كه‌له‌شی كوردایه‌تیی له نێو تۆپینی ناسیۆنالیزمدا
سه‌ره‌تای كۆتایی ناسیۆنالیزم، له گه‌ڵ هه‌ره‌سهێنانی بلۆكی رۆژهه‌ڵات و هێرشه سی (30) وڵاتیه‌كه‌ی دونیا، له نێویشیاندا عه‌ره‌ب، بۆ سه‌ر عێراق ده‌ستی پێكرد. هه‌رچه‌نده پێش ئه‌و كاته له زۆرێك له جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، ناسیۆنالیزم له نێو گۆمی كاره‌سات و نه‌هامه‌تیی و هه‌ره‌سهێنان ده‌گه‌وزا، به‌ڵام هێشتان نه‌گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته ئابڕوبه‌ره‌ی خۆی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا تێی كه‌وتووه: چه‌ندین كه‌له‌شی تۆپیو له شوێنی جیای جیهان كه ته‌نها په‌تا و كاره‌سات و نه‌هامه‌تیان له دوای خۆیان جێهێڵاوه، خه‌ریكه دونیا بۆگه‌ن ده‌كه‌ن. له نێو ئه‌م كه‌له‌شه تۆپیوانه، كه‌له‌شی كوردایه‌تیی به شێوازێكی ئابڕوبه‌رانه‌و كرێت، به ده‌مێكی حه‌په‌ساوه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر سه‌وزی، به‌ڵام هێشتانیش چه‌ندین میكرۆب له‌ناویا دروست ده‌بن و كوردیان هه‌راسان كردووه. كوردایه‌تیی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ تۆڕانییه‌ت و عروبه‌و په‌هله‌وییه‌ت هاته كایه‌وه. گوایه كوردایه‌تیی، بوون و سه‌روه‌ریی كورد ده‌پارێزێ و ئێمه له چنگ تورك، عه‌ره‌ب و فارس ڕزگار ده‌كا. ئێمه لێره‌دا، له مه‌ڕ باسكردنی تۆپینی ناسیۆنالیزم، ته‌نها باسی یه‌ك نمونه ده‌كه‌ین ئه‌ویش كوردایه‌تییه.
كوردایه‌تیی له یه‌كه‌م چركه‌ساتی دروستبوونیدا، پشتێكی پان بووه بۆ ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیسته‌كانی ده‌وروبه‌رمان. واته نه‌ك ئێمه‌یان له چنگ تورك و عه‌ره‌ب و فارس ڕزگار نه‌كرد، به‌ڵكو خۆی ته‌رخانكرد بۆ ماڵوێرانیه‌كی دوولا بۆ میلله‌تی كورد: ماڵوێرانیه‌ك له لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ماڵوێرانیه‌كیش له نێو هه‌ناوی كوردایه‌تیی له ڕێگه‌ی پارته ناسیۆنالیسته‌كانه‌وه. ئنجا ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی ڕژێمه‌كانی ده‌وروبه‌ر نه‌یانتوانی بیكه‌ن، كوردایه‌تی به پشته پانه‌كه‌ی و چوارپێی قایم و تو‌ندیش بۆ خێرا به جێهێنانی فه‌رمانی ئه‌م ڕژێمانه، بووه ته‌واوكه‌ری تابلۆی كاره‌ساته‌كان. هه‌ڵه‌بجه به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه، نمونه‌ی ئه‌م كاره‌ساتانه‌ن. له لایه‌ك هه‌ڵه‌بجه كراوه به كراسی عوسمان، كوردایه‌تیی تا ئێستاش بازرگانیی پێوه ده‌كات، له لایه‌كی تره‌وه پارته‌كانی كوردایه‌تیی گه‌وره‌ترین دژایه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیان كردووه‌و ده‌یكه‌ن. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، زۆربه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان چه‌پڵه لێده‌ری ئه‌و پارت و گروپانه نین، كه به ناوی كوردایه‌تییه‌وه سواری پشتی خه‌ڵك بوون، به‌ڵكو شوناسێكی سیاسیی نه‌ویستراویان هه‌یه له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه. ڕاستیه‌كه‌شی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان پێش خه‌ڵكی تر، هه‌قیقه‌ت و ماهیه‌تی ئه‌م كوردایه‌تییه‌یان زانیوه، بۆیه ملیان بۆ درۆ و ده‌له‌سه‌كه‌ی شۆڕ نه‌كردووه به‌ڵكو باجی گه‌وره‌یان داوه. یه‌كێك له سه‌ركرده ناسراوه‌كانی كوردستان، پێش چه‌ند ساڵێك له پارته‌كه‌ی جیا بوویه‌وه‌و ئاشكرای كرد، كه سه‌ركرده‌ی پارته‌كه‌ی، هاوكات یه‌كێكه له