Skip to Content

Monday, December 9th, 2024
ستونێك و دوو بابەت …. عومەر محمەد

ستونێك و دوو بابەت …. عومەر محمەد

Closed

 

 

 

 

(1)

مەینەتی گەنجێك و بێباكی ئێمە

زانیارنجیب خەڵکی گوندی چەورییە لە ناوچەی داودە، لەدایكبووی سالی 1988 واتا هەمان ئەو ساڵەی باوکی تێدا ئەنفالکراوە.

بەداخەوە زانیاری گەنج لە تەقینەوەیەكی شاری دوزخورماتوودا پێکراو قاچەکانی لەکارکەوتن، بەهۆیەوە ئێستا لەماڵەوە کەوتوەو هیچ کەسوولایەنێکیش هاوكاری نەكردووە. فەرموون رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ‌و رێكخراوە کانی بواری ئەنفال ،پەرلەمانتاران كه دەتانوت پارەكەمان دەكەین بە پرۆژەی خێرخوازی ، فەرموون ئەوە ئەوە پرۆژە و ئەوەش قوربانی !! 

زانیارنجیب پێویستی بە هاوكاری هەموومانە هاوکاری ئێمە جگەلەوەی ئەركە دڵسۆزییشە بۆ کەسووکاری ئەنفالکراوان .

بۆپەیوەندی کردن دە توانن پەیوەندی بەم دووژمارەیەوە بکەن .

٠٧٧٠١٤٩٨٩٣٩یان٠٧٧٠١٠١١٢٣١

 

 

دایكە ئازاكە

بەدری سالح عەلی ژنێكی ئازای شاری تەقتەقە و دایكی دوو كورو كجیكی ئەنفالكراوە بەناوەكانی ( جەعفەر، جەوهەر، قەدری) جێگەی ئاماژەیە كورو كچەكانی بەتەواوی ژنو مندالەكانییانەوە ئەنفالكراون‌وهەتا ئێستا بێسەروشوێنن. بەداخەوە ئەو ئێستا ئەو دایكە ئازایە سەرەرای ئەوهەموو مەینەتی‌و نەهامەتیەی بەسەریدا هاتوە توانیویەتی ئازایانە بەرگەبگرێت‌و لەگەڵ دڵرەقی رۆژگاریشدا بجەنگێت . بەپێی زانیاریەكانی گۆڤاری ئەنفالستان ماوەی 20 بیست ساڵە ئەو موچەیەی لە حكومەت‌و وەزارەتی كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان وەری دەگرێت دەیبەخشێت‌و دەیداتە بە هەژارانی دەوروبەری لەوانەش قوتابییانی هەژارو منداڵانی بێدایك‌و باوك بەداخەوە ئیستا باری تەندروستی خراپەو لە ناحێی (تەق تەق)ی سەربەقەزای كۆیە نیشتەجێیە . 

هاورێیان ببینن ئەوە هەڵوێستی مرۆڤی راستەقینە، ئەوەش هەڵوێستی پەرلەمانتاران بینیمان ( نوێنەرانی ئەم مرۆڤە مەینەتبارانە ) چۆن باوەشیان بە بودجە‌و قوتی مندالاندا كرد ! ئەوەش بەناو چالاكوانانی ئەنفال چەندە لەبەرامبەر وەرگرتنی ئیمتیازو پارەو پولدا لاوازن .. 

بەڵام بێئومێد مەبن چونكە چ نێر بن چ مێ‌  هێشتا مەردو جوامێرو ئازا ماون واتایەك بدەنەوە بەژیان 

تيبينى :  ئەم زانیاریانە لە بەریز مەریوان عەبدولقادر وەرگیراوە بۆخۆشی تاقانەیەكی دوای ئەنفالە .

 

Previous
Next