ده‌ركه‌وه با قولتر له‌سیمات بڕوانم
حه‌یامێكه دیده‌نیت له دلم بۆته حه‌سه‌رتێك سه‌راپای ناخمی داگیر كردووه, تۆكه نزیكتری له پێلووی چاوه‌كانم ئه‌بێت له ژێر چ وشه‌یه‌كی شیعره‌كانی قه‌بانی تاوێ پشووت دابێ بۆم نادۆزرێیته‌وه,
كارینا…. له‌و رۆژه‌ی تۆم دی زانیم ده‌بمه كۆیله‌ی ده‌ستی تۆ ده‌خرێمه زیندانێكه‌وه له وێوه حیكایه‌تی جیاوازی نێوان (من –خۆم) بۆ ماندێلا ئه‌گێرمه‌وه……………
هه‌ناسه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م نیگا ئه‌شقت بووم, به‌ڵام چ ئه‌شقێك هێنده‌ی خۆشه‌ویستی یه‌لمازگونای بۆ نیشتمان, هینده‌ی هه‌وله‌كانی غاندی بۆ سه‌ربه‌ستی هێنده‌ی مندالێكی كیشوره‌ی ره‌ش بۆنان, هینده‌ی ئازاره‌كانی گیڤارا……………
خۆشه‌ویستیت داگیری كردم ئه‌گه‌رچی له‌دیده‌نیت, تیگه‌یشتم, ئه‌بمه موسافیری رێگه‌یه‌كی دورتر له دووری تێگه‌یشتم…. ئه‌بێت یاخی بم له نه‌ریته‌كانی كۆمه‌لگا له وێشه‌وه بڕۆم تا كامۆیه‌ك ئه‌دۆزمه‌وه ده‌ستی بێ هیوایم بگریت و بمپه‌ڕێنێته‌وه له‌و هه‌موو یاخی بوونه‌م , تێگه‌یشتم…… كه‌ده‌بێت ئتر له قوژبنێكی ئه‌م كه‌وناره له‌زیكری دوریت بتوێمه‌وه تنێ شه‌وان به‌خه‌یاله‌وه له‌گه‌ڵت بژیم, كارینا…. تێگه‌یشتم جه‌نجالی هاتن و چونی ئه‌و هه‌موو حه‌شاماته‌ی دونیا ده‌م فڕێنێت ناهێڵیت هه‌رتم له‌گه‌ڵت بم‌و تاوێ به دیار دیده‌نیت خه‌و بمباته‌وه……………
كارینا, كه رازه‌كانی به‌یه‌كگه‌یشتنمان له‌و دیوده‌رگای چاوه‌روانی به‌كۆلێك نا ئومێدیه‌وه به‌ندی كراوه, پێم نالێیت به‌كام كۆلانی موحیبه‌ت و به‌شه‌قامی كام نیگاته‌وه پیاسه‌یه‌ك بكه‌م , ئاخر كه گه‌وره‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه‌ت له یاساكانی ئه‌م ولاته جێگه‌ی نه‌بێته‌وه بۆچی(رۆحی یاساكانی –مۆنتیسكۆو یاساكانی ژیانی- دیلكارنگی) به‌جگه‌ره‌یه‌ك نه‌گۆرمه‌وه له ئێواره‌یكی ته‌نیایم دا به‌ده‌م (انت عمری) ام كلسوم دانه‌گیرسێنم……………
گیانه شیته‌لكردنی یاساكانی بێتۆیی هێنده ئالوز بونه‌ته‌وه ده‌زانم ئه‌نیشتانیش له‌نیگای تۆ‌و سوتانی من تیناگات, ئای كارینا ده‌زانی ئه‌وه چ تاوانێكه ئیفلاتون‌وئه‌رستۆ كردویانه ده‌رهه‌ق به جوانی كه وتویانه (ئه‌وه سروشته، ژنی نوقسان و لاواز ئه‌فراندووه(
كارینای من ئه‌وان تۆیان نه‌دی بوو مه‌گه‌رنا ئه‌وه تۆیت ماناكانی جوانیت به سروشت داوه ئه‌وه تۆیت له ناخته‌وه سروشتێكت ئافراندووه له‌وێ جگه له‌گوڵ د‌رك هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێت……………
هۆتاكه كه‌سه‌كه‌ی وڵاتی ته‌نیایم… سه‌رگه‌ردانی یه‌خه‌ی گرتووم رام ئه‌كێشێت به‌ره‌و یادگاریه‌كانی ئه‌و رۆژانه‌ی تۆم تیا بینیوه, ده‌ده‌ركه‌وه ده‌مێكه جۆگه‌له‌كانی كه‌ناری چاوم وشكیان نه‌كردۆته‌وه له بێ تۆیی, ئاخر پێم نالێت گوناحم چیه كۆمه‌لگه‌كه‌م بووه‌ته حاكمی موتله‌ق و نه‌ریته‌كانیش بوونه‌ته یاسا به‌زۆر منیان كردۆته هاوپۆلی (خه‌ج‌وسیامه‌ند, شیرین‌و فه‌رهاد, لاسو‌و غه‌زال(
كارینا ئه‌وساتانه هیچ كات له زهنم كال نابنه‌وه بۆیه هه‌رتم بیری یه‌كه‌م دیدارت ده‌كه‌م كه‌تۆم دی فه‌نابووم له نێوئاوازه‌كانی به‌هجه‌ت‌وسه‌مفۆنیاو نۆته‌كانی بیتهۆڤن و له‌ره‌كانی شمشالی قاله مه‌ڕه……………
قوربان, با وڵاتی من فابریقه‌ی بێ ئومێدی بێت, با فه‌لسه‌فه‌ی دڵداری ئه‌حمه‌د هه‌ردی كۆتا هاتبێت شویننَك نه‌مابێت, دووری تۆ‌و زامداری منی تیدا بنوسرێته‌وه . به‌ڵین بێت ببم به غه‌ریبی به‌ر ده‌رگه‌ی خانه‌قات‌و هه‌موو رۆژێك له‌ناخمدا به‌دوات بگه‌رێم تا ئه‌ت دۆزمه‌و ……كارین……كارینا………له كوێیت ژیانی ونبووم؟ ده‌ده‌ركه‌وه با قولتر له سیمات بڕوانم.