مرۆڤی تاك ڕه‌هه‌ند لای هێربرت ماكێوز
پێشه‌كی
ماركۆز زانایه‌كی به‌ناوبانگی قوتابخانه‌ی فڕانكفۆرته ،ئه‌و كه به كاریگه‌رترین ئه‌ندامی ئه‌وقوتابخانه‌یه داده‌نرێ ،توانی به بۆچونه فیكریه‌كانی له‌باره‌ی رٍه‌خنه‌گرتن له‌سه‌رمایه‌داری و كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی ،ناوبانگی بگاته ترۆپك ،ماركۆز جیا له‌بیرمه‌ندانی تر ئه وڕێچكه‌یه‌كی زیاتر فه‌لسه‌فی به‌كارهێنا بۆشی كرنه‌وه‌ی دیارده‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ،له‌بواری كۆمه‌ڵناسی و ئه‌ده‌ب و جونیناسی و فه‌لسه‌فه‌و سایكۆڵوژیا ،ئه‌و به‌میراتگری ماركسیه‌ت هه‌ژمارده‌كرێ له‌شوێنێكا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات ، تائه‌وكاته‌ی چین هه‌بێت ماركسیه‌ت وه‌ك تێور وه‌ك بیردۆز كۆتایی پێنایه‌ت بۆیه ئه‌و هه‌وڵی دا ماركسیه‌ت له‌قالبه كلاسیكیه‌كه‌ی زیندوبكاته‌وه، به‌وه‌ی كه هێشتا كاریگه‌ره له‌دونیای سه‌رمایه‌داریدا .ئه‌وهات كۆمه‌ڵیك چه‌مك و واتای تازه‌ی هێنایه نێودونیای مۆدێرنه‌و كۆمه‌ڵگا به‌گشتی و كۆمه‌ڵناسی به‌تایبه‌تی ،گرنگترین ئه‌و بۆچونه تازانه‌ی كه كاری له‌سه‌ر كرد وه‌ك مرۆڤی تاك ره‌هه‌ندو وه‌ك كتێبێكی ناوازه ده‌ركه‌وت سه‌ره‌تا ئه‌وكتێبه له جیهانی شه‌رقی خوێندنه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك قه‌ده‌خه‌كرابوو كه، ڕه‌خنه‌گرتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه له دونیای مۆدێرنه‌و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری .ماركۆزه له‌ساڵی 1898له‌شاری به‌رلین له‌ئه‌ڵمانیا له‌دایك بوه له‌ساڵی 1920 بڕوانامه‌ی دكتۆری وه‌رگرتوه له‌فه‌لسه‌فه، ئه‌و قوتابی هایدگه‌ربوه له‌ساڵی 1933 ماركۆز هه‌ڵاتوه بۆ سویسڕا له‌ده‌ستی نازیه‌كان له‌وێ په‌یوه‌ندی به په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سۆسێوڵوژی كردوه كاری كردوه دواتر له‌ساڵی 1934 كۆچی كردوه بۆ ئه‌مریكا له‌ده‌ستی نازیه‌كانی ئه‌ڵمانیا دواتر له گه‌ڵ هاورێ ی ماكس هۆركهایمه‌ر له‌ئه‌مه‌ریكا په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسیان دامه‌زراندوه ماركۆز به‌رده‌وام بوو له‌كاركردن له‌بواری سۆسێولۆژیاو زانسته‌كانی دیكه ژیانی ئه‌كاییمیدا چه‌ندین وتار‌و لێكۆلینه‌وه‌و كتێبی بڵاو كرده‌وه وه‌ك مرۆڤی تاك ڕه‌هه‌ند له‌ساڵی 1964 به‌چاپی گه‌یاند كتێبی شۆرش و ئه‌قڵ له‌ساڵی 1941 بڵاویكرده‌وه دوتر كتێبی ئێرۆس و شارستانیه‌ت له‌ساڵی 1955 بڵاویكرده‌وه هه‌روه‌ك كتێبی ماركسزیزمی سۆڤیه‌تی و
هونه‌رو ئازادی و چه‌ندین كتێب و وتار‌و لێكۆلینه‌وه‌ی تر بڵاو كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ندین چالاكی كۆمه‌ڵایتی و ڕوشنبیری و شۆرش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی ئه‌وروپای كردوه دواتر له‌ساڵی 1979 كۆچی دوایی كرد ئێمه له‌و وتاره هه‌وڵده‌ده‌ین گرنگترین ئاراسته و بۆچونه كۆمه‌ڵناسی و هزریه‌كانی ماركۆزه بخه‌ینه‌ڕو .
