
شه‌هرامی نازری …. له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ده‌نگێك له‌ناخی ناخه‌وه دێته ده‌رێ، ده‌نگێك مرۆڤ ناچاری ئه‌وه ده‌كات له به‌رده‌میدا هه‌ڵوه‌سته بكات ، ناچاری ئه‌وه‌مان ده‌كات له‌به‌رده‌میدا تاس بمانباته‌وه‌و له‌گه‌ڵ روحماندا ئاوێزان بێت ، ئه‌وه ده‌نگی هونه‌رمه‌ندێكه كه ئێستا له شه‌ش ده‌یه‌و نیو نزیك ده‌بێته‌وه‌و هێشتا زرینگه‌ی دێت، ئه‌و ده‌نگه سروشتیه ده‌نگی شارامی نازریه ، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و هونه‌رمان له ئاستێكی به‌رزو باڵادا نیشان ئه‌دات ، هونه‌رێك كه ناتوانێ لۆكاڵی بێت و سنوره‌كان له‌به‌رده‌میا هه‌ره‌س دێنن و ئه‌توێنه‌وه، نازری زیاتر له 35 ساڵه به ده‌نگه سۆفیگه‌ریه زه‌رده‌شتیه‌كه‌ی مه‌ستمان ده‌كات و جار له دوای جار به‌رهه‌مێكی ناوازه ترمان ئه‌داتێ ، شه‌هرامی نازری له‌و ده‌نگانه‌یه كه مرۆڤ تێری لێ ناخوات ، ئه‌و هه‌ركه‌سێك كه‌مۆكه‌یه‌ك دركی هونه‌ری هه‌بێت و له موزیك تێبگات ناچاری ئه‌وه‌ی ده‌كات هه‌موو جارێك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ری، جا بۆ ئه‌وانه‌ی ئاستی تێگه‌یشتنیان هه‌ڵكشاو تره زۆر زیاتر په‌یوه‌ست ده‌بن پێوه‌ی.
شه‌رامی نازری هه‌ربه‌ته‌نێ هونه‌رمه‌ندێك نیه‌و به‌س ئه‌و سیمفۆنیایه‌كی قوڵه ، ده‌زانێ چۆن ده‌ڵێت و چی ، فێرمان ده‌كات چۆن به دیار موزیكه‌وه بوه‌ستین ، پێمان ده‌ڵێت له ئامێری ساده‌وه ئاوازی جاویدانی ده‌رده‌چێت، له‌وشه‌ی ساده مانای نه‌مری و به‌رده‌وامی دروستده‌كرێت، ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌كی گه‌وره‌یه، جیاوازی ئه‌وه‌ی مه‌رج نیه ده‌یان ئامێر ریز بكرێت و ده‌قی زۆر قورس به‌كار بهێنرێ ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ده‌قانه‌ی كه شه‌هرامی نازری له ئه‌لبومه‌كانی خۆیدا به‌كاری هێناوه‌و تا ئێستا من نه‌متوانیوه گوێم له هه‌موویان بێت ده‌قگه‌لێكن سه‌ره‌ڕای ساده‌ی قوڵ و مانا به‌خشن ، ده‌كرێ بڵێین هه‌رده‌قێك حه‌كایه‌ت و چیرۆكێكه‌و سه‌رله‌به‌ریان داستان ئامێزن، له نێو كوردا كه‌م هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وتون، كار به‌و جۆر‌و شێوازه له‌سه‌ر داستان بكه‌ن ، یان راستر ئه‌وه‌یه بڵێین چیرۆكی زۆر باو هه‌ڵبژێرن و به‌رگی داستان بكه‌ن به‌به‌ریدا، جیاوازیه‌كه‌ی شارام له‌وانی تر ئه‌مه‌یه ئه‌و داستان بۆ مرۆژ دروست ده‌كات و نه‌خشه‌كانی ئه‌و داستانه‌و هێڵه‌كانی به ئاواز و ده‌نگ ده‌كێشێ ، ئه‌و كارێك ده‌كات كه مرۆڤ ناچاربن په‌ره به ئاستی هۆشیاری خۆیان بده‌ن له بواری هونه‌رو موزیكدا .
ده‌نگ و ئاوازی شارام ده‌نگ و ئاوازێكی لۆكاڵی نین ، ئه‌مه‌ش وای كردوه كه ئه‌و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌شدا وێنه‌یه‌كی تر بێت ، وێنه‌یه‌كی جیاواز بۆیه له شارێكی وه‌ك ئه‌سفه‌هان له‌كه‌م شوێن سێدیه‌كانی ئه‌ویش به‌ته‌نیشت سێدی گه‌وره هونه‌رمه‌ندانه‌وه دانه‌نرابێت و خوازیاری نه‌بێت.
من كه گوێ له شارام ده‌گرم ، گوێ له زكرێكی قوڵی مرۆڤه توڕدراوه‌كانی خودا ده‌گرم كه هه‌ڵدراونه‌ته سه‌ر زه‌وی و خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه‌وه ده‌بینن بۆ زێدی هه‌قیقی خۆیان.
ئه‌و ده‌مباته دنیایه‌كی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دا به‌ته‌نیشت داستانه‌كاندا ده‌ڕۆم و لای فه‌رهادو مه‌م و مه‌جنون هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌م و گوێ له خوڕه‌ی چه‌م و وژه‌ی باو هاژه‌ی سروشت ده‌گرم ، له‌گه‌ڵ ده‌نگی شارامدا ده‌بمه‌وه سروشتی و بیرم ده‌چێت كه من مه‌حكومی ئه‌به‌دی زه‌ویم.