سیمبوڵه‌كانی كوردایه‌تیی، له نێو جه‌رگه‌ی گریان و په‌ژاره‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه خۆزگه‌ی خواستووه چه‌ند هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كی تر بێته ئاراوه. له كاتێكدا كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، گیانه‌وه‌ری دڕنده‌ش دێنێته گریان، كه‌چی ئه‌و سیمبوڵه‌ی كوردایه‌تیی، به خۆشحاڵیه‌وه خۆزگه‌ی دووباره بوونه‌وه‌ی خواستووه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر هه‌ستی دوژمنكارانه‌و ناحه‌زیی ئه‌م سه‌ركرده‌یه، به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان!
ئه‌م پارته زۆر به ئاسانی پێش سوپای پاسداری ئێران كه‌وتووه نه‌ك ته‌نها بۆ ناو هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵكو له ساڵی 1986 یش بۆ ناو كه‌ركوك، كه ئیتر بووه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌نفال و كیمیا. ئێستا هه‌ڵه‌بجه كراوه به سیمبوڵی كوردایه‌تیی، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی به ئه‌نقه‌ست دووچاری زوڵم و پشتگوێخستن و ته‌نانه‌ت بێ ڕێزیش ده‌بنه‌وه. هۆكاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه، كه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان شوناسێكی سیاسیی و ئایدیۆلۆجی جیاوازیان هه‌یه، له گه‌ڵ هه‌ڵگرانی لاف و گه‌زافی كوردایه‌تیی دانویان پێكه‌وه ناكوڵێ. له به‌ر ئه‌وه ڕوبه‌ڕووی ڕه‌گه‌زپه‌رستیی ده‌بنه‌وه. كاتێكیش پرسیار له ماهیه‌تی كوردایه‌تیی ده‌كه‌ی، بێ گومان وه‌ك تاكێكی كورد، ئه‌و مافانه‌ت بۆ باس ده‌كرێ كه پێویسته هاوڵاتی كورد هه‌یبن!
ئه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه مه‌حروم كراوه، ته‌نانه‌ت له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، وه‌ك بینیمان پۆلیسی كوردایه‌تیی بێ ویژدانانه لێیانی كوشت و بریندار كرد ؟
جگه له مۆنۆمێنتێكی ڕه‌ق و ته‌ق، كه ته‌نها ڕێكلامێكه بۆ ئه‌و بازرگانییه‌ی كوردایه‌تیی، شتێكی ئه‌وتۆی شایسته بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان نه‌كراوه. كه‌واته هه‌ر خودی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵوه‌شێنه‌ر و ئابڕوبه‌ری ئه‌و كوردایه‌تییه‌یه، ده‌یان ساڵه نه‌وه‌كانمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ. ئه‌مڕۆش، كه چه‌ند لاوێكی هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و سوریا ده‌چن بۆ جیهاد كردن، بۆ به‌رگریی له ئافره‌ت و منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته، كه ڕۆژانه ئاگر و بۆمب به سه‌ریان ده‌بارێ، له میدیای ده‌ڤه‌ری سه‌وز ڕیسوا ده‌كرێن، ناو و ناتۆره‌ی جیایان بۆ ده‌تاشرێ و به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م ده‌درێن (له كاتێكدا ئێران هه‌زاران ڕۆڵه‌ی خۆی ناردووه بۆ سوریا بۆ سه‌ركوتكردنی شۆڕشی سوریا)! ئه‌م نێردراوانه‌ی ئێران بۆ سوریا به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م نادرێن، هه‌روه‌ها پشتگیریی یه‌كێتی بۆ ئێران و ڕژێمی سوریا و هه‌ڵوێستی دژایه‌تی له گه‌ڵ شۆڕشی سوریا به تیرۆریزم حسێب ناكرێ، به‌ڵام چوونی چه‌ند گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌ی دڵ سوتاو بێ لێكۆڵینه‌وه، بێ لێپێچینه‌وه‌ی دادگایی یه‌كسه‌ر ده‌خرێته لیسیتی تیرۆره‌وه‌و، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیشی پێ ڕیسوا ده‌كرێ!
