
ئۆرهانێكی دیكه … نووسینی: ئۆرهان پامووك
بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت بهئۆرهانێكی دیكه كه‌هه‌ر له‌منداڵییه‌وه ده‌ستپێكردو ساڵانێكی دوور و درێژ باوه‌ڕم پێهێنا، ئه‌وه‌بوو كه‌له‌نێو كۆڵانه‌كانی ئیستانبووڵدا.. له‌شوێنێكدا.. له‌ماڵێكی دیكه‌دا.. كه‌سێك كه‌له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له‌من ده‌چێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی دووانهبین و به‌ته‌واویی لهیهكبچین بوونی هه‌یه.
نازانم یه‌كه‌مجار ئه‌م بیرۆكهیم له‌كوێ و كه‌ی به‌خه‌یاڵدا هات، ڕه‌نگه به‌ڕێكه‌وت یان له‌میانی گه‌مه‌و ترس و تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌وه، پاش زه‌مه‌نێك له‌زه‌ینمدا جێی بووبێته‌وه.
ڕه‌نگه یه‌كێك لهساتهوهختهكانی ده‌ستپێكی ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی كامڵا، به‌وشێوه‌یه بێت كه‌لێره‌دا ده‌یخه‌مه‌ڕوو.
وه‌ك وه‌بیرم دێته‌وه، پاش ئه‌و ئاژاوه‌و گێرمه‌و كێشانه‌ی نێوان دایك و بابم و جیابوونه‌وه‌یان، دوای یه‌كتر بینینه‌وه‌یان له‌پاریس و ئه‌و به‌زم و ڕه‌زمانه، من و كاكیشم كه‌ئه‌و ده‌مه له‌ئیستانبووڵ بووین، له‌یه‌كدی جیاكراینه‌وه، كاكم لهئاپارتمانی پامووك له”نیشان تاش” له‌گه‌ڵا نه‌نكم و خێزانه قهرهباڵغهكهماندا مایه‌وه‌و منیش ڕه‌وانه‌ی ماڵی پلكه”جیهانگیر” كرام كه‌به‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستی و زه‌رده‌خه‌نه‌وه منیان گرته‌خۆ. له‌و ماڵه‌دا له‌نێو چوارچێوه‌یه‌كی هه‌ڵواسراوی ڕه‌نگ چه‌رموودا، گچكه وێنه‌ی منداڵێكی تێدا بوو، زوو زوو پلكم و شووه‌كه‌ی به‌پێكه‌نینه‌وه ده‌یانگوت:
“بڕوانه ئه‌وه تۆیت”
ئه‌و منداڵه ئێسك سووكه چاو گه‌وره‌یه‌ی وێنه‌كه به‌ڕاستی كه‌مێك له‌من ده‌چوو، به‌تایبه‌ت ئه‌ویش لهكاسكێتهكهی منی له‌سه‌ردا بوو كه‌هه‌ر كاتێك چووبایهتمه كۆڵان لهسهرمدهكرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ده‌مزانی ئه‌وه به‌ته‌واویی وێنه‌ی من نییه.
( له‌ڕاستیدا پۆترێتی ئه‌و منداڵه ئێسك سووكه، وێنه‌یه‌ك بوو لهئۆرووپاوه هاتبوو).
هه‌رده‌م بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه‌تۆ بڵێی منداڵی وێنه‌كه ئه‌و ئۆرهانه بێت كهلهماڵهكهی دیكه‌دا ده‌ژی؟ به‌ڵام له‌ئێستادا منیش له‌ماڵێكی دیكه‌دا ده‌ژیام، هه‌ر ده‌تگوت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا هاوشێوه‌یه‌كی خۆمدا یه‌كدی ببینین، ده‌بایه منیش چووبایهتمه ماڵێكی دیكه. به‌ڵام به‌و دیده‌نییه هیچ خۆشحاڵنه‌بووم و ده‌مویست بگه‌ڕێمه‌وه بۆ نێو ماڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی خۆم له”ئاپارتمانی پامووك”بوو.
