Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
ورچه‌ خه‌پان …. ئه‌مین محه‌مه‌د

ورچه‌ خه‌پان …. ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

 

 

ورچه‌ خـــه‌پان به‌ ته‌نیا

له‌ دارســـــــتان ده‌گریا

له‌سه‌ر به‌ردێك وه‌ســتابوو

هاواری لێ هه‌ســــتا بوو

ده‌یوت بێچوه‌كــه‌م كوانێ ؟

بۆ كوێ‌ چـــو؟ كێ‌ ده‌زانێ‌ ؟

ســـــمۆره‌یه‌ك ، لایــه‌وه‌

هـــــات وه‌ڵامی دایــه‌وه‌

پێی وت وه‌ره‌ ورچه‌ گیــان

له‌لای من بـووه‌ته‌ میــوان

من بینیومــه‌ ده‌زانـــــم

چوه‌ته‌ لای به‌چكه‌كــانم

وردیــلانه‌ و خــــاوێنن

خــــه‌ریكی ڕاوڕاوێنــن

ئێســتا ده‌یهێنم بـۆ لات

ئیتر مــه‌هێڵه‌ بـــڕوات

@@@

                      26/11/2012

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.