شاعیرێكی بێده‌نگ له زه‌مه‌نێكی بزردا… داستان به‌رزان
فاتیح عیزه‌دین و بزربوون
به پێی خوێندنه‌وه‌ی خۆم و هه‌ستكردنم به شیعری نه‌وه‌ده‌كان به‌تایبه‌ت له شاری سلێمانی، هه‌میشه هه‌ستم كردووه چه‌ند كه‌سێك هه‌ن له ئاستێكدا وه‌ستاون و كۆتاییان به دونیای شیعری خۆیان هێناوه، كه ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و به‌رده‌وام بوونایه ڕه‌نگبوو ئێستا خاوه‌نی به‌رهه‌می باشتر و زیاتر بوونایه، ڕه‌نگیشه پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ربچووایه و له‌و ئاسته‌ی تێیدا وه‌ستاون بهاتنایه‌ته خواره‌وه، یه‌كێك له‌وانه شاعیر (فاتیح عیزه‌دین)ه كه له ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه ده‌ستی به شیعرنووسین كردووه و له قۆناغێدا ده‌چێته دۆخێكه‌وه و به جۆرێك له‌جیهانی ڕاسته‌قینه دوور ده‌كه‌وێته‌وه، كاتێك ده‌یبینیت بڕواناكهیت به‌م زووانه بگه‌ڕێته‌وه، له‌وانه‌شه له ڕاستیدا جیهانی ڕاسته‌قینه ئه‌وه بێت كه ئه‌و هه‌ڵیبژاردووه، یاخود هه‌ر نه‌بێت به‌لای خۆیه‌وه وه‌هابێت. به‌هه‌رحاڵ ڕاستی شتێكه كه‌سمان نازانین له چیدایه و چۆن بین ڕاسته‌قینه‌ین، باسه‌كه‌ی ئێمه‌ش ئامانجی ئه‌وه نییه له‌وه بكۆڵێته‌وه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه له زه‌مه‌نێكدا كه هه‌موو شت تێیدا بزره، سه‌رنجمان بخه‌ینه سه‌ر شاعیرێك كه توانیویه‌تی جێگه‌ی خۆی له قۆناغی خۆیدا بكاته‌وه و چه‌ندین ده‌قی ناوازه به‌رهه‌مبهێنێت.
ئه‌وه‌ی وایكرد ئه‌م نووسینه بنووسم
بۆم گرنگه له گه‌رمه‌ی مۆدێلی شیعری جه‌ماوه‌ری و نه‌ته‌وایه‌تیدا له قۆناغێكدا كه شاعیران ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می خاك و نیشتیمانیان بووه به ده‌گمه‌ن گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كێشه ئهنتۆلۆژییهكانی خۆیان، شاعیرێك بێت و نامۆیانه بدوێت و به له شیعرێكدا به شاعیره هاوڕێكه‌ی بڵێَت: ئای هاوڕێی شاعیر/ كه بێدهرمانه زامی دوو دڵی و/ ده‌ردی نامۆیی. یان له هه‌مان شیعردا ده‌ڵێت: ته‌نیاین وه‌ك شێتی و مه‌رگ و به‌سه‌رچوون/ ته‌نیای هاوڕێیان، ته‌نیای نیگای یار/ ته‌نیاین و ته‌نیای باوه‌شی گه‌ردوون.
یاخود له شیعرێكیتردا وه‌ك مرۆڤێكی نوقمی خه‌م و له ئاستێكدا وێرانبووی خه‌م، له ئازاره خودییهكانییهوه له سروشت و جیهان بڕوانێت و بڵێت: نه‌خۆشم ئازاری كوشنده‌ی ناو مێشكم/ شه‌وانه سه‌دان جار ده‌مكوژێ/ گوێم گپه و زایه‌ڵه‌ی سروشتی نابیستم/ له تیشكی خۆری گه‌ش بێ به‌ش و/ تاریكی چاوانم داده‌گرێ.
