پێکه‌وه له گه‌شتی دووریدا … شوان حه‌سه‌ن
ده‌زانی من مر‌ۆڤم
جیاوازیه‌کان ده‌خوێنمه‌وه
ئه‌و پیاوه‌ی له به‌رده‌م پارکێکدا ده‌ڕوات و
ده‌ستی نیقابێکی گرتووه
ناوی ژنه‌که‌ی له حورمه‌دا خنکاندوه
ئه‌و وێنه‌یه ڕاده‌گرم
تۆ له وشه گه‌رمه‌کان دێیته‌خوار
له پیته‌کانی مندا دوورده‌که‌ویته‌وه و
له بازنه‌ی ئێمه‌دا ده‌توێیته‌وه
***
موسیک خێرایم لێوه‌رده‌گرێت و
ته‌مه‌نی که‌روێشکێک
خۆی له سنوری گڵۆپه‌که‌م هه‌ڵده‌واسێ
مرۆڤ بوونم
له‌نوسینی یاسایی هاتوچۆدا
روناکی ئه‌و ده‌سڕێته‌وه
***
له چوارینێه‌کی خه‌یامدا خه‌و ده‌مباته‌وه
له به‌هه‌شتدا به ئاگادێم و
له نێوان حۆریه‌کاندا وون ده‌بم
خۆ خوا ده‌زانێت ته‌نها تۆم به‌سه و
له هه‌ر کوێبیت منیش له‌وێم
له هه‌ر کێبم تۆش له‌وێیت
ده‌بێ ئه‌وه نه‌زانێت؟
که ئێمه ناومان له ژێر قه‌ده‌ری
چاکه وخراپه‌ی یه‌کدا نوسیوه .
که‌چی ده‌مکات به رۆبۆت و
له ده‌سته‌ملانێ و
نۆشینی شه‌رابه
تۆم لێده‌تۆرێنێ
***
له ئه‌گه‌رێک بمبه‌سته‌وه
نه‌باده ئێواره‌یه‌ک بمدزێ و
شوێنێکم نه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه
وا ڕۆژه‌کان شوێن پێت وون ده‌که‌ن و
شه‌وه‌کانیش تۆیان له بۆنی خۆیان هه‌ڵوه‌راند
قه‌ت له دڵنییایت بیستوه
دڵێک له شوشه هه‌ڵگرێ
***
له نێوان تۆ ودایکمدا
نه خاڵێک هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن
نه بونی پرسیارێک
کوا له خۆشه‌ویستیدا سنور هه‌یه؟
با له که‌س نه‌چین
دایکم
باوکت
…………….
…….
کازیوه له چوارچێوه‌ی کاتدا
خۆی جوان ده‌کات
ئێمه‌ش پێکه‌وه
دڵۆپه‌کانی شه‌ونم ده‌ژمێرین
***
کوشتن و بڕین
وشه‌ی هه‌واڵه‌کانیان ده‌دزی
خوسان له گه‌ڵ مه‌رگا
سه‌ره‌تایه یا کۆتایی؟
له وانه‌یه ئه‌وه‌ت نه بیستبێ
مه‌رگ له سه‌ره‌تایی پیتاندنم هات و
له سه‌ردولکه په‌شیمانه‌کانی دایکم
رێگایی بۆ گوێچکه‌م خۆش ده‌کرد
دڵۆپه تێکشکاوه‌کانی
ئه‌و سه‌فه‌ره
شاهێدیم بۆ ده‌ده‌ن
***
که نه‌متوانی جێت بهێڵم
له ئاوڕدانه‌وه و
گوێگرتنم بپرسه
که په‌شیمانیان کردمه‌وه
ده‌بێت ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ت نه‌دیتبێت؟
خاکێک که‌خۆمم کرده قوربانی
که‌س وکار
کوچه و کۆڵانه‌کانی یادگاریه‌کانم
هه‌موویانم
به‌بێ ڕه‌نجاندن جێهێشت
***
تۆ دایکی منداڵه‌کانمیت
له سروشتی بونتا گه‌وره‌بووم
هه‌موو لێکخشانێکی زه‌وی و ئاسمان
له گه‌ڵ بونه‌کانه
تۆ ده‌شێلن
دره‌ختێ تا یاسایی خۆی ته‌واو نه‌کات
دره‌ختێکیتر جێناهێڵێ
چه‌ند خۆشه له سروشتێکدا بژیت و
گه‌شه بکه‌یت و
له‌ناو بچیت
که گه‌رم ده‌تپارێزێ و
به‌نه‌رمی داتده‌پۆشێ
وه‌سیه‌تی ئه‌و پیرمێرده ت بۆ ده‌ڵێمه‌وه
با گۆڕمان له ته‌ک گۆڕی یه‌کتر بێت و
وه‌رزه‌کان له یه‌کترمان بتوێنه‌وه
***
بولبولێک ئارامی به‌یانیم لێده‌زڕێنێ
په‌نجه نه‌رمه‌کانی خه‌و
هێشتا چاوه‌کانم به‌رناده‌ن
زه‌ریێ قوربان
به ئه‌سپایی له سێبه‌ری ده‌نگه‌که‌ی ئایشه‌شاندا
به‌دواتدا ده‌گه‌ڕێم
رێگا به نه‌رمایی خۆیم ده‌سپێرێ و
چاوشارکێی تۆش ته‌واو نابێت
با
بایکۆت ده‌که‌یت
له شه‌پۆڵی ده‌نگه‌کاندا ونت ده‌که‌م
دڵم ده‌ڵێت ئێستا
له ستایلێکدا نینۆکه‌کانت بۆیاغ ده‌که‌یت
خه‌یاڵم وه‌نه‌وزم پێده‌دات و
ته‌رمی کات ئاواده‌بێت
ده‌ڕام چڵه‌کێنه
ده‌ترسم ئه‌و گه‌شته‌شت بۆ نه‌گێڕمه‌وه