ده‌سه‌ڵاتێكی تیرۆریست
پێشكه‌شه به (ئامه‌د) ی ڕۆحی مه‌زنی (كاوه) ی مه‌زن.
ئێمه، كه به هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك ده‌ڵێین تیرۆریست، هه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستمان تیرۆری سیاسی – جه‌سته‌یی نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان له تیرۆری فیكریی و سایكۆلۆژیی و كۆمه‌ڵایه‌تییشه…، كه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه‌ش (ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كیه‌تی)، وه‌كو هه‌موو ده‌سه‌ڵاته ته‌قلیدییه دیكتاتۆره‌كان، به شێوه‌یه‌كی ڕیكخراو و ئامانجدار و به‌رنامه‌دار، له ساته هه‌ره هه‌ستیار و گرینگ و ((موحریجه)) سیاسییه‌كاندا، هه‌موو ئه‌م تیرۆرانه له‌سه‌ر جه‌سته و ڕۆحی تاك و له‌سه‌ر ژیان و ڕۆحی كۆمه‌ڵگه؛ له‌سه‌ر فیكر و ڕای جوداوازی هێز و لایه‌نه‌كاندا… په‌یڕه‌و ده‌كا و ئه‌نجام ده‌دا. له ڕاستیدا پتر له (22) ساڵه ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كیه‌تی، بریتییه له ده‌سه‌ڵاتی تیرۆری سیاسی و فیكریی و سایكۆلۆژیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت ئیدارییش: پتر له (22) ساڵه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ڕێی تۆقاندن و تیرۆری حزبایه‌تییه‌وه، تیرۆری فره ڕه‌هه‌ندی ژیانی هاووڵاتییانی ئازادیخواز و سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ده‌كا. ئه‌م كاره‌ش هه‌ر ته‌نها له ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایشه‌وه ئه‌نجام نادا، به‌ڵكو له ڕێی ئه‌و سیستمه ئیدارییه حزبییهشهوه به ئاكامی ده‌گه‌یه‌نێ ، كه وه‌ك ده‌زانین هه‌موو دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كۆنتڕۆڵ و هیلاك و شه‌كه‌ت و ئیفلیج كردووه { هه‌ر به نموونه ده‌ڵێین: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و دام و دهزگایهكانی، گه‌نده‌ڵترین و به‌دڕه‌وشتترین سیستمی ئیداری‌یان تێدایه؛ ئه‌مه‌ش بێگومان به‌ر له هه‌ر شتێك به‌رهه‌می هه‌ژموونی كاری حزبایه‌تییه. كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌م ههژموونهش لێره له‌وه‌دایه، كه هه‌موو ویستێكی ئازاد و كاركه‌ر و خزمه‌تگوزار و دڵسۆز ده‌خنكێنێ. لێره‌شدا ڕێگا بۆ ویسته هه‌لپه‌رست و خۆپه‌رسته به‌رژه‌وه‌ندخواز و دووفاق و دووڕووه‌كان خۆشده‌بێ؛ ئه‌و ویسته‌ی، كه جگه له خه‌می چاوچنۆكانه و نه‌خۆشانه‌ی خۆی؛ له باشترین حاڵه‌تیشدا، جگه له خه‌می ناعه‌قڵانیی و نامرۆڤانه‌ی بۆ حزب و سه‌رۆكه موقه‌ده‌سه‌كه‌ی، خه‌می هیچ شتێكی دیكه‌ی نییه له‌م دنیایه‌دا. ئا لێره‌شدا ڕۆحه فاشیستانهكهی ده‌سه‌ڵاتی حزب به‌ده‌رده‌كه‌وێ؛ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی، كه ده‌یه‌وێ هه‌موو كه‌سێك له كۆمه‌ڵگه و له دام و ده‌زگا میرییهكاندا، سه‌ربه‌و بن. به‌مه‌ش دیاره، كه ئاكاری به‌رژه‌وه‌ندیی حزبایه‌تی، چۆن چۆنی ڕۆحی مرۆڤانه‌ی كاركركردن و خزمه‌تكردنی له هه‌موو دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا ئیفلیج و وێران كردووه. هه‌ڵبه‌ته ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانیش به‌شێكن له‌م ده‌زگا ئیفلیجكراو و وێرانانه، كه هه‌رگیز ناتوانن بایی پێویست خزمه‌ت پێشكه‌ش به هاووڵاتییانی نه‌خۆش بكه‌ن (نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو گه‌لێك جار زیانی زۆریشیان بۆ نه‌خۆش هه‌یه). هه‌ر به هه‌مان شێوه له‌م ده‌زگایانه‌شدا حزب و ئه‌ندامه‌كانی به پێی پله و پێگه‌یان، له سه‌رووی یاساوه‌ن. سه‌یره، هه‌ر وه‌ك بڵێی له دوای پتر له (22) ساڵ، هێشتا ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌ژین، كه هیچ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی تێدا نییه! ئایا ئه‌مه ئاكامی هه‌ژموونی تیرۆریستانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب نییه؟ ئه‌و هه‌ژموونه‌ی، كه به درێژایی مێژووی پتر له (22) ساڵه، كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی دووچاری پاشاگه‌ردانیی و نه‌هامه‌تییه‌كی زۆر كردووه (كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی دیكۆرێكی ئازاد و جوانی هه‌یه، به‌ڵام ناوه‌رۆكێكی گه‌نده‌ڵ و پڕ له سته‌می هه‌یه. به واتای ده‌سه‌ڵات دیكۆرێكی جوان به كۆمه‌ڵگه ده‌به‌خشێ، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه ناوه‌ڕۆكێكی پڕ له سته‌مكاریی پێده‌به‌خشێ). له ڕاستیشدا ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه هێنده فشۆڵ و به‌رباده، كه ده‌توانین بڵێین، هێشتا ده‌سه‌ڵاتی تۆكمه‌ی ده‌زگای خێڵێك باشتر ده‌توانێ له‌م حكومه‌ته‌ی ئێمه، ژیان و ماف و كه‌رامه‌تی ئه‌ندامه‌كانی (هاووڵاتییه‌كانی) خۆی بپارێًزێ }. ده كه‌واته ئه‌م ئاكامه خراپه سیاسییه، ئاكامی ئه‌خلاقی سیاسی تۆتالیتارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی تیرۆریست نییه؟ ده‌سه‌ڵاتێك، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی (23) ساڵه كولتووری تیرۆری حزبایه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌چێنێ و بڵاو ده‌كاته‌وه. ئێمه هه‌مووشمان ده‌زانین، كه ئه‌م دوو حزبه زۆر زیاتر له به‌های ئازادیی و خۆشگوزه‌رانیی بۆ هاووڵاتییانی كوردستان و ته‌نانه‌ت زۆر زیاتریش له ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بڕوایان به ئه‌ندام بوون له حزب و پره‌نسیپی ته‌زكیه‌ی حزبیی و سه‌روه‌ریی حزب هه‌یه. لێره‌شدا وه‌ك دیتمان، چۆن ئاكامه نه‌ته‌وه‌ییه خراپه‌كه‌ی ئه‌م ئاكاره سیاسییه له‌سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه دابڕێندراوه‌كاندا ڕه‌نگی دایه‌وه (ئه‌مڕۆ ململانێیه وێرانكه‌ره حزبییه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كیه‌تی، هه‌روه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆ وێرانكه‌ر و قووڵه). هه‌ڵبه‌ته ئێمه نابێ ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ین، كه هه‌ژموونی دیكتاتۆرانه‌ی حزبایه‌تی خۆی له خۆیدا بریتییه له تیرۆر: تیرۆری سیاسی و جه‌سته‌یی و فیكریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژیی و بیرۆكراسی (ئیداریی) {ئا هه‌ر ڕێك دیارده‌ی گه‌نده‌ڵییش بریتییه له‌م هه‌ژموونه}… دیاره مێژووی سیاسی پارتی و یه‌كیه‌تیش به ئاشكرا پێمان ده‌ڵێ، كه ئه‌م دوو حزبه زۆر به زیاده‌وه ئه‌م شێوازی تیرۆرانه‌یان له ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌نجام داوه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه له ڕێگه‌ی هه‌ژموونی ده‌زگا حزبییهكانییهوه (ناوچه، لق، مه‌ڵبه‌ند، كۆمیته…)، به زۆره‌ملێ، تاكه‌كان و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی به خۆی به‌ستووه‌ته‌وه؛ ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر مانای هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵات (= حزب) و ملپێكهچكردن و سهرپێشۆڕكردنی تاك و هاووڵاتیی ده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵكو جۆرێكیشه له تیرۆر و تۆقاندن: پارتی و یه‌كیه‌تی ئه‌و كه‌سه