
سیناریۆی ( عایشه ) …. نوسینی : دانا محمد عبدوڵا
دیمه‌نی 1
ده‌ره‌وه . رۆژ . لادی
لادێیه‌كی كۆنی عێراقه نزیكه‌ی په‌نجا ماڵی تێدا ده‌ژێت ، له سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان به‌غداد و كه‌ركوكه ، تانكیه‌كی گه‌وره‌ی ئاو دابه‌شكردن له ناوه‌راستی لادێكه‌دایه كه له هه‌موو ماڵه‌كان به‌رزتره , ئه‌و تانكییه گه‌وره‌یه به‌هۆی گه‌رمی لادێكه‌وه ره‌نگه شینه‌كه‌ی كاڵ بوه‌ته‌وه ، به رۆژ ئاڵای ده‌وڵه‌تی عێراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه به‌لام به‌شه‌وان ئاڵای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش )ی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
دیمه‌نی 2
ده‌ره‌وه . رۆژ . ماڵ
ماڵی عایشه ، خانویه‌كی كۆنی له خشت و قور دروست كراوه كه دوو ژووری تێدایه و حه‌وشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه ، بۆریه‌كی ئاو له ته‌نیشت دوو ژوره‌كه‌یه , غازی له ژوری لای راسته‌وه دێته ده‌ره‌وه و سه‌یرێكی تانكیه گه‌وره ئاوه‌كه ده‌كات ، ده‌بینێت ئاڵای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌سه‌ره‌وه‌یه ، ده‌چێت له پێش بۆرییه ئاوه‌كه داده‌نیشێت و ده‌موچاوی ده‌شوات ، غازی كورێكی بیست و سێ ساڵه باڵایه‌كی به‌رز و دوو چاوی ره‌شی هه‌یه ره‌نگی ئه‌سمه‌ره روویه‌كی خۆشی هه‌یه ، چه‌ند جارێك ئاو به‌ده‌موچاویدا ده‌كات ، عایشه دێته ده‌ره‌وه و له هه‌مان ژووری نوستن و خاولیه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه ، سه‌یرێكی تانكیه گه‌وره‌كه ده‌كات ، دواتر دێت به‌ره‌و لای غازی ، عایشه ژنێكی ته‌مه‌نی بیست و یه‌ك ساڵه جلێكی خه‌وی له‌به‌ردایه و قژێكی درێژی هه‌یه باڵای باریكی مام ناوه‌نده.
عایشه
به‌م خاولییه ده‌موچاوت وشك بكه‌ره‌وه .
غازی
ئه‌وه به‌خه‌به‌ری ، ویستم خه‌به‌رت نه‌كه‌مه‌وه
عایشه
نا به‌خه‌به‌ر بووم ، ئه‌م شه‌ویش دره‌نگ خه‌وم لێ كه‌وت ، به‌ڵام شتێك هه‌یه ده‌مه‌وێت پێتی بڵێم ، حه‌ز ناكه‌م له جێگایه‌كی تر كار بكه‌یت و دوور بكه‌ویته‌وه ، خۆزگا هه‌ر لێره كارت ده‌كرد ، بارودۆخ زۆر خراپه و ته‌قینه‌وه ده‌بێت ئه‌ترسم ، سونه‌كان هه‌موو رۆژ ته‌قینه‌وه ده‌كه‌ن له گه‌ره‌كه شیعه نشینه‌كان ، هیزی ده‌وڵه‌تی عیراق كرێكاره‌كان و خه‌ڵكی بێ تاوان ده‌گرن زۆر ئه‌ترسم ، سه‌یر بكه تا ئیستا ئاڵای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌سه‌ر تانكیكه‌وه‌یه هێزی ده‌وڵه‌تی عێراق جارێ نه‌هاتوون بۆیه حه‌ز ناكه‌م برۆی .
غازی
( خاولییه‌كه له ژنه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت ) هیچ نیه ، هه‌موو شتێك باشه ، هێزی ده‌وڵه‌تی عێراق دوای سه‌عات هه‌شت دێن جاری كاتی ماوه (ده‌موچاوی وشك ده‌كاته‌وه و خاولیه‌كه ده‌داته‌وه به ژنه‌كه‌ی ) ئیستا ده‌بێت برۆم ، با دره‌نگ نه‌بێ بچمه سه‌ر شه‌قامه‌كه به‌ڵكو ئه‌مرۆ كارێكم ده‌ست بكه‌وێت .
