Skip to Content

Saturday, May 28th, 2022

دایك … زارا ئه‌حمه‌د جاف

Closed

 

 

 

 

باوه‌شت خۆشه‌ دایه‌

میهره‌بانی ولایلایه‌

به‌سۆزت گه‌وره‌م ده‌كه‌ی

نازی خۆتم پێ ده‌ده‌ی

ده‌زانی چۆنه‌ هه‌ستم

كاتێ كه‌ ده‌گری ده‌ستم

گه‌وره‌یی تۆیه‌ دایه‌

وا هیوام له‌ دڵدایه‌

تۆ سه‌رچاوه‌ی به‌هره‌می

خوڕه‌ی كانیاو و چه‌می

به‌ڵێن بێ به‌ڵێن دایه‌

بۆت ده‌بم به‌ چرایه‌

Previous
Next