جیهانێكی تر سه‌ده‌كانی مه‌رگ
لهئۆقرهگرتنهوهی زه‌وییه‌وه، چ به‌پێی گێڕانه‌وه مێژووییهكانو چ به‌پێی ئه‌فسانه كۆنه‌كان، مرۆڤایه‌تی به‌هه‌ردوو چه‌مكی خوێنڕێژییو لێبوورده‌یی، خێر‌و شه‌ڕ، چاكه‌و خراپه له‌ململانێدایه، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی یه‌كێك له‌و دوو چه‌مكه‌و گشتاندنی له‌جیهاندا، ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه گوزهرێكه به‌ناو ئه‌و مێژووه‌و به‌ستنه‌وه‌یه‌تی به‌جیهانی ئێستا‌و داهاتووهوهو گه‌ڕانه به‌شوێن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه له‌باره‌ی جیهانێكی دیكه‌وه له‌زهنی مرۆڤایه‌تی دهكرێنو دوو هه‌فته جارێك له‌گه‌ڵتان ده‌بێت بۆ فۆرمه‌ڵه‌كردنی پرسیارهكانو گه‌ڕان به‌شوێن وه‌ڵامه‌كاندا.
(1)
مرۆڤ ، خوڵقێنه‌ری شارستانێتیه‌كان، مێژوویه‌كی تراژیدی پڕ جه‌نگی خوێنایو وێرانكاری گوند‌و شار‌و مه‌مله‌كه‌ته‌كان به‌ده‌ستی خودی مرۆڤ، نوسیوه‌ته‌وه، قوربانیه‌كانیان له‌ژماردن نایه‌ن، له‌و ساته‌وه‌ی به‌شێكی دیاری مرۆڤایه‌تیی سه‌رگۆی زه‌وی، نووسینه‌وه‌ی مێژووی به‌ریه‌ككه‌وتنی خۆی له‌گه‌ڵ مرۆڤ و كه‌لتورو سارستانێتیهكانی دی‌دا، تا به‌م ئاسته نوێیه‌ی ئه‌م شارستانێتیه گه‌یشتووه، دابه‌شكردووه به‌سه‌ر دوو سه‌رده‌می جیاوازدا، ئه‌ویش سه‌رده‌می پێش له‌دایكبوونی مهسیحو سه‌رده‌می ده‌ستپێكردنی مێژووی مرۆڤایه‌تیه له‌به‌رواری ساڵرۆژی زایینیه‌وه، كه ئێستا مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ده‌ی بیستویهكهمی زایین‌دا ئه‌ژی ، به‌ڵام هێشتا تارمایی مهرگو جه‌نگه‌كانی لێ دوور نه‌كه‌وتۆته‌وه.
مرۆڤایه‌تی و بنیاتنانی شارستانیه‌ت
مرۆڤایه‌تی سه‌ره‌تای گێرانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی خۆی تا ئه‌مڕۆ گرێداوه به‌ئه‌فسانه‌ی گه‌ڕان به‌دوای خودا‌و بنیاتنانی شارستانیه‌ت له‌سه‌ر تێگه‌ییشتنێكی میتۆلۆژی كه‌لتوری مه‌سیحیه‌ت. واته مرۆڤایه‌تی مێژووی دواتری خۆی به‌په‌یامی مهسیحو كریستیانیزم گرێدایه‌وه، نهێنی مرۆڤی ڕۆژئاوا له‌چیدابوو كه هێشتا دنیا‌و كیشوه‌ره‌كانی دی نه‌دۆزیبۆوه، ڕۆژی له‌دایكبوونی مه‌سیح، هه‌رچه‌نده تائێستا شاراوه‌یه‌و نازانرێت مه‌سیح كه‌ی له‌دایكبووه، بكاته سه‌ره‌تای تۆماركردنی مێژووی نوێی خۆیی‌و خوێندنه‌وه‌ی ڕابوردووشی، وه‌دواتر بنه‌مای شارستانیه‌تێك به‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی‌دا له‌سه‌ر ڕێنمایی‌و په‌یامه‌كانی مه‌سیح بنیات بنێت؟ به‌ڵام دواجار ئه‌وه‌ی له‌سه‌رتاپای تۆماری ئه‌و بیست سه‌ده‌یه‌دا ئه‌یخوێنینه‌وه، بریتیه له‌جه‌نگێكی بهردهوامو نمایشێكی بێكۆتایی له‌خوێنهه‌ڵكێشانی زه‌وی كه مه‌سیح بۆ ڕزگاركردنی له‌دایكبوو.
(ڕزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تی)، شوناسی مه‌سیحه كه بووه هه‌ڵگری په‌یامێك بۆ مرۆڤایه‌تی، پابه‌ند له‌سه‌ر سێكوچكه‌ی( خۆشه‌ویستی، لێبوردن، ئاشتی)، هه‌موومان چیرۆكی مه‌رگی پڕ له‌ئازاری مهسیحو هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئه‌زانین له‌پێناوی ئه‌و په‌یامه‌دا، ساته‌وه‌ختی ئه‌و چیرۆكه‌ی به‌هێمنی له‌كاتی خۆیدا كۆتایی دێت، گرنگه، به‌ڵام ئه‌و مێژووانه گرنگترن كه له‌دوای ئه‌وساته‌وه دهستپێئهكهنو چیرۆكێكی ڕاسه‌قینه‌ی مرۆڤایه‌تیمان بۆ ئه‌گێڕنه‌وه كه‌هه‌میشه ئازاره ئه‌فسانه‌ییه‌كانی مه‌سیح ئه‌ژی، پێش گیاندانی، مه‌سیحی داكوتراو به‌سه‌ر خاچهكهیدا به‌ئازاره‌وه به‌رده‌وام ئه‌یوت( خودایه بۆ جێت هێشتم؟؟) ئه‌مه دوا قسه‌ی مه‌سیح بوو، ئایا ئه‌وه دواپه‌یامی مه‌سیح بوو به‌نه‌وه‌كانی دوای خۆی بڵێت كه خودا خیانه‌تی له‌منداڵه‌كانی خۆی كرد؟ چ په‌یمانێك بوو كه خودا نه‌وه‌كانی خۆی، مرۆڤایه‌تی، بۆ چاره‌نوسێكی نادیار جێهێشت كه له‌وساته‌وه خه‌ریكی یه‌كدی لهناوبردنو خودكوشتنو په‌رتكردنی جه‌سته‌ی خۆیه‌تی؟ به‌ڵێ، له‌دوای مه‌رگی مه‌سیحه‌وه مێژووی مرۆڤایه‌تی بووه مێژووی تۆماركردنی دیمه‌نه‌كانی لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ و خوێناوی كردنی به‌ده‌ستی خۆی، مه‌سیح گوناهه‌كانی مرۆڤایه‌تی ههلگرتو دواهه‌ناسه‌ی ژیانی خۆی له‌سه‌ر خاچه‌كه‌ی سپارد به‌و هیوایه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو له‌گوناه پاكبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دواتر لهههمووشتێك زیاتر له‌نوسینه‌وه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بزربوو، سێ په‌یامه‌كه‌ی مه‌سیح(خۆشه‌ویستی، لێبوردن ، ئاشتی) بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بیست سه‌ده‌ی پێشوو بۆ ئێمه‌ی جێهێشت، بریتیه له‌په‌یوه‌ندیه شهڕانگێزیو جه‌نگه خوێناویه‌كانی نێوان مرۆڤ و دروستكردنی قه‌ڵاو شورا‌و مه‌مله‌كه‌ته داخراو و به‌سنوور جیاكراوه‌كان له‌یه‌كدی كه مرۆڤ بۆ هێشتنه‌وه‌یان تا داهێنانی نوێترین ته‌كنیكی جه‌نگی كۆكوژه، گه‌شتی خۆی به‌درێژایی ئه‌و بیست سه‌ده‌یه‌ی پێشوو به‌رده‌وام پێداوه‌و هێشتاش نه‌یتوانیوه مانایه‌كی هاوبه‌ش بۆ(خۆشه‌ویستی، لێبورده‌یی، ئاشتی) بدۆزێته‌وه، بێگومان ئه‌مه كلیلی تێگه‌ییشتنی نهێنی جهنگو ململانێی شارستانیهتهكانه.