كاتێك ده‌یانگووت ئه‌و وێنه‌یه‌ی دیواره‌كه تۆیت، شتێك مێشكم تێكه‌ڵ و پێكهڵا ده‌بوو، من..منم..به‌ڵام به‌شێوه‌ش له‌و وێنه‌یه ده‌چووم كهلهمن ده‌چوو. ئیدی خه‌یاڵی ماڵێكی دیكه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵی خۆمان و چوونه‌وه بۆ نێو خانه‌واده قهرهباڵغهكهمان و هه‌موو ئه‌مانه لام تێكهڵدهبوو.
ئه‌وه بوو ئاواته‌كه‌م هاته دی و گه‌ڕامه‌وه بۆ نێو “ئاپارتمانی پامووك”، به‌ڵام خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی كهلهماڵێكی دیكه‌ی ئیستانبووڵا ئۆرهانێكی دیكه ده‌ژی، هیچ ده‌ستبه‌ردارم نه‌بوو، ئه‌م بیرۆكه سیحراوییه له‌منداڵیمه‌وه تا گه‌نجێتیم به‌ئاسانی له‌یاد نهدهچۆوهو هه‌میشه لهقوڕنهیهكی زه‌ینمدا خۆی مه‌ڵاس ده‌دا.
ئه‌و ده‌مانه‌ی لهزهردهپهڕی ئێواراندا له‌كۆڵانه‌كانی ئیستانبووڵدا پیاسه‌م دهكردو بیرم له‌خۆشگوزه‌رانی و كامه‌رانی مرۆڤه‌كان ده‌كرده‌وه.. به‌ڵام له‌به‌رده‌م هه‌ندێك ماڵدا به‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی كهئۆرهانێكی دیكه له‌وێدا بژی دڵم داده‌خورپا.
له‌گه‌ڵا هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیشمدا ئه‌م خه‌یاڵه بووه فانتازیاو فانتازیاش بووه پانتاییه‌ك له‌خه‌ون.
زۆرجار لهخهونهكانمدا ئه‌م خه‌یاڵه ده‌بووه مۆته‌كه‌و ده‌مقیژاند، یان خۆم له‌گه‌ڵا ئۆرهانهكهی دیكه‌ی نێو ماڵه‌كه‌ی تر به‌راورد ده‌كرد. یان بهخوێنساردیی و دڵڕه‌قییه‌وه، هه‌ردوو ئۆرهانهكه ده‌مانڕوانییه یه‌كدی. یان له‌نێوان خه‌ون و بێداریدا زیاتر ئه‌و ماڵ و كۆڵان و شوێنانه‌ی كه‌تێیدا ژیابووم.. له‌ئامێزم ده‌گرت.
ئه‌و ده‌مانه‌ی كهبێئومێدیش ده‌بووم به‌هیوای ئه‌وه‌ی كهبچمه كن ئه‌و ئۆرهانهی كهلهماڵێكی دیكه‌دا ده‌ژیا.. هێنده‌م ده‌زانی وا خه‌ریكه باوه‌ڕبهێنم كهئۆرهانهكهی ترم و له‌گه‌ڵا خه‌یاڵه خۆشه‌كانی ئه‌ودا خهریكدهبووم.. ئه‌م خه‌یاڵانه هێنده دڵخۆشیدهكردم ئیدی پێویستی نه‌ده‌كرد ڕووبكه‌مه ماڵێكی تر.
لێره‌وه ده‌گه‌ینه بنه‌ڕه‌تی مه‌سه‌له‌كه، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كهلهدایكبووم هیچ وازم له‌و ماڵ و كۆڵان و گه‌ڕه‌كانه نه‌هێناوه كه‌تێیدا ژیاوم.
