ستيڤنسن و په‌یامێکی خێرا …. نزار جاف
بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ، ستراون ستیڤنسن، سه‌رۆکی شاندی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و له‌و ماوه‌دا چاوی که‌وت به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجمومه‌نی وه‌زیران، سه‌رباری دیداری چڕی له‌گه‌ل ژماره‌یه‌کی له‌به‌رچاو له رابه‌رانی عێراقی له نه‌ته‌وه و تایفه و ئایینه جیاوازه‌کان و، بارودۆخی عێراق و بابه‌ته هه‌ستیاره‌کانی له‌گه‌ڵدا خسته ژێر باس و لێکۆڵینه‌وه.
ستیڤنسن، که روخسارێکی چالاك و گورج و گۆڵ سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی عێراق له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا داده‌ندرێت، یه‌کێکه له‌و په‌رله‌مانتاره به‌ئاگا و هوشیارانه‌ی ئه‌وروپا که زانیارییه‌کی تێروته‌سه‌لیان له‌باره‌ی هه‌ژموونی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراقدا هه‌یه و، هه‌میشه له ده‌ربرێن و هه‌ڵوێسته جیاوازه‌کانیدا، جه‌ختی له‌سه‌ر کاریگه‌ری نێگه‌تیفی ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق کردووه و، دیاره ئه‌م دوا سه‌ردانه‌ی گه‌رچی به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ(له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی دیبلۆماتی)، تیشکی نه‌خستۆته سه‌ر، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی لێیان کۆڵیوه‌ته‌وه دیسانه‌وه په‌نجه بۆ مه‌لاکانی تاران راده‌کێشن.
سه‌ردانی ستیڤنسن بۆ که‌مپی ئاواره‌کانی سوریا له هه‌رێمی کوردستان و ئاماژه‌ی به‌وه‌ی که کۆمه‌که مرۆییه‌کانی که ده‌چنه به‌غدا، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌نه ده‌ست ئه‌م ئاوارانه و هه‌ر له پایته‌خت ده‌قۆزرێنه‌وه، هه‌ربۆیه داوای له یه‌کێتی ئه‌وروپا کرد که چیدی کۆمه‌که مرۆییه‌کان ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌که‌ن و راسته‌وخۆ بۆ ده‌زگا مرۆییه پێوه‌ندیداره‌کانی له کوردستان بنێرن و، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ستایشی بارودۆخی سه‌قامگیری هه‌رێمی کوردستانی کرد، که‌چی له هه‌مان کاتدا ئاماژه‌ی به بارودۆخی ئه‌منی یه‌کجار خراپی له به‌غدا ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراقی کرد، و سه‌رنجی بۆ له‌ناوچوونی 7000 هاووڵاتی عێراقی له‌ماوه‌ی ساڵێکدا به هۆی کاره تیرۆریستییه‌کانه‌وه، راکێشا و ، هه‌روه‌ها پێی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ته‌سکبین و تایفه‌گه‌راییانه‌ی کابینه‌ی نوری مالیکی، داگرت و په‌نجه‌ی تاوانی بۆ حکومه‌تی مالیکی راکێشا له رووی به‌رپرسیارییه‌تی سه‌باره‌ت به هێرشه نامرۆیی و ناجوامێرانه‌ی که له‌دژی که‌مپی ئه‌شره‌فی په‌نابه‌رانی ئێرانی ئه‌نجامدرا و 52 که‌س کوژرا و 7ی دیکه‌ش رفێندران بۆ شوێنێکی نادیاریکراو، ستیڤنسن هه‌روه‌ها داوای له رابه‌ره عێراقی و کورده‌کان کرد که هه‌وڵی خۆیان بخنه کار له‌پێناو هه‌رچی زوو ئازاد کردنی ئه‌و 7 گرۆگانه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که ئه‌و کرده‌وه نامرۆییه به دووره له رێ و ره‌سمی کۆمه‌ڵایه‌تی عه‌رب و کورده‌وه پێویسته سه‌رزه‌نشت بکرێت.
سه‌رۆکی شاندی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقدا له په‌رله‌مانی عێراقدا، له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا، سه‌رنجیشی بۆ راستییه‌کی گرنگ راکێشا که هه‌موو گرووپ و تاقم و توێژه جیاوازه‌کانی عێراق، به عه‌ره‌ب و کورده‌وه، ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر حکومه‌تی مالیکی ده‌ربڕی به تایفه‌گه‌رایی تۆمه‌تباریان کرد، هه‌ڵبه‌ته ستیڤنسن ئه‌م بابه‌ته‌ی له کۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌که‌یدا کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ برۆکسل وروژاند و، ئه‌مه‌ش له خۆیدا و، به بۆچوونی هه‌ندێ ناوه‌ندی دیبلۆماتی له برۆکسل، به په‌یامێکی خێرای پڕ له‌واتا بۆ مالیکی داده‌ندرێت، چونکه مالیکی پتر پێی ده‌چێت پشتی به‌و”نزیکبوونه‌وه”ی تاران و واشینگتۆنه‌وه به‌ستبێت، به‌ڵام، هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه، ئه‌وه دوو بابه‌تی یه‌کجار جیاوازن له یه‌کتر!