شار له‌مه‌وداكانی بینین‌دا
( سپێده‌یه‌ك، ئه‌وده‌می به‌به‌رده‌م مهغازهیهكدا تێده‌په‌ڕین… مارینا ڕوانییه ته‌له‌فزیۆنی پشت جامخانه‌كه، په‌شۆكاو زۆر به‌سه‌رسامییه‌وه كه‌وته تێڕوانینی، چونكه شتێكی سه‌رنجڕاكێشی كه‌وتبووه پێشچاو. لی-ش ڕوانییه هه‌مان ئه‌و شته‌ی كه مارینا ته‌ماشای ده‌كرد.. هه‌ردووكیان ده‌ستی ژونێ-یان گرتبوو، كهلهنێوهڕاستی هه‌ردووكیاندا بوو.. له‌ڕاستیشدا ئه‌و شته‌ی كهلهتهلهفزیۆنهكهدا، به‌سه‌رسامییه‌وه تێ‌یان ده‌ڕوانی، خۆیان بوون…
مارینا بۆ تاوێك له‌خۆی و ئه‌وانی ڕوانی، پاشان هه‌روه‌ك پێشتر، كه‌وته‌وه ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆنه‌كه)
– دۆن ده‌لیلۆ –
له‌ڕاستیدا هه‌موومان په‌ی به‌و حه‌قیقه‌ته ده‌به‌ین كه‌هێشتاكه هه‌مان هیواو خواست و پێداویستییه دێرینه‌كانی مرۆڤ ئێخه‌مان پێده‌گرێت و ناچارین ئاوێته‌و ئاوێزانی هه‌مان كۆلهكتیڤی شار ببین و ڕیتمی حه‌ز و ئاره‌زوو و ویسته‌كانمان نه‌شێوێنین و هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو ئه‌و شتانه بده‌ین كهبهلامانهوه مه‌به‌سته.
به‌ڵام دیاره له‌مڕۆدا به‌حوكمی كاریگه‌ری فیزیۆن، هه‌موو ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی پێشوو، له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگێكی نوێدایه!؟
” ژ.ب.پۆنتالیس” ده‌ڵێت:
( هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كهنامانهوێت له‌ده‌ستی بده‌ین.. پێده‌چێت هێدی هێدی له‌به‌رچاوان وون ببێت و نه‌مێنێت).
ئێمه‌ی مرۆڤ ناچارین ته‌ماشابكه‌ین و ببینین، دیاره ته‌نها ته‌ماشاكردن و بینینیش به‌س نییه، به‌ڵكو ده‌بێت ڕێگه‌چاره بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی خه‌مه‌كانمان بدۆزینه‌وه‌و له‌وه‌ش دڵنیابین كه‌هێشتاكه ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان وه‌ك ئێمه بیرده‌كه‌نه‌وه.
” پۆنتالیس” گوته‌نی:
( گه‌ر له‌به‌ر بینینی هه‌موو ئه‌و شتانه نه‌بێت كه له‌دنیادا ون ده‌بن و نامێنن ڕه‌نگه خه‌ون دیتن، ئاسته‌م ببایه).
تۆ بڵێی هێشتاكه شتێك له‌سیماكانی شار وه‌ك خۆی مابێته‌وه‌و به‌ته‌واویی له‌به‌رچاوان ون نه‌بووبێت؟!
شایانی باسه سه‌رجه‌م خه‌سڵه‌ت و سیماكانی شار، به‌شێكی گرنگی هه‌ست و نهستهكانمانی داگیركردووه‌و كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌رمان هه‌یه.. هه‌ربۆیه هه‌رده‌م پێویستمان به‌بینین و ڕاڤه‌كردنی ناسنامه كۆلهكتیڤییهكانی خۆمان هه‌یه، تا بتوانین چ له‌شاردا بگوزه‌رێین و چ ئیدامه به پرۆسه‌ی سه‌یركردن و بینین بده‌ین.
به‌ڵام داخۆ چلۆن له‌مڕۆدا ده‌كارێت مامه‌ڵه چ له‌ته‌ك شار و چ له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته و ئامێره تهكنۆلۆژییهكاندا بكه‌ین؟!
