌هێن سه‌ری پڕ مه‌یلم بادا
ئه‌سپێك ڕووبه‌ڕووم بووه‌وه و خانه‌دانی نواند
له‌ناو دارستانێكی قووڵدا به‌ته‌نیا جێت ناهێڵم
له ڕۆژی حه‌وته‌مدا له باخچه‌ی مێینه‌دا نووستم
ژیانم له‌ناو خۆری چێشته‌نگاودا
بوو به شیعر و په‌یم به نه‌خشی
سه‌ر ده‌رگای مۆزه‌خانه‌كان برد
ڕوانیم له قۆزاخه‌ی به دڵوداو چندراو ساده‌تر بووه‌وه
ته‌ماشای پرچی میدۆزام كرد
بووم به په‌ڕ و باڵ
پیت و فه‌ڕی كێڵگه‌م به په‌ڕ و باڵی خۆم پاراست
لاولاوی خاوه‌ن ده‌ربار
ویستیان له باڵا و چاوی ئاگر بئاڵێین
یه‌ك یه‌ك كه‌وتن
ماریش چێژ له كراس فڕێدان و به‌تاڵكردنی ژه‌هر و به‌دی ده‌بینێت
من له مه‌شخه‌ڵی ئاگری
ئاه و
و
و
خولیا
په‌رجوو
زایه‌ڵه
دروست بووم و جامم پڕ بوو
ڕابردووم كرده‌وه به ژیان
جێگاپێی پێغه‌مبه‌ره‌كانم داگیرساند
هه‌ست ده‌كه‌م ده‌زانم ئه‌و ڕووناكییه هی كێیه
بۆت هه‌یه له هه‌ر شوێنێك سه‌یری بكه‌یت
به هی خۆتی بزانی
بیرت لای ئه‌وه‌بێ
له هێمنی ژیانی منه‌وه هاتووه
دابه‌شكردنی شتێك له خۆت
مه‌ستی پێوه‌ندی منه له‌گه‌ڵ بوون
مه‌ستی پێوه‌ندی منه له‌گه‌ڵ نه‌بوون
مه‌ستی پێوه‌ندی منه له‌گه‌ڵ ژیان
مه‌ستی پێوه‌ندی منه له‌گه‌ڵ مردن
بوون نه‌بوون ژیان مردن
نه‌بوون ژیان مردن بوون
ژیان مردن بوون نه‌بوون
مردن بوون نه‌بوون ژیان
چه‌ند به‌و پێوه‌ندییه نه‌رمونیانانه دڵخۆشم
هه‌موو چێشته‌نگاوان ده‌ستم له ئاوی پیرۆزت
ته‌ڕ ده‌كه‌م و له ناوچه‌وانمی ده‌ده‌م
ده‌چم له‌سه‌ر په‌یژه‌ی دارین ڕووبه‌ڕووت دڵ ده‌گێڕم
له مه‌ستیدا منداڵ ده‌بمه‌وه
دایكم له‌ناو ته‌شتێك ئاوی شیرتێن سه‌رم ده‌شوا
ده‌ست ده‌كه‌م به گریان
له گریاندا گۆرانی‌یان له من گوێ لێ بوو
قه‌ڵا قه‌ڵا
قولله قولله
ناخ ناخ
ئه‌دگار ئه‌دگار
ئاوازم به گۆرانی به‌خشی
گوڵاویش به گوێگر
گۆرانی گوتن ناسینی ئاوازه
دڵ و گیان بۆ مه‌یدانی ئاسووده‌یی بانگ ده‌كات
خونچه بۆ شكۆی بۆن
ده‌ست و
و
و
ی ده‌كاته‌وه
چاو
ده‌م
گوێ
خۆی نیشان ده‌دات ده‌ژی و شتێك
له خۆی دابه‌ش ده‌كات
دره‌خت نیوه‌ی له زه‌وییه و نیوه‌ی له ئاسمان
خۆشی نازانێ پێویستی به كامیان زیاتره
به‌رده‌وامبوونی ژیان له‌مه‌یه
به‌رده‌وامی چه‌ند دڵنه‌واییی شه‌ونم و هه‌تاو ده‌كات
ژیان له مه‌یدانی ئاسووده‌یی شایی چه‌ند گه‌رمه
قاز و قورینگه‌كان زوو فڕین
چیای نه‌به‌ردییان بۆ نیشتنه‌وه بۆ نادۆزرێته‌وه
نهێنیی جوانی له‌مه‌یه
نهێنی چه‌ند دڵنه‌واییی شه‌ونم و هه‌تاو ده‌كات