ئه‌م خودبوونهش ناگاته ئه‌وه‌ی ته‌واو ئه‌وانیتر له بیر بكات و خۆی لێ ببێته هه‌موو شت، چونكه مرۆڤ هه‌میشه پێویستی به ئه‌وانیتر هه‌یه، ئه‌گه‌رچی به گوته‌ی سارته‌ر(ئه‌وانیتر ده‌زه‌خ)یش بن، ئه‌وه‌تا له شیعرێكیدا بۆ (گۆران مه‌ریوانی) هاوڕێی ده‌ڵێت: بیرتان ده‌كه‌م/ بیرتان گیانێكی بزربووی/ دانیشتووی به‌ر چهنجهرهیه/ بیرتان… بیرتان/ داگیرسانی یه‌ك له دووایهكی شقارته و جگه‌ره‌یه.
هه‌روه‌ها له جێگه‌یه‌كی دیكه‌دا ئه‌م شاعیره گهلێَك نائومێدانه و له كۆنتێستێكی شیعریدا گوزارشت له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕۆژه‌كانی هه‌فته و ژیانی سیزیف ئاسای مرۆڤ ده‌كات، ئه‌و ژیانه‌ی به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌مووان تێیداین و ئه‌زموونی ده‌كه‌ین و هه‌ست به ساته زۆر غه‌مگینه‌كانی ده‌كه‌ین، به‌ڵام له ئه‌نجامدا وه‌ك بڵێیت هه‌مووا سزاردراوین به‌و كه‌شه دووباره‌یه، ئیدیۆمێكیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه كه ده‌ڵێت(ڕایدهكێشین) فاتیحیش له گوزارشتی ئه‌و دۆخه‌دا ده‌ڵێت: شه‌ممه ده‌ستی یه‌ك شه‌ممه‌یه و/ له نێو قه‌د و باڵای دووشه‌ممه ئاڵاوه/ سێ شه‌ممه پێڵوی خه‌واڵوی چوارشه‌ممه‌یه و/ ئه‌شكی ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه له لێواریا قه‌تیس ماوه/ هه‌ینیش چ بڵێم! ئاوێنه‌یه/ ده‌رخه‌ره‌وه‌ی ده‌سته ڕه‌شه سامناكه‌كه‌ی نێوان گه‌رووی زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌كانی شه‌ممه‌یه.
ئه‌نجام
ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه و وردبوونه‌وه‌م له ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره‌دا كه سه‌رجه‌مییان له كتێبی (زه‌مه‌نی بزربوو)دا كۆكراونه‌ته‌وه پێی گه‌یشتم ئه‌وه‌یه كه له هه‌ر كۆنسێپتێكدا كاری كردبێت، ده‌ستبه‌رداری دونیا ڕه‌ش و نائومێدانهكهی خۆی نه‌بووه، له چه‌ندین ڕه‌هه‌نده‌وه ته‌ماشای جیهانی ده‌وروبه‌ری كردووه و هه‌میشه‌ش ڕوانینه‌كانی نائومێدانهبووه، جگه له چه‌ند شیعرێكی كه باس له جوانی ئافره‌ت ده‌كات و شتێك له هیوایان بۆ ژیان تێدایه.
ئه‌مجۆره‌ش له شاعیر له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا هه‌بوون، كه له قۆناغێكدا شیعری جوانیان نووسیوه و له ناكاو بێده‌نگی بۆته دوایین وێستگه‌یان، هه‌ر بۆیه له ئه‌نجامدا خۆیان و ئه‌زموونه شیعرییه‌كه‌یان بوون به ژێر بێرهحمییهكانی زه‌مه‌نه‌وه و بزربوون، زه‌مه‌نێك كه دڵ ڕه‌قه‌كان تێیدا ئاسوده‌ن.
چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ (فاتیح عیزدین)
*ئه‌و ساتهوهختهت بیرماوه كه هه‌ستت كرد شتانێك له تۆدا هه‌ن و پێویسته بنووسرێنه‌وه؟
– یه‌كه‌مین نووسینی شیعری من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی حه‌فتاو سێ و حه‌فتاو چوار، سه‌ره‌تا لاسایی شاعیره كلاسیكییهكانم ده‌كرده‌وه وه‌كو (نالی و سالم…) دواتر كه بانگه‌وازی ڕوانگه‌م خوێنده‌وه ڕێچكه‌ی شیعرییمم گۆڕی، ته‌نانه‌ت بیرمه شیعرێكم ناوی (هه‌تاوی شه‌و)بوو، كه له ژێر كاریگه‌ریی ڕوانگه‌دا بوو، بۆ هه‌ندێك كه‌سم ده‌خوێنده‌وه پێكه‌نینیان ده‌هات.
* ئه‌ی كاتێك گروپی ڕوانگه شیعره‌كانی تۆیان بینی تاچه‌ند شیعری تۆیان په‌سه‌ندبوو؟
– دوای ئه‌وه‌ی شیعرهكانمم پیشانی مامۆستا (شێركۆ بێكه‌س)دا بهدڵیبوون و هه‌ندێك سه‌رنجیشی دهدامی، له‌م دواییانه‌شدا پێشه‌كی نووسی بۆ كۆمه‌ڵه شیعره‌كه‌م، كه له شێوه‌ی شیعرێكدایه.
* ئه‌وانه‌ی تۆ ده‌تخوێندنه‌وه و به جۆرێك له جۆره‌كان پێیان سه‌رسام بوویت كێبوون؟
– له شاعیره نوێیه‌كان سه‌رسامبووم به (شێركۆ بێكه‌س و عه‌بدوڵڵا په‌شێو، له تی‌ف هه‌ڵمه‌ت)
* چ نووسه‌رێك كاریگه‌ریی له‌سه‌رت هه‌بوو؟
– شاعیری فارس (فروغی فروغ زاد و سادقی هیدایه‌ت) زیاتر له (ئه‌حمه‌دی شاملو و سوهرابی سپهری) كاریگه‌رییان له‌سه‌رم هه‌بوو، هه‌روه‌ها (كافكا و مۆباسان) ، له كتێبه شیعرییهكهمدا چه‌ند شیعرێكی تێدایه ئاماژه‌م پێداوه كه به كاریگه‌ریی ئه‌وان نووسیوومه.
* كاتێك هاتیته كایه‌ی ئه‌ده‌به‌وه و ده‌ستت كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانت، تاچه‌ند پێشوازی له به‌رهه‌مه‌كانت كرا و قسه و باسیان له باره‌وه كرا؟
– زیاتر ڕۆژنامه‌ی (هاوكاری) و گۆڤاری (به‌یان) شیعریان بۆ بڵاودهكردمهوه و یه‌كێتی نووسه‌رانیش كۆڕیان بۆ ده‌گرتم، به‌شدارییم ده‌كرد له‌گه‌ڵ (گۆران مه‌ریوانی و محمد عومه‌ر عوسمان و حسێن به‌فرین).
* له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی تۆ ده‌ست ده‌كه‌یت به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانت ئه‌ده‌بێكی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رگریی باڵی به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردیدا كێشاوه، به‌ڵام تۆ دێیت باس له خه‌م و برین و ئازاره‌كانی خود ده‌كه‌یت و له تاكه‌كانی مرۆڤه‌وه ده‌ڕوانیته جیهان، كاردانه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه بۆ شیعره‌كانت چۆنبوو؟ هیچ هه‌ڵوێستێكت له بیره به‌رامبه‌ر وه‌رگیرابێت؟
– به باشی پێشوازییان لێنهدهكردین و به ڕه‌شبین ناویان ده‌بردین، به‌ڵام ئێستا هیچی وام له یاد نییه
– له ئێستادا چییه وای له تۆ كردووه وه‌ها بیده‌نگ بیت و دوور بكه‌ویته‌وه له دونیای ئه‌ده‌ب؟
* ته‌نیا هۆكارێك نییه، چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه، بۆ نمونه بابه‌تی شكستی خۆشه‌ویستی و وازهینان له په‌یوه‌ستبوونی سیاسی، ئێستاش كۆپله كۆپله ده‌نووسم بڵاویناكهمهوه، بڕیاریشم نییه دووربكه‌ومه‌وه، بابه‌تی چه‌واشه‌كاری شیعری تازه‌ش كاریگه‌ربوو بۆ بێده‌نگیم، هه‌ندێك شیعر ده‌نووسرا شاعیره‌كه‌ش له شیعره‌كه تێنه‌ده‌گه‌یشت.