هۆكاره‌كان چین؟
هێزی سیاسیی له ده‌ڤه‌ری سه‌وزدا، دوو خاسیه‌تی جه‌وهه‌ری هه‌یه. یه‌كه‌میان خاسیه‌تی جو‌گرافیی. سلێمانی سنوری له گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌و كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریه‌كانی نفوزی ئه‌م وڵاته. له سه‌ده‌ی شانزه‌مه‌وه كورد له نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانی‌دا دابه‌ش بوون. هه‌ندێك له هێزی كورد، له به‌ر چه‌ند هۆكارێك بوونه‌ته دارده‌سته‌ی سه‌فه‌ویه‌كان. ده‌توانین بڵێین ئه‌مڕۆ ڕژێمێكی سه‌فه‌وی نوێ له ئێران هه‌یه. دووه‌میان جم و جۆڵی ڕۆشنبیریی و سیاسیی ده‌ڤه‌ری سه‌وز هه‌ڵقوڵاوی ئه‌ده‌بیاتیی چه‌پ و ناسیۆنالیزمێكی ماركسیانه‌و ئیلحادیانه‌یه، ناسیۆنالیزمێكی فاشیست و شۆڤێنی پڕ بوغز و كینه به‌رامبه‌ر به ئیسلام و مێژووی كورد. له ڕواڵه‌تدا به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب و توركیش، به‌ڵام ئه‌مه‌یان ته‌نها قسه‌ی زاره‌كیی بووه. به كرده‌وه، كوردایه‌تیی هه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تۆڕانیزم و عروبه بووه، هه‌میش داشی دامه‌ی حازر بووه بۆ ژێر ده‌ستی تورك و عه‌ره‌ب و فارس.
له ئێران له ساڵی 1979 وه ڕژێمێكی شیعه‌گه‌رایی ده‌مار توند له سه‌ر حوكمه. سروشتی ئه‌م ڕژێمه فراوانخوازیی و ته‌شه‌نه‌كه‌ره، بۆ دۆزینه‌وه‌ی باسك و ده‌ست بۆ خۆی له ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌ی خۆیدا. ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕژێمه به دوژمنی یه‌كه‌م و هه‌ره ترسناكی خۆی ده‌زانێ، ئیسلامی سوننه‌یه. له به‌ر ئه‌وه یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌م ڕژێمه ئه‌وه‌یه، مسوڵمانانی سوننه گه‌ر نه‌شبن به شیعه، ببن به هه‌ر شتێك (كۆمۆنیست، عه‌لمانی، بێ باوه‌ڕ) گرفتێك نیه، ته‌نها گرفت به‌لای ئێرانی شیعه ئه‌وه‌یه مسوڵمانانی سوننه هۆشیاریی ئیسلامیی سوننی خۆیان هه‌بێ، ئه‌وه‌ی تر گرنگ نیه گه‌ر سۆفی بن یان سه‌له‌فیه‌كی مه‌دخه‌لی (نۆكه‌ری هه‌ر ڕژێمێك). له به‌ر ئه‌وه، كاتێك كوردستان سنوری له گه‌ڵ سنوری ئێراندایه، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی سوننی له كوردستان له‌م سی (30) ساڵه‌ی دوایی پێش نه‌كه‌وتووه، چونكه ئێران هه‌میشه هه‌وڵی داوه له قه‌باره‌یه‌كی بچوكدا بیهێڵێته‌وه، ته‌نها، به پله یه‌ك، یه‌كێتی نیشتمانی به هاوپه‌یمانی ستراتیجی خۆی زانیوه، ئنجاش پارتی (تا ئه‌م دواییانه كه پارتی به ته‌واوی به‌ه‌ره‌و میحوه‌ری توركیادا شكایه‌وه). ئێران له نفوزی ئیسلامی سوننی ده‌ترسێ، بۆیه به دڕنده‌ترین شێوه هه‌رچی زانای به‌رزی ئیسلامی سوننی كورد هه‌بوو، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ناوی بردووه.