به هاووڵاتی ڕاسته‌قینه ده‌زانن، كه ته‌زكیه‌ی حزبی خۆیانی پی بده‌ن؛ ئه‌مه‌ش ئه‌و سه‌ره‌تایه‌یه، كه تیرۆر و ترس و نائارامیی و گهندهڵًیی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه. ده‌بێ بزانین، تیرۆر كارێكی كرده‌یی ئه‌بستراكت نییه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كه، كه پێشینه‌ی سیاسی و ئایدیۆلۆژیی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌یه. لێره‌وه هه‌موو تیرۆرێكی جه‌سته‌یی، له تیرۆری سیاسی و فیكرییه‌وه ده‌ست پێده‌كا. هه‌موو ڕۆژنامه‌ڤانه تیرۆركراوه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ئێمه، قوربانیانی ئه‌م تیرۆره فیكریی و سیاسییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی پارتی و یهكیهتین. كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی تیرۆر ئه‌وه‌یه، كه خۆی فۆبیای هه‌یه له ئاست تارمایی به‌ده‌ركه‌وتنی حه‌قیقه‌تدا، بۆیه‌ش هه‌ر زوو شێتگیرانه هه‌وڵی له‌ناو بردنی ده‌دا (تارمایی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ش هه‌رگیز هیچ نییه، بێجگه له به‌های ئازادیی و له كاری بوێرانه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن). به‌م شێوه‌یه‌ش و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش، سۆران و سه‌رده‌شت و كاوه… تیرۆر كران (هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان چونكه ڕه‌خنه‌گرانی سیاسی بوون، بۆیه‌كا تیرۆر كران). به واتای ئه‌م لاوانه تیرۆركراوی سیاسیین، كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كیه‌تییه‌وه (واته ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تیرۆریسته‌ی ئێمه) تیرۆر كراون؛ به‌ڵام ده‌بێ بزانین، سه‌ره‌تا ڕه‌خنه‌ی ئه‌وان له سیستمی نادادپه‌روه‌رانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكانی حكومه‌تی پارتی و یه‌كیه‌تی بووه. واته له گه‌نده‌ڵیی ئه‌م سیستمه ؛ پاشانیش دیاره، كه ئه‌م ڕه‌خنه‌یه له‌خۆوه ده‌بێته ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هه‌موو ئه‌و كاربه‌ده‌سته سته‌مكار و گه‌نده‌ڵانه‌ی، كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ڕێوه ده‌به‌ن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش شه‌ڕێكی مه‌ترسیدار و ده‌سته‌ویه‌خه‌یه له‌گه‌ڵ پیاوكوژه‌كانی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته تیرۆریسته؛ له‌مه‌شه‌وه ده‌شێ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ، ده‌سه‌ڵاتێكی تیرۆریست بێ و هه‌موو كه‌سێكی كاربه‌ده‌ستی گه‌نده‌ڵیش كه‌سێكی تیرۆریست بێ. ئا هه‌ر به‌م ته‌رزه‌ش له ئاكامدا، سۆران و سه‌رده‌شت و كاوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن له گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تیرۆر ده‌كرێن. له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی (حزبیی) ئێمه، ده‌سه‌ڵاتێكی تیرۆریسته (تیرۆر به مانا ئینتقاییهكهی. واته ئه‌و تیرۆره‌ی، كه قه‌ڵه‌مه چاكه‌خواز و ڕۆشنگه‌ر و بوێره‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ له‌ناو بردن). (1) وه‌ك پێشتریش گوتمان، كێشه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته تیرۆریسته‌كان ئه‌وه‌یه، كه فۆبیایان هه‌یه له ڕه‌خنه. ئه‌م فۆبیایه خۆی له تیرۆردا (تیرۆری ڕه‌خنه‌دا) به‌رجه‌سته ده‌كا. به واتای تیرۆریست له ڕێگه‌ی كاردانه‌وه‌ی فۆبیاییهوه ئه‌وی دیكه تیرۆر ده‌كا. به هه‌مان شێوه ئیسلامیی سیاسی ڕادیكاڵیش، له