![كۆشش … ئه‌مین محه‌مه‌د كۆشش … ئه‌مین محه‌مه‌د](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/aminMuhamad2_658874088.jpg)
كۆشش … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
پۆلێك منداڵ
ڕومه‌تیان ئاڵ
هه‌ر به خه‌یاڵ
ده‌فڕن به‌باڵ
ده‌چنه ئاسمان
سه‌رهه‌وره‌كان
هه‌موو ده‌ڵێن
ئیتر به‌ڵێن
نابێ هه‌روا
ژیان بڕوا
گشت ئاماده‌ین
كۆشش بكه‌ین
بۆ ئازادی
خۆشی و شادی
خۆی هه‌روایه،
ئه‌م دنیایه
تا هه‌وڵده‌ی،
خۆشی تیایه
سه‌رده‌كه‌وین،
بۆ به‌رزایی
با ژین نه‌ڕوات،
به خۆڕایی
@@@
7/5/2013