خه‌ڵاتی گوڵێ …. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
(گوڵێ ) به‌و كردار و هه‌ڵسوكه‌وته جوانانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ئه‌نجامی ده‌دا ،بوو بوو به نمونه‌ی منداڵێكی سه‌ركه‌وتوو ،بۆیه هه‌موو خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك زۆریان خۆش ده‌ویست و به‌لایانه‌وه كه‌سێكی ژیر و دیار بوو.دوای ئه‌وه‌ی له گهڕهكهكهیاندا باخچه‌یه‌كی ڕازاوه و كتێبخانه‌یه‌كی جوانی تێدا كرایه‌وه ،گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان جیاوازییه‌كی هه‌بوو له‌گه‌ڵ گه‌ڕه‌كه‌كانی تری ناو شاردا كه له هه‌موو ئه‌مانه‌شدا (گوڵێ) ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو.ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش كه( گوڵێ) تیایدا ده‌یخوێند قوتابخانه‌یه‌كی خۆش بوو به‌لای منداڵانه‌وه ،چونكه مامۆستای پسپۆڕ و تایبه‌تی سه‌رجه‌م وانه‌كانیان هه‌بوو،به تایبه‌تیش (وه‌رزش و هونه‌ر و مۆزیك و شانۆ) كه ڕۆڵێكی زۆر باشیان هه‌بوو له گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی توانا و به‌هره‌ی منداڵاندا..هاوینانیش خولی تایبه‌تیان بۆ منداڵان ده‌كرده‌وه .له‌و قوتابخانه‌یه‌دا تیپی (وه‌رزش و مۆزیك و شانۆ) یان دروستكردبوو له‌و منداڵه به‌هره‌مه‌ند و خاوه‌ن توانایانه‌ی گه‌ڕه‌ك ..له‌وێش (گوڵێ) ڕۆڵێكی باشی ده‌بینی …به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه مامۆستایانی قوتابخانه‌كه ویستیان ئاهه‌نگێك سازبكه‌ن ..منداڵانیش به‌په‌رۆشه‌وه ئاماده‌باشی خۆیان نیشان دا و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پڕۆگرامێكی باشیان بۆ دانا ، گۆرانی و مۆزیك و شانۆگه‌ری و گه‌لێك شتی تر ..(گوڵێ ) وه‌ك پێشكه‌شكار ده‌ستنیشان كرا …به‌ڵام (گوڵێ) وه‌كو چۆن له‌ناو هاوڕێكانیدا هه‌میشه خاوه‌نی بیرۆكه و شتی نوێ بووه ، له‌وێش پێشنیارێكی خۆی خسته به‌رده‌م مامۆستایانی لیژنه‌ی ئاهه‌نگه‌كه..كه ئه‌ویش به‌خشینی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان بوو به‌و مامۆستایانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان كه خانه نشین كرابوون كه ژماره‌یان چوار مامۆستا بوو ، ئه‌وه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵی مامۆستایان بوو ،چونكه هه‌رچواریان ساڵانێكی زۆر مامۆستای ئه‌و قوتابخانه‌یه بوون.. بۆیه به كۆی ده‌نگ خه‌ڵاته‌كه‌یان ناونا (خه‌ڵاتی گوڵێ) …بۆ ڕۆژی ئاهه‌نگه‌كه خۆیان ئاماده‌كرد و بانگهێشت نامه‌یان بۆ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی قوتابخانه‌كه‌یان نارد..ڕۆژی ئاهه‌نگه‌كه خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده‌بوون ..دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ئاهه‌نگه‌كه خه‌ڵاته‌كانیان به‌خشی به مامۆستا خانه نشینه‌كان ..هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند وشه‌یه‌كی جوان و زێڕینیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌خۆشترین رۆژ له ژیانیاندا دانا و سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌یان كرد و هیواخوازیش بوون كه به‌و شێوه‌یه ڕێز له ماندوو بوونی كه‌سانی ماندوو بنرێت ،ئه‌گه‌ر به ناو هێنان یان پێشكه‌شكردنی چه‌كێك گوڵیش بێت ….به‌م شێوه‌یه (گوڵێ) بیری له كرداری جوان و داهێنانی نوێ ده‌كرده‌وه..له كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ر كورته باسێكی له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی دروستبوونی خه‌ڵاته‌كه باسكرد و له‌ناو چه‌پڵه ڕێزانێكی بێ وێنه‌دا خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێشكه‌ش به (گوڵێ) كرا وبڕیاریاندا كه ساڵانه و له ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا (خه‌ڵاتی گوڵێ) پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه بكه‌ن كه له ژیانیاندا خزمه‌تیان به منداڵان كردووه و ساڵانێكی زۆری ته‌مه‌نیان له‌و بواره‌دا به‌سه‌ر بردووه… ئه‌و رۆژه‌ش بووه ڕۆژێكی زۆر خۆش له یاده‌وه‌ری ئاماده‌بوواندا به‌گشتی و له یاده‌وه‌ری (گوڵێ) دا به تایبه‌تی…
alihamarashedbarznji@yahoo.com