عایشه
باشه ئه‌گه‌ر ده‌رۆی هیچ نه‌بێت شتێك بخۆ .
غازی
هیچ ناخۆم ( پێ ده‌كه‌نێت ) من كه‌ی نانی به‌یانیم خواردووه گیانه‌كه‌م تۆ برۆ بخه‌وه ، منیش ده‌بێت برۆم (غازی له ده‌رگاكه ده‌چێته ده‌ره‌وه ، عایشه سه‌یریكی ئه‌م لاو ئه‌و لای ماڵیان ده‌كات و ده‌چێته ژووره‌وه )
دیمه‌نی 3
ناوه‌وه . رۆژ . ماڵ
عایشه له ژووری نوستن پاڵ كه‌وتووه له‌سه‌ر جێگای خه‌وه‌كه‌ی ، سه‌یری بنمیچی خانوه‌كه ده‌كات كه به دار و قامیش دروست كراوه‌ن ، گلۆپێكی زه‌رد له ژووره‌كه‌دایه ، وێنه‌یه‌كی خوازبێنی خۆی و غازی هه‌ڵواسراوه به‌رامبه‌ری ، سه‌یری ده‌كات بزه پێكه‌نینێك ده‌كات و چاوی داده‌خات ، به‌تانیه‌كه ده‌دات به‌سه‌ر خۆیدا .
دیمه‌نی 4
ده‌ره‌وه ، رۆژ ، ماڵ
مالی عایشه به‌توندی له ده‌رگای حه‌وشیان ده‌درێت ، عایشه له ژووری نوستنه‌وه سه‌ر دێنێته ده‌ره‌وه و سه‌یری ده‌رگای حه‌وش ده‌كات ، ده‌بێنێت به‌توندی له ده‌رگای ده‌درێت ، سه‌یریكی تانكیه گه‌وره ئاوه‌كه ده‌كات دوو سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی عێراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئالای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فری ده‌ده‌ن و ئاڵای ده‌وڵه‌تی عێرق داده‌نێن ، به‌توندی زیاتر له ده‌رگا ده‌درێته‌وه ، سه‌ری ده‌باته ژووره‌وه ، دواتر به جلێكی ره‌ش و له‌چكێكی ره‌شه‌وه له ژووره‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه ، به‌ره‌و رووی ده‌رگاكه ده‌چێت )
( زیاتر به توندی له ده‌رگا ده‌درێته‌وه ، ده‌رگاكه ده‌كاته‌وه ، كۆمه‌ڵێك له سه‌ربازه‌كان خۆیان ده‌كه‌ن به ماڵدا ، هه‌ندێكیان ده‌چنه ژووركانه‌وه ، ده‌گه‌رێن به ناو حه‌وشه‌دا ، دواتر عایشه به پاڵ و ده‌به‌نه ده‌ره‌وه )
دیمه‌نی 5
ده‌ره‌وه ، رۆژ ، لادێ
( كۆمه‌ڵێكی زۆر له هێزی ده‌وڵه‌تی عێراق به چه‌ندین جۆری سه‌یاره‌ی سه‌ربازیه‌وه له ناو لادێكه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه و هاتۆچۆ ده‌كه‌ن ، خه‌ڵكی لادێكه له ده‌ره‌وه‌یه ، سه‌ربازه‌كان دوای ناسنامه‌یان لێ ده‌كه‌ن ، عایشه له پێش ماڵی خۆی وه‌ستاوه له ناو چه‌ند ژنێكی لادێكه‌دا )
دیمه‌نی 6
ناوه‌وه. شه‌و . ماڵ
( غازی پاڵ به ده‌رگای حه‌وشه‌وه ده‌نێت و دێته ماڵه‌وه ، به‌ڵام ماڵ بێ ده‌نگ و تاریكه گلۆپه‌كان دانه‌گیرساون ، غازی ده‌بینێت هیچ شتێك له جێگای خۆیدا نه‌ماوه و هه‌موو شتێك تێكچووه ، غازی نیگه‌ران ده‌بێت و به‌راكردن ده‌چێته ژووری نوستنه‌وه , دێته ده‌ره‌وه كه‌س نابینێت )
غازی
( هاوار ده‌كات ) عایشه ، عایشه ( ده‌گه‌رێت به ناو حه‌وشه و ماڵدا ) عایشه ژنه‌كه‌م ( به‌توندی هه‌ناسه ده‌دات )
( له ده‌رگای حه‌وشه ده‌درێت و پیره‌مێردێك دێته ژووره‌وه ، پێره‌مێره‌ده‌كه پشتی چه‌ماوه‌ته‌وه و گۆچانێكی به ده‌سته‌وه‌یه ، به‌ره‌وه لای غازی دێت )
غازی
مام نه‌جیب عایشه له كۆێیه نه‌تان بینیوه ؟
نه‌جیت
نازانم چیت پێ بلێم ده‌بوایه به‌وشێوه نه‌بێت ، هیچمان له ده‌ست نه‌هات .
