سێ پەڕتووکە شیعریی نوێی شاعیر سۆران محەمەد
دوای چەند ساڵێك لە بڵاوکردنەوەی یەکەم کۆمەڵە شیعر، لە سەرەتای ئەمساڵدا شاعیرو وەرگێڕ سۆران محەمەد، سێ پەڕتوکی ئامادەی چاپەو بەم زووانە دەکەونە بەر دیدەی خوێنەران.
یەکەم پەڕتووك: (شنەیەك لە ڕۆژئاواوە)
دەقی شیعریی ئینگلیزی: بە کوردی کراوی ٢٣ شاعیری جیهانیین و ژیاننامەی شاعیرەکان و چەند چاوپێکەوتن و لێکۆڵینەوەیەك لەسەر هەندێك لە شیعرەکان لە خۆ دەگرێت، لە دووتوێی ٢٢٤ لاپەڕەدا بە قەبارەی ٢٥سم + ١٧ سم.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر کە بە وەرگێڕانی دەقە شیعریەکاندا چووەتەوە لە سەرەتادا نووسیویەتی” ئەو لە دەرگادانە تا ڕادەیەکی زۆر نوێیەو بەشداریەکە لە بینای مەعریفی ئینسانی ئەودیوی کیشوەری کوردی..”
دووەم و سێیەم پەڕتووك: (قەسیدەی لەقلەقە کۆچەریەکان)
بریتین لە ١٢ دەقی شیعریی و لەماوەی دوو ساڵدا نووسراون ، لە قەوارەی ٦٨ لاپەڕەدا بە جیا و بە هەردوو زمانی (عەرەبی) و (ئینگلیزی) بە شێوەیەکی هونەریی نوێگەرانە نووسراون، دادەنرێن بە دووەم کۆمەڵە شیعریی چاپکراوی شاعیر.
رەخنەنووسان پێشەکییان بۆ نووسیون و بە قەوارەی ١٩سم + ١٥سم و بە چاپێکی قەشەنگ دەکەونە بەر دیدی خوێنەران.
ئەوەی شایەنی باس بێت، هیچ دەزگاو چاپەمەنییەك ئەرکی چاپکردنی ئەم پەڕتووکانەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.