پۆرتره‌یتی بێخاڵ (خاڵدار قه‌واڵی)
ڕۆژنامه‌وان،وه‌رزشوان، چالاكوانی مه‌ده‌نی.
ئه‌و وه‌ستای دیوار و له‌بغ و سپیكاره. كچێكی بزێو و له‌خۆبردوو و گۆساخ و هارو هاجه. ئێسته‌شی ده گه‌ڵدا بێت، كه بگه‌ڕێته‌وه ماڵێ و ده‌ركه پێوه‌درابێ، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ داوونه‌رێت! هه‌ر گورجێ خۆی هه‌ڵده‌داته سه‌ر دیواری حه‌وشه‌و حه‌ساره‌كه‌یان و، خۆی ئاودیو ده‌كات. دیزاینه‌ری جلكی مێیینه و، به‌رگدروویه‌كی به‌ڵه‌دو، ڕاكێشه‌رو دامه‌زرێنه‌ری هێڵی كاره‌بای ماڵان و، چێشت لێنه‌رێكی كارامه‌یه. هه‌رچه‌نده له گوێنه زۆر به كه‌می ئافره‌ت هه‌بێ حه‌زی به یاپراخ نه‌بێت! كه‌چی ئه‌وی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وازی پێی نییه، كابانێكی ده‌ستڕه‌نگینی دۆڵمه‌یه. مۆڵه‌تی شۆفێری هه‌یه و، پاسكیل لێده‌خوڕێ و، ته‌نانه‌ت مووه‌لیده په‌نجا كه‌ی ڤییه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ی، خۆی ڕۆنی ده‌گۆڕێ و ئیدامه‌ی ده‌كاو، ئه‌گه‌ره‌كو له‌كار كه‌وت هه‌ر خۆی خاسی ده‌كاته‌وه. ده‌رزی لێ ده‌دا و سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر “ئه‌كسڵ، ئه‌كسس، وۆرد، پاوه‌رپۆینت” شاره‌زایه و، وانه‌یان تێدا ده‌ڵێته‌وه. هاوڕێی كچی زۆر كه‌من و گش ئاوه‌ڵه‌كانی له ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌رن. حه‌وت برا و سێ خوشكی هه‌ن. ده‌یگوت:
_ ماڵمان چون (به‌شی ناوخۆیی) وایه! هه‌موو كاری ماڵ ده‌كه‌ین و گشتمان ده‌نێو یه‌كدا هاوڕێین و، ڕێز له یه‌كدی ده‌گرین.
ئه‌م كچه! نهۆ به‌رپرسی فه‌رهه‌نگخانه‌ی كه‌ركووك و، ڕادیۆی لاوانه و، به خاڵدار قه‌واڵی ناسراوه، فره‌ی كاره‌كانی هه‌ر به‌و نێوه‌وه نمایش ده‌كات. كه‌چی ناوی ته‌واوی بێخاڵ شكور مه‌حمووده‌و، له‌دایكبووی (1984) ی كه‌ركووكه. به‌ڵام دواتر كه‌ركووك به‌جێ ده‌هێڵن و بۆ شارۆكه‌ی خورماتوو ده‌چن و، له‌وێنده‌ر له قوتابخانه نێونووس ده‌كرێ، لێ پاش چه‌ند هه‌یڤێ خوێندن! به ماڵه‌وه بۆ ئێران ڕه‌و ده‌كه‌ن و، دواتر بۆ هه‌ڵه‌بجه و، ئینجا بۆ ڕزگاری و، دواجار له شارۆكه‌ی كفری جێگیر‌و ده‌گیرسێنه‌وه. له‌وێنده‌ریش له قوتابخانه‌ی نه‌ورۆزی سه‌ره‌تایی له‌به‌ر خوێندنی ده‌نرێ، به‌ڵام ژبه‌ر زیره‌كی! هه‌ر زوو مامۆستایه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن بیگوێزنه‌وه و له پۆلی سێی دابنێن. ئه‌و ده‌یگوت:
_ زۆرجاران به‌تایبه‌تی له وانه‌ی بیركاری و كوردی مامۆستایه‌ل ده‌یانبردم وانه‌م بۆ پۆلی پێنج و شه‌شه‌كان! شیكار و شرۆڤه ده‌كرد.
