دروست کردنی پارێزگایه‌کی نوێ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ماوه‌ی چه‌ند ساڵیکه بیرۆکه‌ی دروست کردنی پارێزگایه‌کی نوێ به ناوی پارێزگای ” موکریان ” به ناوه‌ندێتی مه‌هاباد له گۆرێ دابووه و کۆمه‌لێک که‌س لێره وله‌وێ هه‌وڵیان داوه که ئه‌و بیرۆکه‌یه جێ به جێ بکرێ. به پێی هه‌واڵه‌کان عوسمان ئه‌حمه‌دی نوینه‌ری شاری مه‌هاباد له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی باسی ئه‌و بیرۆکه‌ی هێناوه‌ته‌وه گۆرێ وناوبراویش کوتویه‌تی که خه‌لکی ئه‌و ناوچانه خوازیاری دروست بوونی پارێزگایه‌کی نوێ به ناوی ” کوردستانی باکور” به ناوه‌ندێتی مه‌هابادن.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک به هه‌ڵکه‌وتی جوغرافی ودانیشتووانی پارێزگای ورمێ که له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی په‌هله‌وی به مه‌به‌ستی سیاسی ومه‌زهه‌بی وله راستیدا به ناحه‌ق ناوی ” آزرباینجانغربی ” به سه‌ر دابڕاوه، به‌رده‌وام کۆمه‌لێک کێشه‌ی زه‌ق وبه‌رچاو له مابه‌ینی کورده‌کان وئازهرییهکان له ئارادا بووه. به حوکمی بوونی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگای ورمێ له ده‌ستی ئازه‌رییه‌کان دا که ئازه‌رین وشیعه مه‌زهه‌ب، کورده‌کان که زۆرینه‌ی دانیشتووانی شاروشارۆچکه‌کانی پارێزگای ورمێ پێک ده‌هێنن وسوننه مه‌زهه‌بیشن به ئانقه‌ست ومه‌به‌ست دار په‌راوێز خراون وله به‌رێوه‌بردن وبڕیاردانی کاروباری ئیداری شاروشارۆچکه‌کانی خۆیان بێ به‌ش کراون.
شاره‌کانی سه‌رده‌شت، ره‌به‌ت، مه‌هاباد، بۆکان، پیرانشار،شنۆ،نه‌غه‌ده، میاندوا، ساین قهلاوتیکاب کوردنشین وله باری هه‌ڵکه‌وتی جوغرافیش ده‌که‌ونه نێو چوارچێوه‌ی موکریان که ناوچه‌یه‌کی کوردنشینه به مێژوویه‌کی کۆن ودێرینهوه.
دروست بوونی پارێزگایه‌کی نوێ به ناوی پارێزگای ”موکریان” به ناوندێتی مه‌هاباد گه‌لێک گرینگه وله به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌لکی ئه‌و شاروشارۆچکه وگوندانه دایه که به هه‌ڵکه‌وتی جوغرافی له دێرزه‌مانه‌وه به موکریان ناسراوه. هه‌ربۆیه پشتگری خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه له دروست بوونی پارێزگای ” موکریان ” وجیا بونه‌وه‌یان وسه‌ر به‌خۆبوونیان له پارێزگای ورمێ کۆمه‌لێک کێشه وگرفتی گرینگ که به پله‌ی یه‌که‌م به‌رگری کردن له پێشل کردنی مافه مه‌ده‌نیه‌کانی دانیشتوانی موکریانه چاره‌سه‌ر ده‌کا. پشتگری خه‌لکی موکریان به گشتی وهه‌وڵ وتێکۆشانی نوینه‌رانی شاروشارۆچکه وگونده‌کان ونوینهرانیان له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ویهکدهنگیان بۆ دروست کردنی پارێزگای ” موکریان” زامنی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و بیرۆکه‌یه ده‌بێ.
دروست بوونی پارێزگای ” موکریان” گرژی وئالۆزی له نێوان کورد وئازهرییهکان تا ئاستێکی زۆر که‌م ده‌کاته‌وه ومافی خۆ به‌رێوه‌بردن وه‌کوو مافێکی مه‌ده‌نی بۆ دانیشووانی پارێزگای ” موکریان” ده‌گه‌رێنێته‌وه. قازانجی دروست بونی پارێزگای ” موکریان” له چه‌ندین بواره ده‌کرێ لێک بدرێته‌وه وکۆمه‌لێک به‌رژه‌وه‌ندی بۆ دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه نوێ یه ده‌بێ.
به کورتی ده‌کرێ ئاماژه به چه‌ند خاڵ بکرێ.