جوانی له مه‌یدانی ئاسووده‌یی شینی چه‌ند گه‌رمه
ئه‌وه به‌سه گوێ له ده‌نگی دڵی خۆت بگری
بچیته ڕاوی ئاو و ئاوێنه‌ی حه‌وتبه‌ندی ئاسمان
ڕاز و نیاز و ئاسووده‌یییه بچیته لای خودا
كه‌موكورتییه‌كانی ژیان ته‌واو بكه‌یت
ئاوازی جێگۆڕكێ
ئاسمان سه‌رۆك خێزانی زه‌وییه
ده‌ست به‌سه‌ر و پرچی داده‌هێنێ
مانگ ته‌ماشای ئاوی مه‌ند ده‌كات
له مه‌ندیشدا ته‌ماشای خۆی
له خۆویستییاندا یه‌كتری ون ده‌كه‌ن
هه‌ردووكیان زیانیان پێ ده‌گات
گه‌نم دوور بكه‌وێته‌وه و له خاڵێكدا نقووم بێت
گوڵ جێگای ده‌گرێته‌وه
گوڵ دوور بكه‌وێته‌وه و له بازنه‌ی ئاوێكدا نقووم بێت
گه‌نم جێگای ده‌گرێته‌وه
له وه‌ختی جێگۆڕكێی گه‌نم و گوڵدا
ئاوازێكی تایبه‌تیی سه‌مازان هه‌یه
گوڵ ده‌لاوێنێته‌وه و گوڵاو ده‌ڕسكێنێ
گه‌نم سه‌ما ده‌به‌خشێ به گوڵ
گوڵیش سه‌ما به گه‌نم
لاڕه‌شه ده‌می خستووه‌ته سه‌مایان
گوڵاویش به‌سه‌ر هه‌ردووكیاندا ده‌پژێ
چاوی ئه‌وینداره و جێگۆڕكێ ناكات
ئه‌گه‌ر ئه‌ویندار به به‌رده‌م ئاگردا تێپه‌ڕی
شاده‌ماری چاوی پساند
چی ڕوو ده‌دات
ناڵه‌ی سه‌رچاوه به جۆشه
یاران سه‌یر نییه
مانگ باسكی له‌ژێر سه‌رمان بكێشێته‌وه
ناوچه‌وانی تێكنێت
به دڵنه‌رمی له‌گه‌ڵمان نه‌ژی
جێگۆڕكێ و جێگرتنه‌وه
زۆر كه‌سی تێدا ون بوو
نه‌دیترانه‌وه‌ش
ئاوازی تایبه‌تی سه‌مازان
گه‌نم له ته‌نیشت جولانه‌دا نووست
سه‌ری پڕن له كۆتر
گوڵیش له به‌رزایی لك
پاشان گیانی به گیانی چوونه دیداری یاران
مانگ مرده‌ی ئه‌وه‌یه
ئه‌و ئاوه ببینێ كه به‌ژێر پرددا ڕه‌تده‌بێ
پاش ئه‌وه‌ی دڵۆپه باران له‌سه‌ر و پرچم وشك ده‌بنه‌وه
لاده‌ده‌مه شاری كتێبان
هه‌موو بزربووه‌كان ده‌دۆزمه‌وه
دڵنیا ده‌بینه‌وه له دڵنه‌رمی مانگ
دێینه‌وه سێبه‌ری گه‌نم و گوڵ
ته‌واوی شته‌كانمان به‌بیردێنێته‌وه
له ناویاندا ساده ده‌بینه‌وه
ساده‌یی دڵ
نموونه‌ی ناز
ده‌تویست ئه‌و نه‌رمه‌بایه
چی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرێ
له لێواری په‌نجه‌ره‌ی تۆی
دابنێ و بیكاته دیاری و فه‌رامۆشی دڵ
ئه‌ی خانمی خامۆشی من بۆ تۆ
باڵنده‌ی هێوربوونه‌وه‌م په‌روه‌رده كرد
نه‌رم نه‌رم بۆ لاواندنه‌وه‌ت
بخوێنێ و خومارشكێنی ته‌نیایی بێت
شه‌رم له ئه‌شق و نموونه‌ی ناز نه‌كات
چونكه من ئومێدی ئاشقبوونم هه‌یه
له
به‌هره و
و
ده‌پاڕێمه‌وه
سرووش
شیعر
له ئه‌شقدا به‌خشنده‌بم
له ئاگر زیاتر هیچی تر له ئامێز نه‌گرم
ئاگرێك به به‌رده‌ممدا دێت و ده‌چێت