دوای په‌نجا ساڵ و پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌لێك شوێندا ژیام، به‌ڵام هێشتاكه مانه‌وه‌م له‌هه‌مان “ئاپارتمانی پامووك”دا‌و به‌تایبه‌تیش له‌و شوێنه‌دا كه‌یه‌كه‌مین فۆتۆگرافی من و دایكمی تێدا گیراوه، ئه‌و ده‌می من لهئامێزیدام.. پێموایه به‌واتای ئه‌وه بێت كه‌من هێشتاكه گیرۆده‌ی بیرۆكه‌ی ئۆرهانهكهی دیكه‌ی نێو شوێنێكی تری ئیستانبووڵم و هه‌ستیش ده‌كه‌م هه‌ر ئه‌مه‌یه ئیستانبووڵا لهحیكایهتهكهمدا ده‌كاته شتێكی تایبه‌ت.
داهێنانه‌كانی منداڵی و گه‌نجێتی و ڕابردووم، له‌ڕوویه‌كه‌وه په‌یوه‌سته به‌مانه‌وه به‌درێژایی زه‌مه‌نێك.. په‌نجا ساڵا له‌شوێنێكدا؟!
دایكم هه‌میشه پێی ده‌گوتم:
“كه‌مێك بچۆ بۆ كۆڵان، بچۆ بۆ شوێنێكی دیكه، سه‌فه‌ر بكه”.
هه‌روه‌ك چۆن نووسه‌رانێكی وه‌ك كۆنراد و نابۆكۆڤ و نایپۆل، له‌میانی ژیانیان له‌تاراوگه‌و گۆڕینی زمان، میلله‌ت، كولتوور، مه‌مله‌كه‌ت، كیشوه‌ر و ته‌نانه‌ت شارستانیه‌تیش، توانیویانه بنووسن و شوناسنامه‌ی داهێنه‌رانه‌شیان بۆ تاراوگه‌نشینیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌سه‌رچاوه‌ی هێزیشیان ده‌زانرێت. ئاواش من به‌مانه‌وه‌م له‌هه‌مان ماڵا و كۆڵان و دیمه‌ن و شاردا و پهیوهستیم پێوه‌یان منیان خووڵقاندووه.
په‌یوه‌ست بوونی من بهئیستانبووڵهوه به‌مانای په‌یوه‌ست بوونم دێت به‌قه‌ده‌ری مرۆڤهكانییهوه، بهكاراكتهرهكانییهوه.
سه‌دو دوو ساڵا پێش له‌دایكبوونم، “فلۆبێرت” به‌كاریگه‌ری قه‌ره‌باڵغی و گۆڕانكارییه‌كانی ئیستانبووڵا، له‌نامه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی بهپێشبینییهكی خۆیداوه كه‌گوایه”كۆنستانتینۆپۆلیس-ئیستانبووڵا” پاش سه‌دساڵی تر ده‌بێته پایته‌ختی دنیا، به‌ڵام دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌كان و نه‌مانیان، به‌ته‌واویی شتێكی پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كه‌ی “فلۆبێرت” هاته‌دی.
ئه‌وده‌مه‌ی من له‌دایكبووم ئیستانبووڵا به‌درێژایی ته‌مه‌نی دووهه‌زار ساڵه‌ی، ڕۆژگاری وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیتبوو، خراپترین و لاوازترین و هه‌ژارترین ڕۆژه‌كانی خۆی ده‌ژیا.
به‌درێژایی ژیانم ڕووخانی عوسمانییه‌كان و نه‌بوونی و قڕووقاتی¬و وێرانه‌یی ئه‌و ده‌مه‌ی شار، بووه مایه‌ی خهموپهژارهم، گه‌رچی به‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵا ئه‌و خهموپهژارهیهدا لهشهڕهجهنگدا بووم، به‌ڵام ده‌مزانی هه‌موو ئه‌و شتانه ئیستانبووڵیان دیاریكردووه‌و وه‌ك ئیستانبووڵیهكیش به‌هه‌موو ئه‌وانه قایلبووم.