گه‌وره‌كردنی ڕۆڵی ئێرانیش له هه‌ڵه‌بجه‌دا (وه‌ك فریادڕه‌س) بۆ داپۆشینی ئه‌و جاشایه‌تییه‌یه كه بووه هۆی كاره‌سات، ئه‌گه‌ر نا خودی ئێران چه‌ند سعاتێك به‌ر له بۆمبارانكردنی فڕۆكه‌كانی به‌عس، به تۆپ بۆمبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه. سێ ئامانجی سه‌ره‌كیش له پشت پلانه‌كه‌ی ئێرانه‌وه بووه. یه‌كه‌م بۆ دروستكردنی فه‌وزاو نه‌هامه‌تیی له ناوچه‌ی سوننی كوردنشین. دووه‌م بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی دوژمنداریی نێوان كورد و حكومه‌تی عێراق، كه ئه‌وكات له‌ژێر ده‌ستی، تا ڕاده‌یه‌ك سوننه‌ی عه‌ره‌ب بوو. سێیه‌م بۆ خۆ نیشاندان وه‌ك دۆستی كورد و بڕینی كاریگه‌ریی ترسناكی هزری سوننه‌گه‌رایی، له لایه‌ن كوردی باشوره‌وه، به‌سه‌ر كوردی ژێر ده‌ستی ئێرانی شیعه. له هه‌موشیاندا ئێران سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژانه، لایه‌نێكی كوردی سۆشیال دیموكراتی به‌كارهێنا، كه چه‌ندین سه‌ركرده‌و لێپرسراوی شیعه‌ی هه‌یه كه وه‌لائی یه‌كه‌میان بۆ مه‌زهه‌به (به ته‌قیه داپۆشراوه، وه‌ك داپۆشینه‌كه‌ی باڵی عه‌له‌وی نێو په‌كه‌كه، كه به قسه‌ی عوسمان ئۆجلان بووه‌ته جاشێكی ڕژێمی ئێران و سوریا، له هه‌مان كاتدا دژ به پرۆسه‌ی ئاشتیه بۆ باكوری كوردستان)! ئنجا لێره‌وه بۆت هه‌یه پرسیار بكه‌ی: ئێران و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی شیعی ئال حه‌كیم، له ساڵی 1986، پلانیان چی بووه به مۆركردنی هاوپه‌یمانیه‌تیی ستراتیجی له گه‌ڵ گروپێكی، گوایه ناسیۆنالیستی عه‌لمانی سۆشیال دێموكراتی كوردستان؟!