چونكه من جارێكی تر ئومێدی ئاشقبوونه‌وه‌م هه‌یه
یه‌كه‌مین وشه‌ی دوای ئاشقبوونه‌وه
به كۆچی یار ڕانه‌گه‌یشتم
كه مه‌رگ مانای نامێنێ
گیا به ده‌مودووی بای سه‌رپه‌ڵه و سروه‌وه
سه‌ما ده‌كات و ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ
له‌ناو بێستان و ڕێگای به گیادا
په‌یڕه‌وی ڕه‌وشتی بای
سه‌رپه‌ڵه و سروه ده‌كه‌م و وه‌ك ئه‌وان هه‌نگاو به نه‌رمی ده‌نێم
بای سه‌رپه‌ڵه و سروه به‌قووڵی گیایان خۆشده‌وێت و بۆ ناخی هه‌ڵده‌كه‌ی
خۆشه‌ویستی دێڕێكه له شیعرێك كه به بوون چوێندراوه
له شوێنێك كه دڵه
مه‌رگ ده‌بێته میوه‌یه‌ك و ده‌ستی بۆ ده‌به‌ین
ئه‌شق ڕه‌نگی نامێنێ
هێما و ڕاز پڕ ده‌بن له شیعر و جاویدانی
له‌گه‌ڵ خۆم ده‌یانهێنمه‌وه ماڵه‌وه
دڵبه‌ره دڵباشه‌كه‌ی من
شیعر و
جاویدانی
له‌گه‌ڵ خۆتان بمبه‌نه‌وه ماڵه‌وه
هه‌رچی له ئه‌فسوونی هه‌میشه‌ی ڕووده‌دا با ڕووبدات
داڕشتنی چاو
دیكتاتۆر چاوی له مس و كه‌لاشووشه داڕێژراوه
چاوی شاعیری
مه‌نگۆلی و
و
و
یش
دڵڕه‌ش
به‌دگۆ
ده‌روونكلۆر
له به‌ردی لامرده و ڤایرۆس و مه‌قه‌س
چاوی ڕوون حه‌ز به خۆشبه‌ختیی بیندراو ده‌كات
دڵبه‌ره دڵباشه‌كه‌ی ده‌دۆزێته‌وه و شتێك وه‌ك
ئه‌ستێره‌ی كاكێشان ده‌رده‌كه‌وێت
هه‌نگاو بۆ ناو په‌رستگات ده‌نێ و هه‌نگاوی پشوو پێده‌دا
له چاوی دوژمنه‌كه‌ت ورد ببیته‌وه
ئومێدێك ده‌بینی خۆتی
خۆری سبه‌ینان له قۆزاخه‌ی ناوچه‌وانت ده‌خه‌مڵێ
پاشان له دڵخۆشییه‌كدا ده‌پشكووێ
ته‌نیا هاتین و ته‌نیاش ده‌ڕۆین
نێوانیان ناسینی داوه‌كانی سه‌ر ڕێگا
ماوه خواستن بۆ دوا نیگا
مه‌نزڵگای سه‌ره‌تا و كۆتاییم
ئه‌ی یه‌كه‌م نیگا و سروشتی ژیان
ئایه ماوه‌ی دوا نیگا ماوه
به ته‌ك گه‌ڵایه‌كدا تێبپه‌ڕم
شه‌ونمێكی له‌سه‌ر مابێته‌وه
به‌سه‌ریدا بنووشتێمه‌وه و ماچی بكه‌م
ئه‌و به پشت و په‌نا و من به خوێن و گۆشتی خۆمی بزانم
ماوه‌م نه‌بوو ته‌واوی چیرۆكی
ڕاز و نائومێدی باپیران بخوێنمه‌وه
له ترسان له‌رزیم و ئه‌و پرسیاره‌م كرد
هیچ نییه كاتێك به كوڵ و به دڵ ده‌گریم
فرمێسكی منیش له‌سه‌ر گه‌ڵایه‌كدا ده‌مێنێته‌وه
گریانه‌كه‌ی خۆم ده‌خۆمه‌وه
دیسان ده‌له‌رزم و پرسیارێكی تاساو
هه‌ڵده‌ده‌مه ناو كتێبی نیوه‌كراوه‌ی ڕاز و نائومێدی
ده‌گه‌ڕێمه‌وه لای مه‌نزڵگای سه‌ره‌تا و كۆتاییم
ئه‌میش هه‌مان قسه‌م بۆ ده‌كاته‌وه
كتێبی نیوه‌كراوه‌ی ڕِِاز و نائومێدی هه‌میشه
له شانێكه‌وه خۆی ده‌گوازێته‌وه شانێكی تر