پاش چه‌ند مانگێ، بۆ جاری دووه‌م ده‌گه‌ڕێنه‌وه خورماتوو، لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی له شۆڕشی ئه‌یلوولدا ئامر به‌تالیۆن ده‌بێت! چاودێرییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ده‌بێت و دواتر باوكی ده‌گرن و، بۆ ماوه‌ی چل و پێنج شه‌وان له ئه‌منی تكریت و، ئیگا بۆ ماوه‌ی نۆ هه‌یڤان به‌ند ده‌كرێت و، ڤێجا ئازاد ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی مه‌سه‌یه‌ب ده‌كرێن، هه‌تا پرۆسه‌ی ئازادی له‌وێنده‌ر ده‌ستبه‌سه‌رده‌بن. دوای پرۆسه كه‌ڕه‌تێكی دی بۆ شاری كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێنه‌وه، لێ ئه‌مجاره بۆ خوێندن ستایلێكی دی ده‌گرێته به‌رو، له ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی پۆلی سێی ناوه‌ندی ده‌بڕێ و، خۆی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌شی وه‌زاری ئاماده ده‌كا. به‌ڵام دوای ساڵێك خوێندنی ڕۆژنامه‌وانی سیدای سویدی كۆتا ده‌كاو، ده‌بێت به به‌رپرسی پرۆژه‌كانی كۆمه‌ك و ڕێكخه‌ری كاره‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی كوردستان له كه‌ركووك و، له هه‌مان كاتدا، په‌یامنێری كوردستان تیڤی. ڤێجا چون ڕاهێنه‌رێك له ڕێكخراوه‌كان وانه ده‌ڵێته‌وه! دواتریش له ڕێگه‌ی په‌یمانگه‌ی ئافره‌تی سه‌ركرده‌وه، له به‌غدا بۆ خولێكی ڕۆژنامه‌وانی بۆ وڵاتی توركیا ده‌رنێردرێن. له‌و بوارانه‌شدا خودانی بیست و پێنج بڕوانامه‌ی جۆراوجۆره.
ساڵانی (2004 _ 2005) ده‌ستده‌كات به خوێندنه‌وه، دوای ساڵێك له كۆوار و ڕۆژنامه‌كاندا بابه‌تی ڕۆژنامه‌وانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وه‌شێنێ. گوتم:
_ خۆشه‌ویستیت كردووه؟ كوتی:
_ نا! به‌ڵام كوڕێكی زۆر داوای خۆشه‌ویستی و پێوه‌ندی سۆزداری ده‌گه‌ڵ كردووم. وه‌لێ ڤێگاڤێشی ده‌گه‌ڵدا بێت، ته‌نانه‌ت كوڕێك نه‌یوێراوه‌و جه‌ساره‌تی نه‌كردووه! ڕووبه‌ڕوو وشێكم له‌و باره‌یه‌وه پێ بڵێت! یا موساره‌حه‌م بكات. جا یان له ڕێگه‌ی كه‌سێكی دییه‌وه، كه ئه‌وی رایسپاردووه، پێمبڵێت! یان به ڕێگه‌ی (sms) ه‌وه پێی گوتووم، به‌ده‌م قسه‌كردنه‌وه یاری وگه‌مانی به مۆبایله‌كه‌ی ده‌كرد، لێ هێنده‌ی نه‌برد نامه‌یه‌كی نێو مۆبایله‌كه‌ی بۆ كردمه‌وه و وتی:
_ فه‌رموو ئه‌وه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی (sms) ه‌وه داوای خۆشه‌ویستیم لێ ده‌كات.
ئه‌ز نێوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌م خوێنده‌وه، لێ له تۆی بخوێنێ ناگه‌یه‌نم! چی تێدا نووسرابوو. ئه‌و ده‌یگوت:
_ یه‌كسه‌ر ڕه‌فزیشم به‌كه‌س نه‌داوه! كه گوتیشم چۆن؟ واتی:
_ هه‌ر ده‌ڵێم با بیر بكه‌مه‌وه. ڤێجا گوتم:
_ لۆ ئه‌و به‌رسڤه‌ی ده‌ده‌یته‌وه؟ له وه‌ڵامدا واتی:
_ ئاخر به حوكمی ئه‌و ماوه دوور و درێژییه‌ی، كه من هاوڕێیه‌تی كوڕانم كردووه! زۆر به‌باشی له سایكلۆجییه‌ت و ده‌روونیان گه‌یشتووم و ناخیان ده‌خوێنمه‌وه.