به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت واتایه‌ك به‌ژیانی ببه‌خشێت، پرسیار له‌شوێن¬و كاتی له‌دایكبوونی ده‌كات، بۆیه ده‌بێت له‌م وڵاته‌و له‌و مێژووه‌دا له‌دایك بووبێت و مانای ئه‌مه چییه؟!
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی پیانگۆ-بیتاقه-مان بۆ ده‌رچووبێت، لێره له‌دایكبووین¬و ئه‌م شاره‌ش چاوه‌ڕێیه خۆشمان بووێت، له‌كاتێكدا له‌ناخه‌وه ده‌ستمانكردووه به‌خۆشویستنی ئه‌م خێزان¬و وڵات¬و شاره.. به‌ڵام تۆ بڵێی ئه‌مه هه‌ڵبژاردنێكی ڕاست بێت؟!
زۆرجار خۆم بهبهدبهخت¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬و بێشانس¬¬ ده‌زانم، به‌وپێیه‌ی لهئیستانبووڵێكدا له‌دایكبووم كهلهژێر قورسایی پاشماوه‌كانی ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌ت¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬¬و ژێرپێكهوتن¬¬¬¬¬و له‌نێو هه‌ژاری¬و خه‌م¬وپهژارهدا سیس¬وكۆن بوو(به‌ڵام له‌ناخمدا ده‌نگێك پێمده‌ڵێت ئه‌مه شانس¬وبهخته).
به‌وپێیه‌ش كهلهخێزانێكی زه‌نگین¬و خواپێ‌داو له‌دایكبووم، ئه‌وه زۆرجار وه‌ك كه‌سێكی به‌شانس ده‌ڕوانمه خۆم).
(پێچه‌وانه‌كه‌شی ده‌گوترێت).
وه‌ك حیكایه‌تێك گه‌ر بیر لهلهدایكبوونم بكه‌مه‌وه‌و باوه‌ڕ به‌خۆم بهێنم كه‌ئه‌گه‌ر (شتێك زێده‌تر ئێسكه‌كانم پانتر و قۆزتر بوومایه) یان ئه‌گه‌ر(به‌ڕه‌گه‌ز مێینه بوومایه تۆبڵێی ده‌ردو خه‌مم كه‌متر بووایه).
به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا له‌وه تێده‌گه‌م كه‌ئه‌و ئیستانبووڵهی هه‌موو ژیانمم تێدا بردۆته‌سه‌ر قه‌ده‌ری منه.
له 7حوزه‌یرانی1952دا، كه‌مێك پاش نیوه‌ی شه‌و له‌دایك بووم، له‌و كاته‌دا كۆریدۆره‌كان¬و دنیا خامۆش بوون.
دوو شه‌و پێش له‌دایكبوونم گڕكانی ستامبۆلین له‌ئیتاڵیا ده‌ستیكردبوو بهگڕهاویشتن، شتێك نییه له‌گڕو پاشماوه‌ی شته سووتاوه‌كان سه‌یرتر بێت.
له‌وده‌مه‌دا ڕۆژنامه‌كان باسیان له‌باكووری كۆریاو سه‌ربازه‌كانی تورك دهكردو له‌هه‌ندێ گچكه سه‌رچاوه‌ی ئه‌مریكییه‌وه وه‌ك هه‌واڵێكی بچووك ئاماژه به‌وه ده‌كرا كهكۆریای باكوور چه‌كی بایۆلۆژی هه‌یه‌و ئاماده‌یه بۆ به‌كارهێنانیشی.
