Skip to Content

Saturday, April 27th, 2024
دەت نوسێنم بەخۆمەوە! … کارزان دوکانی

دەت نوسێنم بەخۆمەوە! … کارزان دوکانی

Closed
by January 9, 2014 ئەدەب

 

 

 

 

دەت نوسێنم بەخۆمەوە!

کێ بە باوەش لەتۆدانم فسقەڵ دەبێ؟!

دەت نوسێنم بەخۆمەوە!

کێ بە تۆ بەکۆڵدادانم بەکەڵ دەبێ؟!

 

من بەرماوەت دەخۆمەوە!

کێ بە خواردنەوەی لیکاوت، دەڕشێتەوە؟!

من بەرماوەت دەخۆمەوە!

کێ لە جێلێوی پاراوت، سڵ دەکا و دەپرینگێتەوە؟!

 

چاویان بەجوانیت هەڵ نایا، دەتخەنەوە بن هەوری ڕەش!

چاویان بەجوانیت هەڵ نایا، دەخوازت سەرت نێن لەهەش!

 

لێوی گەڕیان چێژی ماچی لێ تۆراوە!

خەسیوەکان، داوێنی ئاڵۆشقڕانیان تەڕایی تێدانەماوە!

 

ئەی شەکرۆکە خواکردەکە!

لێت دەئاڵێم، وەک لاولاوی بەردەرگای خوا

وەک کۆلارەی بەجێماوی سەر ستونان!

 

وەرەپێشێ..

سوێندبێ، دوریت هەڵتەکینم!

وەک ئیمانی هەڵتەکاوی کوردپەروەران!

وەک نوێژی سەدجاربڕاوی ڕیشن و مەندیل بەسەران!

 

وەرە و لەبەرچاوی ئەوان ڕووت بینەوە

دوا گوڵی چێژ تۆ لەمن و من لەتۆدا بچنینەوە!

 

بادەستنوێژی بەتەمومژ هەڵگیراویان پێ بشکێنین!

با ئیمانی دابەستە و بەکرێگیراویان هەڵ تەکێنین!

 

 

٩/١/٢٠١٤

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.