كچی گۆرین ئه‌وه‌نده‌ی بڕوای به خۆشه‌ویستی به‌یه‌كگه‌یشتنه، نیو هێنده به خۆشه‌ویستی نوای هاوسه‌رگیری نییه. گوتم:
_ ده‌رباره‌ی ماچ! چ ده‌ڵێی؟ گۆت:
_ لام ئاساییه! زۆربه‌ی جاران وێڕای پورزاكانم یه‌كدی ماچ ده‌كه‌ین. گوتم:
_ ئه‌ز ماچ و ڕاموسانی نێوان ئه‌وینداران دبێژم. گۆت:
_ ده‌كنم نورماڵه! به‌ڵانه‌كینێ ئه‌گه‌ر نه‌كرێت چاتره.گوتم:
_ ڕات هه‌مبه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه چییه، كه سه‌ر به هه‌وێ مێردی ده‌كه‌ن؟ كوتی:
_ئه‌و پرسه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه شووه‌كه ده‌كات و، ئه‌ز ئه‌م پرسه له چوارچێوه‌ی ئازادی تاكدا ده‌یبینمه‌وه، خۆی ڕازی بێت و قه‌ناعه‌تی هه‌بێ بۆ نا!! گوتم:
_باشه ئه‌دی بۆ خودی خۆت چ ده‌بێژی ئه‌گه‌ره‌كو شووت به پیاوێك كرد و دواتر گوتی:
_حه‌زم لێیه ژنێكی دیكه دێنم ! وات:
_ منیش پێی ده‌ڵێم به‌سه‌رچاو و پیرۆزت بێ و، هه‌موو یارمه‌تییه‌كی ده‌ده‌م، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌بێت به پراكتیك و، ئه‌وجا ده‌موده‌ست لێی جیا ده‌بمه‌وه. كوتم:
-چۆن؟ وات:
_ چاك. چونكه ئه‌گه‌ر پیاوێك منی نه‌وێت! منیش ساتێ به‌دیارییه‌وه ڕۆنانیشم.
بێخاڵ یا خاڵدار قه‌واڵی له‌گه‌ڵ پێشه‌كی و پاشه‌كشێدا نییه! ئه‌و ده‌یگوت:
_ گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌كدییان به‌دڵ بێت، ئیتر با چه‌پكه گوڵێك بێت. ئه‌و ئه‌وه‌شی گوت، كه ده‌مێ له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه هیچ مه‌رجێكی نابێت. گوتم:
_ مه‌رجت بۆ ئه‌و كوڕه چییه، كه‌ده‌ته‌وێت هاوسه‌رگیری وێڕای ئه‌نجام بده‌یت؟ هیچی وای نه‌گوت هێنده نه‌بێت :
-ده‌كن من به‌رپرسیاری و شه‌هاده‌و، جوانی ڕووخسار پێوه‌ر نین!
لێ نه‌شیشارده‌وه ئه‌و كوڕه‌ی كه ده‌یهه‌وێت ببێت به هاوسه‌ری، پێی خۆشه مرۆیه‌كی هێمن و له‌سه‌رخۆ و خودان ڕۆشه‌نبیرییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندو، له‌ناخه‌وه شه‌نگ بێت. جا خودای ده‌كرد كۆڵكێش ده‌بێت. ئه‌و ته‌مه‌نیش به‌لایه‌وه بایه‌خ وگرینگ نییه، چونكه ده‌یه‌گوت:
_ دایكم و باوكم زیاتر له پانزه ساڵیان نێوان هه‌یه و، ئێسته‌ش عیشق ده‌كه‌ن و، له ماڵه‌وه شه‌ڕه بالیفیانه. سیاسه‌تی كردووه و ئه‌ندامی هیچ پارتێك نییه! لێ په‌نی و ئاشكراشی كرد! هه‌واداری بۆ پارتێك هه‌یه و، خه‌ونیشی به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی كچانه‌وه ئه‌وه‌یه:
كوردستان ببێ به ده‌وڵه‌ت و هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان یه‌كبگرنه‌وه.