لێره‌دا، ئه‌و بێ ڕێزییه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌نجه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌كرێ كه ده‌چن بۆ سوریا، تێككردنه‌وه‌ی هاوبه‌شیه‌كانی ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانه وه‌كو: یه‌كێتیه‌كی دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئیسلام (به هۆكارێكی ئایدیۆلۆجی چه‌پی و ناسیۆنالی شۆڤێنی و به هۆكارێكی تری سیاسیی، كه به شێكه له ستراتیجیه‌تیی ئێرانی شیعه‌گه‌رایی). هه‌روه‌ها میدیایه‌كی به‌ناو ئه‌هلی كه له هه‌مان فه‌له‌كی یه‌كێتی و ئێران ده‌خولێته‌وه (به ئیزافه‌كردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌ش كه ده‌ڤه‌ری سه‌وز به هه‌موو ڕه‌نگه‌كانیه‌وه، حه‌ساسیه‌تیی هه‌یه به‌رامبه‌ر به ده‌ڤه‌ری زه‌رد). ئنجا ئێرانیش وه‌ك باسمان كرد، ستراتیجیه‌تیی خۆی هه‌یه، ده‌ڤه‌ری سه‌وزیش به‌شێكه له ڕوقعه‌ی سیاسه‌ته‌كانی. خوێنه‌ریش ده‌توانێ سه‌رنج بدا چۆن ڕژێمی ئێران سیاسه‌تی خستووه‌ته ژێر ڕكێفی ئایدیۆلۆجیای شیعه‌گه‌رایه‌تیی خۆی، له به‌رامبه‌ریشدا ده‌سته‌ڵاتی كوردایه‌تیی چۆن موحاره‌به‌ی ئیسلامه‌كه‌ی كورد ده‌كاته‌وه، گوایه به هۆكاری عه‌لمانیی و چه‌پیی و مۆدێرن، به‌ڵام بۆ دروستكردنی دوو ئه‌نجام: یه‌كه‌میان لاوازكردنی كورد و مژولكردنی به جه‌نگێكی ناوه‌خۆ و بێ هوده. دووه‌میش بۆ خزمه‌تكردنی سیاسه‌تی وڵاتێكی دراوسێ كه سیاسه‌ته‌كه‌ی مه‌زهه‌بگه‌راییه‌و نفوزی زۆری هه‌یه به سه‌ر ده‌سته‌ڵاتی كوردایه‌تیی! له‌م سه‌ین و به‌ینه‌شدا، ئه‌و گه‌نجه جوانانه‌ی هه‌ڵه‌بجه، كه له ئاستێكی هه‌ره به‌رزی مرۆڤایه‌تیی به هانای خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی سوریا ده‌چن، كه خۆشیان هه‌میشه قوربانی ده‌ستی كوردایه‌تیی و ئێران و به‌عس بوون، ئه‌مڕۆ ده‌كرێنه ئامانجی هێڕش و كامپینی بێ ڕێزیی، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه تا گوێچكه‌كانیان غه‌ڕقی تیرۆر و تاوان و گه‌نده‌ڵین!
له ساڵی 1986 یه‌كێتی ڕێككه‌وتنی ستراتیجی له گه‌ڵ ئێران و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق (به سه‌رۆكایه‌تی ئال ئه‌لحه‌كیم)، مۆر كردووه. گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ین، یه‌كێتی تاكه ڕێكخراوی سیاسی باشوری كوردستانه كه تیایدا چه‌ندین سه‌ركرده‌ی باڵای شیعه‌ن! یه‌كێك له‌م سه‌ركرده شیعانه‌ی، كه لێپرسراویه‌تیی عه‌سكه‌ریی له ئه‌ستۆ بوو، به دڕندانه‌ترین شێوه كه‌وته گیانی ئیسلامیه سوننه‌كانی كورد، له چه‌شنی ڕژێمی عه‌له‌وی سوریا و ڕژێمی شیعه‌ی ئێران و عێراق! ته‌نانه‌ت له تیرۆر كردنی چه‌ندین دیلدا (له نێویاندا هه‌ڵه‌بجه‌یی) ده‌ستی نه‌پاراستووه!