چلۆن ده‌توانین له‌ته‌ك گشت ئه‌و شتگهلانهدا هه‌ڵبكه‌ین، كه‌له‌نێو خودی شاره‌كانی خۆماندا ده‌مانكاته سه‌یركه‌ر و ناچارمان ده‌كات كه‌چاوێك به‌شوناسنامه‌ی كۆلهكتیڤیانهی شاری بوونی خۆماندا بگێڕین!؟
ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بین و بزانین كهكلتووری شار و مه‌ده‌نییه‌ت، له‌سه‌ر ڕووی سكرینه ئه‌لكترۆنییه‌كان، چۆن چۆنی و به‌چ شكڵا و شێوه‌یه‌ك ده‌خرێته ڕوو و پیشان ده‌درێت.
چۆن چۆنی فیزیۆن و پۆست مۆدێرن، پێكه‌وه ده‌گونجێن و سه‌رده‌می پاش سینه‌ماش چلۆن كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌رمان هه‌یه؟!
جێگه‌ی باسه له‌ئێستادا و له‌نێو سه‌رجه‌م شاره‌كاندا، كامێرا به‌چه‌شنێكی ترسناك ژماره‌ی له‌زیادبووندایه‌و له‌هه‌موو سووچ و سیله‌و گۆشه‌و په‌نایه‌كه‌وه، به‌رده‌وام تێمان ده‌ڕوانن و سهرهتاتكێمان ده‌گه‌ڵا ده‌كه‌ن.. له‌سه‌ر ساختمان و بینا به‌رزه‌كانه‌وه، له‌سووچی شه‌قام و كووچه‌و كۆڵانه‌كانه‌وه.. له‌نێو بانك و مهغازهو دوكانه‌كانه‌وه، ده‌توانین بێژین له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه موراقهبهمان ده‌كه‌ن و هه‌موو جووڵه و هه‌ڵس و كهوتێكمان تۆمار ده‌كه‌ن.
ئیدی له‌هه‌ر شوێنێك بین، ده‌كرێت له‌سه‌ر ڕووی سكرینه‌كان وێنه‌ی خۆمان ببینین، هه‌روه‌ك –دۆن ده‌لیلۆ- ده‌ڵێت:
( مرۆڤ له‌مڕۆدا بۆته كه‌سی سێیه‌م)
بۆخۆی بۆته موخبیر و جاسووسی خۆی، هه‌موو ژیانی له‌به‌رده‌م كامێرا‌و له‌نێو ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا ده‌باته سه‌ر، هه‌ر له‌ڕێی كامێراشه‌وه ساته‌وه‌ختی كوشتنی “كه‌نه‌دی” تۆماركرا.
جێگه‌ی باسه تۆمارێكی ڤیدیۆیی “ڕۆدنی كینگ”، سه‌باره‌ت به‌لێدان و شه‌ل و كوتكردنی “جۆرج هۆك” له‌لایه‌ن پۆلیسی لۆس ئه‌نجڵس-ه‌وه، وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له‌دادگا به‌كارهێنراو پۆلیسه‌كان مه‌حكوم كران.
گۆڤاری News week سه‌باره‌ت به‌زۆربوونی ئه‌و كامێرانه‌ی كه‌ئێستا لهئهمریكاداو له‌هه‌موو شوێن و جێگه‌یه‌كه‌وه وێنه ده‌گرن، ده‌ڵێت:
( له‌ئێستادا 14 ملیۆن كامێرا لهبۆسهدان و به‌رده‌وام وێنه ده‌گرن).
له‌مڕۆدا شار بۆته مۆزایكێكی (میكرۆ-فیزۆنی)، كه‌هه‌میشه له‌ڕێی كامێراكانییهوه هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكی خه‌ڵكی تۆمار ده‌كات و ده‌زانرێت كه‌ی و كێ له‌كوێدا چ تاوانێكی كردووه و تاد… له‌خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 1991-ی به‌ریتانیادا، كامێرا‌كان هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكی خۆپیشانده‌رانیان تۆماركرد…به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كامێرا، ئۆتۆمبیله تیژڕه‌وه‌كان و پۆرنۆگرافی و هه‌موو ڕووداو‌و و كردارێك تۆمار ده‌كات.