كه‌سیش ماوه‌ی نابێ به ته‌واوی بیخوێنێته‌وه
ساتی هه‌ڵخستنی دڵ وه‌ك ڕژانی دڵۆپه فرمێسكێك
چه‌ند لكه دارێكی له ڕه‌گ و پژوپۆوه باش ناسراو
له‌سه‌ر گۆڕێكی بیلبیله هێمن داندراون
ڕێبوارێكی دڵپڕی گڵۆڵه له‌ده‌ست به‌ربووش
دوو نانی له‌سه‌ر كێله‌كان هه‌ڵخستووه
له‌سه‌ر چۆكان به‌دیارییه‌وه دانیشتم
ته‌ماشای سه‌رزه‌مینی به‌خته‌وه‌ریم كرد
به ده‌نگی جه‌رگه‌ڕۆ و ته‌واو تاساوه‌وه
داوام كرد لێمگه‌ڕێن پایه‌ی ئه‌م بیلبیله هێمنه
چه‌ند به سێبه‌ر و هه‌تاوه
له‌ناكاو ده‌نگی كه‌وتنێكی ترسناك
ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌ی ڕاچه‌ناند و به‌ردی بن گۆمی ده‌رهێنا
ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی ڕێگای ئه‌و دنیا
چه‌ند به دار و باری میوه‌یه
ئه‌رێ له به‌هه‌شت گۆڕستان هه‌یه
یان وه‌رزه‌كان كامیان ده‌زگیرانی
كامه‌یانه و كامیان
فه‌رمانڕه‌وایه و توانای پێشبینی له خۆیدا پاشه‌كه‌وت كردووه
كێلنووس بۆنوبه‌رامه‌ی ڕێگای وه‌رزه‌كان
ده‌ناسێ و پێی له‌ناو ته‌شتێك ئاوی شیرتێن دێنێ و ده‌با
به‌رانبه‌ر مانگی هه‌ڵاتوو ده‌می پڕ هاواری كردووه‌ته‌وه
ڕسته له ساماڵ و گوڵی سپێده ڕاماوه‌كانم بۆ كام ناو به‌كاربهێنم
8\12\2012 عه‌باس سابیر حه‌سه‌ن
گه‌رمایی ده‌ستی له‌ناو ده‌ستم ساردبووه‌وه
هه‌تاو تێكه‌ڵ به‌ئاوبوو
خوێن و گۆشتیش به‌خۆڵ
له‌و ڕووداوه‌وه زانیم خه‌م سه‌ری تێ‌كردووم
بۆم نییه له‌مه‌وبه‌دوا بیر له شه‌یه دارینه‌كه‌ی دایكم بكه‌مه‌وه
پرچم ته‌ڕبكات و بۆ قوتابخانه‌م بنێرێت
یان به ده‌نگی به‌رز كۆتره‌كانی حه‌وشه
هه‌ڵفڕێنم و به ئه‌ستێره‌ی باڵداریان بزانم
بابۆڵه‌یه‌ك به خورما و هێلكه‌ی كوڵاو له‌گه‌ڵ خۆت ببه
سه‌رێك له گۆڕی باوك و دایكمان بده
گرانایی سه‌ر سینگیان بكه هه‌ویری كولیچه‌ی جه‌ژن
له‌م گۆڕستانه‌دا هه‌موو شتێك باڵنده‌ی نیشتوون
بیلبیله هێمن له گۆڕێك دێته‌ده‌رێ
له ئه‌م سه‌ری ژیانه‌وه بۆ ئه‌و سه‌ری ژیان
بۆ دوو بازی هه‌ڵفڕێندراو ده‌ڕوانێت
ئاسمان له چاوی بیلبیله هێمندا
له خاڵی سه‌رنوونی مردن بچووكتره
له خاڵی سه‌رنوونی ژیانیش گه‌وره‌تره
داوای كه‌شتی نووحی كرد
دره‌نگ گه‌یشت
له شوێنێكی چاوه‌ڕوانكراودا
ئێستا باڵدارێك ده‌نووك له ئاو نزیك ده‌خاته‌وه
ئاوی سه‌رمه‌رگ بدا به برایه‌كه‌ی
ئه‌مه هه‌موو شتێكه
هه‌موو شتێك له شوێنی چاوه‌ڕوانكراودا ده‌رده‌كه‌وێت
قوڕگم له‌تاو فرمێسك و هه‌نیسك گیرا
دڵیشم له‌ناو ده‌ركه‌وتندا پێستی ته‌نك ده‌بووه‌وه