-مه‌به‌ستت له چه‌واشه‌كاری شیعری تازه چییه؟
*نازانم ئه‌وه‌یان چۆن باس بكه‌م!
– تاچه‌ند بڕوات وایه شیعر له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا بایه‌خی هه‌یه و به پێی قۆناغ و سه‌رده‌میش گرنگی و بایه‌خی ده‌گۆڕێت؟
*شیعر هه‌موو كات كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه، به‌ڵام گۆڕانیش به‌سه‌ر زه‌مه‌ن و مرۆڤیش‌دا دێت، من لۆمه‌ی خۆم ده‌كه‌م كه نه‌متوانی به‌رگی نوێ بكه‌م به به‌ری شیعره‌كانمدا.
– میانه‌ت له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌دا چۆنه؟
*ڕۆمانه‌كانی (به‌ختیار عه‌لی و شێرزاد حه‌سه‌ن) ده‌خوێنمه‌وه.
– ئه‌ی تاچه‌ند ئاگاداری ئه‌ده‌بی نه‌وه‌ی نوێیت؟
* ببورن تۆزیك ماندووم، هیچ ئاگاداریان نیم.
– چ شتێك هه‌یه جێگه‌ی نووسینت بۆ بگرێته‌وه؟
* مۆسیقا و ده‌نگی داریوش، كه زۆر سه‌رسامم پێی.
– داریوش لای تۆ چی ده‌گه‌ێنێت؟
* له كۆنه‌وه گوێی لێ ئه‌گرم، ئاگاداری هه‌موو گۆرانییه‌كانیم، هه‌سته‌كه‌م گوزارشت له شته ده‌كات كه من خولیامه، نزیكی ئه‌و له منه‌وه تاكو ئیستاش هه‌سته‌كه‌م سێبه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه‌یه.
– به‌نیازیت شیعره تازه‌كانت بڵاوبكه‌یته‌وه؟
* جاری بڕوای ته‌واوم نییه كه به‌كه‌ڵك دێن، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به تیاچوونی ژیانه‌وه، چۆن ژیان به‌ره‌و نه‌بوون ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
– له كۆمه‌ڵه شیعرهكهتدا چه‌ندین كاراكته‌ر هه‌یه، له هه‌موویان ڕوونتر دوو جۆر كاراكته‌ر هه‌ن، ئه‌وانیش كاراكته‌رێكی ڕۆمانسییه، ئه‌ویتر كاراكته‌رێكی نائومێده، چۆن توانیوته ئه‌مانه پیكه‌وه كۆ بكه‌یته؟
* ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئافره‌تێكه‌وه هه‌یه، ناتوانم باسی بكه‌م.
– له‌و نووسینانه‌ی ده‌رباره‌ی شیعره‌كانت نووسراون كامیانت پێ باشه؟
* هه‌ندێك نووسین هه‌بوون لام باش بوون، له‌وانه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا نووسینكی (توانا ئه‌مین)بوو، هه‌روه‌ها مامۆستا (عه‌لی پێنجوێنی)ش له‌و ساڵانه‌ی دواییدا ڕێزلێنانێكی بۆ ڕێكخستم، لێره‌وه سوپاسی ده‌كه‌م.
– هیچت ماوه حه‌ز بكه‌یت باسی بكه‌یت؟
* نه‌خێر هیچم نه‌ماوه، سوپاستان ده‌كه‌م.
ئه‌م نوسینه له ژماره (68)هه‌فته‌نامه‌ی (هزرو هونه‌ر)دا بڵاوبۆته‌وه.