هه‌موو ئه‌و كانگستهره گه‌نجانه‌ی كه‌له‌شه‌وی تاریك و ئه‌نگوسته‌چاودا، ده‌كه‌ونه جموجۆڵ و ده‌ست وه‌شاندن.. ده‌كرێت له‌سه‌ر ڕووی سكرینه‌كان، وێنه‌ی خۆیان و كار و كرده‌وه‌كانیان ببیننه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كهكانگستهره گه‌نجه‌كان، زیاتر تام و چێژ لهكردهوه توند و تیژه‌كانی خۆیان ببیننه‌وه‌و خۆیان وه‌ك قاره‌مانێك بێته پێش چاو.
هه‌ر بۆیه وێنه‌گرتنی ڕاسته‌وخۆ و ڕیپۆرتاژ، بۆته مایه‌ی زه‌وق و سهقافهیهكی نوێی بینه‌ران. كه به” ته‌له‌فزیۆنی نوێ و ڕیالیستی” ناوده‌برێت.
له‌مڕۆدا نهێنی و په‌نهانی نێو كووچه‌و كۆڵان و شه‌قام و ته‌نانه‌ت نێو ماڵانیش، وه‌ك خۆی تۆمارده‌كرێت و پاشان هه‌موو كه‌سێك له‌سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه ده‌یبینێت.
سه‌ره‌تا خه‌ڵكانێك هه‌موو ئه‌مانه‌یان پێ شتێكی باش بوو.. به‌ڵام دواتر ئه‌و ڕاستییه ئاشكرابوو كهتابڵێی كارێكی مه‌ترسیدار و ترسناكه‌و كاردانه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیفانه‌ی له‌سه‌ر بینه‌ران هه‌یه.
” ئه‌لاین ئێرهنبێرگ” سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه ده‌ڵێت:
( ته‌له‌فیزیۆن بۆته مایه‌ی ده‌ستپێكی پێكدادانێكی نێوه‌كی و خودیی نێو كۆمهڵگاو په‌نجه‌ره‌ی ته‌ماشاكردنی شتهخراپهكان).
” میچێل مافیسۆلی” ده‌ڵێت:
( له‌جێی ڕاسیۆنالیزم و به‌كارهێنانی ئه‌قڵا.. فیزیۆن سۆز و عاتیفه‌مان ده‌بزووێنێت)
هه‌روه‌ك “جان لویس”یش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ته‌له‌فیزیۆن ناهێڵێت لهدوورهوهڕا له‌ڕووداوه‌كان بڕوانین، به‌ڵكو ڕامانده‌كێشێته ناو ڕووداوه‌كان و ناچارمان ده‌كات كه‌به‌شداری تێدا بكه‌ین.. به‌ڵام دیاره بهشداربوونێكی به‌ده‌ر له‌ڕاستگۆیی و حه‌قیقه‌ت.
ته‌له‌فیزیۆن ڕیالیته و پۆست مۆدێرنیزم و سیماكانی شار، پێكه‌وه هه‌ڵده‌شێلێت و به‌ره‌و گومڕابوونمان ده‌بات.. گه‌رچی خودی ژیانیش له‌به‌رچاوماندا به‌رجه‌سته ده‌كات، به‌ڵام لهڕێیهكی دیكه‌وه، ڕێ له‌هه‌موو خهیاڵكردنهوهیهكمان ده‌گرێت.
ئیماژی ئهلهكترۆنی، كهلهتهلهفیزیۆندا خۆی ده‌نوێنێت، وجودێكی ئهلهكترۆنیمان بۆ به‌رجه‌سته ده‌كات و هه‌ر له‌ومیانه‌شه‌وه هزرمان ده‌بزوێنێت و ده‌مانباته نێو دنیای”Show”و سه‌رمان وه‌گێژ دێنێت.