له سیاسه‌تیشدا زۆر به ئاشكرا دیاره، چۆن یه‌كێتی شه‌ڕانگێزانه به‌رامبه‌ر به ئیسلامی سوننی ده‌وه‌ستێته‌وه، به‌و په‌ڕی نه‌رم و نیانی و ملكه‌چیش له گه‌ڵ شیعه‌گه‌رایی مامه‌ڵه ده‌كات. له به‌ر ئه‌وه كه خه‌ڵكی سلێمانی كه‌سیان شیعه نین، حوسه‌ینیه وه‌ك دیاری له لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌به‌خشرێ به شیعه، كه‌چی چه‌ندین كۆت و به‌ند له سه‌ر دروستكردنی مزگه‌وت بۆ سوننه داده‌نرێن!
له كاتێكدا یه‌كێتی له هه‌فتاكان و هه‌شتاكاندا، چه‌كداری خۆی ناردووه بۆ لوبنان و فه‌ڵه‌ستین، پاسداری شیعه‌شی هێناوه‌ته نێو كوردستان، دژ به عێراق و لایه‌نه كوردیه‌كانیش، ئه‌مڕۆ به توندی دژی شۆڕشی گه‌لانی سوریا ده‌وه‌ستێته‌وه‌و ڕیسوای لاوی كوردیش ده‌كات گه‌ر بچن بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ده‌ڤه‌ری سه‌وز درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌وان خێڵ و ئه‌ماره‌تانه‌ن، كه به‌رده‌وام ژێرده‌سته‌ی سه‌فه‌وی بوون، هه‌روه‌ها هه‌مان سیاسه‌ت به‌رده‌وامیی پێده‌دا كه له په‌یمانی سترتیجی ساڵێ 1986، له گه‌ڵ هێزه شیعه‌كان مۆری كردووه. خودی یه‌كێتی له نێو هه‌ناوی سوریای عه‌له‌وی و ئێرانی شیعی له دایك بووه. به شیری ئه‌م دوو وڵاته كه‌وتووه‌ته سه‌ر پێ و گه‌وره بووه. هه‌میشه یاری پێكراوێكی ستراتیجی ئه‌وان بووه. بێ ئاگا له ڕه‌هه‌نده قوڵه‌كانی سیاسه‌تی شیعه‌گه‌رایی، به ناواخنێكی چه‌پگه‌رایی و شۆڤێنیزمێكی ته‌پیو، خۆی كردووه‌ته ئه‌و پشته پانه‌ی شیعه‌گه‌رایی به سه‌ریه‌وه ته‌كان به سیاسه‌ته‌كانی خۆیه‌وه بدا. له ته‌ك ئه‌م ئاسته‌دا، میدیای به ناو ئازادیش به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه ده‌كا، چونكه گه‌ر له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا ئه‌م میدیایه به‌شێك نیه له مه‌نزومه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ڤه‌ری سه‌وز، به‌ڵام به شیری ڕێكخراوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه گه‌وره‌بووه، سه‌رچاوه‌ی هزر و ئه‌ده‌بیاتیشیان هه‌ر یه‌كه. به‌لای منه‌وه سه‌یر نیه دوای نزیكه‌ی نیو سه‌ده له چه‌وسانه‌وه به ده‌ستی ڕژێمی عه‌له‌وی سوریا، هه‌ندێك كوردی نۆكه‌ری ئه‌وێ وه‌ك دارده‌سته‌ی ڕژێمی سوریا دژ به شۆڕشی گه‌لانی سوریا بوه‌ستنه‌وه، یه‌كێتیش به ئاشكرا پاڵپشتی خۆی بۆیان ڕابگه‌یه‌نێت. لێره‌شدا وێرای ئه‌و دابه‌شبوونه مێژووییه‌ی كورد به سه‌ر سه‌فه‌وی و عوسمانی‌دا كه باسمان كرد، ئه‌وه ئه‌و هاوسه‌نگیه‌یه یه‌كێتی دژ به پارتی ده‌ینوێنێ، كه پاڵپشتی شۆڕشی سوریایه‌و هاوڕایه له گه‌ڵ توركیای ئۆردو‌غان. كه‌چی یه‌كێتی بۆ چه‌ندین ساڵ دژ به په‌كه‌كه بوو، ئۆجلانیشی به خائینی گه‌وره‌ی كورد وه‌سف ده‌كرد!