حه‌زی به گه‌ڕان و گه‌شتوگوزار هه‌یه و، دار و دره‌خت و شینایی لا جوانن و پێیان ده‌گه‌شێته‌وه. كه‌یفی به باڵنده و په‌له‌وه‌ر هه‌یه و، سه‌یری زنجیره دراما توركی و كۆرییه‌كان ناكاو، زیاتر وازی به فیلمی كۆنه، به‌تایبه‌تی ره‌ش وسپییه‌كان. ده‌نگی عه‌بدولحه‌لیم و فه‌ریدی پێ خۆشن و خۆشی گۆرانی ده‌ڵێ و، ته‌پڵیش لێ ده‌دات و، له‌سه‌ر ساپیته‌ی سه‌ره‌وه‌ی سه‌یاره‌ش داده‌نیشێ. بڕوای به كه‌لووه‌كان نییه و، بورجه‌كه‌ی پاكیزه‌ییه و، چاوی لێ ناكات. وه‌رزش ده‌كا و یاریچی تایكواندۆی عێراقه و، چه‌ند یانه‌یه‌كیش داوایان لێ كردووه ببێت به ڕاهێنه‌ری تایكواندۆ. لێ تا ئێسته وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه. توانایه‌كی زۆریشی له یاری سه‌به‌ته هه‌یه و، له ڕاكردنی (1000) مه‌تریش دوو جاران! پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌و، دنه‌ده‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه و، سه‌رسامه به (میسی). كوردی و عه‌ره‌بی به خوێندن و نووسین ده‌زانێ و، قیچه‌كیش به توركمانی و ئینگلیزی قسان ده‌كا. جگه‌ره و نێرگه‌له ده‌كێشێت و قاوه ده‌خواته‌وه. مه‌ینۆش نییه! لێ به‌لایه‌وه نۆشینیشی زۆر ئاساییه، ڕه‌نگی ڕه‌ش و شینی به‌لاوه جوانن و، جلكی كوردی و ته‌نووره‌ش ناكات، هه‌ركاتێكیش حه‌زی به پانتۆڵێكی كابۆی هه‌بوو، دایكی ئه‌ندازه‌ی كه‌مه‌ری ده‌زانێ و، هه‌ر خۆی بۆ بازاڕ ده‌چێت و بۆی ده‌كڕیِت ولۆی دێنێت، ئیدی گوێ به مۆدێل و شتی وا نادات. حه‌زی به ساواری سوور و هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌یه، كه له‌نێو ڕۆن سوور ده‌كرێنه‌وه، یاخود له‌سه‌ر ئاگر ده‌برژێن.
بۆ خۆشترین ڕۆژیش گوتی:
_ژیانم هه‌مووی خۆش بووه، لێ ئه‌و ڕۆژه‌ش هه‌واڵی خاڵم هات ڕۆژێكی گه‌له‌ك خۆش بوو لام. خاڵی كادری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت له نسكۆی شۆِرشی ئه‌یلوولدا، وێڵ و هایم و سه‌رگه‌ردان، سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ و ده‌چێت! پاش (35) ساڵان! واته (2007) به‌یه‌كدی شاد ده‌بنه‌وه. خاڵی كه ده‌ڕوات ئیتر به هه‌ر ئاوایه‌ك بێت ده‌گاته ئه‌فریقاو، له‌وێنده‌ر له سوپای ئه‌و ولاته (ته‌ته‌وع) ده‌كاو، كه ئه‌مان ده‌یبیننه‌وه له سوپای ئه‌فریقیا عه‌مید ده‌بێت. له به‌رامبه‌ردا بۆ ناخۆشترین ڕۆژیش له ژیانیدا مردنی پورێكی زۆر ئازاری ده‌دات. فه‌یسبووكی هه‌یه‌و، زۆرجاران ده‌چێته سه‌ری.
باری دارایی نۆرماڵه و! له دوماهیدا دبێژین، ئه‌و ئه‌فرانده‌یه‌كی به‌ژن زڕاڤی. چاپك و توند و تۆڵ، له ڕۆیشتندا وێنه‌ی ئاسكه و، هه‌میشه جانتایه‌كی مه‌زنی به‌شانه‌وه‌یه و، له‌نێو چه‌مه‌دانییه‌كه‌شیدا كامیرایه‌كی گه‌وره‌ی سۆنی و، لاپتۆپێكی تێدان، چونكم هێنده‌ش هاوڕێیه‌تی كوڕی كردووه، هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌كانی كوڕانییه، به‌ڵام كچێكی شیرین و قه‌شه‌نگ و شه‌نگیشه. 2012
ئا: حه‌مه‌سه‌عید زه‌نگنه-كه‌ركوك