پێش ئه‌وه‌ی له‌دایكبم، دایكم وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌شاره‌كه‌مان هه‌واڵه‌كانی خوێندبۆوه. له‌و شه‌وه‌دا دزێك بهماسكێكی ترسناكه‌وه له‌كاتێكدا له‌په‌نجه‌ره‌ی ماڵێكه‌وه خه‌ریكی چوونه ژووره‌وه بووه، پاسه‌وانه‌كان پێی ده‌زانن¬و به‌هیمه‌تی خوێندكاره “كۆنیایی”ه‌كانی به‌شی ناوخۆیی، دزه‌كه تاشوێنجێگهیهكی تایبه‌ت بهههڵگرتن¬و حه‌شاردانی كه‌ره‌سته¬و شتومه‌ك ڕاوده‌نرێت¬و له‌وێدا بهگیردههێنرێت¬و پاش ئه‌وه‌ی دزه شێت¬وشوورهكه، دنیایه‌ك جوێن بهپۆلیسهكان ده‌دات، خۆیده‌كوژێت¬و دوای ته‌شخیسی لاشه‌كه‌شی، ئه‌وه ده‌زانرێت كه‌ئه‌م دزه هه‌مان ئه‌و دزه‌یه كهدوكانێكی”گه‌ڕه‌كی حه‌ربیه”ی به‌ڕۆژی ڕووناك¬و به‌زه‌بری چه‌ك دزیوه.
دایكم ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ته‌نها بۆ من خوێندۆته‌وه، چونكه پاش ساڵانێك به‌شتێك كه‌فوكوڵ‌و خه‌مبارییه‌وه باسی ئه‌وه‌ی بۆكردم كه‌پاش ئه‌وه‌ی داخڵی خه‌سته‌خانه ده‌كرێت، بابم لهبهردواكهوتنی منداڵبوونه‌كه‌ی بێزارده‌بێت¬و ده‌چێته كن هاوڕێكانی.
كاتێكی دره‌نگ پوورم په‌رژینی باخچه‌ی خه‌سته‌خانه‌كه تێده‌په‌ڕێنێ و دێته ژوورێ‌و هه‌ر ئه‌ویش لای ده‌مێنێته‌وه.
یه‌كه‌مجار كهداكم منی دیتووه، وابیری كردۆته‌وه كه‌من له‌چاو كاكم كه‌دوو ساڵا له‌خۆم گه‌وره‌تر بووه، لاواز و ناسكتر بووبێتم.
ڕاستییه‌كه‌ی نابێت بڵێم( وابیری كردۆته‌وه)، به‌ڵام لهتووركیدا خهونهكان¬و حیكایه‌ته‌كان¬و ئه‌و شتانه‌ی به‌ڕاستی تێیدا ژیاوین، له‌كاتی گێڕانه‌وه‌یاندا فرمانی ڕابردووی بۆ به‌كارده‌هێنین¬و هه‌ر وه‌ك ئه‌و شتانه‌ی كه‌به‌شێوه‌یه‌كی میللی حه‌زمان پێیه‌تی، هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی كهدهخرێینه بێشكهوهو دواتر ده‌خرێینه نێو عه‌ره‌بانه‌ی چوار پێچكهو یه‌كه‌مین جاری پێ‌گرتن¬و ڕۆیشتنمان¬و ئه‌وه‌ی كهبیستوومانه، چونكه هه‌موو ئه‌و ساتانه ساڵانێك پاش ئه‌وه له‌لایه‌ن داك و بابمانهوه بۆمان باسده‌كرێت¬و گوێبیستی یه‌كه‌مین وشه‌ی خۆمان ده‌بین، یان هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆیشتنی ئه‌وده‌مه‌ی خۆمان ببینین، به‌سه‌رسامییه‌وه چێژ له‌و حیكایه‌تانه وه‌رده‌گرین¬ كه‌بۆمان ده‌گێڕنه‌وه.
ئه‌م هه‌سته شیرینه چێژی به‌وه ده‌چێت كهلهخهونهكانماندا خۆمان ده‌بینینه‌وه، به‌ڵام دواتر هه‌ر ئه‌مه هه‌موو ژیانمان ژه‌هراوی ده‌كات¬و ده‌بێته خوویه‌ك¬و ده‌چێته نێو ڕۆحمانهوهو وامان لێدێت، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌له‌ژیاندا ده‌یانبینین، ته‌نانه‌ت قووڵترین زهوقهكانیشمان له‌كه‌سانی دیكه‌وه وه‌ربگرین¬و بیكه‌ینه خوو.