دڵبینابووم دڵبینا
ڕۆشنایی دیدار له دڵبینادا گرشه گرش ده‌كات
ئێمه ئه‌و ته‌رمه بیلبیله هێمنه
ده‌خه‌ینه‌وه سه‌ر به‌روانكه‌ی منداڵی و زینی پاسكیله‌كه‌ی
تاكه‌وه‌كان له ئاوخواردنه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه
چاوه‌ڕوانی زۆری ناوێ
سه‌رچاوه‌ی ئاو له ماڵه‌كه‌مانه‌وه دوور نییه
برام برام برام برام
به‌هه‌شت دڵبه‌رێكه جوانییه‌كی ساده‌ی هه‌یه
ئاشق بۆخۆی ڕاده‌كێشێت
شه‌ڕی ناوه‌خۆ
ئه‌سپێك عاره‌بانه‌یه‌ك ڕاده‌كێشێ
دوو ته‌نیشتی وه‌ك تابلۆی شانازی
به وێنه‌ی ئه‌و په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵانه نه‌خشێندراوه
مامز
كه‌روێشك
كه‌و
كه‌ڵه‌كێوی
لاشه‌ی سه‌ربڕاوی
مامز و
و
و
شی هه‌ڵگرتووه
كه‌روێشك
كه‌و
كه‌ڵه‌كێوی
نه‌موێرا تێر سه‌یری شه‌ڕی ناوه‌خۆی
نه‌خشی سه‌ر عاره‌بانه‌كه بكه‌م
چووم بۆنی ئه‌و خاك و ئاوه‌م كرد
مامز و
و
و
په‌لوپۆی خۆیانی له‌ناو وه‌رده‌ده‌ن
كه‌روێشك
كه‌و
كه‌ڵه‌كێوی
ئه‌وه تابلۆی چ شانازییه‌كه
ده‌یه‌وێت قسه‌م له‌گه‌ڵدا بكات
منیش ناتوانم گوێی لێ بگرم و هیچیشی له‌باره‌وه بڵێم
ئاسمان له میانه‌ی نه‌توانینم
ڕوون ده‌بێته‌وه و ئه‌ستێره ده‌چنه ناوی
ئێمه‌ش ڕه‌نگی ڕژاوی قوربانییه‌كانمان ده‌ناسینه‌وه
ڕوخساری قوربانییه‌كانمان
له‌ژێر ئه‌ستێره‌ی ڕووندا وه‌ك ده‌مار لێده‌دا
له ڕێ و باندا
مامز و
و
و
به‌پێشمان تێده‌په‌ڕن
كه‌روێشك
كه‌و
كه‌ڵه‌كێوی
دووریش بكه‌ونه‌وه سێبه‌ره‌كانیان ده‌جووڵێت
ده‌زانن وه‌رزه‌كان
كامه‌یان فه‌رمانڕه‌وایه و كامیان
ده‌زگیرانی كامیانه و توانای پێشبینی له خۆیدا پاشه‌كه‌وت كردووه
باوك و دایكم
13\6\1963 حه‌ره‌س قه‌ومی
قۆنداغه‌ی تفه‌نگیان
له سینگی سابیر حه‌سه‌ن سلێمان شكاند
خوێن له فاته‌ڕه‌شه‌ی به‌ربوو
تلایه‌وه و به‌سه‌ر سه‌ردا گینگڵی دا
ته‌مه‌ن و ژیانی بووه پرته‌قاڵێكی خۆركه لێدراو
14\11\1971 خوێنی خاوبووه‌وه و گه‌شه‌ی نینۆكه‌كانی وه‌ستا
خه‌ڵكی جوانی گۆڕستان
ده‌ستی میهره‌بانییان درێژكرد و لێیان وه‌رگرتین
گوتیان له‌وپه‌ڕی شانازیدا ده‌رگای باخچه‌ی مردنی كوتاوه
چاوی بینینی بێدارن و باخچه‌ی مردنیش نایاب و به سۆزه
خونچه ئیسماعیل عومه‌ر له 6\12\1956دا
به جلی ڕه‌شه‌وه چووه په‌رده‌ی بووكێنی و ئاهه‌نگی خامۆشییه‌وه
جلی ڕه‌ش
جلی ڕه‌ش
جلی ڕه‌ش
جلی ڕه‌ش
جلی ڕه‌ش
جلی ڕه‌ش
جلی ڕه‌ش
جلی ڕه‌ش
19\12\2005 په‌ری به ئاوی چاویان