غازی
مام نه‌جیب تۆچی ده‌لێت ، پیم بلێ عایشه له كۆێیه ؟
نه‌جیب
كورم ، ئه‌مرۆ هه‌ر وه‌ك رۆژانی تر سه‌عات هه‌شت هێزه سونه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی رۆشتن ، هێزه شیعه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق هاتنه ناو لادێكه‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی ئاڵای سه‌ر ته‌نكی ئاوه گه‌وره‌كه‌ی لادێكه‌یان گۆری ، به‌ڵام ئه‌مرۆ گه‌ران به‌ناو لادێكه‌دا و خه‌ڵكه‌كه‌یان هێنایه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان و پرسیاری ناویان ده‌كرد ، هه‌ندێك له خه‌ڵكه‌كه‌یان برد ، ئێمه‌ش هه‌رچیمان كرد بێ‌سود بوو ، بۆیه له‌م كۆڵانه‌ی خۆمان عومه‌ری كوری مام سلیمان و عایشه‌ی ژنی تۆیان برد .
غازی
بۆ عایشه‌یان برد چی كردبوو ؟
نه‌جیب
هیچی نه‌كردبوو ، به‌ڵام ئه‌وان وتیان فه‌رمانمان پێكراوه هه‌ركه‌سێك ناوی عایشه و عه‌مه‌ر بێت ئێمه ده‌یان به‌ین .
غازی
(زۆر نیگه‌ران ده‌بێت و سه‌یری ئاسمان ده‌كات ) نازانم ئیستا چی بكه‌م ، عایشه له هیچ شوێنیك ناتوانێت پشوبدات و بخه‌ویت ، ئای خوایه گیان ، باشه مام نه‌جیب نه‌تان نازانی بۆ كۆیی ده‌به‌ن ؟
نه‌جیب
به‌ڵێ كوره‌كه‌م پرسیارم كرد له دۆستێكم ، ئیستا ئه‌وان له بنكه‌ی سه‌ره‌كی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی عێراقن له به‌غداد .
غازی
( به بێتاقه‌تی و ماندوییه‌وه ) باشه ، سبه‌ینی زوو ده‌بێت بچم بۆ لای عایشه ، ده‌زانم له هیچ جێگایه‌ك ئارامی نیه .
نه‌جیب
(سه‌یرێكی ئاسمان ده‌كات و ده‌ست ده‌خاته سه‌ر شانی غازی ) باشه بابرۆینه ژووره‌وه جاری پشویه‌ك بده‌ین .
دیمه‌نی 7
ده‌ره‌وه . رۆژ . سه‌ربازگه
( بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقه ، غازی به‌جلی كرێكاریه‌كه‌یه‌وه به‌ناوه‌راستی رێگایه‌كدا ده‌روات كه‌چه‌ندین جۆری تانك و سه‌یاره‌ی سه‌ربازی لای راست و چه‌پی رێگاكه‌دان ، تاماشای هه‌موو لایه‌كی ده‌كات و تادێت زیاتر نیگه‌ران و بێ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت )
(غازی كۆمه‌ڵێك سه‌رباز ده‌بینێت , ده‌چێت بۆ لای سه‌ربازه‌كان , له‌گه‌ڵ سه‌ربازێك ده‌وه‌ستێت ، سه‌ربازه‌كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی چڵ ساڵه و ره‌نگی سپیه و باڵایه‌كی به‌رزی هه‌یه )
دیمه‌نی 8
ناوه‌وه . رۆژ . سه‌ربازگه
سه‌رباز
(غازی و سه‌ربازه‌كه له سوچێك وه‌ستاون ) تۆ نه‌ده‌بوایه بۆ ئێره بێت ، چونكه خۆت ده‌زانی ئێره بنكه‌ی سه‌ربازیه هه‌موو شتیك لێره نهێنیه ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڵینم داوه ئیستا شوێنی عایشه ناوه‌كانت پێ ده‌لێم ، به‌ڵان تكایه ئه‌وه‌ی ده‌یبینی نهێنیه تۆشی كێشه‌م مه‌كه.
