 
	خوێنی كاوە!! …. كوردۆشوانی
Closed							
	
						
						
					
ئازادی كوژ
لە كام جەنگەڵی تاریكدا
ئازادیخواز
بیدەنگ و مەلكەچ كراوە ؟
لە كام زبڵدانی میژوو
پێیان وتی
كاوە لە بەردەم زوحاكدا
چەكوشەكەی فڕێداوە؟!
ئەی دەستی ڕەش
گەرمیانەكەی ئەنفالستان
لەكۆمەرگی
دەستی بەعس نەترساوە،
ئازادی كوژ
بەو گوللە شەرمەزانە
رۆحێكی پاك هەڵوەریوە…
بەڵام پێنوس
نەشكاوە،
ئیتر ئەمڕو لە م ساتەوەختە
بەولاوە،
چی پێنوسی
خاڵی لە ویژانیش هەبێت،
پڕپڕ ئەبێ لە هەق بێژی
بە خوێنە گەشەكەی كاوە.
كوردۆشوانی
6\12\2013

 
			 
			 
			