شووشتیان و جلی پرسه‌یان له‌به‌ر فڕێ دا
هه‌موو سه‌رپه‌ڵه‌یه‌ك به ته‌نیشتمان تێده‌په‌ڕێ
تك تك ئاره‌قه‌ی گۆی مه‌یدان له ناوچه‌وانییه‌وه ده‌تكێ
ده‌كه‌وێته به‌ر
ده‌رگا و
و
و
مان
ماڵ
باخچه
كێڵگه
باوك و دایك ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌ن به‌سه‌ر لێوی به بارمانه‌وه
خۆر له زه‌رده‌ی ئاوابوونی
له هه‌موو كاتێكی میهره‌بان و نه‌رمونیانتره
ئێمه به
ئاگر
خۆڵ
ئاو
با
یان
ته‌ورات
ئینجیل
قورئان
ده‌به‌ستێته‌وه
ئا به‌م جۆره ڕه‌نگی شێوه مردن نیشته حه‌وشه و بان
سێبه‌ری دارتووه‌كه‌مانی پێچایه‌وه
ڕه‌نگێك چاوی سپی كردن
له دڵ و چاوی منه‌وه به‌هه‌شته ئه‌م ماڵ و خانه‌واده‌یه
له به‌خشنده‌یییاندا گوڵه گه‌نمی شیعر بڵند بووه‌وه
به باڵی شه‌مێییه‌وه له‌سه‌ر گه‌نجینه ناوه‌ستم
بای نازنه‌كێشاوی شازاده‌كانی هه‌زار و یه‌كشه‌وه لێم ده‌دا
هه‌موو سه‌ره‌جه‌ژن و سه‌ری ساڵان
كراسی باوك و دایكم له سه‌رچاوم داده‌نێم
بۆنی كراسه‌كان به‌دوای ئۆقره‌ی مندا دێن و پشوو ده‌ده‌ن
پشوو ته‌نیا بۆ ئێوه‌یه بۆنی كراسه‌كان
كاتێك به به‌خشنده‌یی سه‌یری په‌روه‌رده‌كراوه‌كانتان ده‌كه‌ن
ئای له به‌خشنده‌یی چاوم
چه‌ند پارچه‌یه‌ك ڕووناكی مرۆڤی
هه‌ڵدایه ناو تاریكییه‌وه
پیاو و ژنێك و شه‌ش منداڵ
له ناو تابلۆیه‌كدان
ته‌ماشای كڵۆ شه‌كری سه‌ر سینی و جۆشی سه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن
ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر كێش و ئاوازی
زمانی ڕوون و ڕه‌وانی ناو و شوێن بێنه دوان
په‌نجه‌ره‌كان له ناكاودا به‌ڕووی پشتدا كرانه‌وه
دوا په‌یام
دره‌خته‌كانی ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری ڕێگاوبان
فه‌رموویان لێ كردم ئه‌ی سروودی سرووده‌كان تێپه‌ڕه
شكۆی خۆشه‌ویستانت له ئاسماندا ببینه
دایكه سروشت
ده‌زووی گه‌وره‌مه‌ندی له په‌نجه ئاڵاندم و هه‌ڵیدام
بێ دڵ له‌دڵدان
به ئاسماندا ڕۆیشتم و گه‌یشتم به شكۆی په‌یام
هه‌موومان له سێبه‌ریدا ده‌ست له دڵمان ده‌ده‌ین
بارانێك به هیواوه نمه ده‌كات
سڵاوی بنه گوڵێكی پێیه و له ته‌نیشتمان داده‌نیشێت
نیگای ده‌كاته‌وه و به‌سه‌ر گیانماندا ده‌مێنێته‌وه
بێ ئه‌وه‌ی بدوێم هه‌واڵی خرۆشانێكم ده‌داتێ
باڵنده‌ی بێ ده‌نگی هێلكه‌كانی ترووكان و كه‌وانه‌ی بڕی
خۆ دره‌وشانه‌وه‌یه‌كی له‌مه مه‌زنترمان نییه
له ئومێدی ئه‌و باڵنده‌یه‌دا بژین
هێلكه‌كانی له گه‌رمایی تیشكی خودادا ترووكان