یه‌که‌م: بواری ئابوری. له باری ئابورییه‌وه، ده‌وله‌ت ناچار ده‌بێ که بودجه‌ی ئه‌و پارێزگایه به پێی حه‌شیمه‌ت وپێداویستیه‌کانی دابین بکا وهه‌وڵ بدا که به پرۆژه‌ی جۆراجۆر کار بۆ دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه دابین بکرێ. خه‌لکی ئه‌و پارێزگایه له جیاتی کۆچکردن وچوون بۆ پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێران و وێڵ بوون به دوای کار دا، له شاروشارۆچکه‌کانی خۆیان که سه‌ر به‌و پارێزگایه ده‌بن ده‌مێنه‌وه وهێزی کاری پارێزگاش به پله‌ی یه‌که‌م له دانیشتوانی خودی پارێزگاکه دروست ده‌بێ وخه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه ده‌توانن له پرۆژه جیاجیاکان دا کاربکه‌ن ورێژه‌ی بێ‌کاری تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌و پارێزگایه چاره‌سه‌ر بکرێ.
دووهه‌م: داهاتی به‌روبومی ئه‌و پارێزگایه سه‌رفی کاروباری وخزمه‌تگوزاری خودی پارێزگاکه ده‌کرێ وئیدی پێویست ناکا بۆ وێنه بۆ نشتهرگهریێک خه‌لک له سه‌رده‌شت وبۆکان ومههابادهوه بچن بۆ ورمێ یان بۆ ته‌ورێز وتاران. ئه‌و بودجه‌ی که له لایه‌ن ناوه‌نده‌وه بۆ پارێزگا دیاری ده‌کرێ وئه‌و داهاته‌ی که خودی پارێزگاکه هه‌یه‌تی ده‌کرێ سه‌رفی دروست کردنی نه‌خۆشخانه‌ی جۆراجۆر وقوتابخانه وداینگه و زۆرخزمهتگوزاری دیکه بکرێ که دانیشتووانی پارێزگاکه پێویستیان پێیه‌تی.
سێهه‌م: هه‌ستی متمانه به خۆبه‌رێوه‌بردن وکهلك وه‌رگرتن له هێزه به تواناکانی ناوچه‌که که له جیاتی ئه‌وه‌ی عه‌جه‌مێک ببێته شاره‌دار وپارێزگار، کوردێک ئه‌و ئه‌رکه وهئهستۆگرێ ومتمانه‌ی خه‌ڵکی شاروگوندهکانیش زۆر زیاتر ده‌بێ به به‌رپرسانی خۆماڵی ودڵسۆز.
چواره‌م: بواری فه‌رهه‌نگی وگه‌شه‌ی زمانی کوردی له‌و پارێزگایه دا گه‌لێک گرینگه وبه دروست کردنی کتێبخانه وناوه‌نده کولتوری وهونه‌رییه‌کان وبڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤار ونوسراوه به کوردی ویارمه‌تی دانی خاوه‌ن به‌هره‌کان له بواره‌کانی هونه‌ری وفه‌رهه‌نگی و ڕۆژنامه‌وانی وزمانه‌وانی یارمه‌تی ده‌ری ئه‌وه ده‌بێ که فه‌رهه‌نگ وزمانی کوردی له ژێر مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی بێگانه ڕزگاری بێ.
دروست بوونی پارێزگای ” موکریان ” وجیا بونه‌وه‌ی له پارێزگای ورمێ گرژی وئالۆزی ده‌یان ساڵه‌ی نێوان کورده‌کان و ئازه‌رییه‌کان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر چاره‌سه‌ر ده‌کا. پارێزگای ورمێ‌ش به ناوه‌ندێتی شاری ورمێ که خودی شاره‌که وچه‌ندین شار‌و شارۆچکه وده‌یان گوندی ده‌وروبه‌ر که تێکه‌لاوی کورد وئازهرین ده‌گرێته‌وه ده‌توانن به ئاشتی وبه مافی به‌رابه‌ر ویه‌کسان و به رێزگرتن له یهکترکاروباری ئه‌و پارێزگایه هاوبه‌ش به‌رێوه‌به‌رن. بوونی دیالۆگی به‌رده‌وام له نێوان کورده‌کان وئازهرییهکانی ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له گرژی وئالۆزی بگێرێ گه‌لێک گرینگه وله جیاتی نانه‌وه‌ی ئاژاوه ودووبه‌ره‌کی و دوژمنایه‌تی یه‌کتر کردن، ده‌کرێ ئه‌و کێشانه به دیالۆگی دۆستانه وله یه‌کتر تێگه‌یشتن و رێزبۆ مافی یه‌کتردانان جێ به‌جێ بکرێ.
لوقمان زه‌هرایی
6.1.2014