غازی
( به ماندوویی و بێزاریه‌وه ) باشه به‌سه‌رچاو .
سه‌رباز
باشه وه‌ره ( به ناو كۆمه‌ڵی سه‌ربازدا ده‌رۆن و به‌ناو كۆمه‌ڵێك ژووردا تێ ده‌په‌رن )
من ئیتر لێره‌وه ده‌وه‌ستم خۆت به‌ته‌نها برۆ ، له‌م رێگایه‌وه ده‌رۆی به‌رامبه‌رت هۆلێكه عایشه ناوه‌كان هه‌موویان له‌وێن )
غازی
باشه . ( ده‌روات به‌ناو كۆمه‌لێ ژووردا , دواتر هۆلێك ده‌بینێ ، ده‌رگای هۆڵه‌كه ئاسنه و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی شوشه‌یه )
نزیك ده‌بێته‌وه له‌ده‌رگاكه له شوشه‌كه‌وه سه‌یری ناوه‌وه‌ی هۆله‌كه ده‌كات )
( ده‌بینی چه‌ندین جێگای خه‌وی لێیه ، كچێكی زۆر له‌سه‌ر جێگاكان پاڵ كه‌وتون ، هه‌ندێك له‌كچه‌كان به‌شێكی جه‌سته‌یان رووته و هه‌ندێكی تر هه‌موو جه‌سته‌یان رووته ، كۆمه‌له سه‌ربازێك له نزیكیان گاڵته ده‌كه‌ن و پی ده‌كه‌نن و و راده‌بوێرن )
غازی ( له ده‌رگاكه دوور ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بینێت تابلۆیه‌ك له‌سه‌ر هۆڵه‌كه‌یه , نوسراوه)
* برۆ ژووره‌وه و چێژ له عایشه‌كان ببینه‌و وه‌ره ده‌ره‌وه *
غازی ( نیگه‌ران و خه‌فه‌تبار ده‌بێت ، سه‌یری كۆمه‌ڵه سه‌ربازیكی زۆر ده‌كات به‌ره‌و ئه‌وێ دێن كه كۆمه‌ڵه چه‌كێكی تازه‌یان پێیه ، له ده‌ره‌وه ده‌نگی فرۆكه دێت ، ره‌نگی ده‌گۆرێت و سه‌ری داده‌خات و به‌جێگای خۆیدا ده‌گه‌رێته‌وه )
دیمه‌نی 9
ناوه‌وه . رۆژ . ماڵ
(غازی له ژووره‌كه‌ی خۆی دانیشتوه هه‌ر به‌جلی كرێكاریه‌كه‌وه چاوی سوور بوو )
( ده‌مانچه‌یه‌ك به ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی ، سه‌یری وێنه‌ی خوازبێنی عایشه‌و خۆی ده‌كات كه به دیواره‌كه‌وه هه‌ڵواسراوه )
( له پێش وێنه‌كه ده‌وه‌ستێت و سه‌یری عایشێ ده‌كات )
غازی
( فرمێسك به‌چاوی دێته خواره‌وه و ده‌مانچه‌كه ده‌خاته ناو ده‌می ، ده‌نگی گریانی منداڵێك دێت ، ده‌مانچه‌كه داده‌گرێت ) هاوارده‌كات .
( ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر زه‌ویدا ، هه‌ڵده‌ستێته‌وه به‌ڵام كۆنترۆلی خۆی له ده‌ست ده‌دات ، فرمێسك به‌چاویدا دێته خواره‌وه )
( ده‌مانچه‌كه ده‌خاته‌وه ناو ده‌می و چاو داده‌خات )
( ته‌قه‌یه‌ك دێت و وێنه‌ی خوازبێنیه‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و شوشه‌كه‌ی ده‌شكێت )
كۆتایی
…………………………………………………………………………………………………………………………..
تیبینی : سوود له روداوێكی راستی وه‌رگیراوه بۆنوسینی ئه‌م سیناریۆیه
نوسینی : دانا محمد عبدوڵا
Danamahamad@yahoo.com