باوێشك له كاتژمێرێ نوستووا … فاتیح سه‌لام
Closed
شه‌و كاتژمیێرێكی نوستووی مه‌چه‌كێ باوێشكاوییه
كات له خۆیدا ده‌هاڕێت و
ته‌مه‌ن له چۆڵه‌وانیا
به به‌تاڵی به جێ دێڵێ , تا دواین خاڵ
دواین ره‌تلی بیرچوونه‌وه‌ی كۆچه‌ریانه‌ی تارمایی بوون
پێی ده‌ڵێ : ئه‌م په‌شۆكاوییه ,, یانی خه‌ونێ هه‌ڵبزكاو
له شانه‌ی جاڵجاڵۆكه‌دا .. پێش تێپه‌ربوونی رێبوارێ
پێش ونبوونی شكۆمه‌ندی سێبه‌ری باڵی فرین و
چاوه‌روانی نیشتنه‌وه , له‌سه‌ر چڵێ
باڵای هه‌ر به‌رزه چنارێ
ئه‌و به‌ردانه‌ی له نێو ده‌ستی چه‌پی دڵتا
شێتانه له وه‌همی ده‌گری
به‌رله‌وه‌ی له په‌نجه‌ره‌وه
سڵاوێك ورد و خاش بكات
من پێم له به‌رده بازێكا
مل ده‌نێ بۆ هه‌ڵكشان و
تۆ ..! له‌به‌ربه‌رۆچكه‌ی نامۆی
وشه‌یه‌كی زه‌ردیا ده‌مری