تۆزێك ڵاڵ بووم …. ئۆزدەمیر ئەسەف
ئیتر بەرۆیشتنت دڵتەنگ نیم.
ئیتر تەنانەت
جار بەجاریش
بۆت ناگریم!.
لە هەموو ئەو شوێنانەی ناوی تۆ دەبینم
چاوم پڕ فرمێسك نابێ .
تەنانەت لە رۆژ ژمێری نەهاتنەكانیشت.
دوور كەوتومەتەوە
تۆزێك ماندوم
تۆزێك شكستم هێناوە.
تۆزێك ئیتر.
بێ تۆیی وێرانی كردووم
ئیتر بیر لەوە ناكەمەوە باش ببمەوە.
ئەگەر كەسێكیش هەواڵم بپرسێت،
تەنها پێی دەڵێم:
( باشم).
بەڵام
تێكچووم.
لەبیركردنی تۆ
لانی كەم
هەزاران جار دێتە خەیاڵم و
ناشتوانم روخسارت بێنمەوە خەیاڵم.
ئەترسم!.
ئیتر چاوەڕوانی هاتنت نیم
تەنانەت
ئەگەر زۆر حەزیش بكەم بێیت.
ئەوە رۆیشتم.
ئیتر بۆم گرنگ نیە بزانم
حاڵ و ئەحواڵت چۆنە.
هەندێكجار كە دێیتەوە خەیاڵم
بەخۆم دەڵێم:
جا بە من چی؟!
ئازار بۆ من بەسە.
ئایا خووم گرتووە بە بێ تۆییەوە؟.
لە ناو خەیاڵی ( لەگەڵ تۆدا ) تێدەپەڕم.
شێواوم.
بڕوا بكە
ئەگەر عاشقی كەسێكی دیكەش بم.
لە ئەمڕۆ
تاكۆتایی تەمەنم.
تۆ نابەخشم!.
” ئەزدەمیر ئەسەف “
” و: نەبەز گۆران ”