مێژووییه‌ك پر لهكۆشتارو جه‌نگ
له‌وساته‌وه تائێستا، هیج سه‌ده‌یه‌كی شارستانێتی مرۆڤ به‌بێ تۆماری كوشتار‌و كه‌ڵه‌كه بوونی جه‌سته‌ی جێماوی جه‌نگه‌كانی مرۆڤ دژ به یه‌كدی له‌سه‌ر سنور و خاكه دابه‌شكراوه‌كانی گۆی زه‌وی، تێنه‌په‌ڕیوه. سه‌ده‌كان تێپه‌ڕیون و مرۆڤیش گه‌شه‌سه‌ندنی سارستانێتی خۆی له‌ناو تراژیدیاكاندا نووسیوه‌ته‌وه. چه‌نده‌ش مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و پێشچوبێت لهداهیناندا، هێنده زیاتر، به‌تایبه‌تی له‌ته‌كنه‌لۆژیاو دۆزینه‌وه‌ی ئامراز‌و میتۆده‌كانی كوشتاردا داهێنهرتربووه، چه‌ندن ژماره‌ی ئه‌و كوژراوانه‌ی كه مرۆڤایه‌تی له‌دوای ئازاری مه‌سیحه‌وه بهخاچی مێژوویدا داكوتیون؟ بێگومان تۆماره‌كان ناتوانن ژماره‌ی ته‌واومان پێبڵێن، به‌ڵام یادوهریهكان ترسناكی‌و ساته‌كانی تۆقێنه‌ری سه‌ده‌كانی پێشوویان بۆ نه‌وه‌كان جێهێشتووه، دوای چه‌ندین سه‌ده‌ی خوێناوی خۆسه‌پاندنی كریستیانیزم له‌ئه‌وروپادا، دواجار له‌یه‌كه‌م پهلهاویشتنیدا بۆ ده‌ره‌وه، شاڵاوی جه‌نگی خاچپه‌رسته‌كان كه به‌سه‌دان هه‌زار موریدو به‌وه‌فای مه‌سیحی جارێكی دی بهخاچهكانی سه‌ر شانیانه‌وه وێلی ئۆرشه‌لیم كرده‌وه بۆ ڕزگاركردنی په‌رستگای پیرۆزی مه‌سیحیه‌كان، بۆ زیاتر له سێ سه‌ده‌و دواتریش تائه‌و كاته‌ی ئه‌وروپیه‌كان سه‌ربازه‌كانی جیهادی خوا‌و سولتانی عوسمانیان له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانی ڤییه‌نادا وه‌ستان، مرۆڤایه‌تی چه‌ندین ملیۆن قوربانی دا، جه‌نگی نێوان خێل‌و بنه‌ماڵه‌و پادشا‌و گه‌له‌كانی ئه‌وروپا كه له‌نێوان فه‌ره‌نساو ئینگلته‌رادا دابه‌شبووبوون، ئه‌وه‌ی به‌جه‌نگی سه‌د ساڵه ناسراوه له‌نێوان 1337-1453 و سه‌ده‌یه‌ك زیاتری خایاند‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله نه‌هامه‌تیه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی تاعونه ڕه‌شه‌و برسێتی‌و وشكهساڵیو كاره‌ساته سروشتیه‌كانی دی، پێكه‌وه دروێنه‌ی ژیانی زیاتر لهبیستو پێنج ملیۆن ئه‌وروپیان كرد كه به‌رای مێژوونووس‌و دیمۆگرافناسهكان له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وروپا نیوه‌ی دانیشتوانی خۆی له‌ده‌ستدا، هێشتا برینه‌كانی شه‌ڕی پاشاكانی ئه‌وروپاو جه‌نگه ئایینی‌و مه‌زهه‌بیه‌كان به‌جه‌سته‌ی ئه‌وروپاوه سارێژ نه‌بووبوو، كه‌مرۆڤایه‌تی خۆی ڕاپێچی چه‌ندین سه‌ده‌ی دی شه‌ڕانگێزی كرد، هه‌ر له‌ده‌سپێكی دۆزینه‌وه جوگرافیهكانهوه له‌سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌مه‌وه تا هێرشه‌كانی كۆلۆنیالیو كۆمه‌ڵكوژی دانیشوانی ڕه‌سه‌نی كیشوهرو مه‌مله‌كه‌ته نوێكان، مرۆڤایه‌تی چه‌ندین ملیۆن قوربانی دی خسته نێو تۆماری مێژووی سهدهكانیهوه، هه‌ر به‌ته‌نها له‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا ئیسپانیه‌كان زیاتر له‌دوانزه ملیۆن خه‌ڵكی ڕهسهنو هیندیه سوره‌كانیان كوشت، دۆزینه‌وه‌ی ئهفهریقاو داهێنانی بازرگانی كۆیله‌و سیسته‌می كۆیلایه‌تی له‌لایه‌ن خودی مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤێكی دی كه لهڕهنگو ڕوخساردا له‌و جودابوو، بۆ ماوه‌ی زیاد له‌پێنج سه‌ده كه هه‌رچه‌نده له‌دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسیه‌وه، فه‌ره‌نسا له‌ساڵی 1794دا یه‌كه‌مین بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی كۆیلایه‌تی ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌میش هه‌رمایه‌وه، ده‌رئه‌نجام به‌پێی مێژوونووسه‌كان زیاتر له‌هه‌شتا ملیۆن مرۆڤ له‌بازاڕی كۆیلایه‌تیدا فرۆشراون و زیاتر له چل‌ودوو ملیۆن بوونه قوربانی.