له چوارچێوه‌یه‌كی تری فراوان، دیمه‌نی كوردستان به گشتیی و دیمه‌نی كوردایه‌تیی به تایبه‌ت، بووه‌ته كۆمیدیایه‌كی ڕه‌شی ئه‌وتۆ مه‌گه‌ر ته‌نها وه‌ها پێناسه‌ی بكه‌ین: جیهانێكی تایبه‌ت له تاوان و زوڵم!
تا دوێنێ، كوردایه‌تیی ڕۆڵه‌ی كوردی له سه‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده ده‌كرد كه عه‌ره‌ب و تورك و فارس دوژمنمانن، كه‌چی ئه‌مرۆ به‌شی هه‌ره گرنگی ئابوری كوردستانی به عه‌ره‌ب و تورك و فارس ڕاسپاردووه، ئه‌وانیش ڕاست و چه‌پ ته‌ڕاتێنی پێده‌كه‌ن.
ملیاران دۆلاری خه‌ڵك ده‌دزرێ و پیاو بۆی نیه بڵێ بۆ؟ یان بڵێ ئیتر به‌سه میلله‌ت به قڕان چوو. هه‌ر كه‌سێك ئاوا بێته مه‌یدانه‌وه ده‌ستی تیرۆر درێژه، دواهه‌مین قوربانیش كاوه گه‌رمیانی بوو. له ئاستی په‌روه‌رده‌و خوێندن، كوردستان زۆر له سه‌رده‌می به‌عس دواكه‌وتووتره (سه‌رنجی ئاستی خوێنده‌واری ئه‌مرۆ و پێش ساڵی 1991 بده كه هه‌موو كه‌س جیاوازیه‌كه ده‌زانێ). له بواری پزیشكیی، كشتوكاڵ، وه‌به‌رهێنان، ئاساییش، ڕێگاو بان، ته‌ندروستیی گشتیی…هتد له‌و په‌ڕی خراپی دایه و به گه‌نده‌ڵیی فه‌له‌ج كراوه‌و به‌رده‌وام كاره‌سات په‌خش ده‌كاته‌وه. ڕۆژانه له میدیای كوردی، كاره‌سات له دوای كاره‌سات ده‌خوێنینه‌وه. هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته دۆزه‌خێكی ڕاسته‌قینه بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵك (ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه بژێوی ژیانیان ده‌ست ده‌كه‌وێ)، بۆ كه‌مینه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات و مێ كێشه‌كانیشی (به تایبه‌تی ئه‌و چینه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕۆشنبیر) به‌هه‌شتێكی پڕه له دڵه‌ڕاوكێ و تیرۆر و ژیان ڕاسپاردن به ئاینده‌یه‌كی ڵێڵ و نادیار! ئه‌و كه‌ركوكه‌ش كه هه‌زاران كه‌س له پێناویدا بوونه قوربانی، ئه‌مڕۆ بۆ شه‌هوه‌تی خۆ سه‌پاندنی دوو حزب، له كێشمه‌كێشم ده‌رباره‌ی نه‌فه‌رێك، مانیڤێستۆی ئه‌و تۆپینه‌یه كه ناسیۆنالیزمی كورد پێی سه‌كه‌ت بووه.
ئه‌م هه‌موو به‌زمه‌ش له ژێر ڕه‌شماڵی كوردایه‌تی ده‌گوزه‌رێ، بۆ نزیكه‌ی چارێكه سه‌ده‌یه‌كی پڕ كۆست (گه‌ر باسی هه‌شتاكان و هه‌فتاكان بخه‌ینه ئه‌و لاوه)!
16/12/2013
عه‌لی سیرینی