“پاسكال پۆنیزهر” پێی وایه ته‌له‌فیزیۆن به‌حوكمی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌یان جاری هه‌مان وێنه و دیمه‌نی ڕووداوه‌كان، دووچاری له‌بیرچوونه‌وه‌مان ده‌كات و پێوه‌ندییه‌كانمان ده‌گه‌ڵا دنیا به‌ره‌و لاوازی ده‌بات.. ته‌له‌فیزیۆن بۆته نوێنه‌ری شار و مه‌ده‌نییه‌تی ئێستامان، ئه‌و به‌ره‌و كوێمان به‌رێت، ئێمه‌ش به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌چین!؟
لۆژیكێكی “inter activity” یمان لا دروست ده‌كات و ناهێڵێت هه‌ست به‌ئێش و ئازاری كه‌سانی نێو ڕووداوه‌كان بكه‌ین و ته‌نها بۆ ساتێك سه‌رساممان ده‌كات. گه‌رچی هیچ به‌هایه‌كی ڕه‌وشتی له‌وه‌دا نابینرێته‌وه كهپیشان ده‌درێت… ڕاشكاوانه ده‌توانین ببێژین، ته‌له‌فیزیۆن مه‌ست و سه‌رخۆشمان ده‌كات.
له‌كاتێكدا “تۆماس ئۆگدین”، سه‌باره‌ت به‌سینه‌ما پێی وایه، به‌و پێیه‌ی كه‌سینه‌ما مه‌ودایه‌كی له‌نێوان خوودی خۆی و ژیاندا ده‌هێشته‌وه، زێده‌تر وه‌ك گه‌مه‌یه‌ك ده‌هاته پێش چاوی بینه‌ران، به‌ڵام پاش سه‌رده‌می سینه‌ماو له‌ئێستادا گه‌ر له‌ڕوانگه‌یه‌كی “پارانۆید شیزۆد”ییه‌وه بڕوانین، ده‌بینین هه‌سته‌كانمان به‌ته‌وایی ئیفلیج بووه‌و سیمبۆله‌كان به‌ته‌وایی تێكه‌ڵا و نادیارن.
به‌پێی بۆچوونی “ئۆگدین”، ده‌رئه‌نجامی پێوه‌ندی سیانی نێوان سیمبۆل و شته بهسیمبۆلكراوهكهو خوودی شته‌كه به‌ته‌واوی لێك هه‌ڵوه‌شاو و بێ شیرازه‌یه.. هه‌ر بۆیه خودی شته‌كه‌مان لێ بزر ده‌بێت و په‌ی پێ نابه‌ین و ته‌نها بابه‌ته‌كه له‌به‌رچاوماندا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
له‌ئێستای شار و مه‌ده‌نییه‌تدا گه‌رچی ته‌له‌فیزیۆن وه‌ك پیشانده‌ری خودی ڕاستییه‌كان ده‌ناسرێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كهپیشانی ده‌دات دووره له‌حه‌قیقه‌ت و ڕاستی. چونكه ته‌نها ئیماژی كه‌س و شته‌كانمان پیشانده‌دات و له‌خوودی ڕاستی ڕووداوه‌كه دوورمان ده‌خاته‌وه‌و هیچ مه‌ودایه‌ك ناهێڵێته‌وه بۆ ده‌ربازبوون و چاره دۆزینه‌وه.. هیچ مه‌ودایه‌ك ناهێڵێته‌وه بۆ خه‌ون بینین.
ده‌بێت به‌ده‌ر له‌ویستی خۆمان وێنه‌ی شاره لێك هه‌ڵوه‌شاوه‌و پارچه پارچه كراوه‌كان ببینین كه‌هیچ به‌هاو سیمبۆلێك پێكه‌وه‌یان گرێ نادات….
ئیدی ئێمه له‌نێو كلتووری شار و مه‌ده‌نییه‌تدا ناژیین.. به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌مان به‌ڕێكه‌وت، له‌زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا، ڕۆڵێكی پڕوپووچ و بێ مانا ده‌بینین؟!
ژێده‌ر:
Into the image/culture and politics in the field of vision/ Kevin Robins/1996-Routledge
تێبینی: له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی/ژماره 1180/چوارشه‌ممه 13/11/2013 بڵاوبۆته‌وه.