ئه‌وه‌ی له‌كه‌سانی دیكه‌وه ده‌یبیستین¬و به‌ئاره‌زوو و خوولیاوه به‌دڵمان ده‌بێت¬و دواتر هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌بیری خۆماندا هاتبێت، ئاوا بۆ كه‌سانی دیكه‌ی ده‌گێڕینه‌وه.. به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌مانه‌ی كهساتهكانی ساوایی خۆمان وه‌ك (یاده‌وه‌ری) ده‌گێڕینه‌وه. دواتر هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌باره‌ی شته‌كانی ژیانی خۆشمانه‌وه ده‌یگێڕینه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربین، ته‌نها بیرۆكه‌ی خۆمان نییه¬و دواجار ده‌بێته یاده‌وه‌رییه‌كی شێ‌دار.
ئه‌و ژیانه‌ی كهدهیبهینه سه‌رو گوزه‌ران له‌نێو ئه‌و شاره‌ی كه‌تێیدا ده‌ژین، زۆرجاران له‌خه‌ڵكانی دیكه‌وه فێریده‌بین. ئه‌وه‌ی كهكهسانێكی تر سه‌باره‌ت به‌خۆم¬و ئیستانبووڵا ده‌یڵێن، له‌كاتێكدا كهبۆخۆم به‌دڵم بێت¬و منیش پێموابێت¬و به‌و چه‌شنه‌ش تێیبڕوانم، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری خۆم بێت¬و دواتر بیخه‌مه‌ڕوو.
سه‌رده‌مانێك وێنهمدهكرد.. له‌دایكبوونم لهئیستانبووڵا..گه‌وره‌بوونم له‌و شاره..دواتر نازانم بۆ له‌ته‌مه‌نی بیست¬و دوو ساڵیمه‌وه ده‌ستمكرد به‌ڕۆمان نووسین.
هه‌موو ژیان، چ ژیانی كه‌سانی دیكه ده‌كه‌مه حیكایه‌ت، چ له‌میانی ده‌نگی ئیراده‌ی خۆمه‌وه له‌و كاتانه‌دا كهلاواز ده‌بێت¬و به‌خه‌ونێكی شیرین ده‌چێت.. هه‌ربۆیه ویستم ئه‌م كتێبه به‌م زمانه بنووسم، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م ژیانه هه‌روه‌ك چۆن له‌خه‌ونێك ده‌چیته ده‌ره‌وه، ئاواش ده‌چیته قۆناغی ژیانی دووهمتهوهو ئه‌م كتێبه‌ش وه‌ك خۆ ئاماده‌كردنێك بۆ ئه‌و قۆناغه شته‌كانی تێدا ده‌خرێته‌ڕوو، هه‌ر بۆیه زمانه‌كه‌ی زۆر باوه‌ڕ پێهێنهرانه نییه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ك منیش ده‌چنه قۆناغی دووه‌می ژیانیانه‌وه، حیكایه‌تیان شتێكی جیاوازتر نییه له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی من له‌م كتێبه‌دا خستوومه‌ته‌ڕوو، جا ئه‌ی خوێنه‌ر ئه‌مه پێوه‌ندی به‌وردبینی تۆوه هه‌یه، چونكه من ڕاستیه‌كان پیشانی تۆ ده‌ده‌م¬و تۆش ده‌بێت هاوڕێیه‌تی خۆتم نیشان بده‌یت.
تێبینی: ئه‌م وتاره‌ی پامووك پێشه‌كییه‌كه بۆ كتێبی istanbul’hatralar’ ve sehir نووسیوویه‌تی.
ژێده‌ر: istanbul’ hatralar’ ve sehir-orhan pamuk-yky-2006/istanbul
سه‌رنج: له‌ژماره 1214-ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوبۆته‌وه.