Skip to Content

Friday, June 21st, 2024
شێرکۆ بێکه‌س شه‌رمی به‌ ژیانی دوای ڕاپه‌ڕین بووه‌

شێرکۆ بێکه‌س شه‌رمی به‌ ژیانی دوای ڕاپه‌ڕین بووه‌

Closed
by December 1, 2013 ئەدەب

 

 

 

بیره‌وه‌رییه‌کانی شێرکۆ بیکه‌سم خوێنده‌وه‌ به‌ناوی “نووسین به‌ ئاوی خۆڵه‌میش” که‌ له‌ دوو به‌رگ و زیاتر له‌ 800 لاپه‌ڕه‌یه‌ک ده‌بێ. دوای ته‌واوبوونی به‌ دوور له‌ قسه‌کردن له‌سه‌ر شێوازی نووسین و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌ ڕووی ئه‌ده‌بییه‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌سته‌ ئینسانییه‌ی که‌ ئه‌و له‌مێژ نییه‌ مردووه‌ یان ئه‌و پێگه‌ به‌رزه‌ ئه‌ده‌بییه‌ی‌ هه‌یه‌تی یان ئه‌و ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌ی بۆخۆی و شیعره‌کانی هه‌یه‌. هێشتا هه‌موو ئه‌وانه‌ ناتوانن ده‌می ئه‌و پرسیاره‌ دابخه‌ن که‌ بۆچی شێرکۆ بێکه‌سی شاعیر دواهه‌مین 22 ساڵی ژیانی خۆی له‌ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌دا‌ په‌ڕاندووه‌ واتا بۆچی بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی تا ساڵی 1991 گێڕاوه‌ته‌وه‌ و ئه‌دی ئه‌و ساڵانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین چی! ئایا ئه‌و ساڵانه‌ شتێکی وای تێدا نه‌بووه‌ شایانی باس کردن بێ یان ئه‌و ساڵانه‌ به‌وشێوه‌ جێی شانازی ئه‌و نه‌بوون وه‌ک ساڵانی به‌ر له‌ ڕاپه‌ڕین که‌ له‌ گێڕانه‌وه‌یاندا هیچ شه‌رمێکی پێی نه‌بووه‌ و به‌ڵکو جۆره‌ شانازیکردنێکی گه‌وره‌ی به‌خۆی و به‌و مێژووه‌ نیشانداوه‌ و هه‌قی خۆشییه‌تی هه‌روه‌ها جۆره‌ نازکردنێکیشی به‌سه‌ر ئه‌و جاش قه‌ڵه‌مانه‌ی له‌به‌ره‌ی گه‌ل نه‌بوون کردووه‌ که‌ دیسان ئه‌وه‌ش هه‌قی خۆیه‌تی. دیاره‌ هوتاف کێشان به‌ناوی شیعر و یان شیعری مایکرۆفۆنی که‌ ئایا ئه‌وانه‌ شیعرن یان نا ئه‌وه‌ باسێکی تره‌ و ئه‌و ڕه‌خنانه‌شی لێی گیراوه‌ که ئه‌و شاعیر بوو نه‌ده‌بوو هه‌رجاره‌ی له‌گه‌ڵ هێزێکی سیاسی بێ وه‌ک ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پارتی و دواتریش له‌گه‌ڵ یه‌کێتی بوو. بۆ ئه‌و جۆره‌ قسانه‌ باوه‌ڕ به‌و پاساوه‌ی خۆی دێنم‌ که‌ ئه‌و شاعیرێک بووه‌ له‌به‌ره‌ی گه‌ل بووه‌ و واقیعی کۆمه‌ڵگای ئه‌وکاتی کوردیش وه‌های خواستووه‌ که‌ سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی کوردی جارێک له‌ده‌ستی پارتیدا بێ و دواتریش یه‌کێتی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و شۆڕشه‌ی کردووه‌ بۆیه‌ ئه‌ویش وه‌ک شاعیرێک له‌ناو ئه‌و واقیعه‌ ژیاوه‌ و بۆ ئه‌ویش هیچ فه‌رقێک ناکا كێ سه‌رکردایه‌تی شۆڕش بکا به‌ڵکو بۆ ئه‌و شۆرشه‌که‌ و له‌به‌ره‌ی گه‌لدا بوونه‌که‌ گرنگتره‌‌ و ئه‌ویش هه‌روایکردووه‌ دنیای ناو شۆڕشیش هه‌مووی هه‌ر جوانی نییه‌ ئینسان له‌وێ ناشیرینیشی پێ ده‌بڕێ به‌س له‌کۆتاییدا ئه‌و شانازی و نازکردنه ده‌چنه‌ خانه‌ی هه‌ڵوێست دیاره‌ ئه‌و خۆشی له‌ناو ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌یدا نکوڵی له‌وه‌ نه‌کردووه‌ ئه‌و شاعیریک بووه‌ لۆرکا ئاسا گرێدراو‌ به‌ واقیع و خه‌ڵکانی ده‌وروبه‌ری بۆیه‌ ئه‌و ڕه‌وایه‌تی دانه‌ی‌ به‌ هه‌ڵوێست ڕه‌نگه‌ بۆ ژیانی هه‌تا ڕاپه‌ڕینی نه‌وه‌د و یه‌ک که‌‌ ئه‌و له‌به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌تدا بووه‌ بۆ ئه‌و به‌ باشه‌ بکه‌وێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی سۆراغ کردن له‌و لاپه‌ڕه‌ نه‌نووسراوانه‌ی له‌باره‌ی ژیانی دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌شی چونکه‌ دواجار شێرکۆ بێکه‌سی شاعیر 22 ساڵی دوای ڕاپه‌ڕین کۆچی دوایی له‌ ژیان کرد نه‌ک ساڵی 1991.

هیوا سه‌عید
Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.