Skip to Content

فریشته‌ …. ستار ئه‌حمه‌د

Closed
by December 6, 2013 هۆنراوە

 

 

 

ده‌روێشێكی حاڵگرتووم‌و 

ده‌فی ده‌ستم شه‌هید بووه‌

له‌و رۆژه‌وه‌ی شه‌یدای تۆ بووم

زیاتر خودام خۆشویستووه‌

*    *    *    *

كۆڕی زیكرم ته‌واو نابێ

تۆ به‌هره‌ی سۆزی یه‌زدانی 

دڵم له‌گه‌ڵ ده‌نگی ده‌فا

هاوار ده‌كا بۆ خوای جوانی 

*    *    *    *

فریشته‌ی رێگای عه‌شقی من

سووتام بوومه‌ته‌ ژیله‌مۆ

دڵم په‌روانه‌ی نیگاته‌

ده‌ست به‌رناده‌م له‌پاكی تۆ

*   *   *    *

ته‌مه‌ن ده‌ڕواو مه‌رگ میوانه‌

رۆژێك ده‌بێت لێت دابڕێم

خودایه‌ بۆچی تاوانه‌

كه‌ په‌رییه‌ك بووه‌ هاوڕێم

 

 

 

 

 

 

Previous
Next