چوارچێوه‌ی ئایدیۆلۆژیای تۆتالیتارییدا، هه‌مان فۆبیای توندی هه‌یه له ئاست ئه‌وی دیكه‌دا ( له ئاست ده‌نگ و ڕه‌نگی جوداوازدا). هه‌ڵبه‌ت ئێمه ده‌شێ ئه‌م فۆبیایه له شێوازی تیرۆركردنهكهدا به‌دیی بكه‌ین؛ بۆ نموونه – هه‌ر وه‌ك گێڕانه‌وه‌ی شێوازی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌م له ڕاپۆرتێكی هه‌واڵه‌كاندا بیست – بكوژانی كاوه له ساته‌كانی لوتكه‌ی فۆبیادا تیرۆرهكهیان ئه‌نجام داوه. به‌واتای زۆر به ترسه‌وه كاره‌كه‌یان ئه‌نجام داوه: سه‌ره‌تا به به‌رد له دیواری ماڵه‌كه‌یان داوه، تا كاوه بێته ده‌رێ و یه‌كسه‌ر له تاریكییدا تیرۆری بكه‌ن، به‌ڵام كه كاوه له ماڵ نه‌بووه و ژنه‌كه‌ی هاتووه‌ته ده‌ر یه‌كسه‌ر ئه‌وان هه‌ڵاتوون، پاشان چوونه‌ته سه‌ر ماڵی باوكی و یه‌كسه‌ر له‌وێ له‌به‌رچاوی دایكی تیرۆریان كردووه. واته زۆر به خێرایی و به په‌له‌پڕوزێ كاره‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، ئه‌مه له كاتێكدایه، كه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتن و كاوه‌ش گه‌نجێكی ته‌نیای قه‌ڵه‌م به ده‌ستی سڤیلی بێ چه‌كه. تۆ بڵێی دیكتاتۆر و تیرۆریسته‌كان فۆبیای مه‌زنیان له قه‌ڵه‌م (له قه‌ڵه‌می ڕاستگۆ و ڕۆشنگه‌ر و بوێر) هه‌بێ؟ وا پێده‌چێ؛ چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئه‌دی بۆ قه‌ڵه‌می ڕه‌خنه‌گر و ڕاستگۆ و پاكی وه‌ك كاوه و سۆران و سه‌رده‌شت… تیرۆر ده‌كه‌ن؟ له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌شێ شێوازی تیرۆركردنه‌كان نموونه‌ی ده‌گمه‌ن بن له مێژووی تیرۆری سیاسی هه‌موو جیهاندا: كوشتن له‌به‌ر ده‌رگای حه‌وشه و له‌به‌ر چاوی دایك و باك و منداڵ و خوشك و برا و كه‌س و كاردا؛ ئه‌مه‌ش ئه‌وه به‌ده‌ر ده‌خا، كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و كه‌سه به‌رپرسه گه‌وره‌كانی ناو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، تا چ ئاستێك ڕك و كینه و فۆبیایان له ئاست ده‌نگی ناڕازیی و ڕه‌خنه‌گردا هه‌یه. ئێمه پێشتریش گوتوومانه، كه كێشه‌ی عه‌قڵییه‌تی ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵگه و (به پله‌ی یه‌كه‌میش عه‌قڵییه‌تی سیاسیمان) ئه‌وه‌یه، كه له ڕه‌خنه ده‌ترسین و فۆبیامان له ئاست ڕه‌خنه‌دا هه‌یه؛ به‌ڵام فۆبیای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه پڕه له نه‌زانیی و ڕك و كینه. گرفته‌كه‌ش لێره ئه‌وه‌یه، كه ئێمه له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و گرفته‌كانی خودی خۆمانه‌وه ته‌ماشای كاری ڕه‌خنه ده‌كه‌ین، نه‌ك وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی (هه‌م زاتیی و هه‌م مه‌وزوعیی) عه‌قڵانیی و مه‌عریفیی. واته ئێمه هه‌موومان پێمان وایه، كه ڕه‌خنه شكاندنه‌وه‌ی زاتمانه، نه‌ك پرۆسه‌یه‌كی بیناكهری عه‌قڵانیی و مه‌عریفیی، كه وه‌زیفه‌ی بنیادنانی تاكێكی ئازاد و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی ئازاده. له‌مه‌شه‌وه ده‌كرێ بڵێین، كه ئه‌گه‌ر هاتو هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر لایه‌نێك به‌م واتایه له چه‌مك و پرۆسه‌ی ڕه‌خنه تێنه‌گه‌ن، ئه‌وا ببنه كه‌س و لایه‌نی دیكتاتۆر و تیرۆریست. ئێمه پێمان وایه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه، له‌م بار و دۆخی تێنه‌گه‌یشتنه مێژووییه‌دا ده‌ژین؛ بار و دۆخێك، كه ئه‌گه‌ر له مانای فه‌لسه‌فی و مه‌عریفی ڕه‌خنه تێنه‌گا و قبووڵی نه‌كا و كاری پێنهكا، ئه‌وا كه‌ش و هه‌وایه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژیی له‌بار بۆ تیرۆر و دیكتاتۆرییه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێ. له ڕاستیشدا هه‌موو ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌كی ناعهقڵانیانهی پرۆسه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن (به تایبه‌تی ڕه‌خنه له خود و كه‌سه‌كاندا)، ده‌شێ دیارده‌ی تیرۆر به‌رهه‌م بهێنێ. به‌م شێوه‌یه‌ش ڕۆژنامه‌نووسه لاوه‌كانی ئێمه ڕه‌خنه‌یان گرت، به‌ڵام لێیان قبووڵ نه‌كرا، بۆیه‌ش له ئاكامدا تیرۆر كران (لێره ده‌بێ له خۆمان بپرسین: ئایا ڕه‌خنه‌گرتن تاوانه؟ تاوانێك، كه له خیانه‌تیش ترسناكتر و گه‌وره‌تر؟ به‌ڵێ وا پێده‌چێ، كه له ڕوانگه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و سیستمێكی دیكتاتۆره‌وه، ڕه‌خنه‌ی سیاسی ڕاسته‌قینه، له خیانه‌تی ڕاسته‌قینه له گه‌ل و نیشتیمان و به‌ها به‌رزه مرۆییه‌كاندا ترسناكتر و گه‌وره‌تر بێ؛ هه‌ر بۆیه‌ش ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه له جاشی بكوژ خۆشده‌بێ و پله و پایه‌شی ده‌داتێ، به‌ڵام ڕۆژنامه‌نووسی ئازادیخواز و نیشتیمانپه‌روه‌ر ده‌گرێ و ده‌كوژێ) . ده‌بێ بزانین، سیفه‌تێكی هه‌ره دیار و به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتی (حزبیی) تیرۆریست ئه‌وه‌یه، كه نه باكی به مرۆڤ هه‌یه و نه به نیشتیمانیش، هه‌موو شتێكیش ده‌كاته قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سك و باڵای ده‌سه‌ڵاتی خۆی، بۆیه‌ش كاوه… ی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپه‌روه‌ر، نه یه‌كه‌م كه‌سه و نه دوا كه‌سیش ده‌بێ، كه به ده‌ستی جه‌للاده‌كانی ده‌سه‌ڵاتێكی تیرۆریست تیرۆر ده‌كرێ. (2)
په‌راوێزه‌كان:
1- به‌عسیش و ئیسلامییه ڕادیكاڵه‌كانیش، ئه‌م جۆره شێوازه‌یان له تیرۆركردن هه‌بووه: نزیكه‌ی (30) ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ (عه‌بدولخالیق مه‌عروف) به‌م شێوازه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌عس تیرۆری كرد. ئه‌م ئاكاره و ئه‌م عه‌قڵییه‌ته سیاسییه له هه‌موو نموونه‌كانی مێژووی تیرۆری سیاسی‌دا (چ كۆمۆنیزمی ته‌قلیدیی دۆگما بێ، چ ئیسلامیی سیاسی جیهادیی و ڕادیكاڵ بێ، چ لیبراڵیزمی ته‌قلیدیی و چ نه‌ته‌وه‌یی ده‌مارگیر بێ…)، جه‌وهه‌ری چوونیه‌كی سیستمه سیاسییه تۆتالیتاریی و دیكتاتۆره‌كان به‌ده‌رده‌خا: جه‌وهه‌ری تیرۆركردن و تۆقاندن. شایانی باسه بڵێین، ئه‌م شێوازی تیرۆركردنه له ئایینی ئیسلامدا له‌گه‌ڵ تیرۆركردنی (كه‌عبی كوڕی ئه‌شره‌ف) ده‌ست پێده‌كا. كاتێك یارانی پێغه‌مبه‌ر شه‌وێك به ئاگاداری ئه‌و، (كه‌عب) ده‌به‌نه چۆڵه‌وانیی و تیرۆری ده‌كه‌ن. ده‌شێ بڵێین، ئه‌م پیاوه یه‌كه‌مین به‌رهه‌ڵستكاری جووله‌كه‌ی دژ به ئیسلامه، كه تیرۆر ده‌كرێ.
2- ڕه‌نگه تا ئێستا هیچ قسه‌یه‌ك له‌و قسه‌یه به‌هێزتر و كاریگه‌رتر نه‌بێ، كه له مێژووی ڕه‌شی خۆیدا به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی گوترابێ، كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی كاوه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی گوتی: ((جیاوازی هه‌تیویی من و هه‌تیویی كۆرپه‌له له دایك نهبووهكهم ئه‌وه‌یه، كه من هه‌تیوی ده‌ستی به‌عسم و كۆرپهلهكهشم هه‌تیوی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه)). ئه‌م گوته‌یه هه‌تا هه‌تایێ په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شی یه‌كجار گه‌وره‌یه به‌سه‌ر نێوچه‌وانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تیرۆریستی ئێمه‌وه.