مرۆڤی تاك ره‌هه‌ند
ماكۆز وای ده‌بینێ ،كه كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی به‌هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه‌یه‌وه واته سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیستی توشی نه‌خۆشیه‌ك بۆته‌وه كه‌پێی ده‌گوترێ تاك ڕه‌هه‌ند ماركۆز له‌كتابه‌كه‌ی ده‌ڵی ته‌كنه‌ڵوژیای كۆمه‌ڵگا پیشه‌سازیه پێشكه‌وتوه‌كان توانیویانه هه‌موو شێوه‌یه‌كی ململانێ له‌نێو خۆیاندا دوربخه‌نه‌وه‌و كۆتایی پێ بهێنن به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌له‌ڕابردودا نوێنه‌رایه‌تی ناره‌زایی و ره‌فزی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی پێشوتریان ده‌كرد ،چونكه مرۆڤی ئازاد به‌ڕای ماركوز مرۆڤێكه بۆخۆی ده‌ژیت ،خاوه‌ن ئه‌و هێزه جوامێره‌یه كه به‌سیته‌مه‌كه بلێ نا ، موماره‌سه‌ی كارێكی گه‌مه‌پێكراو ناكات كه‌له‌بنه‌ماد سیاسیه‌كانی ئه‌و سیسته‌مه دایانناوه،كۆمه‌ڵگا ی تاك ره‌هه‌ند له‌بنه‌چه‌دا ئامانجی له‌ڕیشه‌ده‌رهێنانی ئه‌و ڕه‌هه‌نده ناوه‌كیه‌یه كه له‌تونایداهه‌یه به‌ربه‌ره‌كانێی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی بكات .به‌مانایه‌كی دیكه مروڤ ده‌بێته تاك ڕه‌هه‌ند وه‌ختێ توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی له‌ده‌ستده‌دات بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وسیستمه‌ی كه هه‌یه .
ماركۆز پێی وایه كه گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ تاك ره‌هه‌ندی واتای به‌دیهێنانی پرۆسه‌ی یه‌كانگیری یا سازانی نێوان تاك و كۆمه‌ڵگایه ،لێره‌وه سه‌ركوتكردن له‌ده‌ره‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناوه‌وه ،مرۆڤ له‌نێو خۆیدا هه‌ڵگری سه‌ركوتكردنه ،كۆمه‌ڵێك فۆرمی تازه هاتۆته ئاراوه بۆكۆنتڕوڵكردنی كۆمه‌ڵگا وه‌ك دیموكراسیه‌ت و خوشگوزه‌رانی و له‌ده‌ستدانی ئازادی له سایه‌ی دیموكراسیه‌ت ئه‌وه‌یه كه كۆَمه‌ڵگای پیشه‌سازی پێشكه‌وتو به‌خۆیه‌وه ده‌بینَی ،ماف و ئازادیه‌كان فاكته‌ری سه‌ره‌كی بوون له هه‌وه‌ڵین قوناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی له‌ئێستادا گرنگیه‌كه‌ی كه‌می كردوه داماڵڕاوه له ناوه‌ڕۆكه كلاسیكیه‌كه‌ی ،سه‌ربه‌خۆبوونی فیكر‌و خود و مافی به‌رهه‌ڵستكاری سیاسی له‌وه‌زیفه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن داماڵڕاوه ،ماركۆز پێی وایه تارمایی تاك ڕه‌هه‌ندی له‌كۆمه‌ڵگا پیشه‌سازیه‌كان سه‌ریكێشاوه بۆداگیركردنی گشت بواره‌كانی ژیانی مرۆڤ ،وه‌ك پێویستی و خواسته‌كانی ژیانی مرۆڤ ،ئه‌و نرخ و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه ئامێری به‌رهه‌م هێنان پێشكه‌شی ده‌كات ،ڕۆلێكی یه‌كلاییی كه‌ره‌وه ده‌گێرێ له‌سه‌پاندنی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌خشینی سیفه‌تی ڕه‌وایه‌تی پێوه‌ی وه‌ك ،ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه ،گه‌یاندن و نرخی تایبه‌ت به شوێنی نیشه‌ته‌جێ بون و خوارده‌مه‌نی و جلوبه‌رگ و ئامرازه‌كانی خۆشگوزه‌رانی و نادی و ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاندن ،هه‌موو ئه‌و پێداویستیه به‌كۆمه‌ڵه‌یه په‌رچه‌كردارێكی فیكری و سۆزداری دیاریكراون په‌یوه‌ندی به‌كاربه‌ره‌كان په‌یوه‌ست ده‌كات به یه‌كه‌وه ،هه‌روه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كان په‌یوه‌ست ده‌كات به گروپێك له به‌رهه‌مهێنه‌كان و هۆشیاریه‌كی ساخته دروستده‌كات ،ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێستادا پاڵپشتی خۆی ده‌كات له‌رێگای سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی میكانیكی و رێكخستنی ئامێری ته‌قه‌نی و چونه نێوی ئایدۆڵوژیا بۆ‌نێو ئه‌و ئامێره ته‌كنه لۆژیانه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قلانی .بۆیه ماركۆز پێی وایه كه هیچ گونجاندنێك نیه له‌نێوان پێدوایستی تاكه‌كه‌س و پێویستیه‌كانی گرووپ ،هیچ داموده‌زگایه‌كی نوێنه‌رایه‌تی نیه كه تاك بتوانێ كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بكات ، یا قسه‌له‌سه‌ر ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی بكات، بۆیه پێی وایه كه مرۆڤ واده‌زانێ له‌پێناو چین ده‌مرێ و تێده‌كۆشێ، له‌راستیدا مرۆڤ له پێناو پیاوانی حیزبه‌وه ده‌مرێ ،مرۆڤ پێی وایه له‌پێناو نیشتیمان ده‌مرێ ،له‌كاتێكدا له‌پێناو خاوه‌ن كارگه‌و پیشه‌سازی و كۆمپانیه‌كانه‌وه ده‌مرێ ،مرۆڤ پێی وایه له‌پێناو ئازادی كۆمه‌ڵگا ده‌مرێ ،له‌كاتێكدا له‌پێناو قازانجی كۆمپانیاكان ده‌مرێ ،مرۆڤ پێی وایه له‌پێناو بڕۆلیتاریا تێده‌كۆشێ ،له‌كاتێكدا له‌پێناو بیرۆكراسیه‌ت ده‌مرێ .ماركۆز پێی وایه كه تاك ڕه‌هه‌ندی توانیویه‌تی ڕه‌خنه‌گرتن و ئۆپۆزسیۆن كۆتایی پێبهێنێ ،سیسته‌مێكی هه‌مه‌لایه‌ن و گشتگیری دروستكردوه له‌كۆنتڕوڵكردن ،جۆرێكی تازه‌ی داهێناوه له‌ژیان و ده‌سه‌ڵاتدا كه كۆك و ئاوێزانه له‌گه‌ڵ هێزی به‌رهه‌ڵستكارو ئۆپۆزسێون ،هه‌روه‌ك ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه سه‌رمایه‌داری توانیویه‌تی خۆی نوێ بكاته‌وه له‌رێگای گه‌شه‌كردنی شێوازێكی تازه‌ی داگیركردن یا زه‌وتكردن .مرۆڤی تاك ره‌هه‌ند لای ماركۆز مرۆڤێكی به‌شتكراوه ته‌نانه‌ت هه‌ستكردن به‌نامۆبونیشی له‌ده‌ستداوه ، كه‌ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕی كۆیله‌بونی مرۆڤه وه‌ختێ مرۆڤ له‌شێوه‌ی ئامێر‌و شت ده‌بینرێ ،ئه‌گه‌رچی ماركۆز بۆچونه‌كانی تاڕاده‌یه‌كی زَور ڕه‌شبینی پێوه‌دیاره به‌شێوه‌یه‌كی ڕادیكاڵانه بۆچونه تێوریه‌كانی خستۆته‌ڕو. به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا شۆڕش له‌فۆرمه كلاسیكیه‌كه‌ی ماركس دوربخاته‌وه به‌وه‌ی جگه‌له‌كرێكاران و جوتیاران چه‌ند توێژوچینێكی تر ی په‌راوێزخراو ڕۆلی شۆڕش و ڕاپه‌رین ده‌بینن، ده‌بنه داینه‌مۆی گۆڕانكاریه‌كان گروپی یه‌كه‌م وه‌ك چینه سه‌رگه‌ردان و چه‌وساوه‌كان و په‌ككه‌وتوان و چینه تێكشكاوه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی بوونیان هه‌یه. گروپی دوه‌م كه ماركۆز ناوی لێده‌نێ چینه تازه‌كانی كرێكاران وه‌ك مامۆستایان و ئه‌ندزیاران و هونه‌رمه‌ندان و قوتابیان كه په‌یوه‌ستن به پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانه‌وه .