خوێناوی‌ترین سه‌ده
خوێناوی ترینو پر كوشتارترین سه‌ده‌ی مرۆڤایه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌مه كه دوو جه‌نگی جیهانی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌بینی، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگای هۆڵه‌ندی بۆ په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دووسه‌دو سی‌و یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا كوژراون، به‌هۆی جه‌نگه جیهانیه‌كان، ناوخۆییه‌كان، شۆڕش‌و یاخبوونهكان، جه‌نگه مه‌زهه‌بیه‌كانی دیو قوربانی سیسته‌مه دهسهڵاتیهكان، بیرمان نه‌چێت هه‌ر به‌ته‌نها له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا نۆزده ملیۆن كه‌س كوژراون كه نۆ ملیۆنیان سه‌ربازو ئه‌وانی دی خه‌ڵكی مه‌ده‌نین، جگه له‌زیاتر لهبیستو یه‌ك ملیۆن بریندار‌و كه‌مئه‌ندام، قوربانیه‌كانی جه‌نگی جیهانی دووهه‌میش بهشهستو پێنج تاحهفتاوپێنج ملیۆن لهكوژراوو بریندار‌و كه‌مئه‌ندام و ئاواره دائه‌نرێت ، كه تیایدا زیاد لهبیستو پێنج ملیۆن سه‌ربازو نزیكه‌ی چل‌وپێنج ملیۆن مه‌ده‌نی كوژراون، ئایا ئه‌م جه‌نگانه تۆماری زیاتر له‌بیست سه‌ده‌ی مرۆڤایه‌تیه به‌گه‌ڕان به‌دوای مانای په‌یامه‌كانی مه‌سیحدا( خۆشه‌ویستی، لێبوردن، ئاشتی)؟ یان هێشتاش مرۆڤایه‌تی نه‌یتوانیوه خۆی له‌گوناهه‌كانی پاك كاته‌وه، ؟ مانای ئه‌م جه‌نگانه چی بوون‌و په‌یامیان بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆیان چی بووه، له‌كاتێكدا كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌یه‌ك چاره‌نووس‌و یه‌ك حوكمدا به‌شدارن كه ئه‌ویش به‌ناچاری پێكه‌وه‌ژیانه له‌سه‌ر گۆی زه‌ویه‌ك كه كه‌س نازانیت تاكه‌ی تارمایی ترس‌و خوێنی لێ جیانابێته‌وه؟ سه‌ده‌ی بیست، دوو جه‌نگی خوێناوی به‌خۆوه دی، كوشنده‌ترین چه‌كی مرۆڤكوژی ناسی، هێشتاش له‌دوای ئه‌و جه‌نگانه‌وه تارمایی‌و مه‌ترسی جه‌نگێكی دی جیهانی ترسێكی هاوبهشو چاوه‌روانكراوی هه‌موو نه‌وه‌كانیه‌تی، یان چ نه‌بێت بۆته پرسیارێكی بێ وه‌ڵامی هه‌موو نه‌وه‌كانی، هه‌ر ئه‌م ترسه‌ش له‌گه‌ڵ كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و ده‌سپێكی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا كه مرۆڤایه‌تی خواستی به‌ئارامی ژیانی هه‌یه، شانبهشانوبهیاوهری مرۆڤ هاته نێو سه‌ده‌ی نوێوه، بێگومان سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌میش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌دیمه‌نی كوشتار‌و وێرانه ده‌ستیپێكرد، وه‌ك بڵێت جهنگو نائارامی‌و ترس له‌مه‌رگ ، ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش هاوڕێی مرۆڤه‌كانه.
به‌رزان فه‌ره‌ج
12/1/2014